Rasti

Rasti زانیاری لەسەر پڕۆسەی خوێندن، سکۆلارشیپ، ژیان و وەرگرتنی ڤیزا لەسەرجەم وڵاتانی ئەوروپا

وڵاتی ١٤هەم و یەکێک لە سەیرترین و سەرنجڕاکێشترین ئەو شوێنانەی تا ئێستا بینیم! ✈️وڵاتەکەی ئەسکەندەری مەکەدۆنی 🇲🇰باسی مەکە...
30/07/2026

وڵاتی ١٤هەم و یەکێک لە سەیرترین و سەرنجڕاکێشترین ئەو شوێنانەی تا ئێستا بینیم! ✈️

وڵاتەکەی ئەسکەندەری مەکەدۆنی 🇲🇰

باسی مەکەدۆنیای باکوور و پایتەختەکەی دەکەم، کە شاری “سکۆپیا” یە. شارێک کە تەواو ناوازە و سەرنجڕاکێش و سەرسوڕهێنەرە: لە ئەوروپایت، کەچی نە مێترۆت هەیە، نە ترام و نە قیتار!

ئەوەی زۆرترین سەرنجی منی ڕاکێشا، ئەو تێکەڵە تایبەتە بوو. لە لایەکەوە لە ئەوروپایت، لە لایەکی تریشەوە منارە بەرزەکانی مزگەوتەکان، دەنگی بانگی ڕۆژانە و زۆرینەی خەڵکەکە کە مسوڵمانن، وایکردووە هەر زۆر زوو هەست بە نامۆیی نەکەیت و بچیتە ناو کەلتوورێکەوە کە زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکە.

جا ناوەندی شارەکە پڕ لە پەیکەری کەسایەتییەکانی وڵاتەکەیە و گرنگترین و بەناوبانگترینیان پەیکەری ئەسکەندەری مەکەدۆنییە لەگەڵ پەیکەرەکەی باوکی کە هەر یەکێکیان لەلایەکی شارەکە و ئاوەکە وەستاون!

ڤلۆگێکی تایبەت و پڕ لە سەرکێشی ئەم گەشتەم لە ڕێگەدایە و بەم نزیکانە لە یوتیوب بڵاوی دەكەمەوە، چاوەڕێم بن!

سەبسکرایبی کەناڵەکەم بکەن بۆ ئەوەی هیچ گەشتە نوێیەکی لە دەست نەدەن👇

https://youtube.com/?si=RlPr9lRPg2iUIBz8

#مەکەدۆنیا #سکۆپیا #گەشت #کوردستان #ئەوروپا #گەڕان #کورد #ئەسکەندەر

ئەمەش وڵاتی سێزدەهەمی گەشتەکانم! ✈️ڕێگەکان بەردەوامن و خۆشترین بەشی ژیان لای من گەڕانە. ئەمجارە لە دڵی ئەوروپاوە، سەردان...
21/07/2026

ئەمەش وڵاتی سێزدەهەمی گەشتەکانم! ✈️

ڕێگەکان بەردەوامن و خۆشترین بەشی ژیان لای من گەڕانە. ئەمجارە لە دڵی ئەوروپاوە، سەردانی شارێکی دڵڕفێن و کەمێک بێدەنگم کرد، براتیسلاڤای پایتەختی سلۆڤاکیا. 🇸🇰

براتیسلاڤا وەک پایتەختە گەورە و قەرەباڵغەکان نییە، شارێکی هێمن و زۆر تایبەتە. قەڵا کۆنەکەی سەر بەرزاییەکەی لەگەڵ پردە مۆدێرنەکەی (UFO) کە بەسەر ڕووباری دانووبدا دیارە، دیمەنێکی وایان دروستکردووە کە مرۆڤ تێر ناخوات لە سەیرکردنیان. کۆڵانە بەردینە کۆنەکان، خانووە قەشەنگەکان و ئەو پەیکەرە جوانە «چومیل» کە لە مەنهۆڵەکەوە سەری دەرکردووە، هەموویان پێکەوە شارەکەیان زۆر دڵگیر و تایبەت کردووە.

