Nazhad Osman نەژاد عوسمان

Nazhad Osman نەژاد عوسمان ڕەخنە لەهەر کارێک دەگرین کە کەرامەتی مرۆڤ بە ئامانج بگرێ .
بۆ ئەوەی هاریکاری دەنگی ناڕازی بیت ، ڵایک و فۆڵۆوی پەیج بکە . سوپاس

بەرەو بە تایبەتی کردنی هەموو پنتەکانی ژیان و فراوانکردنی کۆمپانیاکانی خۆیان و بەکۆیلەکردنی سەرجەم هاوڵاتیان !
30/05/2025

بەرەو بە تایبەتی کردنی هەموو پنتەکانی ژیان و فراوانکردنی کۆمپانیاکانی خۆیان و بەکۆیلەکردنی سەرجەم هاوڵاتیان !

مەسرور بارزانی، دۆن کیشۆتەکەی  کوردستانرێبوار کەریم وەلیئەوەی رۆمانی دۆنکیشۆتی سێرڤانتسی خوێندبێتەوە، دەتوانێ لەو شوپهان...
28/05/2025

مەسرور بارزانی، دۆن کیشۆتەکەی کوردستان

رێبوار کەریم وەلی

ئەوەی رۆمانی دۆنکیشۆتی سێرڤانتسی خوێندبێتەوە، دەتوانێ لەو شوپهاندنە تێبگات.
*
بە کورتی، بۆ ئەوانەی نەیانخوێندۆتەوە، پاڵەوانی رۆمانەکە(کیشانۆ)بەسەر ئەسپێکی شەلەوە خۆی لە قاڵبی جەنگاوەرێکدا دەبینێ. لە دنیای وەهمدا دەژی و، چیا و دارستانەکانی لێدەبن بە دوژمنی وەهمی، بەڵام لە راستیدا، خۆی کەسێکی دەستوپێسپیی نەزانە کە وا دەزانێ کە قەت شکست ناخوات! ئارەزووی ئەوەیە کە ئەشڕاف یان نەجیبزادەیەک روتبەی جەنگاوەری پێبدات، بەڵام لە کۆتاییدا، خاوەنی کاروانسەرایەک کە وا دەزانێ کیشانۆ رەوە ئەسپی هەیە پلەی جەنگاوەری پێدات و دەیکات بە دۆن کیشۆت!
*
لێگەڕێ لە یەکێتی، پتر لە نیوەی پارتیش هێشتا باوەڕیان بەوە نییە کە مەسرور بارزانی نازناوی سەرۆکی حکومەت لە پێش ناوەکەی بێت. لە دنیای وەهمەوە، سوار لەسەر ئەسپێی شەلی گڕوێ، دەیەوێ بە شەرعییەتی خاوەنی کاروانسەراوە بڵێ من ئیتر ئەو جەنگاوەرەم کە دنیا دەگۆڕم!
*
بوقە بەرماوەکانی دۆن کیشۆت، دوایین سەردانی ئەو بۆ ئەمریکا وا وێنا دەکەن کە وەک بڵێی یەکەمجارە لە مێژوودا، کوردێک وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دیتبێ! جا خوا نەخواستە ئەگەر سەرۆکی ئەمریکای دیتبا دەبوایە چییان گوتبا!
*
قوڵایی کارەساتەکە لەوەدا بوو کە وەزیری پێشووی مالییەی کوردستان، بێخەبەر لەوەی دۆن کیشۆت چەند ملیۆن دۆلاری بۆ دیدارەکانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە و وێنەگرتن لەگەڵ کۆنگرێسمانەکاندا لە قوتی ئەم میللەتە خەرج کردووە، گوتبوی: سەفەری دۆن کیشۆت، بەقەدەر سەفەری ترەمپ بۆ کانداو موهیم بووە. ئێستا دەردەکەوێ کە ئابوریی ئەو وڵاتە بۆ وا داتەپیوە؛ ترەمپ 4 تڕلیۆن دۆلاری بردەوە و دۆن کیشۆتیش چەند ملیاردێکی دیکە وڵاتەکەی بردە بن باری قەرزەوە!
*
ئەو ئەفسانە سازییەی کە لە بارەی سەفەری مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا دەکرێ، نیشانەی ئەوپەڕی بێدەستەڵاتی و شکستە. ئەگەرنا چ لە سیاسەتی ئەمریکا گۆڕاوە؟ مارکۆ رۆبیۆ دەڵێ:”کوردستانێکی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقدا!”
*
ئێ، ئەدی ئانتۆنی بلینکن لە 26ی شوباتی 2024 چی گووت؟
*
“پشتگیریمان بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە لە سیاسەتە 360 پلەییەکەمان لە عێراقدا.”
*
ئەو گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکان کە کراوە، قوڕشێک خێری بۆ میللەت نییە. ئەوەی عەکسی ئەوە بیر دەکاتەوە، با بەو خەڵکە بڵێ، زەحمەت نەبێ داهاتی فرۆشتنی رۆژانەی نزیکەی 300 هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان کە ئەوە 2 ساڵ و نیوە بە قاچاغ دەفرۆشرێ لە کوێیە؟
*
مەسرور بارزانی باش دەزانێ تا چوار ساڵی دیکەش ئەو پڕۆسەی دەرهێنان و بە بازارکردنی غازە ئەنجامی نابێ، خۆ ئەگەر ئەنجامیشی هەبێ، دەبێ یەکەمجار پێداویستیی غازی عێراق پڕ بکاتەوە، ئینجا ئەوەی دەمێنێتەوە، جێگەی دانوستانە لەگەڵ بەغدا.
*
بوقی بەرماوە و دۆن کیشۆتی خاوەنی، بە گوفتار و کردار هەوڵی قەیرانسازی دەدەن و بە حیسابی خۆیان لە کاتی درێژکراوەدا، گۆڵی زێڕین تۆمار دەکەن، بەڵام لە راستیدا، قەت ناگەنە مەنزڵ و لێرە بەدواوە ئۆبۆباڵی هەر نەهامەتییەک کە سەرچاوەکەی بەغدا بێت، لە ئەستۆی دۆن کیشۆت و خاوەنی کاروانسەرایەکەیە کە ئەو نازناوە قەبەیەی پێ بەخشیوە.

