Zang Media

Zang Media زەنگ هەوڵێکە بۆ وەئاگاهێنانەوە و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە

ناوم رێكارە بە رووداوی هاتوچۆ نەمردم، شەوێك لە لالەزار كوژرام؟سوتێنرام؟ دیلكرام؟ جارێ لێیگەڕێن بۆ مێژوو، ئێستا لە پزیشكی...
04/11/2025

ناوم رێكارە
بە رووداوی هاتوچۆ نەمردم، شەوێك لە لالەزار كوژرام؟سوتێنرام؟ دیلكرام؟ جارێ لێیگەڕێن بۆ مێژوو، ئێستا لە پزیشكی دادوەرییەوە دەمبەنەوە بۆ زێدی خۆم و ناناسرێمەوە، 74 رۆژی ساردكەرەوەی مەیتخانە فینكی نەكردمەوە، تا ئێستا گڕ هەر باوەشی پیاكردووم و لێم نابێتەوە، لێم گەڕێن لە زێی دووكان پشوویەك بدەم و فێنكم بێتەوە.

گوێم لە دەنگتانە، لە فاتیحاو نزاكانتان، چیرۆكی خراپترین جۆری مردنمان بۆ یەكتری دەگێڕنەوە، ئێوە هەموو رۆژێ بەبەردەم تەرمەكەم تێپەڕ دەبوون سڵاوێكتان نەكرد؟، ئەو رۆژانی ناو ساردكەرەوەكەتان لەگەڵمدا نەژمارد، خەمسارد بەرامبەر فرمێسكەكانی باوكم، بووم بە چیرۆكی تەرمێكی نەناسراوی جەنگێك كە مێژووی سلێمانی بیر ناچێتەوە.

لەناو ئەبولانسەكە بە شەقامەكانتان، بە بەردەم ماڵ و بارەگای حزب و پرۆژەكانتان تێپەڕ دەبم، بوەستنن ئەوە وێنەی كاندیدو دروشمەكانتانە، كوا وێنەی سووتاوی هاوڕێكانم؟ نەفرەت لەو بێدەنگییە سامناكەی كەناڵ و كاندیدكان، لە بێباكیتان بەرامبەر بازرگانی بە خۆێنی بەناهەق ڕژاوی ئەو كەنجانە، كە تەنها هەلی كاری ئاسانی ئەم نیشتمانە چەكداریی بێت.

سەربازگەكانتان دەبینم، بە پۆشاك و چەكی جیاواز، بە بازگەكانتان تێدەپەڕم، گەنجێك نزیكە لە تەمنمەوە سڵاوم لێدەكات، دەرفەرت نییە پێی بڵێم ئاواتە خواز نییم گوللەیەك دڵت كون بكات و بۆمبی دەبابەیەك بتكا بە خەڵوز، بارزگانانی جەنگ بۆ چەسپاندنی دەسەڵات و زۆربوونی سامانەكانیان بتكەنە تەنیا ژمارەیەك لە ناو لیستی كوژراو.

دەمبنەوە گۆڕستانی باڵەكایەتی، روخساری هاورَێكانم دەبینم، وێنەم دەگرن، دەگرین، خۆڵ دەكەن بەسەر جەستەی ماندووما، گوێم لە دەنگی باوكمە دەڵێت: گەردنی ئازا كەن، پرسیار دەكەم: كوا گەردنم باوكە گیان؟.

دەنووم، ماندووم پرسەم بۆ دادەنێن، چلەم بۆ دەكەن، لە لیستی دایەری نفوس و یادەوەری دەمسڕنەوە، باوكم دەچێت شەهیدانەم بۆ دەكات، پێی دەڵێن: لە شەهادەی وەفاتەكەی نوسراوە بە فیشەكی وێڵ گیانی لەدەستداوە.