ڤلۆگی ئەم گەشتە پڕ لە جوانییە بەڕێوەیە، بەم نزیکانە لە یوتیوب بڵاوی دەکەمەوە و چاوەڕێم بن. 🎬

سەبسکرایبی کەناڵەکەم بکەن بۆ ئەوەی هیچ ڤیدیۆیەکی نوێی گەشتەکانم لە دەست نەدەن👇

https://youtube.com/?si=RlPr9lRPg2iUIBz8

حەز دەکەیت سەردانی کامە وڵات بکەیت؟

#سلۆڤاکیا #گەشت #کوردستان #ئەوروپا #براتیسلاڤا #گەڕان #کورد

کۆتاییهێنان بە قەرەباڵخی ATMـەکان: پێشنیارێک بۆ باشترکردنی پڕۆژەی 'هەژماری من' وەک  کەسێکی شارەزا لە بواری تەکنەلۆژیا  پ...
18/07/2026

کۆتاییهێنان بە قەرەباڵخی ATMـەکان: پێشنیارێک بۆ باشترکردنی پڕۆژەی 'هەژماری من'

وەک کەسێکی شارەزا لە بواری تەکنەلۆژیا پێم خۆش بوو ئەم بابەتە بنووسم و بۆتان باس بکەم، جا لە زووەوە بە تەمام ئەم پۆستە بکەم بەڵام کاتم نەبووە، جا من هەمیشە پێم وایە "دیجیتاڵکردن" دەبێت کێشەکانمان چارەسەر بکات، نەک ئاڵۆزتریان بکات. پڕۆژەی "هەژماری من" هەنگاوێکی گرنگە بۆ گواستنەوەی سیستەمی دارایی کوردستان بۆ قۆناغێکی نوێ، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە بە تەواوی سەرکەوتوو بێت، پێویستە لە "قۆناغی تاقیکردنەوە" تێپەڕین و چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە تەکنیکی و کارگێڕییەکان بکەین. "جا من کەسێکی سیاسی نیم و هیچ لە سیاسەت نازانم و پۆستەکەشم پەیوەندی بە هیچ لایەن و کەسێکەوە نییە تەنها دەمەوێت کۆمەڵێک پێشنیار بکەم بۆ سوودی هاوڵاتیان".

سەرەتا با باسێکی کورتی پڕۆژەی "هەژماری من"تان بۆ بکەم:
پڕۆژەی "هەژماری من" هەوڵێکی حکومەتی کوردستانە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان. ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە گواستنەوەی سیستەمی داراییە لە مامەڵەی کاشەوە بۆ سیستەمی بانکی، بەمەش شەفافیەت زیاتر دەبێت، ڕێکاری دارایی ئاسانتر دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی کارتی بانکییەوە خزمەتگوزارییە داراییەکان بەکاربهێنن.

ئێ وابزانم ئەوە ڕوونە لای هەمووان، جا ئەم پڕۆژەش وەکو هەموو پڕۆژەکانی دیکە بێ کەموو کوڕی نییە و لە سەرەتایی کارکردنیدایە و هەڵە نەبم زۆرینە یا تەواوی مووچەخۆرانی کوردستان ئەم هەژمارەیان هەیە و پڕیانکردووەتەوە، جا بەڕای من پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێستای کوردستان و هەنگاوێکی گرنگ و پێشکەوتووە.

جا خەڵکی خۆمان زۆر لەم پڕۆژە ترساون و دەش ترسن چونکە مافی خۆیانە و دەترسن لەوەی پارەکانیان پارێزراو نەبێت! کە ئەم هۆکارەش هۆشیاری تەواوی دەوێت کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا لە کوردستان بە جوانی حکومەت هاندەر نەبووە لەوەی خەڵک بە تەواوی لەم پڕۆژەیە و گرنگی بە دیجیتاڵکردن تێبگەن. کە پێویست بوو بە شێوەیەکی زۆر وردتر و گرنگ تر خەڵکی هۆشیار بکرایەتەوە ئەزانم کۆمەلێک شت کراون بەڵام ئەوانە هەتاوەکو ئێستا بەس نەبوون و بەس نیژ! جا با باسی کێشە و گرفتەکانی هاوڵاتیان بکەین لەگەڵ ئەم هەژمارە هەیانە ڕاشکاوانە هەمووی باس بکەین. ئێستا هاوڵاتیان لە چەند لایەکەوە دەناڵێنن:

