07/10/2024
🔶ساڵێک بەسەر یەکەم هێرشی حەماس بۆسەر ئیسرائیل تێدەپەڕێت
⛔️چەند کەس بونەتە قوربانی ئەم جەنگە لە ماوەی ساڵێکدا ؟!
⛔️داتای کوژراوەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا چەند بەرامبەرە؟
◀️ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2024، ساڵێکی تەواو بەسەر یەکەم هێرشی مووشەکیی حەماس بۆسەر تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل تێدەپەڕێت.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە ماوەی ئەم ساڵەدا، 726 سەربازیان بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی حەماس و ئۆپراسیۆنەکانیان لەناو غەززە کوژراون و چوار هەزار و 576 سەربازی دیکەش برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە دەیان هەزار مووشەکیان لە غەززە، لوبنان، سوریا، یەمەن، عێراق و ئێرانەوە ئاراستە کراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە، بەپێی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لە ماوەی ئەم ساڵەدا، 41 هەزار و 909 کەس لە غەززە بە هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، کە %60ـیان ژن و منداڵن. هاوکات 97 هەزار و 303 کەسی دیکەش برینداربوون.