Clicky

Yeksani

Yeksani یەکسانی بزووتنەوەیەکی سەربەخۆیە بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە. بزووتنەوەیەکی سەربەخۆی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە.

Operating as usual

ئەو هاوڕەگەزخوازانەی کە رێژەی گوتنی «نا»یان بەرزە، کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن بەبەراورد بەو کەسانەی کە رێژەی گوتی «نا»یان ن...
12/12/2022
فێربە بڵێیت «نەخێر» – Yeksani

ئەو هاوڕەگەزخوازانەی کە رێژەی گوتنی «نا»یان بەرزە، کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن بەبەراورد بەو کەسانەی کە رێژەی گوتی «نا»یان نزمە.

#ڕەگەز #پەلکەزێڕینە #جێندەر #ترانسجێندەر #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخوازی #یەکسانی #کوردستان

توانستی گوتنی نا ئەو توانستەیە کە مرۆڤ بەرپەرچی بارودۆخێکی نەخوازراو و ئەزمونێکی پێدەداتەوە.

گۆڕانی کۆمەڵایەتی بە چەندین شێوە دەکرێت. گۆڕانی کۆمەڵایەتی وەکوو چارەسەرکردنی نەخۆشییەک، دروستکردنی باڵەخانەیەک و وتنەوە...
08/12/2022
ژینگەی کۆمەڵایەتی دەبێت زوو زوو بگۆڕێت – Yeksani

گۆڕانی کۆمەڵایەتی بە چەندین شێوە دەکرێت. گۆڕانی کۆمەڵایەتی وەکوو چارەسەرکردنی نەخۆشییەک، دروستکردنی باڵەخانەیەک و وتنەوەی وانەیەک نییە، چەند کردەوەیەکی سادە کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر یەک کەس هەبێت لە چەندین کاری قورس و گران کاریگەری زیاتر دەبێت.

#ڕەگەز #پەلکەزێڕینە #جێندەر #ترانسجێندەر #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخوازی #یەکسانی #کوردستان

گۆڕانی کۆمەڵایەتی بە چەندین شێوە دەکرێت. گۆڕانی کۆمەڵایەتی وەکوو چارەسەرکردنی نەخۆشییەک، دروستکردنی باڵەخانەیەک و وتنەوەی وانەیەک نییە، چەند کردەوەیەکی سادە کە ل...

یەکەم هەنگاو بریتییە لە باوەڕبەخۆبوون: نەک تەنیا یارمەتیت دەدات دەستپێکی سەرکەوتن بدۆزیتەوە، بەڵکو ڕێگای گەیشتن بە ئامان...
07/12/2022
هاوڕەگەزخوازیت؟ هەستە سەر پێ و خۆت پەروەردە بکە – Yeksani

یەکەم هەنگاو بریتییە لە باوەڕبەخۆبوون: نەک تەنیا یارمەتیت دەدات دەستپێکی سەرکەوتن بدۆزیتەوە، بەڵکو ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکەشت نیشان دەدات. باوەڕ بەخۆبوونیش لە رێگەی خۆپەروەردەکردنەوە بەدی دێت.

#ڕەگەز #پەلکەزێڕینە #جێندەر #ترانسجێندەر #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخوازی #یەکسانی #کوردستان

یەکەم هەنگاو بریتییە لە باوەڕبەخۆبوون: نەک تەنیا یارمەتیت دەدات دەستپێکی سەرکەوتن بدۆزیتەوە، بەڵکو ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکەشت نیشان دەدات. باوەڕ بەخۆبوونیش لە رێ...

‎ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا دوایین هەڵبژاردنی نیوەیی وەرزی وڵاتکەیان بە گەردەلوولی پەلکەزێرینە ناو دەبەن. ‎زیاتر لە ٣٥٠ کاند...
20/11/2022

‎ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا دوایین هەڵبژاردنی نیوەیی وەرزی وڵاتکەیان بە گەردەلوولی پەلکەزێرینە ناو دەبەن.
‎زیاتر لە ٣٥٠ کاندیدی هاوڕەگەزخواز توانیان لە کۆنگرێس سەرکەون!

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

رێکخراوێکی ڕووسیی ‎مافەکانی هاوڕەگەزخوازان بە ناوی RUSA - Russian-Speaking American LGBTQ Association ئامانجی پێشووی کار...
17/11/2022

رێکخراوێکی ڕووسیی ‎مافەکانی هاوڕەگەزخوازان بە ناوی RUSA - Russian-Speaking American LGBTQ Association ئامانجی پێشووی کارکردنیان دەگۆڕن و بڕیار دەدەن کە هاوکاری ئەو کەسانە بکەن کە بەهۆی شەڕەوە دووچاری ناسەقامگیری هاتوون و دەیانەوێت وڵاتەکەیان جێبهێڵن.

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

خانمە هونەرمەند ئەلینا تیلکی لە تویتەر لێدوانێک لەسەر ئەو خۆبیشاندانە دەدات کە لە تورکیا لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە د...
10/11/2022

خانمە هونەرمەند ئەلینا تیلکی لە تویتەر لێدوانێک لەسەر ئەو خۆبیشاندانە دەدات کە لە تورکیا لەلایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە دژی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە ئەنجام درا. دوای بڵاوکردنەوەی ئەم تویتە، تورکیا دەستی کرد بە هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکانی!