لەداهاتووشدا دان بەو مافیاگەری و گەندەڵی و چەتەیی یەی ئێستاتاندا ئەنێن ، وەک چۆن ئێستا ئیعتیراف ئەکەن کە هەبووە !نەک سەر...
27/05/2025

لەداهاتووشدا دان بەو مافیاگەری و گەندەڵی و چەتەیی یەی ئێستاتاندا ئەنێن ، وەک چۆن ئێستا ئیعتیراف ئەکەن کە هەبووە !

نەک سەرانە هەر لە بازرگانەکان بەڵکو لە یەک بە یەکمان وەرگیراوە ، خۆم بە نمونە؛

من خۆم لە فەرمانگەکان سەرانەم لێسەنراوە و پێشیان وتووم بەڕاستەوخۆیی لە بەشی بەڵگە و تاوانی فەرماندەیی سلێمانی و بەسەرپەرشتی ئەزمەر ئێرلاین کە بڕەکەی دوو سەد دۆلار بوو . لەکاتێکدا هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ ئەوە ، هەرکەچوومە ئەوێ ڕاستەوخۆ ناوی منیان هێنا کە لە لیستێکدابوو لەبەردەم ئەفسەرێک دا وتیان یان ئەو بڕە پارەیە ئەدەیت یان مامەڵەکەت ئەکشێنینەوە هەر بە عەنتەری و وەک سەرانە . لەکاتێکدا خزمەتگوزاریەکە بەلاش بوو ، وە پێشتر خۆشم مامەڵەکەم کردبوو ، وە لە هەمووی سەیرتر وتیان ئەو سەرانەیە بۆ ئەزمەڕ ئێرە 🤔 .

ئەوکات بۆ ئەوەی مامەڵەکەم بڕوات و لەگەڵ خێزانم دابووین پارەکەم دا .

کاتی خۆی کاک عەلی حەمە ساڵح Ali Hama salih و کاک سۆران عومەر و کاک دابان محمدی Daban Mohammed Hussein پەرلەمانتاری خولی پێشوو و هتد یشم لێ ئاگادارکردە بەڵام لە کۆتاییدا کاک عەلی و کاک دابان بەدواداچونیان کرد و پێیان ڕاگەیاندم بە نامە و تەلەفۆن, وتیان ببورە دەسەڵاتی ئەوانمان نیە چونکە سەر بە ئیدارەی گشتی ین ..

ئەوانە غەرق بوون لە دزینی مافی گشتی دا .

کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی واگرنگ چەند سەد کەسێکی تێپەڕنەکرد !واخەریکە شەقامیش ئەمرێ !
21/05/2025

کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی واگرنگ چەند سەد کەسێکی تێپەڕنەکرد !

واخەریکە شەقامیش ئەمرێ !

ئەگەر یەکێتی لە هەڵبژاردنی مانگی یانزەدا ویستی بتانباتەوە سەر چەم و وتی من ئاگاداری ئەو تاڵانکاریە نیم ، ئەوا ئەم وێنەی ...
21/05/2025

ئەگەر یەکێتی لە هەڵبژاردنی مانگی یانزەدا ویستی بتانباتەوە سەر چەم و وتی من ئاگاداری ئەو تاڵانکاریە نیم ، ئەوا ئەم وێنەی پیشان بدەنەوە و بڵێ نوێنەرتان لەوێ ئامادەبوو لەکاتی ئیمزای تاڵانکاری یەکەدا !

ئەگەریش باوەڕ ناکەن لە بەشی خزمەتگوزاری ئەو کۆمپانیایانە بپرسن بزانن سەربەکێیە ؟!

ئەرێ بەجددی بە چ روویەکەوە هەردی سەڵاح و شنیار ئەنوەر ئاڵاونەتە گیانی پارتی لەسەر مەسەلەی غازەکە ؟!

