Bonekan

Bonekan بۆنەکان : دامەزراوەیەکی میدیای سەربەخۆیەی قازانج نەویستە لەلایەن کۆمپانیای بۆنەکانەوە بەڕێوەدەبرێت بۆنەکان : متمانەی خێزان �

14/08/2025

🔹 هۆکاری سکچوون چییە ؟

دکتۆرە گەشبین وەڵام دەداتەوە

Via : Slemani media

🔹 قەلەڕەش قەلەڕەش تاکە باڵدارە بتوانێ هەڵۆ بێزار بکات، کاتی دەفڕێ دەچێتە سەر پشتی، بەڵام هەڵۆکە نە وەڵامی دەداتەوە، نە ش...
06/08/2025

🔹 قەلەڕەش

قەلەڕەش تاکە باڵدارە بتوانێ هەڵۆ بێزار بکات، کاتی دەفڕێ دەچێتە سەر پشتی، بەڵام هەڵۆکە نە وەڵامی دەداتەوە، نە شەڕی لەگەڵ دەکات و نە وزەی خۆی لەودا بە فیڕۆ دەدات.
هەڵۆکە تەنها کارێک دەکات، باڵەکانی زیاتر دەکاتەوە و زۆرتر بەرز دەبێتەوە بەرەو ئاسمان، تا ئاستێک کە قەلەڕەشەکە توانای هەناسەدانی نامێنێ و لەسەر پشتی هەڵدەدێرێ و دەکەوێتە خوارەوە.
کاتێ تەختی رەوانیان بۆ یوسفی پەیامبەر راگرت کە لەسەر شانی خەڵکی دانرابوو، لەسەری دانەنیشت، بە زەردەخەنەیەکەوە گووتی، ناچمە ئەوێ، چونکە ئەوەی سواری شان و ملی خەڵکی بێت، چارەنووسی هەر هەڵدێرانە!.

عادل قەرەداغی

🔹 پەرداخێک ئاو وەک ئازارشکێنەری شەقیقەزیاتر لە بلیۆنێک خەڵک لە جیهاندا دەناڵێنن بە دەست نەخۆشی شەقیقەوە هەرچەندە تا ئێست...
06/08/2025

🔹 پەرداخێک ئاو وەک ئازارشکێنەری شەقیقە

زیاتر لە بلیۆنێک خەڵک لە جیهاندا دەناڵێنن بە دەست نەخۆشی شەقیقەوە هەرچەندە تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە نەزانراوە لەگەڵ ئەوەشدا کپ کردنی ئەو ئازارە زۆرەی نەخۆشەکان تووشی دەبن ئاسان نییە، زۆربەی جار پێویستە بچنە ژوورێکی بێدەنگی تاریک وە چاوەڕێ بکەن تاوەکو ئازارەکە نەمێنێت.

خانمێكی گەنج بە ناوی تیلی والکەر ئاشکرای دەکات کە ڕاهێنانێکی پێشبینی نەکراوی تاقیکردۆتەوە کە دەبێتە هۆی نەمانی ئازاری شەقیقە کاتێک سوود لە دەرمانەکان نابینێت.

ئەم خانمە ئاماژەی بەوە داوە هەر کاتێک ئازاری بۆ دێت پاڵدەکەوێت لەسەر جێگەی نووستنەکەی و بووتڵێک ئاو بە هاوسەنگی دادەنێت لەسەر ناوچەوانی بەمەش ئازاری نامێنێت.

دکتۆر نوح رۆزن پسپۆڕی بواری مێشک و دەمار و بەڕێوبەری سەنتەری نۆرثویل بۆ سەرئێشە بە ڕۆژنامەی نیۆرک پۆستی ڕاگەیاندووە کە پەستان خستنە سەر ناوچەوان بۆ نەهێشتنی ئازار لە کۆنەوە ئەنجامدەدرێت و هاوشێوەی دانانی بەردە لەسەر جەستە یاخود بەستنی سەر بە پارچە پەڕۆیەک.

