Tawar Magazine -گۆڤاری تەوار

Tawar Magazine -گۆڤاری تەوار تەوار -گۆڤارێکی وەرزیی ڕووناکبیری گشتییە

خوێنەران لەم لینکەی خوارەوە بابەتەکانی ژمارە هەشتاونۆی ٨٩ ی گۆڤاری تەوار دەتوانن بخوێننەوە
27/04/2025

خوێنەران لەم لینکەی خوارەوە بابەتەکانی ژمارە هەشتاونۆی ٨٩ ی گۆڤاری تەوار دەتوانن بخوێننەوە

‫‪TAWAR‬‬ ‫‪No.:‬‬ ‫‪89‬‬ ‫‪Jan. 2025‬‬ ‫گۆڤارێكی وەرزیی ڕووناكبیریی گشتییە‬ ‫ژمارە‪ ،89 :‬زستانی ‪2025‬‬

27/04/2025

دۆخی توندوتیژی ڕەگەزیی ژن؛ بەشێکی گرنگە لەو دۆخەی کە دابڕانێکی واقیعی لەگەڵ فیکرە پێشکەوتوخوازەکانی ئیمڕۆ هەیە، کاتێک بە تێگەیشتنەوە ئەم دۆخەی ئێستای ژن وەک ڕەگەز دەخوێنینەوە؛ ئەوا ڕەنگە هیچ کاتێک وەک ڕاستییەک مرۆڤ پراکتیزەی "مرۆڤگەرایی" نەکردبێت، کاتێک مرۆڤ واهەستدەکات لە بەشێکی بیرکردنەوەی ئایدیۆلۆژیی ئایینیدا حەقیقەتێکی دۆزیوەتەوە، ئیتر لێشاوی ڕەتکردنەوەی ئەویتر دەستپێدەکات، ژنان وەک ڕەگەز زیاتر دەکەونە بەر هەڵمەتی ئەو ڕەتکردنەوە نامۆراڵییە و دەکەونە بەر لەفلتەردانێکی نامرۆیی و ئایدیۆلۆژیی، سێکس و ناواخنەکانی شەر و داگیرکاری و بێگانەیی مرۆ ڤ و نامرۆڤایەتی؛ بەشێکن لەو ئاستی نامۆراڵییە ئایدیۆلۆژییە.

ژمارە ٨٩ ی گۆڤاری تەوار لە ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال عیرفان و ڕێکخراوی ئازادبوون بەردەستە.
16/01/2025

ژمارە ٨٩ ی گۆڤاری تەوار لە ناوەندی ڕۆشنبیری جەمال عیرفان و ڕێکخراوی ئازادبوون بەردەستە.

Necibe QeredaxiFrom the moment humans become aware of their existence as a will, they have continuously asked themselves...
14/01/2025

Necibe Qeredaxi

From the moment humans become aware of their existence as a will, they have continuously asked themselves fundamental questions, always searching for the best and most satisfying answers that give meaning to their lives, both personally and socially. The question “Who am I?” has been the question of most truth-seekers, philosophers, prophets, and leaders of social movements. “Who am I?” might be one of the most important questions in the life of every ordinary person, regardless of color, ethnicity, gender, religion, sect, language, and culture. This question carries an even deeper meaning for individuals and social groups whose identity, existence, culture, and history are denied, or worse, face physical and cultural genocide. It becomes a catalyst for different kinds of action compared to others.
This begins at an individual level, becoming a driving force for self-questioning and later transforms into consciousness. In this process, these people consciously search for each other to reach the level of a self-defensive group. In doing so, they work together to build something new and prefigure a different form of life, one that stages their existence against the forces that deny them, both as individuals and as groups. The success of this process of question and answer depends on individuals being immersed in their historical memory. A memory that, with every change, both preserves the roots of its identity and renews itself, being reborn daily.
This process needs other motivations as well: consciousness from the depths of historical and social memory, courage and persistence despite obstacles, determination for all steps including self-sacrifice, the power to struggle against all ugliness, and commitment to promises with those who searched for each other in the initial steps and found each other within the circle of this search. Without extending this introduction further, I will discuss steps that indicate such a birth. Not just a physical birth, but the process of birthing a new identity, beyond that lack of identity and beyond the identity that the ideology and knowledge of those in power have imposed throughout history, especially on women. At stake, are processes of rebirth and self-construction.

ئەم وتارە لەبارەی خەبات و تێکۆشانی ( ساکینە جانسز) ساڵی پار لە ژمارە ٨٥ ی گۆڤاری تەوار بڵاوکراوەتەوە و لە ئیستەدا لەسایتی ژنۆلۆژی بە زمانی
ئینگلیزی بڵاو کراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە سەرچاوەکەی گۆڤاری (تەوار)، تەواوی وتارەکە لەو لینکەی خوارەوە دانراوە.

