تەق تەقی دێرین taqtaqe deren

تەق تەقی دێرین taqtaqe deren هەواڵ وزانیاری

🟠چۆن هەنگوین بۆ دابەزینی کێشی لەش بەکاردێت؟  هەنگوین بەهۆی دەوڵەمەندبووونی بە ڤیتامینەکان و ترشە ئەمنییەکان چەندین سودی ...
05/07/2025

🟠چۆن هەنگوین بۆ دابەزینی کێشی لەش بەکاردێت؟

هەنگوین بەهۆی دەوڵەمەندبووونی بە ڤیتامینەکان و ترشە ئەمنییەکان چەندین سودی تەندرستی بۆ جەستە هەیە

شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێن دەتوانرێت، کوپێک ئاو لەگەڵ بڕێک دارچینی و کەوچکێکی چێشت لە هەنگوین تێکەڵ بکەیت و پێش نانی بەیانی بیخۆرەرەوە بەمەش بۆ دابەزینی کێشی لەش بەسوودە رێگایەکەی دیکەی بەکارهێنانی هەنگوین بۆ دابەزینی کێشی لەش بریتییە لەوەی لەنێوان ژەمەکاندا دەتوانرێت پارچەیەک سێو لەگەڵ پەنیرێکی کەم چەوری و کەوچکێکی بچووک لە هەنگوین بخوێت

حەوسەت حوسێن حمد مخەرەسی  ..دایکی شەهید ملازم ڕەشۆ مخەرەسی و کاک محمدو کاک ڕەفعەت و م.پشتیوان کۆچی دوای کردوە ڕووحی شادو...
04/07/2025

حەوسەت حوسێن حمد مخەرەسی ..دایکی شەهید ملازم ڕەشۆ مخەرەسی و کاک محمدو کاک ڕەفعەت و م.پشتیوان کۆچی دوای کردوە ڕووحی شادوو جێگای بەهەشتە انشااللە

🛑ئەم خواردنانە یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدەن     سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی سییەکاندا هەیە، ئەو خواردنانە...
03/07/2025

🛑ئەم خواردنانە یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدەن

سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی سییەکاندا هەیە، ئەو خواردنانە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان و ڤیتامین ئەی سوودێکی زۆریان بۆ تەندروسی سییەکان هەیە

خواردنەکانیش پێکدێن لەمانە :

-گێزەر
-سەوزەواتەکان
-ماسی
-هێلکە
-تەماتە

بِسْــــــــــــــــــمِ اﷲِالرَّحْمَنِ الرَّحِيم انا لله وانــــا الـــيه راجـــعـــون(اناللە واناالیە راجعون)(میم ناسک...
01/07/2025

بِسْــــــــــــــــــمِ اﷲِالرَّحْمَنِ الرَّحِيم
انا لله وانــــا الـــيه راجـــعـــون
(اناللە واناالیە راجعون)
(میم ناسک مام حەمەخان )کانی لەلە کۆچی دوای کرد دەکاتە خوشکی کاک ڕە مەزان و داکی وستا حەمەدەمین ئیلنجاغي

🔴هەندێ لە نیشانەکانی کەمخوێنی بەهۆی کەمی مادەی ئاسنـەوە لە منداڵاندا :۱- ڕەنگی منداڵەکە کاڵ ئەبێتـەوە .۲- منداڵەکە بێ تا...
01/07/2025

🔴هەندێ لە نیشانەکانی کەمخوێنی بەهۆی کەمی مادەی ئاسنـەوە لە منداڵاندا :

۱- ڕەنگی منداڵەکە کاڵ ئەبێتـەوە .
۲- منداڵەکە بێ تاقەت و کڕوزانەوەی زۆر ئەبێــت.
۳-دڵی پەلە پەل ئەکات واتە خێراتر ئەبێت لە ئاسای.
٤- زوو هەست بە هیلاک بوون دەکـــات.
٥- ئارەزووی بۆ خواردن زۆر کەم دەبێـــت.
٦- کاریگەری لەسەر زیرەکی منداڵەکە ئەبێت گەر بۆ ماوەێکی زۆر چارەسەر نەکرێـــت.
٧- ئارەزووی خواردنی ئەو شتانەی کەخواردن نین بۆ نموونە سەهۆڵ ، گڵ و قوور، کاغەز , گەچ.
٨. نینۆکی منداڵەکە ئەقووپێت بۆ ناوەوە واتا وەک کەوچکی لێدێـــــت.