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

هاوکات لەگەڵ تەشەنەسەندنی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و بەڕێوەچوونی سەدان خۆپیشاند...
06/11/2022

هاوکات لەگەڵ تەشەنەسەندنی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و بەڕێوەچوونی سەدان خۆپیشاندان لە ناوەوەی ئێران و تەواوی جیهان، ئێران لە ڕێگەی دادگای شۆرشی ئورمیە فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ هەردوو ژن بە ناوەکانی زەهر سدیقی و ئیلهام چوبدار سەپاند و بە نیازە فەرمانەکە جێبەجێبکات. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئێران دەبێت ئەو فەرمانە هەڵبوەشێنێتەوە.

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

لەکاتێکدا تورکیا پێشووتر ڕێگەی بە ڕێپێوانی مانگی سەربەرزی دەدا، ساڵانی ڕابردوو باسێکی تر بووە. ئەمساڵ حکوومەتەکەی ئەردۆغ...
05/11/2022

لەکاتێکدا تورکیا پێشووتر ڕێگەی بە ڕێپێوانی مانگی سەربەرزی دەدا، ساڵانی ڕابردوو باسێکی تر بووە.

ئەمساڵ حکوومەتەکەی ئەردۆغان نەیهێشت ڕێپێوانەکە ئەنجام بدرێت، هەروەها ڕێگەی بۆ خۆپیشاندانی دژە-کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە خۆش کرد، کە بە بیانووی پاراستنی خێزان، بانەرێک کە سیاسییە کۆنپەرستەکانی هەرێمی کوردستانیش هەڵیان گرتبوو لەکاتی دژایەتیکردنی مافە ڕەواکانی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە، ڕژابوونە سەر شەقامەکان.

لە کۆتا ڕێپێوانی سەربەرزی لە حوزەیراندا، نزیکەی ٤٠٠ کەس لە تورکیا دەستگیر کران، و ڕۆژنامەنووسانیش لەلایەن پۆلیسەوە هێرشیان کرایە سەر. ئەمە دوابەدوای بەرتەسکبوونەوەی ئازادی تاکەکەسی و خراپبوونی دۆخی مافی مرۆڤ لەژێر حکوومەتەکەی ئەردۆغاندا.

یەکێک لە خانمەهونەرمەندەکانی تورکیا بە ناوی ئەلینا تیلکی لە تویتەر وتی: خۆبیشاندان دژی جیهانە بزوێنەر و سۆزدارییەکەمان دژی سروشتە! تێڕوانینی خۆبیشاندەران تۆقێنەرە! شایەنی باسە دوای ئەم بڵاوکراوەیە، کۆنسێرتەکەی لەلایەن پارێزگای عوسمانچیک هەڵوەشێنرایەوە، چوونکە داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ پێشێلکردنی ئادابی عامە!

#ڕەگەز #پەلکەزێڕینە #جێندەر #ترانسجێندەر #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخوازی #یەکسانی #کوردستان

هەتاکوو هەموومان ئازاد نەبین، هیچ کەسێک ئازاد نییە!  #یەکسانی #ژن #ژیان #ئازادی
04/11/2022

هەتاکوو هەموومان ئازاد نەبین، هیچ کەسێک ئازاد نییە!

#یەکسانی #ژن #ژیان #ئازادی

دەرهێنەرەکانی کارتۆنی سکووبی دوو بە فەرمی بڵاویان کردەوە کە یەکێک لە کەسایەتییەکانی ناو زنجیرەکە، ڤێلما، ژنێکی هاوڕەگەزخ...
04/11/2022

دەرهێنەرەکانی کارتۆنی سکووبی دوو بە فەرمی بڵاویان کردەوە کە یەکێک لە کەسایەتییەکانی ناو زنجیرەکە، ڤێلما، ژنێکی هاوڕەگەزخوازە! 🤯

لەدوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، کۆمپانیای گووگڵ وێنەجووڵێنێکیان بۆ دەرەنجامی گەڕانی ڤێلما زیاد کرد، کە پێکهاتووە لە پەخشانە و چەندین ئاڵای سەربەرزی، بۆ ئاهەنگ گێڕان بۆ ئاشکراکردنی خواستە ڕەگەزییەکەی ڤێلما!

سکووبی دوو زنجیرە کارتۆنێکی ئەمریکییە، لە ساڵی ١٩٦٩ەوە تا ئێستا بە چەندین جۆرێک بەرھەمھێنراوە. لە ساڵی ٢٠١٣، دیجیتاڵ میدیای تیڤی گاید زنجیرەی سکووبی دووی بە پێنجەم مەزنترین زنجیرە کارتۆنی تەلەڤیزیۆن دانا.

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

دادگەیەکی ڕووسی سکاڵای یاسایی دژی کۆمپانیای تیکتۆک جووڵاندووە، چوونکە تیکتۆک ئەو ناوەڕۆکانەی نەسڕیوەتەوە کە پەیوەستن بە ...
03/11/2022

دادگەیەکی ڕووسی سکاڵای یاسایی دژی کۆمپانیای تیکتۆک جووڵاندووە، چوونکە تیکتۆک ئەو ناوەڕۆکانەی نەسڕیوەتەوە کە پەیوەستن بە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینەوە.

