CTC Media

CTC Media Media news

راگەیاندراو...

بەخۆشحاڵیەوە، ئەمڕۆ دەستپێکردنی کارەکانی دەزگای میدیایی "سی تی سی" رادەگەیەنین، لەژێر دروشمی، "گۆشەی بیرکردنەوەی رەخنەییانە"، ئەم دەزگاییە پشەییانە رەخنە دەگرێت بە پشت بەستن بەبنەما زانستیەکان و ئیتیکی کاری راگەیاند

ئەم دەزگا میدیاییە نەک تەنها رەخنەی سیاسی، بەڵکو رەخنە لە کۆی میدیا و شێوازی کارکردنیان و سیستەمی حوکمرانی بە دەستەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە دەگرێت، دەبێت بە وێستگە و سەکۆیەک بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی کاری سیاسی و حوکمداری بەشێوازی رەخنەی مۆدێرن وزانستی لە هەرێمی کوردستان.

دەزگایی سی تی سی دەزگایەکی سەربەخۆی بێ لایەنە، لەلایەن کۆمەلێک گەنجی بەتوانا و خاوەن بڕوانامە لە دەروەی وڵات لەوڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندەن بەڕێوە دەبرێت،

سەرجەم رۆژنامەنوسانی سی تی سی بەتوانا و خاوەن ئەزموونن، بە پشت بەستن بە ئەزموونی خۆیان و بەشێوازێکی نوێ رەخنە ئاراستەی، سیاسەت و سیاسەتکاران، میدیا و میدیاکاران، حکومەت و دام و دەزگاکان دەکات لەسەر بنەمای تیۆری بەرپرسیاری.

ئێمە لە سی تی سی، هیچ کەسێک بە دوژمن نازانین و کەسیش وەک دوژمن سەیرمان نەکات، ئێمە خەمی گۆڕانکاری و چاکسازیمانە لە سێکتەرە جیاجیاکانی کوردستان، بۆ باشکردنی ژیانی هاونیشتیمانیان، کۆمەڵگا، سیاسەت و کۆی حوکمرانی هەرێمی کوردستان.

Address

London
S,SE,ORSW-SOUTHLONDON

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when CTC Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share