🔹 نەرمین قادر کۆچی دوایکردئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەند نەرمین قادر بە نەخۆشی کۆچی دوایکردزیاتر لە کۆمێنتە
05/08/2025

🔹 نەرمین قادر کۆچی دوایکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هونەرمەند نەرمین قادر بە نەخۆشی کۆچی دوایکرد

زیاتر لە کۆمێنتە

🔹 بەپەلە
02/08/2025

🔹 بەپەلە

لە چەناڵی یوتوبی بۆنەکانەوە
30/07/2025

لە چەناڵی یوتوبی بۆنەکانەوە

🔹 دیزایینی نوێی هاوینەهەواری گەلیی عەلی بەگكاركردن تێیدا دەستی پێكرد و لە زووترین كاتدا پرۆژەكە تەواو دەكرێ
28/07/2025

🔹 دیزایینی نوێی هاوینەهەواری گەلیی عەلی بەگ
كاركردن تێیدا دەستی پێكرد و لە زووترین كاتدا پرۆژەكە تەواو
دەكرێ

🔹 کوردۆی شاعیر کۆچی دوایکردکوردۆی شاعیرکەمێک پێش ئێستا لە نێو مزگەوتی گەورە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایکرد
27/07/2025

🔹 کوردۆی شاعیر کۆچی دوایکرد

کوردۆی شاعیرکەمێک پێش ئێستا لە نێو مزگەوتی گەورە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایکرد

🔹 باشترین کاتی خەوی منداڵ
26/07/2025

🔹 باشترین کاتی خەوی منداڵ

🔹 هۆگان کۆچی دوایکردهالک هۆگان، یاریزانی هۆڵی ناوبانگەکانی WWE و پاڵەوانی ئەفسانەیی، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
26/07/2025

🔹 هۆگان کۆچی دوایکرد

هالک هۆگان، یاریزانی هۆڵی ناوبانگەکانی WWE و پاڵەوانی ئەفسانەیی، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

🔹 لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی سوتانی چەوری لەشزۆری کێش و قه‌ڵه‌وی په‌یوه‌ندیه‌کی گرنگی به‌ سووتانی چه‌وری و ...
25/07/2025

🔹 لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی سوتانی چەوری لەش

زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی په‌یوه‌ندیه‌کی گرنگی به‌ سووتانی چه‌وری و میتابۆلیزمی له‌شه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هەڵسوکەوت و خوی ڕۆژانە هەیە کە لە کاتی ڕێجیم و کاتی ئاساییدا سوتانی چه‌وری و میتابۆلیزمی ناو له‌ش که‌مدەکەنەوە

خواردنی یەک ژەم لە ڕۆژێکدا: یان پەیڕەوی کردنی ئەو ڕێجیمانەت بڕێکی زۆر کەم کالۆری تێدایە بۆ ماوەت زیاتر لە هەفتەیەک.

نەخواردنی بڕی پێویست لە پڕۆتینەکان: خواردنی پڕۆتینەکان جگە لەوەی دەبنە هۆی ئەوەی درەنگتر هەست بە برسیەتی بکەیتەوە، ڕێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی جەستە زیاتر دەکەن، چونکە کاریگەری گەرمی خۆراکی (FTE)ی پڕۆتینەکان زۆر زیاترە لە کاربۆهیدرایت و چەوری.

که‌م خه‌وی و شه‌ونخوونی: تێک چوونی خەو و درەنگ نوستن و درەنگ هەستان.

نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕیشاڵیەکان، هەروەها خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شەربەتی گیراوە و شەربەتی فرێش.

وەرزشنەکردن و کەمی جوڵە و دانیشتن یان پاڵ کەوتنی زۆربەی کاتەکان کە دەبێتە کەمی ڕێژەی ماسولکەکان یان پۆکانەوەیان له جەستەدا.

کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک

Address

سلێمانی

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bonekan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Bonekan:

Share