ڕووسیا یاسایەکی هەیە کە پشتیوانیکردن لە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە قەدەغە دەکات. هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش هەوڵیاندا کە یاسایەکی هاوشێوە لە هەرێم بەسەر دانیشتواندا بسەپێنن.

هەبوونی ئەم جۆرە یاسایانە ئازادیی تاکەکەسی دانیشتوان بەرتەسک دەکاتەوە و مەترسییە بۆ سەر ئازادیی خۆدەڕبڕین.

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

بەپێی پرۆژەی ترێڤەر کە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پرسی هاوڕەگەزخوازییە، تەنها یەک کەسی کامڵ کە تاکێکی هاوڕەگەزخواز ...
31/10/2022

بەپێی پرۆژەی ترێڤەر کە ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پرسی هاوڕەگەزخوازییە، تەنها یەک کەسی کامڵ کە تاکێکی هاوڕەگەزخواز قەبوڵدەکات و بە ئاسایی سەیری دەکات دەتوانێت ئەگەری خۆکوشتنی ئەو کەسە بە ڕێژەی 40٪ کەمبکاتەوە.

زیاتر فێربە:
https://yeksani.org/ck/what-should-gays-do/

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

سعودیە، بەحرەین، کوەیت، عەمان، قەتەر، و  میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان هەڕەشەی یاساییان لە کۆمپانیای نێتفلیکس کردووە!دا...
30/10/2022

سعودیە، بەحرەین، کوەیت، عەمان، قەتەر، و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان هەڕەشەی یاساییان لە کۆمپانیای نێتفلیکس کردووە!

داوای لابردنی ئەو ناوەڕۆکانە دەکەن کە «دژی بەها ئیسلامییەکانن». میدیای ناوخۆی سعودیە دەڵێن کە مەبەست لەو ناوەڕۆکانە، ئەو کەسایەتیانەن کە سەر بە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینەن!

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

ڕێکخراوەی ستۆنوۆڵ: چارەکێکی گەنجان خۆیان بە ئەندامی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە دەزانن.لە  ڕاپرسییەک کە کۆمپانیای ئیپسۆس مۆری، ب...
27/10/2022

ڕێکخراوەی ستۆنوۆڵ: چارەکێکی گەنجان خۆیان بە ئەندامی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە دەزانن.

لە ڕاپرسییەک کە کۆمپانیای ئیپسۆس مۆری، بە کرێ گیراوی ڕێکخراوەی ستۆنوۆڵ، ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە کە چارەکێک لە گەنجانی بەشداربووی ڕاپرسییەکە لە ئینگلتەرا، خۆیان بە هاوڕەگەزخواز، دووڕەگەزخواز، ترانسجێندەر، یان ئەندامی تری کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە پێناسە کردووە.

نەخێر، هاوڕەگەزخوازان زیاد ناکەن چوونکە جیهان زیاتر قبووڵیان دەکات؛ بەڵکوو ئەم کەسانە هەمیشە هەبوون، بەڵام هەستیان بە مورتاحی نەکردووە کە باسی خواستە ڕەگەزییەکەیان بکەن لەترسی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی. لەگەڵ ئەوەی مافی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە لە جیهاندا بەرەوپێش دەچێت، کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە زیاتر ئاسوودەبوون بە خۆدەرخستنیان.

بەرەو جیهانێکی باشتر هەنگاو دەنێین!

#ڕەگەز #پەلکەزێڕینە #جێندەر #ترانسجێندەر #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخوازی #یەکسانی #کوردستان

«کاتێک حکوومەتی عێراق شکاندنی داعشی ڕاگەیاند، هەمووان دڵخۆش بوون. بەڵام بۆ من، ترسەکە هێشتا بەردەوامە. کاتێک باس شووناس ...
21/10/2022

«کاتێک حکوومەتی عێراق شکاندنی داعشی ڕاگەیاند، هەمووان دڵخۆش بوون. بەڵام بۆ من، ترسەکە هێشتا بەردەوامە. کاتێک باس شووناس و سروشتی منە، تەنانەت حکوومەتەکەشم بە هەمان شێوەی داعش هەڵسووکەوتم لەگەڵ دەکات.»

–گەنجێکی هاوڕەگەزخواز

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

کوبا هاوسەرگیریی هاوڕەگەزی یاسایی کرد! 🥳 هاوسەرگیریی هاوڕەگەز لە کوبا لە 27ی ئەیلولی 2022ەوە یاسایی کرا، دوای ئەوەی ڕیفر...
20/10/2022

کوبا هاوسەرگیریی هاوڕەگەزی یاسایی کرد! 🥳

هاوسەرگیریی هاوڕەگەز لە کوبا لە 27ی ئەیلولی 2022ەوە یاسایی کرا، دوای ئەوەی ڕیفراندۆمێک کرا و زۆرینەی دەنگدەران یاسای هاوسەرگیریی هاوڕەگەزیان پەسەند کرد. ئەمە واتای ئەوە دەدات کە ئێستا هاوڕەگەزخوازان بە فەرمی و یاسایی دەتوانن هاوسەرگیری لەگەڵ یەکتری بکەن!