لاهور و سێ ڕاستیپێش تاوانی ٢٢ی ئاب زۆر جار توشی گفتووگۆی هەندێ کەس دەبووم لە ڕەخنە گرتن لە لاهور شێخ جەنگی، دیارە کەس بێ...
28/10/2025

لاهور و سێ ڕاستی
پێش تاوانی ٢٢ی ئاب زۆر جار توشی گفتووگۆی هەندێ کەس دەبووم لە ڕەخنە گرتن لە لاهور شێخ جەنگی، دیارە کەس بێ کەم و کوڕی نیە،بەلام سێ ڕاستی خۆی دەرکەوت لە لاهوری شێخ جەنگی کە پێشتر زۆرکەس ئەم سێ شتەی وەک ڕەخنە دەخستە ڕوو، یەکەمیان ئەوەی دەگووترا لەسەروەت و سامان و دارایی زۆر من دەمزانی وانیە، بەلام٢٢ی ئاب ئەوەی سەلماند وانەبوو، لاهورخاوەن سەروەت و سامان نەبوو، ئەوەی بۆ یانەی نەورۆزیش پەیدای دەکرد هەر ئەوەبوو کە خەڵکێک لەبەر خاتری ئەو دەیدا.
دووەم ئەوەی دەگوترا لاهور سەربە فلان دەوڵەت و فلان دەوڵەتە وانەبوو، لاهور تەنها سەربەخۆی بوو سەربە میللەت و نیشتیمانی خۆی بوو.لە ٢٢ی ئاب ئەوە سەلمێنرا کە بەدەستی دەرەکی پەلاماری درا.
سێیەم زۆرجار خەڵکی گشتی لاهوریان بەترسنۆک وەسف دەکرد، لەبەر ئەوەی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان دەست بۆچەک نابات.نەیان دەزانی لاهور حەز بەخوێن ڕشتن و ململانێی توند و تیژ ناکات. بەلام کەهاتە پێش لاهور زۆرئازایە، لەبەرامبەر دووژمنانی نیشتیمان زۆر ئازا بوو. لەتاوانی ٢٢ی ئابیش ئەوەی سەلماند بەدەستی خۆی زۆر ئازایە. بۆیە داواکارم لەبەر ئەم ڕاستیانە خەڵک دەنگ بەلیستەکەی لاهور شێخ جەنگی بدات کە لیستی ژمارە(٢٦١)ی بەرەی گەلەکەمانە.
شادمان مەلا حەسەن

ڕێبوار جاف .. نموونەی پیاوه بەوەفا و مەرد لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت؛مرۆڤ کاتێ مرۆڤە، بەوەفابێ بۆ ها...
28/10/2025

ڕێبوار جاف .. نموونەی پیاوه بەوەفا و مەرد
لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت؛
مرۆڤ کاتێ مرۆڤە، بەوەفابێ بۆ هاوڕێکانی، راستکۆبێت لەگەڵ بەڵێنەکانی
خۆراگربێ لە تەنگانە ... ئەم دۆخەش تیدەپەڕی.

یاریگای نەورۆز بەڕێوچونی یاری نێوان نەورۆز-دهۆک بە ئامادەبوونی گەشە کاکە حەمە خێزانی لاهور شێخ جەنگی
25/10/2025

یاریگای نەورۆز بەڕێوچونی یاری نێوان نەورۆز-دهۆک بە ئامادەبوونی گەشە کاکە حەمە خێزانی لاهور شێخ جەنگی

25/10/2025

پێش ٢٢ی ئاب لاهور شێخ جەنگی چی وت لەسەر داهاتووی یانەی نەورۆز؟

24/10/2025

پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی نابێتە کۆتا پەیام بەرەی گەل بەردەوامە
ژینۆ محمد سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە هەولێر 261☀️

یانەی نەورۆز و سندوقی هاوکاری!لە تیکتۆک، بینیم، چەند سندوقێکی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی دانرابوو، بۆ یانەی نەورۆز!ئەمەش ...
24/10/2025

