31/10/2025
وەهاب هەڵەبجەی و لەشکر پشدەری بالێک دروست دەکەن دژی پاڤڵ و قوباد
لای هەمووان ئاشکرایە کە ماوەی 8 مانگ پێش ئێستا لەشکر پشدەری نێوانی زۆر خراپ بوو لەگەل وەهاب هەڵەبجەی بە هۆکاری ئەوەی لەشکر پشدەری زانیاری و دۆسیەی نهێنی تەسلیم بە بەڕێوبەرەکەی کە وەهابه نەدەکرد. لەشکر پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەل پاڤڵ تاڵەبانی هەبوو لەشکر ڕاستەوخۆ زانیاری بە پاڤڵ دەدا هەوڵی ئەوەی دەدات ببێت بەڕێوبەری دژە تیرۆر بە هۆکاری ئەوەی وەهاب فەرمانی لە سێدارەدانی هەیە . وەهابیش بەم پەیوەندیە دەزابێت و زۆر نیگەران دەبێت وەهاب بە ڕاستەوخۆ لای چەن کەسێک وتوویەتی لەشکر دەیەوێت کورسیەکەم لەق بکات من پاڤڵم کردووە بە سەرۆکی یەکێتی کەی بمەوێت دەری دەکەم وە ئەگەر لەشکر بەردەوام بێت لە دژایەتی کردنم بە دەردی ئاکامی دەبەم
دوا بە دوای نزیک بوونەوەی یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت وەهاب بۆی دەرکەوت کە پاڤڵ و قوباد ئیشیان پێ نەما هێرشیان پێ کردە سەر لالەزار دەیانەوێت تەسفیە حسابی بکەن وەهاب زیاتر توڕە دەبێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ لەشکر پشدەری خۆی ئاشت دەکاتەوە !
وەهاب باڵێکی دروست کردەوە لەناو یەکێتی کە بریتیە لە لەشکر پشدەری- شێخ احمدی نۆکان و هاوڕێ دارۆ شێخ نوری- کوڕەکەی محمود سەنگاوی دەیان ئەفسەرو پلەداری دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر و کۆماندۆ
وەهاب دەیەوێت هەموو ئەندامانی بەرەی گەل و کەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگی بگەڕێنەوە باڵەکەی وەهاب بە دەستگیرکراوەکانیشەوە پێی وتون پاڤڵ وتوویەتی لالەزار بسوتێنە بەس من دەمەوێت ئێوە بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی من چونکە یەکێتیەی پاڤڵ جیاوازی هەیە لەگەڵ یەکێتیەکەی وەهاب
وەهاب هەڵەبجەی بەڵێنی بە لەشکر پشدەری داوە کە هاوکاری بێت لە بەرەو پێشچونی بۆ دەسەڵات بەڵێنی بە لەشکر داوە کە بیکات بە بەڕێوبەڕی گشتی دژە تیرۆر بە لەشکری وتووە کە من هەموو سەرکردەکانی ناو یەکێتی دەهێنم ژێر دەسەڵاتی خۆم پاڤڵ بە فەرمانی ئێرانیەکان کار دەکات پێش ئەوەی کۆتای بە یەکێتی بهێنێت خۆمان دەستدەگەرین بەسەر یەکێتیە
پێشتر ئێرانیەکان لە پاڤڵ توڕە بوون لەبەر ئەوەی ئیتلاعات زانیاری هەبوو فرۆکەی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستانەوە هەڵداوە ئەوەش پاڤڵ زانیویەتی کە دەستی وەهابی تێدا بووە بۆیە پاڤڵ و وەهاب دژی یەک وەستاونەتەوە ئەگەر پاڤڵ وەهاب تەواو نەکات بە دڵنیای وەهاب دەستدەگرێت بەسەر یەکێتیدا