بەڕای تۆ وڵاتی داهاتوو کوێ دەبێت؟

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

16/10/2022
Yeksani

لودۆڤیک محەممەد زەید، ئیمامێکی هاوڕەگەزخواز، دەڵێت: من بە تەمەنی ١٧ ساڵی پێمزانی کە هاوڕەگەزخوازم. یەکەمجار کێشەم هەبوو لەگەڵ خواستە ڕەگەزییەکەم و بیر و باوەڕە ئایینییەکەم. چۆن دەکرێ موسڵمان بم و هاوکات هاوڕەگەزخواز؟

لەدوای هەوڵ و بەدواداچوونێکی زۆر، بۆم دەرکەوت کە کێشەی قبووڵنەکردنی من هۆکارەکەی ئیسلام نییە، بەڵکوو نەزانی و دووچاوەکییە، لەگەڵ هەڵەتێگەیشتنەکانی ئێمە بۆ دەقەکانی قورئان و تەفسیرە توندڕەوانەکان.

یەکەمجار خێزانەکەم منیان قبووڵ نەکرد چوونکە لە قسەی خەڵک دەترسان، بەڵام دواجار منیان قبووڵ کرد و وتیان کە خێزان لە خەڵکی تر گرنگترە. بەداخەوە، خێزانەکەم ناچاربوون کە پەیوەندییەکەیان لەگەڵ زۆرێک لە بنەماڵەکەمان بپچڕێنن، لەبەر ئەوەی ئەوان منیان قبووڵ نەبوو.

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

یەکسانی بزووتنەوەیەکی سەربەخۆیە بۆ داکۆکیکردن لە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە.

باڵیۆزی قەتەر، هەند موفتە، لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف بۆ سەرۆکایەتیکردنی کۆڕبەندی مافی مرۆڤی جیهانی دەستنیش...
14/10/2022

باڵیۆزی قەتەر، هەند موفتە، لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف بۆ سەرۆکایەتیکردنی کۆڕبەندی مافی مرۆڤی جیهانی دەستنیشان کراوە، بەڵام گروپێکی چاودێری دەڵێت کە مێژوویەکی دژەمرۆیی و بیروباوەڕی دەمارگرژانەی هەیە لە دژی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە.

موفتە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١١–٢٠٢٢ چەندین تویتی کردووە کە پلانگێڕیانەن و دووچاوەکی بەرامبەر خەڵکی تێدا کردوون، لە هەندێکیانە جووەکانی بە «دوژمن» ناوبردووە و لە هەندێکیشیانە وتوویەتی کە هاوڕەگەزخوازان شایەنی مافی مرۆڤ نین!

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هیومن ڕایتس وۆچ وتی: «هەند کۆتا کەسە لە جیهاندا کە دەبێت سەرۆکایەتی کۆڕێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات لەسەر مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی و یاسا.»

#ڕەگەز #پەلکەزێڕینە #جێندەر #ترانسجێندەر #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخوازی #یەکسانی #کوردستان

«تکایە ناسنامەم ئاشکرا مەکەن. من دەروونناسم و ئەزموونی ٢٥ ساڵ کارکردنم هەیە و لە زانکۆی ستانفۆرد دەروونناسیم خوێندووە.نە...
12/10/2022

«تکایە ناسنامەم ئاشکرا مەکەن. من دەروونناسم و ئەزموونی ٢٥ ساڵ کارکردنم هەیە و لە زانکۆی ستانفۆرد دەروونناسیم خوێندووە.

نەخۆشییە دەروونییەکان بەپێی DSM پۆلێن دەکرێن. لە DSMدا، هاوڕەگەزخوازی وەک نەخۆشییەکی دەروونی پۆلێن نەکراوە، بۆیە هەر کەسێک بڵێت هاوڕەگەزخوازی نەخۆشیی دەروونییە، هەڵەیە و هیچ شتێک دەربارەی دەروونناسی نازانێت. ئەگەر دەروونناسێکیش شتێکی لەم شێوەیە بڵێت، پێویستە مۆڵەتی کاری لێ وەربگیرێتەوە، چوونکە بە ستانداردی جیهانی کار ناکات و پێشێلی ئەخلاقیاتی کارکردنی کردووە.

پێشووتر چەندین سیاسەتمەدار و ئەندام پەرلەمان داوایان لێ کردووم کە بڵێم هاوڕەگەزخوازی نەخۆشییەکی دەروونییە، و ئامادەبوون بڕە پارەیەکی زۆریشم بدەنێ تاکوو ئەم بانگەشەیە بکەم، بەڵام من هەمیشە ڕەتم کردووەتەوە، هیچ بڕە پارەیەک شایەنی ئەوە نییە ئەخلاقیاتی کارکردنمان وەک دەروونناس پێشێل بکەین و بەشداری بکەین لە گەوجاندنی خەڵکی بۆ پاڵنانی ئەجێندای سیاسیی هەندێک لە لایەنەکان.»