ـ نەبوونی (ATM)ی پێویست لە شارەکان
کەمبوونی ئامێرەکانی (ATM) وایکردووە مووچەخۆر سەدان مەتر ڕیز بگرێت و کاتێکی زۆر چاوەڕێ بکەن لە نورە گرتندا و زۆر جار چەند ڕۆژێک چاوەڕێ دەکەن! جا زۆر جار دەبێتە شەڕ و دەنگە دەنگ چونکە تەواو بێزار دەبن و تەحاموولیان نامێنێت و بەرگە ناگرن، کە زۆرینەی مووچەخۆران بریتین لە کەسانی "خاوەن پێداویستی تایبەت، کەسانی بەتەمەن" کە ئەم کەسانە دەبێت جێگە و شوێنی تایبەتیان بۆ دابین بکرێت چونکە ناتوانن و توانای چاوەڕوانیان نییە.

ـ وەگرتنی پارەی زیادە لە مووچەخۆر
وەرگرتنی "فی" بڕێک پارە لەکاتی ڕاکێشانی پارە لە بانکێکی جیاواز لە بانکی خۆت، کە ئەمەش بارگرانییەکی زیادەیە لەسەر هاوڵاتی.

ـ پشت بەستن بە کاش
بەهۆی نەبوونی ئامێری POS لە زۆرینەی بازاڕەکان، خەڵک ناچارن پەنا بۆ حەواڵەچییەکان ببەن و بەشێک لە مووچەکەیان لەدەست بدەن.

ئەوە کێشەکان بوون وەک هەموومان دەزانین، جا پێم خۆشە بەشێوەیەکی ورد باسی چارەسەرەکانتان بۆ بکەم لە پێناو باشتکردنی ژیان و دۆخی هاوڵاتیان و مووچەخۆران و هەروەها بەرەوپێشچوونی زیاتری پڕۆژەی هەژماری من.

جا بۆ ئەوەی پڕۆژەکە ببێتە خزمەتگوزارییەکی گشتگیر و متمانەپێکراو، پێشنیاز دەکەم حکومەت و بانکەکان بەم شێوەیە کار بکەن:

- پێویستە بانکەکان پرۆتۆکۆڵێکی یەکگرتوو بەکاربهێنن. هەر ATMـێک لە کوردستان هەبێت، دەبێت بۆ هەموو مووچەخۆرێک بێ بەرامبەر بێت. ناکرێت هاوڵاتی باجی نەبوونی (ATMـی)بانکەکەی خۆی بدات، ئەزانم لە هەموو جیهان وایە بڕە پارەیەک وەک "فی" وەردەگیرێت ئەگەر (ATM) کە هی بانکەکەی خۆت نەبوو، بەڵام ئێمە لە کوردستان دەژین و پڕۆژەکەش لە سەرەتادایە و پێویستە کۆمەڵێک قوربانی بدات لە پێناو هاوڵاتیانی کوردستان!

- پێویستە حوکمەتی کوردستان هەموو دووکان، مارکێت، خواردنگە، مۆڵ، بازارەکان و هەموو شوێنەکان ناچار باکت بە بەکارهێنانی ئامێری (POS) کە لەڕێگەیەوە هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی کارتی بانکییەکانیانەوە پارە بدەن،
بۆ ئەوەی خەڵک لە "کاش" دوور بکەونەوە و کارتی بانکی بەکاربهێنن، دەبێت کۆمەڵێک خزمەتگوزاری و داشکان هەبێت. ئەگەر کاتێک لە مارکێت و دوکانەکان کارت بەکاردەهێنین، داشکاندنێک یان بڕێک پارەیان بۆ بگەڕێتەوە (Cashback)، ئەوکات هەمووان بە دڵخۆشییەوە کارتی بانکی بەکاردەهێنین و قەرەباڵخی (ATM)کان کەم دەبێتەوە.

- لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی (ئی - پسووڵە) هەیە کە حکومەتی کوردستان دروستی کردووە و لەڕێگەیەوە هاوڵاتیان دەتوانن پارەی کارە بدەن مانگانە، جا ئەمە شتێکی باشە وەک وتم هاوڵاتیانی کوردستان بەم جۆرە بەرنامە و پێشکەوتنانە نامۆن و پێویستە هاندەر و کۆمەڵێک خزمەتگووزاری تایبەتیان هەبێت لە سەرەتادا بۆ ئەوەی هانی هەموو بدەیت کە بەکاربهێنن و مانگانە بتوانن لەکاتی خۆیدا پارەبدەن، من باسی خەڵکە ئاساییەکەی کوردستان دەکەم بە گشتی نەک "ئەوانی کە".

