People Front International

  • Home
  • People Front International

People Front International People Front International
Voice of Youth • Justice • Peace • Future

لە ساڵڕۆژی 22ی ئابدا، بەرەی گەل لە بەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر لالەزار دەکات
20/08/2026

لە ساڵڕۆژی 22ی ئابدا، بەرەی گەل لە بەردەم بینای پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر لالەزار دەکات

17/08/2026

ڕاگەیەندراوێک لە ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەلەوە
ئەمڕۆ، ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، بە بەشداریی سەرجەم هەڤاڵان، کۆبوونەوەی ئاسایی و وەرزیی ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەل بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە گرنگییەوە تیشک خرایە سەر بەهێزکردنی یەکڕیزی، و تەبایی و ئاڵوگۆڕی هاوکاری لەنێوان هەردوو ئۆرگانی ناوخۆ و دەرەوەدا. ئەمەش وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ پتەوکردنی ڕێزەکانی بەرەی گەل و بەردەوامیدان بە کار و خەباتی ڕێکخراوەییمان.
ئێمە بەورە و بڕوایەکی بەهێزەوە بەرەو قۆناغی داهاتوو هەنگاو دەنێین.
ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەل
١٧ی ئابی ٢٠٢٦

لاهور شێخ جەنگی : نەورۆز موڵکی کوردستان و سلێمانییە، پارەکەش هی خۆیانەسەرچاوەیەک لە بنەماڵەی لاهور شێخ جەنگی ، ئەمڕۆ لەگ...
16/08/2026

لاهور شێخ جەنگی : نەورۆز موڵکی کوردستان و سلێمانییە، پارەکەش هی خۆیانە

سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی لاهور شێخ جەنگی ، ئەمڕۆ لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی قسەیان لەبارەی یانەکەوە کردووە.

لاهور شێخ جەنگی گووتویەتی یانەکە و یاریگاکە موڵکی هیچ کەس و حزبێک نییە و هی خەڵکی کوردستان و سلێمانییە.

ئەو پارەیەی لە یەکێتی وەریدەگرن پارەی یانەکە بووە، بەڵام لە 22ی ئاب برابوو.

لاهور شێخ جەنگی هیوای سەرکەوتنی بۆ ئیدارەی یانەی نەورۆز خواستووە کە بتوانن بە شێوەیەکی باشتر لە جاران یانەکە بەرەوپێش ببەن.

لەبارەی داهاتووی یانەکەشەوە گوتویەتی، دەمەوێ بۆ هەتا هەتایە ئەو مەشخەڵەی نەورۆز بدرەوشێتەوە، چونکە نەورۆز هی کوردە.

20/07/2026
ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەل کۆبونەوە ئەمڕۆ  ١٨/٣/٢٠٢٦کۆبوونەوەی ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەل بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو. لە کۆ...
19/07/2026

ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەل کۆبونەوە

ئەمڕۆ ١٨/٣/٢٠٢٦
کۆبوونەوەی ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەل بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چوو.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر یەکڕیزی، تەبایی، ڕێکخستن و بەردەوامیی خەبات کرایەوە، هەروەها پێویستی بە بەهێزکردنی کار و چالاکییەکانی ناوەندی دەرەوە و هەماهەنگیی زیاتر لە نێوان هەموو بەشەکان باس کرا.

بەشی ڕێکخستن جەختی لەسەر گرنگیی ڕێکخستنی ناوخۆ، یەکگرتوویی ئەندامان و ئامادەبوون بۆ قۆناغە هەستیارەکانی داهاتوو کرد، بەشی ڕاگەیاندنیش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پێویستی بە ستراتیژییەکی یەکگرتوو هەیە بۆ گەیاندنی پەیامی بەرەی گەل، بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و پاراستنی متمانەی پشتیوانانی خستەڕوو.

لە کۆتاییدا، دووبارە پشتگیرییان لە یەکڕیزی و بەردەوامیی خەباتی ڕەوای بەرەی گەل کرد و جەختیان لەسەر ئەوە کرد کە تەنها بە یەکگرتوویی و کارکردنی ڕێکخراوی دەتوانرێت ئامانجە نیشتمانییەکان بەدەست بهێندرێن.

ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەل

بۆ هەموو لایەنگران، دۆستان و هاوهەڵوێستانی بەرەی گەل لە دەرەوەی وڵات،ئەگەر ئارەزووی بەشداری و ئەندامێتی بەرەی گەل و وەرگ...
15/07/2026

بۆ هەموو لایەنگران، دۆستان و هاوهەڵوێستانی بەرەی گەل لە دەرەوەی وڵات،

ئەگەر ئارەزووی بەشداری و ئەندامێتی بەرەی گەل و وەرگرتنی ناسنامەی فەرمیی بەرەکەمانت هەیە، تکایە فۆرمی ئەندامێتی پڕ بکەنەوە و لە ڕێگەی وەتس ئەپەوە پەیوەندیمان پێوە بکە
بەرەی گەل ناوەندی ئەوورپا
+44 7943 920740
www.baraygal.com

07/07/2026

پێشهاتەکان لە دووەم ساڵی کودەتای ٨ی تەموز

ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەلکاتێک یاسا لە شوێنی خۆی دەردەچێت و دەبێتە ئامرازێک بۆ سیاسەت، نەک پارێزگاری لە مافە گشتییەکان، ...
01/07/2026

ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەل

کاتێک یاسا لە شوێنی خۆی دەردەچێت و دەبێتە ئامرازێک بۆ سیاسەت، نەک پارێزگاری لە مافە گشتییەکان، بناغەی دادپەروەری لە کۆمەڵگەدا تێکدەچێت.

ئێمە بە شێوەیەکی ڕوون و توند پشتیوانی لە گیراوانی لالەزار و شێخ لاهور دەکەین، و داوای ڕوونکردنەوەی تەواو، بێ دواکەوتن و لە چوارچێوەی یاسادا دەکەین.

هیچ دەسەڵاتێک لە سەروی یاسا نییە، و هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە کە مافە مرۆییەکان بە بێ دادگایی و بێ ڕوونکردنەوە سنووردار بکات.

کاتێک دادپەروەری لە کار دەکەوێت، متمانەی گەل دەشکێت و قەیرانی سیاسی قوڵتر دەبێت.

ئێمە ئەم بارودۆخە بە توندی ڕەت دەکەینەوە و داوای جێبەجێکردنی یاسایی و دادپەروەری ڕاستەقینە دەکەین.

ماف و یاسا و دادپەروەری دەبێت بنەمای دەوڵەت بن، نەک ئامرازێکی کاتی بۆ دەسەڵات.

21/06/2026

ئەمڕۆ ٢١/٠٦/٢٠٢٦ کۆبوونەوەی ناوەندی دەرەوەی بەرەی گەل بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

Address

New York

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when People Front International posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Want your business to be the top-listed media company?

Share