Necibe QeredaxiFrom the moment humans become aware of their existence as a will, they have continuously asked themselves fundamental questions, always searching for the best and most satisfying answers that give meaning to their lives, both personall

سەما لە نێو ئاگردا، وەک ئەدەبێکی ڕیالیستی ڕۆمانی " سەماکردن لە نێو ئاگردا،هەستانەوە لە نێو خۆڵەمێشدا" لە نووسینی عیسمەت ...
11/01/2025

سەما لە نێو ئاگردا، وەک ئەدەبێکی ڕیالیستی
ڕۆمانی " سەماکردن لە نێو ئاگردا،هەستانەوە لە نێو خۆڵەمێشدا" لە نووسینی عیسمەت سۆفییە، بەرهەمێکی ئەدەبی ڕیالیستییە کە ساڵی ٢٠٢٣ بە زمانی ئینگلیزی نووسراوەو لەلایەن" عەلی عوسمان یاقووب"ەوە کراوە بە کوردی. ئەم ڕۆمانە لە زۆر ڕوەوە ئەتوانین وەک ڕۆمانێکی ڕیالیستی ناو ببەین. شوێنی ڕووداوەکان، کات، تەنانەت بەشێکی زۆر لە ڕووداوەکان و ئەو کۆدانەش کە لە ناو گێڕانەوەکەدان تایبەتمەندییەکی ڕیالیستی ئەدەن بە ڕۆمانەکە.
گێڕەوەری سەرەکی ئەم ڕۆمانە خانمێکی سنەییە کە خۆی و ٢ مناڵەکەی لە نەرویج ئەژی. تارا خانمێکی گەنجە کە هاوژینەکەی "ئاوات" کە چالاکێکی سیاسی بووە لە ڕێستوورانتێک لە ئەڵمانیا لە لایەن کەسانێکەوە کە بە فارسی و کوردی قسەیان کردووەو هەڕەشەیان لە ئاوات کردووە کوژراوە.

‫‪TAWAR‬‬ ‫ن‪ :‬ڕێزان حەسەنی‬ ‫نووسین دژی ترۆما‬ ‫ڕانان بۆ ڕۆمانی‬ ‫سەماکردن لە نێو ئاگردا‬ ‫‪11‬‬

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ پەرتووکی (گاڵتەجاڕى عەقڵى مرۆڤ)ی، د. عەلی وەردیکنێر عەبدوڵڵا(گاڵتەجاڕى عەقڵى مرۆڤ) ناونیشانی یەکێک...
08/01/2025