واتە بەڕای من شتێکی باشە کۆمەڵێک ئەپڵیکەیشن هەبێت ئیش و کارەکانی حوکمەت و باج و پارەکانی لەڕێگەوە بدەیت مانگانە و تەنها لە ڕێگەی هەژماری بانکیەکەتەوە، بەڵام ئەم خزمەتگوزارییانە پێویستیان بە هۆشیاری و ئاگایی زیاترە!

لە ئێستادا هەموومان دەزانین بارودۆخی کوردستان چۆنە و خەڵک بە دەست بێ مووچەی و گرانی ئاو و کارەبا و بەنزین وغازەوە دەناڵێنن، جا لەوانەیە لە کۆمێنت کۆمەڵێک قسەی ناخۆشیشم پێبڵێن ههههه بەڵام ئاساییە. بارودۆخەکە هەتا هەتایە وا نابێت و دەگۆڕێت، جا بە نموونە باسی هەنگاریاتان بۆ بکەم کە لە ئێستادا لەوێم زۆر ئاساییە کە پارەی "کاش" یاخود کارت بەکاربهێنیت بۆ مامەڵەکانت ڕۆژرانە لە هەموو جێگا و شوێنەکان، من لەوەتەی هاتووم چەند ساڵێکە لێرەم چەند جارێکی زۆر زۆر کەم نەبێت پارەی کاشم بەکارنەهێناوە مەگەر زۆر ناچار بووبێتم، ئەگینا لێرە لە هەموو جێگایەک دەتەوێت شت بکڕیت یان نان بخۆیت ئامێری "POS"یان پێییە کە زۆر ئاساییە بە کارتەکەت پارەکەت دەدەیت. جا لە کورستانیش ڕێک پێویستمان بەم خزمەتگوزارییە هەیە،

جا هاوڵاتییانی خۆشەویست زۆر ئاساییە کە هەموومان لە گۆڕانکاری بەتایبەت لە بوارە داراییەکان بترسین. بەڵام "دیجیتاڵبوون" هیچ مەترسییەکی نییە، بەڵکو باشترین ڕێگەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خەرجییەکان و پاراستنی پارەکەت. با نەبینە کۆسپ لەبەردەم پێشکەوتن، بەڵکو با داوای "سیستەمێکی دادپەروەر" بکەین.

خۆشحاڵ دەبم ئەگەر بە کۆمێنت ڕا و بۆچۆنی خۆتانم پێ بڵێن و بابەتەکە زیاتر دەوڵەمەند بکەن.

#تەکنەلۆژیا #ئابووری #کوردستان #بانک #مووچە #مووچەخۆران

وڵاتی دوانزەهەمی ئەوروپا کەسەردانم کرد! 🇦🇹گەشتەکانم بەردەوامە.. ئەمجارە لە دوای وڵاتی کۆماری چیک سەردانی وڵاتی نەمسا و ش...
17/07/2026

وڵاتی دوانزەهەمی ئەوروپا کەسەردانم کرد! 🇦🇹

گەشتەکانم بەردەوامە.. ئەمجارە لە دوای وڵاتی کۆماری چیک سەردانی وڵاتی نەمسا و شاری ڤییەنای پایتەختم کرد. 🇦🇹

ڤییەنا بەڕاستی شارێکی جیاواز و پڕ لە جوانییە، کۆمەڵێک شوێنی سەرنج ڕاکێش و ناوازەی هەیە، هەروەها باڵەخانە و بیانەکانی بۆ من وەک مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بوو کە شاهانە و ناوازە بوون، وە هەروەها ڤییەنا بە شاری یاریە گەورە و بەناوبانگەکەی ناسراوە لە ئەوروپادا.

ڤلۆگی ئەم شارەش بەڕێوەیە، بەم نزیکانە لە یوتیوب چاوەڕێم بن.