–دکتۆرێکی دەروونی بۆ یەکسانی

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

گەمەی ئەلیکترۆنیی بەناوبانگی «فۆرتنایت» کەسایەتییەکی ترانسجێندەر زیاد دەکاتە ناو گەمەکە! ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی فۆرتن...
11/10/2022

گەمەی ئەلیکترۆنیی بەناوبانگی «فۆرتنایت» کەسایەتییەکی ترانسجێندەر زیاد دەکاتە ناو گەمەکە! ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی فۆرتنایت کە کەسایەتییەکی ترانسجێندەر زیاد بکرێتە ناو گەمەکە!*

*کەسانی ترانسجێندەر حاڵەتێکیان هەیە کە پێی دەوترێت جێندەر دیسفۆریا، کە بە نایەکسانی جێندەر و ڕەگەز ناسراوە. بۆ نموونە دەکرێت کەسێک بە ڕەگەزی مێ لەدایک بووبێت بەڵام وەک پیاوێک خۆی ببینێت و پێناسەی خۆی بکات، لەو حاڵەتەدا پێویستە رەگەزی کەسەکە لە ڕێگەی نەشتەرگەری و وەرگرتنی هۆرمۆنی پیاوانە ڕاست بکرێتەوە. ئێران یەکێکە لە دەوڵەتە ئیسلامییەکانی کە ئەمەی بۆ هاوڵاتییەکانی یاسایی کردووە.

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

هەلی کار!یەکسانی پێویستی بە نووسەرێکە کە لەسەر بابەتە جێندەری، خواستی ڕەگەزی، و ئەو بابەتانە بنووسێتەوە کە پەیوەستن بە ک...
10/10/2022

هەلی کار!

یەکسانی پێویستی بە نووسەرێکە کە لەسەر بابەتە جێندەری، خواستی ڕەگەزی، و ئەو بابەتانە بنووسێتەوە کە پەیوەستن بە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە. نووسراوەکان لەسەر وێبگەی یەکسانی بڵاو دەبنەوە.

پێویستە توانای بەدواداچوون و وەرگێڕانت باش بێت و بتوانیت بە زمانی کوردیی ناوەندی بەباشی بنووسیتەوە، هەروەها زانیارییت لەسەر چاندی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە هەبێت.

سیڤییەکەت بە ئیمەیل بنێرە بۆ [email protected]!

ڕێکخراوەی هیومن ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستۆتە سەر ژیانی کەسانی هاوڕەگەزخواز لە عێراق.ڕاپۆرتەکە لە سەر بنەمای چاوپ...
09/10/2022

ڕێکخراوەی هیومن ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستۆتە سەر ژیانی کەسانی هاوڕەگەزخواز لە عێراق.

ڕاپۆرتەکە لە سەر بنەمای چاوپێکەوتن لەگەڵ زیاتر لە ٥٠ هاوڕەگەزخواز لە عێراق تاوانەکانی کوشتن و ئەشکەنجەدانی کەسانی هاوڕەگەزخواز لە عێراق بەڵگەدار دەکات.

بەڵگەکانی ڕفاندن و ئەشکەنجەدان و کوشتنی هاوڕەگەزخوازان لە عێراق و شکستی حکومەتی عێراق لە لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە لە تاوانباران و بەڵکو تێوەگڵانی پۆلیس و هێزە چەکدارەکانی دەوڵەت لە راپۆرتەکدا بڵاوکراوەتەوە.

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

وێنەیەک لە دەسنووسێکی ئیسلامی کە لە نێوان ساڵەکانی ١٨٦٠–١٨٨٠ نووسراوە. دەسنووسەکە لەلایەن کتێبخانەی بەریتانیی وێڵکەم هەڵ...
08/10/2022

وێنەیەک لە دەسنووسێکی ئیسلامی کە لە نێوان ساڵەکانی ١٨٦٠–١٨٨٠ نووسراوە. دەسنووسەکە لەلایەن کتێبخانەی بەریتانیی وێڵکەم هەڵگیراوە.

دیارە کە دەسنووسەکە بە زمانی عەرەبی نووسراوەتەوە، بەڵام شێوازی چاپەکە هیندی یاخود مۆغۆلییە. وێنەکە نێرێکی بکەر لەکاتی سێکسکردن لەگەڵ نێرێکی وەرگر نیشان دەدات.

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

ڕۆبێرت ئابێلا، سەرۆک وەزیرانی ماڵتا، بەڵێنی چاکسازی بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەی وڵاتەکەی دا، یەکێک لەو چاکسازییانە بەخۆڕایی...
07/10/2022

ڕۆبێرت ئابێلا، سەرۆک وەزیرانی ماڵتا، بەڵێنی چاکسازی بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەی وڵاتەکەی دا، یەکێک لەو چاکسازییانە بەخۆڕاییکردنی نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی ڕەگەزە بۆ کەسانی ترانسجێندەر.*

لە 10ی ئەیلوولدا لە ڤالێتا بەشداری لە ڕێپێوانی سەربەرزیی مالتا کرد بۆ ئەوەی هەواڵێک بڵاوکاتەوە کە حکوومەت پابەندە بە ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانە. لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: «ئامادەبوونی من و هەروەها وەزیرەکان و پەرلەمانتاران ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی لە کاتێکدا کارمان زۆر کردووە، هێشتا کاری زیاتر ماوە کە بیکەین.»

