
21/07/2025
﷽
نزیکی 2 ساڵ زیاترە کە پۆست و هەموو شتێک ڕاگیراوە لەم پەیجە بەڵام ئەم پۆستە ئەبێت بکرێت
لەژێر ڕۆشنایی فەرمایشتی خوای پەروەردگار
إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ (الحجرات 15)
بێگومان ئیماندارانی ڕاست ئهوانهن کهباوهڕیان بهخواو پێغهمبهری خوا هێناوه و پاشان نهکهوتوونهتههیچ گومان و دوودڵیهکهوه، بهخۆیان و سهرو ماڵیشیانهوه تێکۆشاون لهپێناوی ئاینی خوادا، تهنها ئا ئهوانهڕاستن
وە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ :
نمونەی باوەڕداران لە بەزەیی و سۆز و خۆشەویستییان بۆ یەکتر وەکو لاشەیەک وایە هەرکاتێک ئەندامێکی ئەو لاشەیە ئازاری هەبوو هەموو ئەندامەکەکانی تر توشی ئازار و ناڕەحەتی دێن.
هەروەها
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی:
"ھاوکاری موسڵمان لە کاتی پێویستیدا واجبە."
ئێستا موسوڵمانانی غـ،،ـەززە لەوپەڕی خراپی ژیانیانن ئاگر و ئاسن بەسەریاندا ئەبارێت لەکاتێکا ماڵ و حاڵیان بەسەردا ڕوخاندوون لەناو خێمەیەک و بەبێ کارەبا و پێویستی ژیان و بەئاوارەییش لەجینۆسایدیان بەردەوامن
سەرەڕای ئەوەش
و پاروە نانێکیان دەست ناکەوێت بیخۆن و وائێستا گەیشتوون بە ئەوپەڕی برسیەتی و مناڵەکانیان بەبەرچاویانە لەبرسان ئـ،،ـەمرن
یەک بەیەکمان بەرپرسیارین لەقیامەت لەسەریان کەئەمانتوانی یارمەتیان بدەین و نەمانکرد داوای زۆریان نەکردوە تەنیا پارویەک نانیان بۆبنێرین
ئەگەر بەپارەیەکی زۆر کەمیش بێت
لەخوارەوە ناوی ئەم ڕێکخراوانە دائەنێم ئەتوانن لەڕێگەیی ئەمانەوە هاوکاریەکانتان بنێرن و خۆتان بەدواداچوونی بۆبکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کەلەچی دەستێکی ئەمیندایە و چەن بەسەلامەت و بەڕێک و پێکی هاوکاریەکان ئەگەیەننە دەستیان
1- ڕێکخراوی بەختەوەری ، لەژێر سەرپەرشتی (حاجی کاروان)
2- ڕێکخراوی زاد ، لەژێر سەرپەرشتی (د. عبدالواحید)
3- ستافی جوودی (نەسیمی غـ..ـەززە)