21/08/2026
ئەو کوردە کێیە کە سێ جار ناو و ئالای کوردی لە مەیدانی وەرزشی جیهاندا بەرزکردۆتەوە؟
ئامادەکردنی: کور𒆳زانین
ئەمە...
پالەوانی نیشتیمانپەروەری لاو فەرشاد گەردەکانێیە!
پاڵەوانێکی جیانشانی کورد، نیشتمانپەروەرێکی بێخەوش، کوڕە ڕەسەنەکەی گەلی مەزنی کورد.
ئەو بە ڕەنج و ماندووبوونی خۆی، ئاڵای کوردستان و ناوی کوردی لە لوتکەی مەیدانەکانی وەرزشی جیهاندا بەرز کردووە.
بەڵام... سەیر بکەن!
لە جیاتی ڕێز و پێزانین، چی لێ دەکەن؟!
دەیانەوێت بە هێرشێکی ناڕەوا و بێ بنەما، ڕەوانی پۆڵایینی ئەم پاڵەوانە تێک بشکێنن.
بۆچی؟!
چونکە ویژدانی زیندووە؟
چونکە سەربەخۆ بیر دەکاتەوە؟
چونکە گەورەیی گەلەکەی لەبەر چاوە و خۆی بە یار و یارسان دەزانێت؟!
کوردە ڕەسەنەکان چۆک دانادەن!
ئەی گەلی مەزنی کورد!
کاتی ئەوە هاتووە لە بەرامبەر ئەم نادادپەروەرییە بێدەنگ نەبین.
کاتی ئەوە هاتووە بە هەموو توانامانەوە پشتگیری ئەم پاڵەوانە نیشتمانپەروەرە بکەین و نەهێڵین هیچ هێزێک بتوانێت شانی بەهێزی ئەم ئازایە بلەرزێنێت.
فەرشاد گیان!
ئێمە هەمیشە لەگەڵتین وەک پاسەوانانی زاند و بیرگای پیرۆزی پیرانی ماگۆش ☀️
سەربەرزیت شکۆی نەتەوە بەرزتر دەکات، بەهێز بمێنەوە بۆ گەل و نیشتمان!☀️
بژی کورد!
بژی کوردستان!
#کوردستان #زاگرۆز Farshad Gerdakaneh