یانەی نەورۆز و سندوقی هاوکاری!
لە تیکتۆک، بینیم، چەند سندوقێکی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی دانرابوو، بۆ یانەی نەورۆز!
ئەمەش بەهۆی ئەوەی کێشەکانی، ماڵی تاڵەبانی و ئامۆزاکانی، وای کردووە هاوکاری دارایی یانەکە ببڕدرێت!
دانانی ئەم سندوقانە، کە بەدیوێکدا گوزارشتە لە دڵسۆزی و هاوخەمی، خەڵک بۆ یانەکە.
بەڵام، بەدیوێکی دیکەدا ناونیشان و مانشێتە بۆ بیرو ڕفتاری حیزبڕانانێکی هەرزەی خێڵەکی، کە حقد و ڕقی کەسیان لە ئاستێکدایە، ئامادەن جینۆسایدی هەر شتێک بکەن، کە بۆنی نەیارەکانیانی لێبێت.
دانانی سندوقی هاوکاری، لە ئاستی حکومڕانیشدا، سیمایەکی تایبەتی ئەم سیستمە خێڵەکییە-دزسالارەیە، کە ئەشێ درۆزەکردن شۆڕ بکاتەوە بۆ ناو هەموو سێکتەرەکانی ژیان.
لەسەر ئەم پرسە، لەم چەند رۆژەدا، کە بەدوادا چونم کرد، بۆم دەرکەوت ئەم یانایە لێکدراو و پێکهاتەی هەردوو یانەی ئەزمەڕو شەهید کەمال سەلیمە، کە لە ١٩٩٤ دامەزراون.
دواتر لە ٢٠٠٨ یەکیان گرتووە و یانەی نەورۆزیان پێکهێناوە.
واتە مێژووی دامەزراندنی یانەکە، زۆر کۆنترە لە مێژووی ململانێکانی ناو یەکێتی.
بە دەربڕینێکی دیکە، ئەم یانەیە بەشێکە لە شوناس و مێژووی شاری سلێمانی، نەک موڵکی حیزب و کەسێک.
هەروەک، ئەم یانەیە یەکێکە لە ئەستێرەکانی عێراق، کە لە ئاستی ئاسیادا ناسراوە، وەک دەڵێن: لەژێر چاودێری یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیادایە.
خۆ، لە سنوری پارێزگای سلێمانیشدا، تاکە یانەیە لەو ئاستە بەرزەدا.
ئەوەی مایەی نیگەرانییە تا ئەم ساتە هیچ دەوڵەمەندێک لە ترسی کوڕانی تاڵەبانی، زاتی ئەوە ناکەن، کەلێنی دارایی یانەکە پڕ بکەنەوە.
حکومەتی هەولێریش وەک پیشەی هەمیشەیی، پاتاڵی و بێ عەقڵی قیادەی یەکێتی قۆستوەتەوەو، خەریکی ئەوەیە کەیسی یانەکە سوک بکرێ، لە هەنگاوی دواتردا دەستی هاوکاری بۆ درێژ بکەن و دواتر بڵێن: ئەوە (برا گەورە) فریا کەوت!
کۆتا قسە ئەوەیە: خستنی یانەی نەورۆز خستنی وەرزشە، خستنی سلێمانییە.
چارەسەری کێشەکەیان بکەن، لەوە زیاتر یاری بەشعوری وەرزشدۆستان و خەڵکەوە مەکەن.

24/10/2025

لاهور شێخ جەنگی: من لەبەر خاتری خەڵک لێرە مامەوە

🛑بەپەلە🔴هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ئەوانی لاهور شێخ جەنگیان خۆش دەوێت و چاوەڕێی ئازادکردنینی.بۆ زانیاری زیاتر وەرە کۆمێنت.
22/10/2025

🛑بەپەلە
🔴هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ ئەوانی لاهور شێخ جەنگیان خۆش دەوێت و چاوەڕێی ئازادکردنینی.

