Kurdistani Nwê

Kurdistani Nwê پەیجی رەسمی رۆژنامەی کوردستانی نوێ لە فەیسبووک

رێژەی لە دایكبوونی منداڵ لە عیراق كەمیكردووەمەهدی عەلاق راوێژكاری سندوقی دانیشتوانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بە ئاژانس...
29/07/2025

رێژەی لە دایكبوونی منداڵ لە عیراق كەمیكردووە

مەهدی عەلاق راوێژكاری سندوقی دانیشتوانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی وتووە، هەرچەندە هێشتا عیراق وەك وڵاتێك پۆلێن دەكرێت كە ژمارەی دانیشتووانەكەی زۆرە، بەڵام لەدوایین سەرژمێری گشتیدا دەركەوتووە كە دابەزینی بەرچاو هەیە لە وەچە خستنەوە لەناو خێزانەكاندا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژەی منداڵبوون لە ئێستادا بۆ ژنانی عیراق لە نێوان 3 بۆ 4 منداڵدایە، لەكاتێكدا لە ساڵانی حەفتاكان زیاتر لە 7 منداڵ بووە.

بۆ بینینی سەرجەم لاپەڕە و بابەتەکانی ژمارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه ‌(29-7-2025) ی کوردستانی نوێ، کرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە...
29/07/2025

بۆ بینینی سەرجەم لاپەڕە و بابەتەکانی ژمارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه ‌(29-7-2025) ی کوردستانی نوێ، کرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

https://knwe.org/web/viewer.html?file=https://images.knwe.org/root/root/images/kurdstany_nwe_29_july_2025.pdf

نرخی نەوت بەرزبووەوەنرخی نەوتی برێنت  لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان ئاسیا بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکر...
29/07/2025

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی برێنت لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکان ئاسیا بەرزبووەوە و بە 69 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 66 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

رێکەوتنی نێوان ئەمریکا و ئەوروپا لەسەر پێناسە گومرکییەکان، نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساسی بەڕێژەی 2٪ بەرزکردەوە.

بەغدا بە دوو مەرج مووچەی مانگی 6 دەنێرێتسەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، تەنها لە بەرامبەر جێبەجێکردنی دوو...
28/07/2025

بەغدا بە دوو مەرج مووچەی مانگی 6 دەنێرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، تەنها لە بەرامبەر جێبەجێکردنی دوو مەرجی سەرەکیدا تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بەغدا ئامادەیە مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، مەرجی یەکەمی بەغدا بریتییە لە رادەستکردنی بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم. مەرجی دووەمیش رادەستکردنی بڕی 100 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە بە کۆمپانیای سۆمۆ.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، "لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لێپرسینەوەی یاسای...
28/07/2025

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، "لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو شۆفێرانە كرا كە سەرپێچییان كردبوو، ئۆتۆمبێلەكانیان بە شێوەیەكی نایاسایی وەستاندبوو كە بەهۆیەوە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروستكردووە".

هونەرمەند فەیروز لە تەمەنی 90 ساڵیدا لە پرسەی زیادی کوڕی دەرکەوت و خەمبارییەکی زۆر بە رووخساریەوە دیارە.زیادی کوڕی فەیرو...
28/07/2025

هونەرمەند فەیروز لە تەمەنی 90 ساڵیدا لە پرسەی زیادی کوڕی دەرکەوت و خەمبارییەکی زۆر بە رووخساریەوە دیارە.

زیادی کوڕی فەیروز، کە بە زیاد رەحبانی ناسراوە، هونەرمەند و ئاوازدانەر بوو و دوێنێ لە تەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

چۆن رزگارت بێت لەو بۆنە ناخۆشانەی لە ساردکەرەوەی ئۆتۆمبیلەکەتەوە دێت؟
28/07/2025

چۆن رزگارت بێت لەو بۆنە ناخۆشانەی لە ساردکەرەوەی ئۆتۆمبیلەکەتەوە دێت؟

ئەو وێنەگرەی 11 ملیۆن بینەری هەیەhttps://knwe.org/KU/Details/31540 مەریوان سوبحانی وێنەگرێکی، گەرمیانییە و دانیشتووی كەل...
28/07/2025

ئەو وێنەگرەی 11 ملیۆن بینەری هەیە
https://knwe.org/KU/Details/31540

مەریوان سوبحانی وێنەگرێکی، گەرمیانییە و دانیشتووی كەلارە، هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە بەشی مێژوو لە زانكۆی گەرمیان، ماوەی 14 ساڵە وێنەگرە.

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای عیراق لەبارەی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی كۆبۆوە.دوای كۆبوون...
28/07/2025

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای عیراق لەبارەی بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی كۆبۆوە.
دوای كۆبوونەوەكە، پارێزگاری کەرکوک دەڵێت: خوێندکارانی کورد لە کەرکوک دەتوانن بە زمانی کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە.

عەقڵی جەماوەری و نائاگایی سیاسی، وەک مەڕەکانی پانورگ د. تارق جەوهەر سارمەمیhttps://knwe.org/KU/ArticleDetails/8058سیاسەت...
28/07/2025

عەقڵی جەماوەری و نائاگایی سیاسی، وەک مەڕەکانی پانورگ
د. تارق جەوهەر سارمەمی
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/8058
سیاسەت قەدەر نییە، گوێڕایەڵییش فەزیلەت نییە، کۆمەڵگە بەهێزەکان ئەوانەن، کە منداڵەکانیان بە شێوەیەکی وا پەروەردە دەکەن، رەخنەگر و بە گومانی ئەرێنی بن، بەرپرسیارێتی تاکەکەسی هەڵبگرن، نەک کەسێکی ملکەچ و کوێرانە گوێڕایەڵ بن

توێژینەوەیەک: دەکرێت بەهۆی دڵشکانەوە بمریتزانایانی دانیمارک لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرایان کردووە، ئەو کەسانەی بەهۆی ل...
28/07/2025

توێژینەوەیەک: دەکرێت بەهۆی دڵشکانەوە بمریت

زانایانی دانیمارک لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرایان کردووە، ئەو کەسانەی بەهۆی لەدەستدانی خۆشەویست یاخود هاوبەشی ژیانیان تووشی غەم و پەژارەی تووند دەبن، ئەگەری مردنیان زۆرترە.

رۆژنامەی ئیندیپیندێنتی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، لە توێژینەوەکەدا 1735 ژن و پیاو کە تێکڕای تەمەنیان 62 ساڵ بووە، لە ساڵی 2012ـەوە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە و بە بەردەوامی سەرنج لە ئەزموون و باری دەروونییان دراوە بۆ ئەوەی بزانرێت لە چ ئاستێکی غەمباریدان.

ئاماژە بەوە کراوە، ئەو گرووپە لە 66%یان هاوبەشی ژیانیان لەدەستدابوو، لە 27%یان دایک و باوک و لە 7%یش کۆتاییان بە پەیوەندییەکی خۆشەویستی هێنابوو؛ ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە، لە 6%ـی ئەوانەی کە بەردەوام لە غەم و پەژارەدان، ئەگەری مردنیان لە ماوەی 10 ساڵدا بە رێژەی 88% زیاترە بەراورد بە لە 37%ـی ئەو کەسانەی ئاماژەیان بەوە کردووە کە نیشانەکانی غەمباریی تووندیان لەسەر کەمتر بووە.

Address

Sulaimaniya

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistani Nwê posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdistani Nwê:

Share

Category