کەناڵەکەم سەبسکرایب بکەن بۆ ئەوەی بینەری سەرجەم ڤیدیۆ و گەشتەکانم بب👇

https://youtube.com/?si=RlPr9lRPg2iUIBz8

ئێوە تا ئێستا چوونەتە نەمسا؟ یان حەز دەکەن بچن؟

ڕۆژێکی یەکجار خۆش و ناوازە لە شاری پراگ (Prague) لە کۆماری چیک 🇨🇿سەردانی شاری پراگم کرد، کە پایتەختی مێژوو و ئەفسانەیی ک...
12/07/2026

ڕۆژێکی یەکجار خۆش و ناوازە لە شاری پراگ (Prague) لە کۆماری چیک 🇨🇿

سەردانی شاری پراگم کرد، کە پایتەختی مێژوو و ئەفسانەیی کۆماری چیکە لە دڵی ئەوروپادا. پراگ شارێکە پڕ لە کۆڵانی بەردینی کۆن و تەلاری زۆر جوان. یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم شارە ئەوەیە کە لە هەر کوێیەک بوەستیت، دیمەنێکی سینەمایی ناوازەت پێدەبەخشێت کە لە بینینی تێر نابیت.

پراگ شارێکی گەورە و لێوان لێو لە جوانی، لە قەڵا دێرینەکان و کۆڵانی زێڕینەوە تا دەگاتە دیزاینە مۆدێرنەکانی وەک خانووی سەماکەر و سەری جوڵاوی کافکا.

هەموو ساتەکانم بۆ تۆمارکردوون. بەمزووانە پۆستی دەکەم و دەتوانن لە کەناڵی یوتیوبەکەم سەیری بکەن.

دڵنیام زۆر بەدڵتان دەبێت!

ئەمەش لینکی کەناڵی یوتیوبەکەم:

https://youtube.com/?si=kX4GqeY4Sa8L_zQM

ڤیدیۆی نوێم لە یوتیوب بڵاوکردەوە، ڤلۆگی شاری گیۆر (Győr)  🇭🇺سڵاو هاوڕێیان، لەم ڤیدیۆیەدا دەتانبەم بۆ گەشتێکی کورت و دڵڕف...
06/07/2026

ڤیدیۆی نوێم لە یوتیوب بڵاوکردەوە، ڤلۆگی شاری گیۆر (Győr) 🇭🇺

سڵاو هاوڕێیان، لەم ڤیدیۆیەدا دەتانبەم بۆ گەشتێکی کورت و دڵڕفێن لە یەکێک لە جوانترین شارەکانی هەنگاریا. شارێک پڕ لە ڕووباری سیحراوی، کۆڵانی کۆنی قەشەنگ، و زانکۆیەکی یەکجار مۆدێرن و ئاستبەرز.

شانسم هەبوو کە سەردانەکەم ڕێک کەوتە ڕۆژی فێستیڤاڵی منداڵان لە شارەکەدا، بۆیە کەشوهەواکە پڕ بوو لە یاری، قەرەباڵغی.

تەواوی ساتە خۆشەکانی ئەم گەشتەم لەم لینکەی خوارەوەدا بۆ تۆمار کردوون. هیوادارم کاتێکی خۆشی لەگەڵ بەسەر بەرن و بەدڵتان بێت.

لایک و کۆمێنت و سەبسکرایبی کەناڵەکەتان بیر نەچێت بۆ پشتگیری کردنم!

🔗 لینکی ڤیدیۆکە لە یوتیوب:

https://youtu.be/CtdjmcJ7b_s?is=8C9vdHXur_hIL1tq

#هەنگاریا #گیۆر #ڤلۆگ
#یوتیوب #گەشت

لێرەوە هەموو زانیاریەکتان لە سەر پڕۆسەی خوێندن و ژیانکردن پێ دەڵێم ...

ڕۆژێکی یەکجار خۆش و ناوازە لە شاری گیۆر (Győr) لە هەنگاریا 🇭🇺ئەمڕۆ سەردانی شاری گیۆرم کرد دوای زیاد لە دوو مانگ گەشت نەک...
05/07/2026

ڕۆژێکی یەکجار خۆش و ناوازە لە شاری گیۆر (Győr) لە هەنگاریا 🇭🇺

ئەمڕۆ سەردانی شاری گیۆرم کرد دوای زیاد لە دوو مانگ گەشت نەکردن بۆ هیچ شار و وڵاتێک، گیۆر شارێک پڕ لە ڕووباری دڵڕفێن و کۆڵانی مێژوویی زۆر جوان. یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم شارە ئەوەیە کە زۆر نزیکە لە سێ پایتەختی گرنگی ئەوروپاوە: بوداپێستی هەنگاریا 🇭🇺، ڤییەنای نەمسا 🇦🇹 و براتیسلاڤای سلۆڤاکیا🇸🇰