خوێندنەوەیەکی کورت بۆ پەرتووکی (گاڵتەجاڕى عەقڵى مرۆڤ)ی، د. عەلی وەردی
کنێر عەبدوڵڵا
(گاڵتەجاڕى عەقڵى مرۆڤ) ناونیشانی یەکێکه لە پەرتوکەکانی نوسەر و کۆمەڵناسی عێراقی د. عەلی وەردی، كە بە بڕوای من کەمینەیەکی ئەو مرۆڤانەیە کە توانیویەتی بەسوودوەرگرتن لە لایەنی پسپۆرییەکەی، زۆربەی پەرتووکەکانی بە دیدێکی ئەکادیمی و کۆمەڵناسی و بێلایەنانە شیکاری ورد بۆ کۆمەڵگەکەی بکات.
پەرتووکەکە (٣٥٩) لاپەڕەیە، ناوەڕۆکەکەی لە (١٢) بەش پێکهاتووە، جگە لە پێشەکی و کۆتاییەکەی.
ئامانجم لە خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە بە کورتی؛ سەرنجڕاکێشانی خوێنەرە بۆ خوێندنەوەی پەرتووکەکانی ئەم نووسەرە، کە پاش خوێندنەوەی هەر یەکێک لە پەرتووکەکانی هەستێکت لا دروست دەبێت، کە بە ڕاستی عەقڵی تاک پێویستی بە سەرلەنوێ پێکهێنانەوە و وەستان بێت لەسەر ئەوەی گوزەراوە و دەگوزەرێت لە ژیاندا، دەشێت یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەبێت کاتێک نووسەر لەسەر باسەکان و نموونەکانی باسی لێوەدەکات و دەوەستێت، لە شوێنی خۆمانەوە واقعی ڕابردو و ئێستای تیایدا دەژین بەبیرمان بکەوێتەوە، دەشێت ئەوەش بەشێکی زۆری پەیوەست بێت بە دید و سەرنج و خوێندنەوەی نووسەر لە لایەک، چ وەک سوودوەرگرتنی لەلایەنی پسپۆرییەکەی وەک توێژەر و لێکۆڵەر، لەلایەکی تر خودی خۆی کە عێراقییە و سەرچاوەی تێڕوانین و نموونەکانی لە واقعی کۆمەڵگەکەی خۆیەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەمەش وایکردووە زیاتر خوێنەر درک و هەست بە ڕووداوەکان بکات؛ مەبەستێکی ترم لە خوێندنەوەی ئەم پەرتووەکە بۆ ئاشنابوونی زیاتری خوێنەرە بە گرنگی ناوەڕۆکی پەرتووکەکە لە ڕووی بیروباوەڕەکانی خستویەتێ ڕوو، دەرئەنجام بۆتە ڕەفتاری زۆرینەی خەڵک و کلتوری باوی کۆمەڵگەی عێراقی، هەروەها تیشکخستنەسەر هەندێ بیروباوەڕی نووسەرە کە وەستان لە ئاستیدا و تێڕامان و تێفکرین و تێگەیشتن لە ئامانج و مەبەستەکانی پێویستە بۆ بیرکردنەوەی جدی هەر مرۆڤێک لەلای خۆیەوە؛ تا دواتر هەریەکەمان واقعیانە و دوور لە لایەنی سۆزداریی و بابەتییانە و دوور لە میزاجیەت، بێلایەنانە و دوور لە دەمارگیری و لایەنداری بتوانین بڵێین ئەوەی نەماندەزانی وا ئێستا زانیمان و ئیدی بەرپرسیارێتیمان لێرەوە زیاتر دەبێت، لەوانەی کە بە هەر هۆیەک بێت نەیانزانیوە یان نایانەوێت بیزانن یان تێبگەن .