*کەسانی ترانسجێندەر حاڵەتێکیان هەیە کە پێی دەوترێت جێندەر دیسفۆریا، کە بە نایەکسانی جێندەر و ڕەگەز ناسراوە. بۆ نموونە دەکرێت کەسێک بە ڕەگەزی نێر لەدایک بووبێت بەڵام وەک ژنێک خۆی ببینێت و پێناسەی خۆی بکات، لەو حاڵەتەدا پێویستە رەگەزی کەسەکە لە ڕێگەی نەشتەرگەری و وەرگرتنی هۆرمۆنی ژنانە ڕاست بکرێتەوە. ئێران یەکێکە لە دەوڵەتە ئیسلامییەکانی کە ئەمەی بۆ هاوڵاتییەکانی یاسایی کردووە.

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی هاوڕەگەزخوازان و ئەندامانی تری کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەکات....
06/10/2022

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پشتگیریی هاوڕەگەزخوازان و ئەندامانی تری کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەکات.

کوڕی جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، قوباد تاڵەبانی، لە تویتێکدا وتی: «پێم وایە کە هەموو هاوڵاتییان شایەنی مافی یەکسانن، بەبێ گوێدانە ڕەگەز، ئایین، جێندەر (و هەڵبژاردەی جێندەری)، شووناسی نەژادی و خواستی ڕەگەزی.»

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

زەهرا سدیقی هەمەدانی و ئیلهام چوبدار لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکران. ئێران بە ن...
04/10/2022
ئێران بە نیازە دوو ژنی دیکە لەسێدارە بدات – Yeksani

زەهرا سدیقی هەمەدانی و ئیلهام چوبدار لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکران. ئێران بە نیازە لە سێدارەیان بدات و نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئێران دەکات کە فەرمانی لەسێدارەدانیان هەڵبوەشێنێتەوە.

#کوردستان #یەکسانی #دووڕەگەزخوازی #هاوڕەگەزخوازی #ترانسجێندەر #جێندەر #پەلکەزێڕینە #ڕەگەز

زەهرا سدیقی هەمەدانی و ئیلهام چوبدار لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە تۆمەتی پشتیوانی کردنی هاوڕەگەزخوازی دەستگیرکران. ئێران بە

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Yeksani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Yeksani:

Videos


Other As Sulaymaniyah media companies

Show All

Comments

ئەمیر عاشوور، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی ڕێکخراوەی «عێراق کویر» لەسەر کوژرانی دۆسکی ئازاد:

«[بێدەنگبوونی حکوومەت] لەسەر کوژرانی دۆسکی ئازاد تەنیا ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە تەنانەت دان بە هەبوونمانیشماندا نانێن وەک [کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە]. لەڕاستیدا، تەنیا کاتێک کە حکوومەتی عێراق دانی بە مافی ژیان بۆ هەموو هاوڵاتیان نا بەبێ گوێدان بە خواستی ڕەگەزی، لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بوو لە ٢٠٢٠؛ بەڵام هەرگیز ئەم لێدوانە لە ناوخۆدا دەنگدانەوەی نەبوو، هەرگیز بە هاوڵاتیانی عێراقیان نەوتووە کە مافی ژیان دەبێت بۆ هەمووان بێت بەبێ گوێدان بە خواستی ڕەگەزی.»

#یەکسانی #پەلکەزێڕینە #هاوڕەگەزخواز #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخواز #دووڕەگەزخوازی #ترانس #ترانسجێندەر #گەی #لێزبیەن #لێزبیان #جێندەر #کویر #ڕەگەز #هاوزایەندخوازی #دووڕەگەز #جووتڕەگەز #جووتڕەگەزخواز #کوردستان
چەپاندن یاخود مووبەکردن ھەڵسوکەوتێکی نەخوازراو و توندوتیژانەیە، بەکارھێنانی ھێز و ھەڕەشە یان زۆرلێکردنە بۆ دەستدێژیکردن و ھەراسانکردن و خۆزاڵکردن بەسەر کەسانی تردا. چەپاندن کێشەیەکی جدییە کە ڕووبەڕووی کەسانی لاو و پێگەیشتوویش دەبێتەوە، و دەکرێت دەرەنجامی ترسناکی هەبێت.

لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی چەپاندندا، هانی هەمووان دەدەین کە لە ئاستی چەپاندن بێدەنگ نەبن و هیوا ببەخشن بە ڕزگاربووەکانی ئەم کارە قێزەونە. هەموومان یەکسانین، و هیچ شتێک، چی خواستی ڕەگەزی، ڕەگەز، جێندەر، ئایین، نەژاد، و هتد، نابێت کەسێک بکاتە ئامانجی چەپاندن.