گیۆر شارێکی بچووکە بەڵام یەکجار جوان و دڵگیرە، خاوەنی زانکۆیەکی مۆدێرن و ئاستبەرزە و چەندین شوێنەواری مێژوویی ناوازەی تێدایە. شانسی من، ئەمڕۆ شارەکە یەکجار قەرەباڵغ بوو، چونکە فێستیڤاڵی منداڵانی تێدا ساز کرابوو و هەموو جۆرە یاری و چالاکییەکی تایبەتیان ئەنجام دەدا.

منیش هەموو ساتەکانم بۆ تۆمار کردوون و ڤیدیۆیەکی تەواوی ئەم گەشتە دڵڕفێنەم بۆ ئامادە کردوون. سبەی پۆستی دەکەم و دەتوانن لە کەناڵی یوتیوبەکەم سەیری بکەن.

دڵنیام زۆر بەدڵتان دەبێت!

ئەمەش لینکی کەناڵی یوتیوبەکەم:

https://youtube.com/?si=kX4GqeY4Sa8L_zQM

ئەمڕۆ یەکەم توێژینەوەی زانستیم لە زانکۆی (Budapest University of Technology and Economics - BME) بڵاو کردەوە.جێگەی شاناز...
26/06/2026

ئەمڕۆ یەکەم توێژینەوەی زانستیم لە زانکۆی (Budapest University of Technology and Economics - BME) بڵاو کردەوە.

جێگەی شانازییە کە پڕۆژەی کۆتایی ماستەرەکەم وەکو توێژینەوەیەکی زانستیی فەرمی لە کتێبی وۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی (AACS '26) تایبەت بە فاکەڵتی (Department of Automation and Applied Informatics) لە زانکۆی (BME) لە هەنگاریا چاپ و بڵاوکرایەوە.

توێژینەوەکەم بە ناونیشانی "SkillMatch: An Explainable Content-Based Recommendation System for Student-Project Matching" تایبەتە بە دروستکردنی سیستەمێکی پێشنیارکردنی زیرەک بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد (AI)، کە یارمەتیی قوتابیان دەدات باشترین پڕۆژەی ئەکادیمی هەڵبژێرن و لەگەڵ تواناکانیاندا بیگونجێنن، لەگەڵ چەندین خزمەتگوزاری و بەشی تایبەت.

08/06/2026

ڤیدیۆیەکی تایبەت لە ناو بازاڕێکی لۆکاڵی بەرشەلۆنە. پڕە لە خواردنی خۆش، میوەی هەمەجۆر و شیرینی.

ئەگەر لێرە بوویتایە، یەکەم شت چیت تاقی دەکردەوە؟ میوەکان یان شیرینییەکان؟

#بەرشەلۆنە #ئیسپانیا #کوردستان #گەڕان #ئەوروپا #گەشت #ڤیزا #ڤلۆگ

لە زانکۆ وەرگیرایت و ڤیزەت وەرگرت؟ ئەی لە کوێ دەمێنیتەوە؟ کێشە گەورەکەی ئەورووپا! 🏠🤔زۆرجار خوێندکاران وا هەست دەکەن کاتێ...
05/06/2026

لە زانکۆ وەرگیرایت و ڤیزەت وەرگرت؟ ئەی لە کوێ دەمێنیتەوە؟

کێشە گەورەکەی ئەورووپا! 🏠🤔

زۆرجار خوێندکاران وا هەست دەکەن کاتێک نامەی وەرگرتن (ئۆفەر) لە زانکۆ و ڤیزەیان بەدەستهێنا، ئیتر هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و گەورەترین خەمیان تێپەڕاندووە. بەڵام ڕاستییەکەی، یەکێک لە قورسترین و هەستیارترین قۆناغەکان تازە دەست پێدەکات، ئەویش: دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونە!

پێم خۆش بوو بە پۆستێک بە وردی باسی ئەم بابەتەتان بۆ بکەم، چونکە لە ئێستادا زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا (بە تایبەت وڵاتانی وەک هۆڵەندا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیرلاندا و تەنانەت زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاش) بەدەست قەیرانێکی سەختی نیشتەجێبوونەوە دەناڵێنن و خواست زۆر زیاترە لەو خانوو و ژوورانەی کە بەردەستن.