بۆ زانیاری زیاتر وەرە کۆمێنت.

یانەی نەورۆز .. ڕۆچۆتە خوێنی تاک بەتاکی شارەکەمان بۆیە هەرگیز بەتەنیا و بەبێ نازی بەجێی ناهێڵین و ناهێڵین بکەوێت.
21/10/2025

یانەی نەورۆز .. ڕۆچۆتە خوێنی تاک بەتاکی شارەکەمان بۆیە هەرگیز بەتەنیا و بەبێ نازی بەجێی ناهێڵین و ناهێڵین بکەوێت.

کێ میلیشایە؟؟لاهوری شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجومەنی بالای ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی کوردستانە...
07/10/2025

کێ میلیشایە؟؟
لاهوری شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجومەنی بالای ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، ئەندامی هەڵبژێردراوی پەرلەمانی کوردستانە، سەرۆکی قەوارەیەکی مۆلەتدار و یاساییە، سەرۆکی یانەی وەرزشی نەورۆزە. ئەوجا هەرگیز بە جلی سەربازی دەرنەکەوتووە وەک تۆ هیچ پێگەیەکی رەسمی و سەربازیت نیە. بەلام تۆ تەنها سەرۆک حیزبێکی خۆسەپێنی کودەتاچی. ئەی پێمان نالێی کێ ئەو هەموو دەسەلاتەی پێت داوە کە ئەو هەموو میلیشیایە دروست بکەیت و بە ئارەزووی خۆت بیجولێنی ،
جا بێیت و باس لە سەروەری یاسا بکەی.
شادمان مەلا حەسەن

ڕوونکردنەوەبەڕێزان لە دوای هێرش و پەلامارە ناڕەواکەی ٢٢ ئاب بۆ سەر لالەزار و ئێمە و هاوڕێیانمان چەند لایەن و کەسێکی ڕاسپ...
07/10/2025

ڕوونکردنەوە

بەڕێزان لە دوای هێرش و پەلامارە ناڕەواکەی ٢٢ ئاب بۆ سەر لالەزار و ئێمە و هاوڕێیانمان چەند لایەن و کەسێکی ڕاسپێرداو بە بەرنامە کەوتونەتە تۆمەت بەخشینەوە بۆ بەندە ، لێرەوە ڕایدەگەیەنم ئەو پەلامار و تۆمەتانە نەک ئێمە ڕاناگرێت و ساردمان ناکاتەوە بەڵکو گڕوتینی زیاترمان پێ دەدات بۆ بەردەوام بوون لەسەر ئەو باوەڕەی بۆی تێدەکۆشین ، ئێمە لەو هەستەیان دەگەین کە دەیانەوێت کەرامەتی ڕووشاوی خۆیان بە پەلاماردانی ئێمە قەرەبوو بکەنەوە ، بەڵام پێیان ئەڵێم بەر لە ئێوە زۆر کەس و لایەنی دیکەش خۆیان تاقی کردەوە و سەرئەنجام بە شکستی خۆیان کۆتایی هاتووە ، ڕابردووی ئێمە شایەتە کە هەرگیز نە لە ترسا و نە لە برسا سازشمان لەسەر باوەڕمان نەکردووە بەڵام ڕەنگە هەزم کردنی ئەوە بۆ کەسانێک قورس بێت کە ڕاهاتوون لەسەرئەوەی هەمیشە ویژدانی کەسانێکیان بە هەڕەشە یان بە ماددە کڕیوە وەلێ لەگەڵ ئێمە نە سەرکەوتوو بوون نە دەبن.

بژی ڕێبازی لاهوریەت
سەربەرزی بۆ هەموو ئەو خۆڕاگرانەی لە ژێر هیچ فشار و بە هیچ پاساوێک باوەڕی خۆیان نەگۆڕی

ژینۆ محمد
2025/10/7

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zang Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Zang Media:

  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share