د. ئاکۆ کەریم جەلال
پزیشکی پسپۆری هەناوی منداڵان و گەشەی منداڵان

🛑چەند هەنگاوێکی سادە بۆ پاراستنی تەندرووستی گورچیلەکانمان لەوەزری هاویندا  دكتۆر مەلەک حسێن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گ...
30/06/2025

🛑چەند هەنگاوێکی سادە بۆ پاراستنی تەندرووستی گورچیلەکانمان لەوەزری هاویندا

دكتۆر مەلەک حسێن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و چاندنی گورچیلە دەڵێت چەند هەنگاوێکی سادە بۆ پاراستنی تەندرووستی گورچیلەکانتان بگرنە بەر لەوانەش، خواردنی تەندرووست بخۆن بەجۆرێک سەوزە و میوە بەشێکی سەرەکی بێت لە ژەمەکانی ڕۆژانە و ئاو خواردنەوە بە نزیکی هەشت پەرداخی ڕۆژانە بۆ کەسێکی ئاسایی

- خواردنی تەندرووست بخۆن بەجۆرێک سەوزە و میوە بەشێکی سەرەکی بێت.

- جوڵەی ڕۆژانە و وەرزشكردن لە هەفتەیەکدا ١٥٠ خولەک.

- وازهێنان لە جگەرە و نێرگەلە و هاوشێوەکانی.

- ئاو خوارنەوە بە نزیکی هەشت پەرداخی ڕۆژانە بۆ کەسێکی ئاسایی.

- دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش

- چاودێریکردنی زەخت و شەکرە و زو دەسنیشانکردنی.

🟠بە گەدەی بەتاڵ چاو قاوە مەخۆ        راستەوخۆ لە دوای هەستان لەخەو چا یان قاوە بخورێتەوە کە لەو کاتەدا گەدە بەتاڵە و هیچ...
28/06/2025

🟠بە گەدەی بەتاڵ چاو قاوە مەخۆ

راستەوخۆ لە دوای هەستان لەخەو چا یان قاوە بخورێتەوە کە لەو کاتەدا گەدە بەتاڵە و هیچ خۆراکێکی تێدا نییە، زیانی تەندروستیی دەبێت و گرفتی هەرس و گەدەی لێدەکەوێتەوە

هەربۆیە باشترین کات بۆ خواردنەوەی چا یان قاوە کاتژمێرێک یان دوو کاتژمێر دوای نانخواردنە، دەتوانرێت بەیانیان بخورێنەوە بەڵام بە گەدەی بەتاڵ نا، لەهەمان کاتیشدا نابێت پێش نوستن قاوە بخورێتەوە.

باشترین خواردنەوە کە بەیانیان و بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە، کوپێک ئاوی گەرمە کە کەمێک ئاوی لیمۆی تێدابێت بەمکارە سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەبێت و کێش دادەبەزێت

انااللەوانااللەڕاجیعونئێستا مام ـــ صابیر تاهیر باغەجنێری  کۆچی دوایی کرد 23ــ 6ــ 2025
23/06/2025

انااللەوانااللەڕاجیعون
ئێستا مام ـــ صابیر تاهیر باغەجنێری کۆچی دوایی کرد
23ــ 6ــ 2025

دوای هەوڵ وماندووبونێکی زۆری دڵسۆزانی شارەکە بۆ کردنەوەی پەیمانگایەک سەردانیکردنی زۆرێک لە بەرپرسان و لایەنی پەیوەندیدار...
17/06/2025

دوای هەوڵ وماندووبونێکی زۆری دڵسۆزانی شارەکە بۆ کردنەوەی پەیمانگایەک سەردانیکردنی زۆرێک لە بەرپرسان و لایەنی پەیوەندیدار توانرا چەند بەشێک لە شارەکەمان بکرێتەوە کە خوێندکارێکی زۆری شارەکەمان بە ئەوانەی کە تەمەنیان هەڵکشاوە سوودمەندبن هەروەها وەرگرتنی خوێندکارێکی زۆر لە ناوچەکانی تری کوردستانەوە بۆ مەبەستی خوێندن کە ئەمەش بە سوود بۆ شارەکەمان دەگەڕێتەوە لە بواری کۆمەڵایەتی ، ڕۆشنبیری ، ئابووری... هتد.
لەگەڵ ئەوەی خەڵکانێک هەبوون کۆسپ و تەگەرەیان دروستدەکرد ، بەڵام ئێستا فەرمانی بە پەیمانگا بوونی بۆ دەرچوە بۆ ئەم مەبەستە پیرۆزبایی لە دڵسۆزان و خەڵکی شارەکەمان و خوێندکارە خۆشەویستەکان دەکەین لە کۆتاییدا هەموو براوە بویین تەنها ڕێکارە کارگێڕییەکانی ماوە بۆ ڕاگەیاندنی دەست خۆشی لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بە قسەیەک بەشداریان تێدا کردوە و هاوکاربوون.