جا با بزانین بژاردەکانت چین، ڕێگاکانی چارەسەر چین و دەبێت ئاگاداری چی بیت بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبیت:

١. بەشەناوخۆییەکانی زانکۆ (University Dormitories)
ئەمە هەرزانترین، سەلامەتترین و باشترین بژاردەیە بۆ ساڵی یەکەمی خوێندنت، چونکە هەم لە ڕووی داراییەوە گونجاوە و هەم زووتر تێکەڵی ژینگەی خوێندکاران دەبیت. بەڵام کێشەکە چییە؟ زۆربەی زانکۆکان لە ئەورووپا جێگەی پێویستیان نییە بۆ هەموو خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان. هەندێ جار زانکۆکە ڕاستەوخۆ لەگەڵ قبووڵەکەدا دەڵێت بەشەناوخۆیشمان بۆت دابینکردووە، تەنها بڕی پارەی سیمیستەرێک یاخود چەند مانگێک بنێرە!

ئامۆژگاری من ئەوەیە هەر کاتێک ئۆفەری زانکۆت وەرگرت، یەک چرکە دوامەکەوە! ڕاستەوخۆ پرسیاری فۆڕمی بەشەناوخۆیی بکە و ناوی خۆت تۆمار بکە. لە زۆر وڵات، ئەگەر زوو داواکاری پێشکەش نەکەیت، ناوت دەچێتە لیستی چاوەڕوانییەوە (Waiting List) و ڕەنگە ساڵێک چاوەڕێ بکەیت.

جا خاڵە خراپەکەی بەشەناوخۆی ئەوەیە لەوانەیە لەگەڵ کەسی نەتەوەیەکی دیکە لەیەک ژوورن بن کە هیچ شتێک خاڵی هاوبەشتان نەبێت! ههههه خۆم ئەوەم بەسەر هاتووە پێشتر لە شاری سێگێد سێ کەس بووین من و هیندیەکی شیعە و ئەفریقیەکی خەڵکی گانا کە مەسیحی بوو هههه بڕوا بکەن هیچمان هاوبەش نەبوو ماوەیەک پێکەوە خواردنمان چاک ئەکرد هەتا لە کۆتایدا جیا بوویەنەوە و بە جیا چاکمان کرد خواردن من نەمئەتوانی خواردنی زۆر توون (تیژ)ی ئەوان بخۆم😂

جا ئێستا لە بودابێست لە بەشەناوخۆیم هەر بەڵام لەگەڵ کوردام کێشەی زۆربەی بەشەناوخۆییەکان ئەوەیە چێشتخانە و شوێنی خۆشۆردن و سەرئاوەکان هەمووی هاوبەشە لەگەڵ نزیکی ٣٠ خوێندکاری دیکە کە تێیدایە زۆر پیس و پۆخڵ و بێتامن هههه ئەم شتانە ئەبینن ئەگەر نەتان دیووە بۆیە لاتان ئاسایی بێت😂 بەڵام بەشەناوخۆی ئەوەی باشە پارەیەکی کەم دەدەیت و زۆر هەرزانە بەڵام لەوانەیە دووریش بێ لە زانکۆکەتەوە وەک ئەوەی ئێمە نزیکی (٤٥) خولەک زیاتر دوورە بە مێترۆ و ترام هههه جا ویستم هەر بەرچاو ڕوونیەکتان هەبێت بەڵام بەگشتی خۆشە و کەسی زیاتر و جیاواز دەناسی!

٢. شوقە و ژووری هاوبەش (Shared Flats/Apartments)

ئەگەر بەشەناوخۆییت بۆ دەرنەچوو، باوترین بژاردە ئەوەیە لەگەڵ چەند خوێندکارێکی تر شوقەیەک بەکرێ بگرن و هەر کەسە و ژوورێکی خۆی هەبێت. کرێی خانوو، کارەبا، ئاو و ئینتەرنێت لە نێوانتاندا دابەش دەبێت، کە ئەمەش خەرجییەکانت زۆر کەم دەکاتەوە.

