01/12/2025
🔻هاوزه‌مان له گه‌ڵ هه‌وڵى سه‌ركرده و گه‌وره پیاوه‌كانى كورد له ئه‌سته‌موڵ، سلێمانى، ورمێ، پاریس، قاهیره، بۆ دروست كردنى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ، مسته‌فا كه‌مال له كوردستانه‌وه كه‌وته هه‌وڵى دامه‌زراندنى توركیاى نوێ و په‌كخستنى ته‌قه‌للاكانى نه‌ته‌وه‌یى كورد.
🔻موسته‌فا كه‌مال فه‌رمانى ده‌ركرد بۆ هه‌مو كاربه‌ده‌ستانى تورك له كوردستان كه لقه‌كانى جه‌معییه‌تى ته‌عالى كوردستان و رێكخراوه كوردیه‌كانى تر دابخه‌ن و به توندى به‌ربه‌ره‌كانى هه‌مو چالاكیه‌كى نه‌ته‌وه‌یى كورد بكه‌ن.
🔻له كۆبونه‌وه‌كانى لۆزان دا سه‌ركرده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى كورد له ئه‌سته‌موڵ، وه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ى نوێنه‌رایه‌تى به سه‌رۆكایه‌تى شه‌ریف پاشا له پاریس بو، هیچ چالاكیه‌كیان نه‌نواند، كه‌سێ نه‌بو خواسته‌كانى كورد له لۆزان بهێنێته‌وه پێشه‌وه.