#یەکسانی #چەپاندن #مووبەکردن #توندوتیژی
«بمانبورە ئێمە تاوانبارەکانین، ئەم کۆمەڵگەیەی مرۆڤ لەسەر شەرەف پارێزی گۆش دەکات و لەسەر مرۆڤدۆستی پەروەردەی ناکات، داوای لێبوردن دەکەم دوای ئەو هەموو ساڵە کەس ناوێرێت لەسەر مەرگت بەردەم دادگا بگرێت، دەست بکات بە چاوی چاو نوقاوەکاندا و شەرمەزاریان بکات، بمانبورە کە تۆمان کردووەتە سیمبولی غەدرو ئازار.... شەرم دەکەم دوو ڕۆژە مت سەیری وێنەکەت دەکەم. هەڵپە دەکەم بۆ کۆکردنەوەی دەنگێک هاوار بکات و کەرامەتت بپارێزیت، دەقەیەک بوەستێت بە بێ دەنگی و ئەو ناوەی خۆت خوازیاری بوویت لە لیستی قوربانیانی دەستی ناموسپارێزیدا بنووسرێتەوە... شەرم دەکەم دۆسکی ئازاد.»

–بەهار مونزیر، چالاکوان

#یەکسانی #پەلکەزێڕینە #هاوڕەگەزخواز #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخواز #دووڕەگەزخوازی #ترانس #ترانسجێندەر #گەی #لێزبیەن #لێزبیان #جێندەر #کویر #ڕەگەز #هاوزایەندخوازی #دووڕەگەز #جووتڕەگەز #جووتڕەگەزخواز #کوردستان
بەڕێوەبەری پێشووی پڕۆگرامەکانی ڕێکخراوەی «ئەمنستی» و ئێستای «ئۆڵ ئاوت» لە لێدوانێکدا بۆ یەکسانی:

«دەکرا دۆسکی ئازاد ئێستا زیندوو بێت ئەگەر پۆلیس هەڕەشەکانیان بە جددی وەرگرتبایە. ساڵێک لەمەوبەر، ژنێکی ترانسی تر لەژێر بارودۆخی هاوشێوەدا کوژرا. کەی دەسەڵاتدارانی کورد لە کۆتاییدا خەبەریان دەبێتەوە، هاوڵاتیانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە دەپارێزن، و کار دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بەو شتەی بە 'کوشتنی شەرەف' ناودەبرێت؟»

#یەکسانی #پەلکەزێڕینە #هاوڕەگەزخواز #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخواز #دووڕەگەزخوازی #ترانس #ترانسجێندەر #گەی #لێزبیەن #لێزبیان #جێندەر #کویر #ڕەگەز #هاوزایەندخوازی #دووڕەگەز #جووتڕەگەز #جووتڕەگەزخواز #کوردستان
تارا جاف لە لێدوانێکدا بۆ یەکسانی: «زۆر دڵگران و تووڕەم بە کوژرانی دۆسکی. دەربڕینی شووناسی پەلکەزێڕینەیی بوێری و ئازایەتییەکی یەکجاری دەوێت. هەر کەسێک توندوتیژی بەرامبەر ئەندامانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بکات، هیچ شتێک نییە زیاتر لە ترسنۆکێک، تاوانبارێک، و سووکایەتییەک بە مرۆڤایەتی.»

#یەکسانی #پەلکەزێڕینە #هاوڕەگەزخواز #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخواز #دووڕەگەزخوازی #ترانس #ترانسجێندەر #گەی #لێزبیەن #لێزبیان #جێندەر #کویر #ڕەگەز #هاوزایەندخوازی #دووڕەگەز #جووتڕەگەز #جووتڕەگەزخواز #کوردستان
ئەمڕۆ تایبەتە!

ساڵێک لەمەوبەر، لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١دا، یەکسانی وەک یەکەمین پلاتفۆرمی فەرمیی کوردی تایبەت بە هەواڵەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە، پێچەوانەکردنەوەی لایەنگری میدیایی و داکۆکیکاری لە کۆمەڵگەکە دامەزرا. ئەمڕۆ، تەمەنی یەکسانی بووبە ١ ساڵ، بەڵام مێژووی کارەکانمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧!

هیوادارین ڤالانتاینێکی خۆش بەسەر بەرن، و هێندەی ئێمە بەپەرۆش بن بۆ داهاتوو و هەموو ئەو کارانەی پێکەوە ئەنجامیان دەدەین! زیاتر لەسەرمان بخوێنەوە لەڕێگەی وێبگەکەمانەوە!

#یەکسانی #پەلکەزێڕینە #هاوڕەگەزخواز #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخواز #دووڕەگەزخوازی #ترانس #ترانسجێندەر #گەی #لێزبیەن #لێزبیان #جێندەر #کویر #ڕەگەز #هاوزایەندخوازی #دووڕەگەز #جووتڕەگەز #جووتڕەگەزخواز #کوردستان
#ڤالانتاین
ئەندامی پیشووی مزگەوتی ئیبن ڕوشد گوتی، حەمە زەنگەنە، بۆ یەکسانی: «من خزمەت بە کوردستانێک ناکەم کە بەرهەمی هۆمۆفۆبیا بێت. بەرەو کوردستانێک کار ئەکەم کە جیگای هەموو تاکی کومەڵگەی تێدا ببێتەوە.»