ـ چۆن بیدۆزمەوە؟ باشترین ڕێگا بەکارهێنانی گروپەکانی فەیسبووکە بۆ ئەو شارەی لێی دەخوێنیت (بۆ نموونە بنووسە: Accommodation in Berlin یان Housing in Budapest)، هەروەها بەکارهێنانی ماڵپەڕە لۆکاڵییەکانی وڵاتەکە، چەندان ئەپڵیکەیشنی مۆبایلیش هەیە.

٣. ئاگاداری ساختەکاری و فێڵکردن بە (Scam)

ئەم خاڵە لە هەمووی گرنگترە و تکایە زۆر بەوردی بیخوێننەوە!

لەو کاتەی کە بەدوای خانوودا دەگەڕێیت لە گروپەکان و ئینتەرنێت، کەسانێکی زۆر هەن کە سکامەرن و داویان بۆ خوێندکاران داناوە. کەسێک نامەت بۆ دەنێرێت، وێنەی شوقەیەکی زۆر جوان و ڕێکخراوت بە نرخێکی زۆر هەرزان بۆ دەنێرێت و پێتدەڵێت: "زۆر کەس ئەم خانووەی دەوێت، ئەگەر دەتەوێت بۆتی بگرم، بڕێک پارەم وەک پێشەکی (Deposit) بۆ بنێرە لە ڕێگەی Western Union یان هەژماری بانکی."

هەمیشە ئاهاداری ئەوە بە کە بە هیچ شێوەیەک، لە ژێر هیچ پاساوێکدا، یەک یۆرۆش مەنێرە پێش ئەوەی خۆت یان کەسێکی جێی متمانەت خانووەکەی بە چاوی خۆی نەبینیبێت و گرێبەستی فەرمیت ئیمزا نەکردبێت!

٤. کێشەی گرێبەست و ناونیشانی فەرمی (Address Registration)

لە کوردستان ڕەنگە زۆر پێویستت بە تۆمارکردنی ناونیشان نەبێت، بەڵام لە ئەورووپا، ناتوانیت مۆڵەتی نیشتەجێبوون (ئیقامە)، هەژماری بانکی، یان تەنانەت هێڵی مۆبایلیش دەربێنیت ئەگەر ناونیشانێکی فەرمیت (Address Card) نەبێت. کاتێک خانوویەک دەگریت، مەرجە خاوەن ماڵەکە ڕازی بێت ناونیشانەکەت بۆ بکاتە سەر خانووەکەی و لە شارەوانی تۆماری بکات. پێش ئەوەی پارە بدەیت و گرێبەست بکەیت، لێی بپرسە: "ئایا دەتوانم ناونیشانەکەم لەسەر ئەم ماڵە تۆمار بکەم؟"

٥. کاریگەری شارەکان لەسەر نرخی کرێ

کاتێک زانکۆ هەڵدەبژێریت، با تەنها چاوت لەسەر ناو و ناوبانگی پایتەختەکان نەبێت. کرێی خانوو لە پایتەختێکی وەک ئەمستەردام یان بەرلین لەوانەیە دوو هێندە یان سێ هێندەی شارێکی بچووکی خوێندکاری بێت لە هەمان وڵاتدا. خوێندن لە شارە بچووکەکان هەم هەرزانترە، هەم کێشەی نیشتەجێبوونی کەمترە، و هەم ژینگەیەکی ئارامترە بۆ فێربوون.

لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم، دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوون قورسە و ڕەنگە سەرەتا تووشی دڵەڕاوکێت بکات، بەڵام مەحاڵ نییە! تەنها پێویستی بە گەڕانی زۆر، دانبەخۆداگرتن و زوو دەستپێکردن هەیە. هەرگیز دوایمەخە بۆ هەفتەی کۆتایی پێش گەشتکردنت.

تۆ چیت بیستووە دەربارەی کێشەی نیشتەجێبوون لە ئەورووپا؟ یان ئەگەر لە دەرەوە دەژیت، ئەزموونی خۆت و چۆنیەتی دۆزینەوەی ماڵەکەت لە کۆمێنت بۆ ئێمە و
خوێندکارانی تر بنووسە با هەموومان لێی سوودمەند بین. 👇

#نیشتەجێبوون #خوێندکار #بەشەناوخۆیی #کوردستان #سکۆلارشیپ #ئەوروپا #ڤیزا

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rasti posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share