19/05/2025

ئەمڕۆ ، لە شارەزوور بە چوار کەسەوە هەڵدەکوتنە سەر کەسێک و لە خۆی و ماڵ و منداڵی دەدەن !

ئەو کەسەی هێرشی دەکرێتە سەر ئەڵێ؛

( هۆکارەکە پۆستێکم بووە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی ) !

19/05/2025

سایەق تەکسی موو نەرم !

سەبارەت بەو سایەق تەکسیەی کە بە چەکوش کێشای بەسەری پیاوێک دا

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی سلێمانی ڕایگەیاند :

دوای دەستگیرکردنی شۆفێری تەکسییەکەی ڕووداوەکەی دوێنێ بۆمان دەرکەوت کە شۆفێرەکە سەرنشینێکی خانمی پێ بووە کە ئەو خانمە کێشەی لەگەڵ ئەو پیاوە هەبووە کە لە گرتە ڤیدیۆکەدا بە چەکوش لێیدراوە کێشەی ژنەکە ئەوە بووە کە سولفەیان کردووە و 5 هەزار دۆلاری لای ئەو ژنە بووە و لێی داوا کردۆتەوە .

دەشڵێت ئەو ژن و پیاوە دەمەقاڵێیان بووە و شۆفێری تەکسییەکەش بە چەکوش دەکێشێت بەسەری پیاوەکەدا وەک پشتگیریەک بۆ ژنەکە!

بۆیە خاوەن تەکسیەکە دوای ئەو پیاوە کەوتووە لێی داوە لە کاتێکدا هیچ پەیوەندی بە ئەوەو نەبووە !

کێ ئەو ڤیدۆیەی مام جەلالی لایە کەباسی تەزویرە مێژووییەکەی کوردستان ئەکات لە ١٩٩٢ ؟ئەمڕۆ یادی هەڵبژاردنی ئەو ڕۆژە شومەیە ...
19/05/2025

کێ ئەو ڤیدۆیەی مام جەلالی لایە کەباسی تەزویرە مێژووییەکەی کوردستان ئەکات لە ١٩٩٢ ؟

ئەمڕۆ یادی هەڵبژاردنی ئەو ڕۆژە شومەیە ، لە کۆی ۲۷۱ هەزار کەس کە لە پارێزگای دهۆک مافی دەنگدانیان هەبوو، مام جەلال ۲۹٥ هەزار دەنگ و کاک مەسعودیش ۳٥۷ هەزار دەنگی بەدەستهێنا !

بگەڕێن بەدوای مێژووی قێزەونیان دا و نیشانی نەوەکانی داهاتووی بدەن ...

18/05/2025

گەڕێکی تری ململانێی نێوان ئامۆزاکان !

سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی فرۆکەوە پەیام بۆ غەززە و تەنانەت بۆ جیهانی ئیسلامیش ئەنێرێ فَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ أَنِ اضْر...
17/05/2025

سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی فرۆکەوە پەیام بۆ غەززە و تەنانەت بۆ جیهانی ئیسلامیش ئەنێرێ

فَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ أَنِ اضْرِب بِّعَصَاكَ الْبَحْرَ ۖ فَانفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ"

لەکۆتایدا سوپای ئیسرائیل بەخەڵکی غەززە دەڵێت؛
"سوپای ئیسرائیل دێت"

ئەمەم بۆ دیفاعکردن نیە لە بەغدا وتراوە گاسن یان سوژن لەچاوی خۆیدا نابینێ بەڵام دەرزی یان پوشکە لە چاوی خەڵک دا ئەبینێ !ئ...
17/05/2025

ئەمەم بۆ دیفاعکردن نیە لە بەغدا

وتراوە گاسن یان سوژن لەچاوی خۆیدا نابینێ بەڵام دەرزی یان پوشکە لە چاوی خەڵک دا ئەبینێ !
ئەمە حاڵی کەناڵی AVA ی ملازم ئارینی کوری مەسرورە !

کەناڵەکەی ملازم ئەم گڵۆپە شکاوەی زەق کردۆتەوە کە لەسەر ڕێگەیەکی نەبینراوی میوانانی لوتکەی عەرەبی بینراوە ، بەڤیدیۆ دایناوە ئەڵێ؛

( عێراق زیاتر لە 250 ملیار دیناری بۆ ئامادەکاری بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا خەرج کردووە، بەڵام گڵۆپێکی شکاو لە شوێنی پێشوازیکردن لە میوانەکان دەبینرێ )!

ئێستاش ئەو بەغدایە مووچە نەنێرێ پارەی خەرجی رۆژانەت نابێت نەک خەرجی زەبەلاح و کەناڵ و زانکۆی تایبەت و کرێی زانکۆی شاهانە و بانک و مەزرا و ڕێکخراوی تایبەت بەخۆتت هەبێت !

دانیشە بەدەردی خۆتەوە .

16/05/2025

٢٠٠٥ بەختیار عەلی وای ووت !

Address

Sheffield

Telephone

+447307075274

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nazhad Osman نەژاد عوسمان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share