#یەکسانی #پەلکەزێڕینە #هاوڕەگەزخواز #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخواز #دووڕەگەزخوازی #ترانس #ترانسجێندەر #گەی #لێزبیەن #لێزبیان #جێندەر #کویر #ڕەگەز #هاوزایەندخوازی #دووڕەگەز #جووتڕەگەز #جووتڕەگەزخواز #کوردستان
«ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت [کوردستان] ناوچەیەکی سەلامەت بێت، کاری زۆر پێویستە بۆ [چارەسەرکردنی] ژینگە ترانسفۆبیکەکەی کۆمەڵگە. هیچ کامێک لەوانەی دەسەڵاتیان بەدەستە لە حکوومەتدا پشتگیری کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینەیان نەکردووە، و هەرگیزیش لەگەڵ ئەو کەسە بوێرانەی کۆمەڵگەکە دەرنەکەوتوون کە بوێری ئەوەیان هەیە بە ئاشکرا [سەر بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بن].»

– فریدریک غیردین، ڕۆژنامەنووس

#یەکسانی #پەلکەزێڕینە #هاوڕەگەزخواز #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخواز #دووڕەگەزخوازی #ترانس #ترانسجێندەر #گەی #لێزبیەن #لێزبیان #جێندەر #کویر #ڕەگەز #هاوزایەندخوازی #دووڕەگەز #جووتڕەگەز #جووتڕەگەزخواز #کوردستان
«دۆسکی شایستەی ئەوە بوو بە شکۆوە بژی، خۆی بێت بەبێ ترس! ئاشکرایە کە ئەمە ئەستەمە بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە عێراقدا، بە کوردستانیشەوە. [...] دۆسکی لەبەر ئەوە سزا درا چوونکە [بڕیاری دا خۆی بێت] لە کۆمەڵگەیەکی ئایینی و کلتوری و پیاوسالاریدا کە پیاوانی هێترۆنۆرمەتڤ لە پێش دادەنێت!»

– باخان قادر، چالاکوانی مافی مرۆڤ

#یەکسانی #پەلکەزێڕینە #هاوڕەگەزخواز #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخواز #دووڕەگەزخوازی #ترانس #ترانسجێندەر #گەی #لێزبیەن #لێزبیان #جێندەر #کویر #ڕەگەز #هاوزایەندخوازی #دووڕەگەز #جووتڕەگەز #جووتڕەگەزخواز #کوردستان
سکاڵانامەکەی یەکسانی، کە لە ئێستادا گەورەترین دەستکەوتی کەپمینی دادپەروەری بۆ دۆسکی ئازادە، نزیکەی ٦,٠٠٠ کەس واژووی کردووە و پێشبینی کراوە ژمارەی واژووەکان لە دوو هەفتەی داهاتوو بگاتە ١٠,٠٠٠ واژوو!

چی بەم واژووانە دەکرێت؟ یەکسانی کۆی تەواوی واژووەکان دەنێرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک: وەزارەتی داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، حکومەتی هەرێم، و حکومەتی عێراق.

بۆ زانیاریی زیاتر و واژووکردنی سکاڵانامەکە، کرتە لەسەر بەستەری بایۆکەمان بکە لەسەر پەڕەی ئینستاگرامەکەمان، یاخود سەردانی وێبگەکەمان بکە!

#یەکسانی #پەلکەزێڕینە #هاوڕەگەزخواز #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخواز #دووڕەگەزخوازی #ترانس #ترانسجێندەر #گەی #لێزبیەن #لێزبیان #جێندەر #کویر #ڕەگەز #هاوزایەندخوازی #دووڕەگەز #جووتڕەگەز #جووتڕەگەزخواز #کوردستان
چالاکوانی نەن-باینەری، کۆژین، بۆ یەکسانی: «هۆکارەکانی [کوژرانی دۆسکی] چەند بەشێکن: ئایین، چاند، ناڕۆشنبیریی تاکی کورد بەرامبەر ناسینی [خواستی ڕەگەزی] خۆی و قبووڵکردنی [خواستە ڕەگەزییەکانی] تر. هەڵبەتە هەر کامێک لەمانە شیکردنەوەیەکی درێژ و ورد لەخۆ دەگرن. پێش هەمووشتێک دەبێت حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان لەسەر [کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە] و بە تایبەتی ترانسەکان بێنە سەر خەت. [...] ناکرێت هەر ڕۆژە و ئەندامێکی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە بکوژرێت!»

#یەکسانی #پەلکەزێڕینە #هاوڕەگەزخواز #هاوڕەگەزخوازی #دووڕەگەزخواز #دووڕەگەزخوازی #ترانس #ترانسجێندەر #گەی #لێزبیەن #لێزبیان #جێندەر #کویر #ڕەگەز #هاوزایەندخوازی #دووڕەگەز #جووتڕەگەز #جووتڕەگەزخواز #کوردستان
x

Other As Sulaymaniyah media companies (show all)

VOG Garmyan ـ دەنگی گـەرمیان وكالة سومرssm الإخبارية / فرع المثنى Abalfazl بنت الرمادي قناة الأقمار - alaqmartv مصطفى الربيعي mustafa Al-Rbaie تصحيح نيوز ::  Tashih News أبو غريب نيوز Abu Ghraib News IQ-cinema وكالة الانفراد نيوز NALA ASHUR Erbil FM قناة itv الرياضية الأخبارية شبكة الشام للبث الارضي في عنه وراوه Ali Abu Hassouneh