لە کاتی خوێندنەوەی پەرتووکەکەدا هەندێ لەو باسانەی جێی سەرنجم بوون، دەمەوێت ئێوەی خوێنەرانی پێ بەشداربکەم؛ تا ئێوەش بتوانن بە زمانی عەرەبی بێت یان کوردییەکەی درێژە بە خوێندنەوەی؛ نەک تەنها ئەم پەرتووکە؛ بەڵکو بە سەرجەم پەرتووکەکانی ئەم نووسەرە بدەن، من بەمە دەستم پێکرد و خوێندنەوەکانم بەردەوام دەبێت بۆ پەرتووکەکانی تریشی. من خۆم زۆر سوودمەندبووم لێی؛ ئەگەرچی لێتان نەشارمەوە زۆر ئازاربەخشیش بوو بۆم لە هەمانکاتدا بۆ زانینی هەندێ ڕاستی کە پێیدەوترێت ڕاستییە تاڵەکانی کۆمەڵگەکەی خۆت و فەرمانڕەوایان و عەقڵی تاکەکان، چونکە دواجار زۆر پرسیار لە مێشکتدا دەوروژێت و بەخۆت دەڵێیت من لە کوێ دەژیم و بۆ ئاوا دەژیم؟ و کێ بەرپرسە لەم ژیانەم؟ ئیدی بەهیوای سوودمەندی بۆ ئێوەی ئازیز و فەرموون لەگەڵ خستنەڕووی هەندێ لەوانە:
١. ئەوەی جێی سەرنجم بوو لە سەرەتادا نووسەر دەڵێت: "من نامەوێت هەموو خەڵک لێمڕازیبن، گریمان خەڵک ئامانجێکە بەدەستناهێنرێت، وەک لە پەندە کۆنەکەدا گوتراوە، بەسە بۆ کردنەوەی دەرگا بۆ خوێنەر بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ بکات، کە لە واقعدا ئەوەش ڕاستییەکەیە". خودی ئەم دەستەواژەیە مەودایەکی تێگەیشتنی قوڵی هەیە وەک کۆی فەلسەفەی ژیان کە جێی تێڕامانم بوو، منیش بۆ خوێنەرى بەجێیدەهێڵم.
نووسەر لە باسەکانیدا لەسەر زۆر چەمک وەستاوە و لە ڕێی بواری کۆمەڵناسییەوە شیکاری بۆ کردووە، یەکێک لەو چەمکانەی باسی لێوەکردووە بریتییە لە لادانی جنسیی کە پێیوایە هاوشێوەی چەمکەکانی وەک لەشفرۆشی و تاوان و هاوشێوەکانی بە کێشە کۆمەڵایەتییەکان ناوزەنددەکرێ کە چەندین هۆکاری کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، دەروونی و ژینگەی پەروەردەیی ڕۆڵ دەگێڕێ لە سەرهەڵدانی لە مرۆڤدا، بوونیشی لە کۆمەڵگە مرۆییەکاندا هەیە و هیچ کاتێکیش ناتوانرێ بنبڕبکرێ؛ بەڵکو سەیری کێشەکە دەکرێ لە ڕوانگەی ڕێژەی تەشەنەسەندنییەوە لە نێوان خەڵکدا، بەو شێوەیە هەوڵدەدرێت ڕێژەکە کەم بکرێتەوە لە کۆمەڵدا؛ نەک نەمانی بەشێوەیەکی کۆتایی؛ هەر ئەوەشە وا پێناسەی کردووە، کە دیاریدەیەکی کۆمەڵایەتی ئاڵۆزە و چەندین هۆکار تێهەڵکێشی دەبێت و ٢٪ ی خەڵک تووشیدەبن بەشێوەیەکی سروشتی، کە بەهۆی کەموکورتی لە پێکهاتەی بایەلۆجیانەوە ڕوودەدات و لە دەرەوەی دەسەڵاتی خۆیانە، بەڵام دەڵێت: "ئەوەی جێی بایەخی توێژەرانی کۆمەڵایەتییە، ئەوانەن کە بەهۆی کاریگەری بارودۆخەکانی کۆمەڵایەتییەوە وەریانگرتووە واتە وەرگیراوە (مکتسب)ە، کە ڕێژەکەی کەم و زیاد دەکات بەپێی هۆکاری جۆربەجۆری جیاواز. ئیدی بەچەندین نموونەی جیاوازی بوارەکان و گەڕانەوەی نووسەر بۆ سەرچاوەی سەرهەڵدان و باسکردنی لە ڕووی مێژووییەوە دەبێتە باسی دەستپێکی پەرتووکەکەی کە وەک هەر کێشەیەکی تری کۆمەڵ دەیبینێت. لەمەوە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی بوونی کێشەکان پاڵنەرێکە لە پاڵنەرەکانی گەشەکردنە، گەر وانەبێت خەڵک بە قەناعەتەکەی خۆیەوە دادەنیشت.

