
04/10/2023
🔸ژەڪ چیـیـە ؟
یەڪەم شیر ڪە مەمڪەڪانی دایڪێڪ بەرهەمی دەهێنێت پێی دەوترێت " ژەڪ " یان ( colostrum ) ، ڕەنگی زەرد یان سپیەکی زەردباو دەبێت و خەستترە لە شیری ئاسایی ، و پڕیەتی لە ئەمیونۆگلۆبیوڵین ڪە گرنگە بۆ سیستەمی بەرگری منداڵی تازە لەدایڪ بوو و پاراستنی لە توشبوون بە زەردویی ،ژەڪ هەندێ جار بەهۆی گرنگیەڪەیەوە پێی دەوترێت ( زێڕی شل ) و لەبەر گرنگیەڪەی لە بەهێزڪردنی سیستەمی بەرگری منداڵ بە یەڪەم ڪوتان هەژمار دەڪرێت .
🔹قەبارەی ئەو ژەڪەی ڪە بەرهەمدەهێنرێت جیاوازە ، بەگشتی لەنێوان ( 2 _ 20 ) مل بۆ هەرشیرپێدانێڪ لە ماوەی 3 ڕۆژی یەڪەمدا ، و هەروەها بەندە بە ژمارەی شیرپێدانی منداڵەڪەت لە 24 ڪاتژمێری یەڪەمی ژیانی ڪۆرپەڪەت .
🔸پـێـڪهاتەڪانی ژەڪ:
✧ پڕۆتین
✧ ئاو
✧ چەوری باش
✧بڕێڪی ڪەم لە ڪاربۆهایدراتەڪانی وەک ( لاڪتۆز )
✧ لاکتۆفێرین (پڕۆتینێکی بەستنەوەی ئاسن)
✧لایسۆزایم (پێکهاتەیەکی بەهێزی هەرسکردن)
✧بڕێکی زۆر پرۆتین و ڪانزاڪان و ڤیتامین A و ڤیتامین B12 و ڤیتامین K [10]
✧ بەڪتریای باش
✧ هۆڕمۆن و هۆڪارەڪانی گەشە ڪردن
🔸سودەڪانی ژەڪ بۆ منداڵی ساوا چـیـیـە ؟
✧ بڕێڪی زۆر لە دژە ئۆڪسێنەر و دژە تەنی تێدایە ڪە یارمەتی تەندروستی ڪۆرپە دەدات .
✧ پێویستە بۆ گەشەڪردن و پێگەیشتنی ڪۆئەندامی هەرس و ڕیخۆڵەی کۆرپە تازەلەدایڪبووەکە بەدابینڪردنی مادە خۆراڪیە سەرەڪیەڪان وهۆڪارە چالاڪە زیندووەڪان .
✧ هاندەری تێپەڕبوونی یەکەم پیسایی منداڵە کە پێی دەوترێت میکۆنیۆم .
✧ گەدەی منداڵەڪەت بە بەڪتریای باش هێڵ دەڪات ، هەروەها پێڪهاتەی تێدایە ڪە خۆراڪ دەدات بە بەڪتریا سود بەش و بەڪتریا و ڤایرۆسە زیانبەخشەڪان دەکوژێت .
✧ سودی سەرەڪی ژەڪ بریتیە لە ڕێگریڪردن لە هەوڪردن .
✧ بەرگری لەش بەهێزدەڪات .
🔺ئـەگەر ڪۆمپانیایەڪ بیەوێت ژەڪ دروست بڪات ئەوە بۆ هەر پێوانەیەک( ڕەقەمێک ) پێویستی بە 80 دۆلار هەیە .
❞ تڪایە منداڵەڪانتان لەم شتە گرانبەهایە بێبەش مەڪەن ❝
ئامادەکردنی: دونـیـا جـمـال _ ستافی تەندروستی مۆجۆ