Koya News

Koya News پەیجێک تایبەت بە هەواڵ و ڕووداوەکانی کۆیە و دەوروبەری

●هاووڵاتی "مستەفا ئەحمد جەلی" کۆچی دوایی کرد ..دەکاتەباوکی (سەباح و سەرکەوت) ..پرسەکەی سبەی یەکشەممە لەمزگەوتی (حاجی شێخ...
30/08/2025

●هاووڵاتی "مستەفا ئەحمد جەلی" کۆچی دوایی کرد ..

دەکاتەباوکی (سەباح و سەرکەوت) ..

پرسەکەی سبەی یەکشەممە لەمزگەوتی (حاجی شێخە‌)لە
چوارقوڕنە بەڕێوەدەچێت ..

#پرسە

30/08/2025

▪ ئەمڕۆ خەڵکانێک باسی پێکەوە ژیان دەکەن، لە کاتیکدا لە گەڵ لووتی خۆیانیش بەشەڕ دێن چ جای خەڵک!.
م.هیوا ڕەفعەت

سەربازانی ئیسرائیل کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی حەماس و چارەنووسی چوار سەرباز نادیارەزانیاری زیاتر: https://www.kurdistan24...
30/08/2025

سەربازانی ئیسرائیل کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی حەماس و چارەنووسی چوار سەرباز نادیارە

زانیاری زیاتر: https://www.kurdistan24.net/ckb/story/860665

بەڕێزان و ڕاگەیاندنکارانی خۆشەویست و  پەیجەکانی کۆیە،بەداخەوە ماوەی دووسێ ڕۆژە سەرنجم لای هەندێک لە قوتابخانە و پەیمانگا...
28/08/2025

بەڕێزان و ڕاگەیاندنکارانی خۆشەویست و پەیجەکانی کۆیە،
بەداخەوە ماوەی دووسێ ڕۆژە سەرنجم لای هەندێک لە قوتابخانە و پەیمانگا ئەهلییەکانە کە ئێوە خەڵات دەکەن. ئەمە پرسیارێکی گەورە دروست دەکات: کە بۆچی پەروەردەکاران و مامۆستایانی خانەشین خەڵات ناکەن؟
وەڵامەکەی ڕوونە؛ دەیانەوێت بێدەنگ بن و هیچ ڕەخنەیەکیان لێ نەگیرێت، لە بەرامبەردا ئەوانیش ببنە بەشێک لە بانگەشە و ڕیکلامکردن بۆ شوێنەکانیان. بەڕێزان نزیک بونەوەی دەستپێکی ساڵی خوێندنە ،هەموو ساڵێک لەم کاتەدا بەمەبەستی برەودان بەبازرگانیەکانیان هەڵدەستن بە سازدانی مەڕاسیم بۆ بەبازاڕکردن و ناساندنی دامەزراوەکانیان ، بێ ئاگا لەوە چەندین کەسایەتی پەروەردەیی و ڕاگەیاندکاران بەکاردەهێنرێن بۆ برەەودان بەبازرگانیەکانیان ..

🔴..نزاکردنکاروان نازم لە پەڕەی تایبەتی خۆی تکاتان لێ دەکات 🙏بسم الله الرحمن الرحيمموسڵمانان ئیمانداران لەم شەوی (جمعەیە)...
28/08/2025

🔴..نزاکردن

کاروان نازم لە پەڕەی تایبەتی خۆی تکاتان لێ دەکات 🙏

بسم الله الرحمن الرحيم
موسڵمانان ئیمانداران لەم شەوی (جمعەیە) داواکارم لێتان نزای خێر بۆ (دایکم) بکەن ماوەی ٥ڕۆژە لە چاودێری چڕی پزیشکیە ،،تکاتان لێدەکەم لە دوعاکانتان بێبەشی مەکەن...

28/08/2025

وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای ئاماری دەرچووانی بەشەکانی پزیشکی ساڵی ٢٠٢٤بۆ٢٠٢٥ دەکات
👇👇👇

28/08/2025

ئەوەی حکومەتی هەرێم ویستی بەدەستهات
👇

28/08/2025

ئێستا
تەیف سامی ئیمزای لەسەر نوسراوی خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی هەرێم کرد

28/08/2025

📨 هاووڵاتییەکی شاری کۆیە بەناوی پارێزەر " کاکەخان شەوگێڕی" ئەم ڤیدیۆیەی ناردووەو باس لەوێستگەیەکی بەنزین لەشاری کۆیە دەکات ..


28/8/2025

ئەو چاکەیەی لە کاتی گەورەبوونی منداڵەکانتدا لێیان چاوەڕوان دەکەیت، پێویستی بە بنیاتنانە هەر لە تەمەنی بچووکیانەوە: -1- پ...
27/08/2025

ئەو چاکەیەی لە کاتی گەورەبوونی منداڵەکانتدا لێیان چاوەڕوان دەکەیت، پێویستی بە بنیاتنانە هەر لە تەمەنی
بچووکیانەوە: -

1- پەروەردەکردنیان لە سەر باوەڕداری و
چاکە کاری.

2- بەردەوام دانیشتن لەگەڵیاندا و دەربڕینی خۆشەویستی بۆیان بە قسە (خۆشم دەوێیت❤️) و بە هەست وەکوو لەئامێزگرتن و ماچکردنیان.

3- چاکە کاریت لەگەڵ دایک و باوکتدا چونکە چاکە کاری قەرزە و دێتەوە ڕێت.

4- بەرزنرخاندنی ئەو کار و گوتارە چاکانەی بەرامبەرت ئەنجامی دەدەن وەکوو ماچکردنی سەر و دەست، و هەستانەوە لەبەرت کاتێک دەگەڕێیتەوە.

5- ڕێگەنەدان بە هیچ وشە و کردارێک کە شکۆت کەم بکاتەوە.

6- بەرپرسیاریەتی خستنە ئەستۆیان کە ئەرکی سەر شانت ئاسانتر دەکەن و ڕایان بهێنیت بۆ داهاتوویان.

7- دووبارەکردنەوەی هەندێک دروشمی وەکوو ئەوەی کە ئەوان بەردەوام جێی گرنگی تۆن، سۆمای چاوان و ئاسوودەیی دڵتن!

8- هەندێک چیرۆکیان لەبارەی چاکە کاری و چاکە کاران و پێشینە چاکەکان و کەسانی نێو خێزانەکەتانەوە کە چاکە کار بوون بۆ بگێڕنەوە.

9- بەگوێرەی توانات بەخشیشیان پێ بدە و خواردن و پێداویستی و جلوبەرگ و هۆیەکانی فێرکاری و خۆشگوزەرانییان پێشکەش بکە، بەڵام نە زیادەڕەوی بکە و نە دەست قووچاویش بە.

10- دوعایان بۆ بکە کاتێک گوێیان لێیەتی و لەو کاتانەش کە تەنیایت، پەروەردەکردن و گرتنە بەری هۆکارەکان لە تۆوەن، ڕێنوێنی و ڕێنیشاندان و پشتیوانیش لە خوداوەیە.

🔹 ڕاتان چییە لەسەر ئەم بابەتە؟

26/08/2025

لەناو ئەو هەموو غەم و خەفەتەی ژیان
گوێ لەو پیاوە بگرن گورگی کوشتوە زۆر خۆش دەگێڕێتەوە .

26/08/2025

سودانی بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شەشی دا

Address

Koya/kurdistan

009876578991

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Koya News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share