٢. جیاوازی چەمک و تێگەیشتنەکان دەخاتەڕوو، لە ڕووی مەنتقی تازە و کۆنەوە و دەڵێت: «یەکەمیان باوەڕی بە جوڵە و گەشەکردن هەیە، بەوەی هەموو شتێک لەم گەردوونەدا گەشە دەکات لە دۆخێکەوە بۆ ئەویتر» لە هەمانکاتدا لێرەوە ئەرکی ئامۆژگاریکەران (واعظ) دەخاتەڕوو، کە ئەرکیانە خوێندنەوەی دۆخەکە و پشکنین بۆ هێزی تەوژمەکە بکەن پێش هەر بەرگریکردنێکیان، کە ئەمە یەکێکە لە کێشەکان کە بەرگری لە هەموو تەوژمێکی نوێ دەکەن، بۆ ئەمەش نموونەی زۆر دەخاتەڕوو کە چۆن بۆ خەڵکی حەرام دەکرێ و بۆ خۆیان حەڵاڵ؛ بۆیە دەرئەنجامی ئەم باسە ئەوەیە کە دەڵێت : «پێم سەیرە کە ئامۆژگاریکەران دەڵێن: باشەکە لە ڕۆژئاوا وەربگرە و خراپەکەیشی فڕێبدە.» چونکە نووسەر شارستانیەت بە پاکێجێک دەبینێت؛ واتە ئامێرێکی پێکەوەگرێدراوە کە بە باشی و خراپییەکانێوە سەرهەڵدەدات و ناکرێت بەش بەش بکرێت یان بەشەکانی لە یەکتر جیابکرێنەوە؛ تەنانەت نووسەر دەڵێت: "لە تواناشدا نییە چاودێر لەسەر سنوور دابنرێ کە بژاردەی باش بکات و خراپەکە فڕێ بدات" بۆ ئەوەش چەندین نموونە باس دەکات لەوانە؛ باس لە ئیمامێک دەکات بەناوی (یەحیا) کە هەوڵی ڕووبەڕووبونەوەی ئەم تەوژمەی دەدا، بەوەی ڕێگری لە هاتنەناوەوەی هەموو شتێکی کرد لە ڕۆژئاواوە، بەڵام بەهۆی بەهێزی تەوژمەکەوە ماوەیەکی کورت و کەمی خایاند ئیتر وەک نموونەکانی تری کە باسی لە مانگرتنی دەکرد لە دەرمان لە کاتی نەخۆشیدا، یان هەڵگرتنی بە ئۆتۆمبیل یاخود تەلەفۆنکردنی و چەندین پێداویستی تر، کە ڕووی لە زیادبوون دەکرد؛ بۆیە دواجار تیشک دەخاتە سەر ئەوەی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی بەسەر هەموو وڵاتێکدا دەڕوات هاوشێوەی ئەوانەی پیایدا ڕۆشتوون، چونکە شارستانیەتی ڕۆژئاوا (غرب) سەرنجڕاکێشە، بەڵام ئەوەی جێی باسکردنە، ئەوە تایبەت نییە بە خەڵکی ڕۆژئاوا بە تەنها؛ بەڵکو شارستانیەتێکی جیهانییە، کە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هاوکاربوون لە دامەزراندنیدا؛ بۆیە دواجار لێرەوە باس لە چاوەڕوانبوونی بیرمەندان و پیاوانی ئاینی و هیتر دەکات کە یارمەتیدەری نەتەوەکەیانبن لەم قەیرانانەدا کە پێچەوانەکەی ئەوەی بەدیدەکرێت وەستانەوەیە لە ڕێی چاکسازی، بۆیە لە درێژەی باسەکەیدا لەم ڕووەوە باس لەوە دەکات، کە ئێمە چاوەڕوانی ڕۆشنبیران و مەلاکان بووین بۆ ئەوەی لە قەیرانەکاندا یارمەتی خەڵکەکەیان بدەن، بەڵام بە پێچەوانەوە بینیمان کە هەوڵدەدەن ڕێگری لە چاکسازی بکەن و فشارێکی نوێ بخەنە سەر مێشکیان.
کیشەی براکانمان ئەوەیە کە دان بە بوونی بیری نوێدا نانێن، هەروەها گرنگی بەو تێورانە نادەن کە زاناکان ئەمڕۆ دۆزیویانەتەوە کە نزیکە لە هەڵوەشاندنەوەی تێورییە کۆنەکان، یەکێکیان لە نێو کتێبە کۆنەکاندا دەژی بە زەحمەت جێیان دەهێڵێت، هەندێکجار وا دەبینرێت کە خۆبەزلزانە لەوەی کە پێی وایە پێویستی بە مۆڵەت نییە بۆ ئەوەی بەدوای زانستی نوێدا بگەڕێیت. بەداخەوە کە دەبینین براکانمان لە پیاوانی ئاینی لەم ڕاستییە تێناگەن، هەر بۆیە دەبینین کە بەرەنگاری هەموو ڕەوتێکی نوێ دەبنەوە، وەک ئەوەی مەسەلەکە لە دەستی ئەواندا بێت "ئەوان دەڵێن و خەڵکیش گوێی لێدەبێت کە چی دەڵێن".
لەو ڕوانگەیەوە نووسەر دەڵێت:" ئێمە ئەمڕۆ بە گواستنەوەیەکی سەختدا تێدەپەڕین، ئازارێکی زۆر بەدیدەکەین، نزیکەی سەدەیەک بوو لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دەژییاین، دواتر لەناکاو شارستانیەتی نوێمان بۆ هات؛ بۆیە لە هەر یەکێک لە ماڵەکانماندا شەڕ و مشتومڕێک لە نێوان نەوەی کۆن و نەوەی نوێدا بەدیدەکرێت، ئەو بە چاویلکەی سەدەی دە سەیری ژیان دەکات و ئەویتریش دەیەوێت بە چاویلکەی سەدەی بیستەم سەیری ژیان بکات. ئەو چەمکە نوێیانەی کە لۆژیکی مۆدێرن باوەڕیان پێیەتی، چەمکی جوڵە و گەشەکردنن، هەموو شتێک لەم گەردوونەدا لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکی تر گەشە دەکات و هیچ وەستانێک نییە لە گەشەکردنیدا؛ بۆیە بۆتە ئەرکی بانگخوازان کە دیراسەی ئەو گەشەکردنانە بکەن پێش گەیاندنیان بە خەڵک لە ڕێی وتارەکانیانەوە."