م.جەبار سواره ڕەحمان

انالله وانااليه راجعون      کاک ( حمدامین  محمود حاجی مجید  ) کانی لەلەیی  بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد . خوای گەورە لێی خۆش ...
17/06/2025

انالله وانااليه راجعون
کاک ( حمدامین محمود حاجی مجید ) کانی لەلەیی بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد . خوای گەورە لێی خۆش بێ و جێگاومەکانی فیردەوسی بەرین بێت ان شاءالله .....

🔴پرۆستات توشی کۆمەڵێک نەخۆشی باوی دەبێت کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوونی پیاو هەبێت لە تەمەنە جیاوازەکاندالە...
12/06/2025

🔴پرۆستات توشی کۆمەڵێک نەخۆشی باوی دەبێت کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر توانای منداڵبوونی پیاو هەبێت لە تەمەنە جیاوازەکاندا

لە هەردوو پیاوی گەنج و بەساڵاچوودا، نەخۆشیەکانی پرۆستات یان پرۆستاتێکی ناتەندروست دەتوانێت کاریگەری لەسەر کارکردنی سپێرمەکان هەبێت، بەم هۆیەشەوە کاریگەری لەسەر توانای وەچەخستنەوە و دروستبوونی مناڵ هەبێت

نیشانەکانی کێشەی پرۆستات:

1. تەنگاوی زۆر بۆ میزکردن.
2. بەپەلە لە خەو هەڵسان لە شەودا چەند جارێک بۆ میزکردن.
3. خوێن لە میز یان مەنیدا.
4.ئازار یان سووتانەوە لە کاتی میزکردن.
5 ئازارلەکاتی ئاوهاتنەوە .
6.ئازار یان ڕەقبوونی بەشی خوارەوەی پشت، شان، ناوچەی حەوز یان کۆم، یان سەرەوەی ڕان.
7. دڵۆپاندنی میز

د. کاردۆ حەسەن ژاژڵەیی
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و پڕۆستات و میزەڕۆ

دكتۆر دیار محەمەد دەڵێت، تور چەندین سوودی تەندرووستی هەیە لەوانەش لەبەر بوونی ڕێژەیەكی باش لە ڤیتامین سی و فۆلك ئەسید و ...
12/06/2025

دكتۆر دیار محەمەد دەڵێت، تور چەندین سوودی تەندرووستی هەیە لەوانەش لەبەر بوونی ڕێژەیەكی باش لە ڤیتامین سی و فۆلك ئەسید و دژە ئۆكسێنەر تێیدا وا دەكات ڕووبەڕووبونوەوەی خانە شێرپەنجەییەكان ببێتەوە.

دكتۆر دیار محەمەد پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك لەبارەی سوودە تەندرووستییەكانی تور لە ڕاگەیەندراوێكدا بەمجۆرە زانیاری دەخاتەڕوو.

سوودە تەندرووستییەكانی تور كامانەن؟

یەكەم- لەبەر بوونی ڕێژەیەكی باش لە ڤیتامین سی و فۆلك ئەسید و دژە ئۆكسێنەر تێیدا وا دەكات ڕووبەڕووبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەكان ببێتەوە.

دووەم- باشتر كاركردنی دڵ و خوێنبەرەکان

سێیەم- باشتركردنی سیستمی هەرس

چوارەم- بۆ بەهێز كردنی بەرگری لەش زۆر بەسودە

پێنجەم- جوانتر كردن و درەوشانەوەی پێست

شەشەم- پاککردنەوەی لەش لە ژەهر

حەوتەم- كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن

هەشتەم- هاوكارە بۆ چارەسەركردنی زەردوویی

نۆیەم- هاوكاری چارەسەركردنی نەخۆشی شەکرە دەدات

دەیەم- بۆ دابەزاندنی کێش زۆر بەسودە

یانزەیەم- دژە هەوکردنە

دوانزەیەم- باشتر كردن و بە تەندرووستی هێشتنەوەی هەناسەدان

سیانزەیەم- بەرزکردنەوەی کارکردنی گورچیلە

چواردەیەم-بەرزبوونەوەی کارکردنی جگەر

پانزەیەم- باشتر كردنی تەندرووستی ئێسك..

Address

تەق تەق
‏‎Taqtaq‎‏، ‏‎Iraq‎‏

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەق تەقی دێرین taqtaqe deren posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share