٣. لە بەشی یەکەمی پەرتووکەکەدا لە تەوەرێکدا باس لە جیاوازی نێوان ژیانی مەدەنی و تەقلیدی دەکات، بەوەی ئەو بنەمایەی کە مەدەنیەتی لەسەر بونیاددەنرێ؛ بریتییە لە زەحمەتی و نەهامەتی و ئازار؛ بۆیە ئەو ناوچانەی کە بە ئاسانی قوتی ژیان بەدەستدەهێنن و بێ ماندووبون پارەیان دەستدەکەوێت و نرخی پارەیان لا نییە، ناتوانێت مەدەنیەت بەرهەم بهێنێ؛ بەو واتایەی کۆمەڵگەیەکە کە ڕاهاتووە لەسەر تەمبەڵی و تەسلیمبون بە قەدەر و چێژوەرگرتن لە خەون و خەیاڵەکان و ژیانێکی ئیسراحەت؛ بۆیە پێی وایە ژیانی مەدەنی باجێکی قورسە لەلایەک دەستکەوتە و لەلایەکی تر زیانە و گرێدراوی دڵەڕاوکێ و ئازار و ماندوبوونە و ئەوەی ئەم ژیانە هەڵدەبژێرێت دەبێت لەمە تێبگات. چونکە ڕێک جیاوازە لە ژیانی سەرەتایی یان تەقلیدی کە گرێدراوی دڵنیایی و ئارامی دەروونییە و مرۆڤەکان لەسەر ڕەوڕەوەی ژیانی باو و باپیران و نەوەکانی پێش خۆیان درێژە بە ژیان دەدەنەوە، بەدوور لە دڵەڕاوکێ و پرسیارکردن و ماندوێتی و بگرە قەناعەتیان هەیە، چونکە هەموویشی بە ئاسانی بۆیان ماوەتەوە و هاتۆتە بەردەستیان، بۆیە لە میانەی قسەکانیدا دەڵێت:«توێژینەوە کۆمەڵایەتییەکان سەلماندویانە ئەوانەی باوەڕیان تەنها بە دابونەرێتی باووباپیران و ئەجدادەکان هەیە بە چەقبەستوویی و ئارامیی دەمێننەوە و هیچ هەنگاوێک بۆ پێشەوە نانێن کە ناکۆکییەکی توندڕەو لە ناویاندا دەبێت، بەڵام لەسەر بنەمای شەخسی؛ نەک بیروباوەڕیی کە پێچەوانەکەی ڕاستە کە لە نێو کۆمەڵگەی مەدەنیدا بوونی دەبێت، بەوەی کۆمەڵگەیەکی جوڵاوە و مرۆڤیش لەم جۆرەی کۆمەڵگەیەدا ئارامیی دەروونیی و دڵنیایی بەدەستناهێنێ وەک لەوەی لە کۆمەڵگەی چەقبەستودا دەستیدەکەوێت، بۆ ئەم دوو جۆرەی ژیان و کۆمەڵگەیە نموونەی جیاوازی وڵاتان دەهێنێتەوە کە چۆن لە هەندێکیان مرۆڤ بە ڕۆژ و شەو هەر لە جوڵە و ڕاکردنێکی بەردەوامدایە و گەر لێی بپرسیت بەرەوکوێ؟ بەردەوام دەبێ لە ڕۆشتن و بە چەند وشەیەکی ناڕوون وەڵامت دەداتەوە، دواتر بەراوردی دەکات بە کۆمەڵگەی چەقبەستوو کە دروشمیان بریتییە لە «پەلەکردن لە شەیتانەوەیە.» واتە پێیان وایە کە ڕۆژەکان درێژن و پێویست بە ترس ناکات تیایدا، ئیدی دوو ڕێگە و ژیان و کلتور و کۆمەڵگەی جیاوازە بە مرۆڤەکانێوە کە کۆکەرەوەی ئەو دوو ڕێگەیە پێکەوە مەحاڵ و خەیاڵە؛ وەک ئەوەی هەندێ لە بیرمەندە عێراقییەکان باس لەوەدەکەن با باشییەکانی مەدەنیەت هەڵگرین و واز لە خراپییەکانی بهێنین. واتە باوەڕیان بە دابەشکردنی مەدەنیەت هەبوو بە پاککردنەوەی لە ماندوێتی و دڵەڕاوکێی لەگەڵ پاراستنی و نوێبونەوە و داهێنانەکانی. کە ئەم بۆچوون و ڕایە یەکینەدەگرتەوە، چونکە مەدەنییەت دابەش ناکرێت و بگرە وەک ئامێرێکی لکێنراوە پێکەوە کە هاتە ناو کۆمەڵگەیەکەوە بە باش و خراپییەکانێوە دێت، ئەم ڕاستییەش عێراقییەکان درکیان پێکرد لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمەوە کە سەرسامبوون بە داهێنان لە فکر و نوێبونەوە لە سستم کە لەلایەن مەدەنیەتی ڕۆژئاواوە بەدییانکرد. بێگومان ئەمە و چەندین خەسڵەتی بنەڕەتی تری جیاوازی هەن لە نێو ئەو دوو سستمە جیاوازەدا، کە یەکێک لە باسەکانی تری نووسەردا خۆی لە ئازادی فکری دەبینێتەوە کە لە کۆمەڵگەی چەقبەستودا ترس لە بوونی تەنانەت وشەکەش هەیە؛ نەک ئەوەی تاک هەڵگری ناوەڕۆکەکەی بێت لە ڕووی خوێندنەوە و زانین و تێگەیشتن لێی کە بەشێوەیەک نییە وەک باس دەکرێ ڕاکێشی قورسایی و هیلاکی بێت بۆ تاک؛ بەڵکو بەرەو پێشکەوتن و جوڵەی کۆمەڵایەتی دەبات کە پێچەوانەی واقعی تاکێکە کە لە کۆمەڵێکی چەقبەستودا چێژ و خۆشی تایبەت لەوەدا بەدیدەکات کە جیاواز بێت لە نزیکەکانی بە شتێک لە تێگەیشتن.
یەکێکی تر لە دروشمەکانی کۆمەڵگە سەرەتایی و تەقلیدییەکان بریتییە لە «ڕازیبوون گەنجینەیەکی لە گۆڕنەنراوە» وەک ئەوەی بەدەوییەکان دەڵێن: «ئەوەی لەدەستتدایە خەرجی بکە و سبەی دێتەوە شوێنی.» هەروەها خەسڵەتێکی تری کە ئاماژەی پێ دەدات؛ بریتییە لە خۆ هیلاک نەکردن بە کارەوە وەک ئەوەی باس دەکات و دەڵێ: بە کەسێک وترا بیر لە چی دەکەیتەوە؟ لە وەڵامدا وتی: "هیچ نییە بیری لێ بکەمەوە، بەشێک خواردنی باشم هەیە بۆ خواردن."

٤. نووسەر باس لە پیاوانی ئاینی کۆمەڵگەی عێراقی دەکات، بەوەی بیرکردنەوەکانیان تا ئێستا بە شێوازی سەدەی دەیە؛ لە کاتێکدا لە سەدەی بیستدا دەژین. بەشێوەیەک جیاکەرەوە نییە لە نێوان مەنتقی کۆن و نوێ لەکاتێکدا نووسەر پێی وایە بمانەوێ یان نەمانەوێ مەنتقی نوێ سەردەکەوێت، چونکە هیچ شتێک نابێتە هۆى وەستانی مەنتقی زانستی، لەو ڕوانگەیەی کاروانی مێژوو بەردەوامە و ناوەستێت، لەلایەکی تر نووسەر باس لە ڕاستی و بیروباوەڕ دەکات و ڕای وایە جێی ستەمە گەر سزای خەڵکبدەین لەسەر بیروباوەڕەکانیان کە زادەی پەرەوردەی کۆمەڵایەتییانە؛ واتە مرۆڤ هەڵگری هەمان بیروباوەڕی باوانیانە کە بۆیان ماوەتەوە، دواتر لە کۆتادا بیری لێدەکاتەوە، کە زۆر جار بیرکردنەوەکەش لە پشتگیریکردنی بۆ هەمان بیروباوەڕ دەبێت، زۆر بە کەمیی کەسێک هەبێت بیروباوەڕەکەی بگۆڕێت، چونکە دەبێت هۆکاری تر هەبن لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە پاڵنەریبن.
نووسەر ڕای وایە قورسە بۆ مرۆڤ یان مەحاڵە کە سەیری مەسەلەکان بە ئازادییەکی تەواوەوە بکات؛ بۆیە هەندێ کەس پێیان وایە کە ئازادن لە بیرکردنەوەیان، هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە چوارچێوەی فکری سنوردارکردنێکی لاشعورییە و بابەتێکە بەسەر عەقڵی مرۆڤەکانەوە کە هەستی پێناکەن؛ لە کاتێکدانەبێت کە بچێتە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیە بە گواستنەوەی بۆ کۆمەڵگەیەکی نوێ و سەرنجی ئەوەبدات کە فکر و چەمکی جیاواز هەن لەوەی هەڵگرێتی، ئەو کات هەست بە بارگرانی بە سنوردارکردنی فکرییەوە هەیە و خەریکە فکر دەست بە کرانەوە دەکات؛ بۆیە پێی وایە هەڵە نییە گەر بوترێت کە مرۆڤ چەند بگەڕێت و چەند مەودای بینینی و ئاسۆ و زانینی فراوانتربێت بەسەر جیاوازییەکاندا ئەو کات لەو چوارچێوە فکرییەی خۆی جیادەبێتەوە کە لێی لە دایکبووە و ئیدی دەتوانێت بیری خۆی ئازاد بکات کەم تا زۆر. پێچەوانەکەیشی ڕاستە واتە چەند مرۆڤ خۆی گۆشەگیر و وەلابنێت یان پەراوێز بکات زۆر دەمارگیرتر دەبێت و بیری تەسکتردەبێت. ئەو کات چاوەڕوانی بێلایەنی لە حوکمدانیان ناکرێت لەو کەسانەی لە ژینگەکەیان دورناکەونەوە کە لێی لەدایکبوون و ئەو کتێبانەش ناخوێننەوە کە هەڵگری هاوشێوەی بیرکردنەوە و بیروباوەڕەکانی نەبێت. بەڵگەش بۆ ئەمە باس دەکات و بە نموونەی مەسەلەی ژنانەوە گرێی دەداتەوە و دەڵێت: "کاریگەری ئەمەمان بە ڕوونی بینی لە ژناندا لەو سەردەمەی ژنانمان لە ماڵەکانیاندا بەند کرد و ئاسۆکانی گەڕان و تێکەڵبوون و... هتد لێیان بەرتەسککردەوە، بەو شێوەیە عەقڵیان ساویلکەبوو ئەمەش بووە هۆى کە دەوترا عەقڵیان یەکسانبوو بە نیوەی عەقڵی پیاو". نموونەی ژنی ڕۆژئاوایش دەهێنێتەوە کە چۆن کێبڕکێ لەگەڵ پیاواندا دەکەن لە دوربینی و سەلامەتی ڕاوبۆچونیان، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکردنی نوێ، کاتێک هاتە دەرەوە و چووە مەیدانی کار و دەستی کرد بە کارکردن و گەشتکردن و خوێندن وەک هەمان ئەوەی پیاوان دەیکەن.
بۆیە نووسەر دەڵێت: «ئازادی ڕەها نییە؛ واتە هیچ کەس ناتوانێت لە کۆت و بەندە فکرییەکانی ئازادبێ بەشێوەیەکی تەواو، بەڵام دەتوانێت بە شێوەیەکی ڕێژەیی لە بیرکردنەوەکانی ئازاد بێ."
لە لایەکی تر نووسەر باس لە ڕاستی؛ واتە هەقیقەت دەکات بەوەی بیرمەندی سنوردار لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە چاوەکانی لەسەر یەک لایەنی ڕاستی چڕدەکاتەوە و لایەنەکانی تری فەرامۆش دەکات، ئەوەش بەهۆی گرێدراوی بە دابونەرێتەکانەوە بەگشتی و پێی وایە یەک حەقیقەت هەیە؛ بۆیە تا سنورێکی دیاریکراو دەتوانێت جوڵە بکات، بەڵام کەسی ئازاد کەم تا زۆر دەتوانێت، بەوەش نزیکبونەوەی لە حەقیقەت زیاتر دەبێت؛ بۆیە مەنتقی کۆن پێی وایە لە نێوان دوو تیمدا یەکێکیان دەبێتە ڕاست و ئەویتریان هەڵە، بەڵام لە مەنتقی نوێدا ئەم بیروباوەڕە سڕایەوە بەوەی ڕاستی لای تیمێکی خەڵک قورخ ناکرێت؛ بەڵکو هەریەک لەو دوو تیمە لە ڕوانگەی خۆیەوە ڕاستییەکان دەبینێت؛ واتە ڕاستی چەندین ڕووی هەیە نەک یەک ڕوو، بۆیە لە کۆتایی ئەم باسەدا نووسەر دەڵێت: «ڕاست و هەڵە دوو مەسەلەی گرێدراون، لە کوێ ڕاستی هەبێ، هەڵەش هەیە، کەی دوو تیم ناکۆکیان هەبوو لەسەر شتێک ئەوە بەڵگەی ئەوەیە هەریەکەیان ڕاست و هەڵەن لەهەمانکاتدا، بەو واتایەی تیمێکیان پێکهێنەری لایەنی ڕاست و ئەویتریان لایەنی هەڵەکە؛ بۆیە دەبێت مرۆڤ درک بەوە بکات کە دەچێتە ناو سەردەمێکی نوێوە، ئەو بیرۆکە سنوردارانەی باووباپیرانی شانازیان پێوە دەکرد ئیتر لە سەردەمێکی تردا بە کاریگەری نامێننەوە.
هەروەها باس لە گرنگی تێگەیشتن و بەکارهێنانی چەند چەمکێک دەکات لەوانە ڕێککەوتن و چەندین نموونەی جیاواز دەهێنێتەوە لە کاتی بوونی مشتومڕ، ناکۆکی، گفتوگۆ و جیاوازی بیروبۆچونەکانی نێوان دوو لایەن کە بەهۆی پێداگیری و خۆ بە ڕاست زانینی هەرلایەکیان هیچ کامیان ناگەنە ڕێککەوتن، چونکە هەریەکەیان خۆی بە خاوەن ڕاستی دەزانێت. ئەوەش بە گرفت و نەرێنی دەزانێت بەتایبەت گەر خودی مەسەلەکان پەیوەست بێ بە دۆخ و بەرژەوەندییە گشتییەکانەوە، بۆ ئەوەش نموونەی مشتومڕی نێوان (عەلی بن ئەبی تاڵیب و ئەبوو بەکر) دەهێنێتەوە و دەڵێت: «گەر مشتومڕەکانیان دەربارەی باشترینیان بێت لە چوارچێوەی گەڕان بە دوای بیروباوەڕەکانی پەیوەستن بە کێشەکانی هەن ئەوا مشتومڕێکی بەسوودە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، بەڵام مشتومڕەکە تایبەتە بە پێگەی هەردووکیان لە ئایندا کە ئەمە جیاوازە و دەچێتە باسی جێگری و نهێنییەکانەوە کە هیچی لەبارەوە نازانین. لە درێژەی قسەکانیدا، باس لەوە دەکات خەڵک لەو سەردەمەدا تێگەیشتن و گرنگی ئەو ناکۆکییەیان نەدەزانی و بەگشتی بەدوای سەرۆکەکانیانەوەبوون و ئەوانیش مەیلیان بەرەو ئەو کەسانەبوو کە پشکێکی گەورەتریان لە پارە دەدا پێیان و ئیتر گرنگیان نەدەدا بەوەی کە ئەم پارەیە تاڵانکراوە یان زەوتکراو. خەڵک لە گرنگی ئەم ململانێیە تێنەدەگەیشتن جگە لە سەردەمی مۆدێرن، دوای ئەوەی ڕای گشتی پێگەیشت و هۆشیاری گەلان زیادیکرد و دەستیان کرد بە لێپرسینەوە لە فەرمانڕەواکانیان لە هەر فلسێک کە لە پارەی میللەت خەرجیان دەکرد.
یەکێکی تری چەمکەکانی نووسەر باسی لێوەدەکات پرسی مێژووە، کە پێی وایە مەبەستی گەلە زیندووەکان لە لێکۆڵینەوەی مێژوویى بۆ سوودوەرگرتنە بۆ ئیستا و داهاتوومان؛ بۆیە کاتێک ناکۆکی یان گفتوگۆ لەسەر مەسەلەیەک دەکرێ کە دەیان سەدەی بەسەردا تێپەڕیووە، بە نموونە بێ ئەوەی هیچ سوودێکی بۆ ئێستا و داهاتوومان هەبێت دەبێتە جێی گاڵتەجاڕی. لە لایەکی دیکە نووسەر باس لە پاڵەوانی مێژوو دەکات و دەڵێت: «گرنگی پاڵەوانەکانی مێژوو تەنها لە بیروباوەڕە کۆمەڵایەتییەکانیانەوەیە کە لە هەوڵداندابوون بۆی، چونکە پێگەی کۆمەڵایەتی پاڵەوان بە هەڵگرتن و پیادەکردنی بیروباوەڕەکانێوەیەتی و بەڕادەی قوربانیدانێتی لە پێناویدا؛ نەک پەیوەندی بە پاڵەوانەوە هەبێت. کاتێک مێژوو دەخوێنینەوە دەمانەوێت لێوەی ناکۆکی و ململانێکانی بیروباوەڕەکان جیابکەینەوە و لەوێوە پاڵەوانەکان وەک هێمایەک وەرگرین بۆ ئەو بیروباوەڕانە. چەمک یان فەلسەفەی دیموکراسی باسێکی تری بابەتەکانی ئەم بەشەی پەرتووکەکەیە و دەڵێت: «دیموکراسی باوەڕی بە حەقیقەتی ڕەها نییە، بەڵکو باوەڕی بەو ڕاستییە هەیە، کە زۆرینەی خەڵک باوەڕیان پێی هەیە. ئەو سیستەمە زۆرینەیەی کە دیموکراسی مۆدێرن لەسەری بونیادنراوە، بوونی نەبووە تا ئەو کاتەی زۆرێک لە مەرجەکان جێبەجێنەکران، گرنگترینیان بڵاوبوونەوەی پەروەردە، هۆشیاریی بیروڕای گشتی، پێکهێنانی حیزبە مۆدێرنەکان، سەرهەڵدانی چاپەمەنی و هاوشێوەکانیان بوو. ئەم سیستەمە هێشتا ناتەواوە و کەموکوڕی زۆری هەیە، تا زیاتر هۆشیاری خەڵک زیاتر بێت و پەروەردە بڵاوبێتەوە، توانای زۆرینە بۆ سەپاندنی بۆچوونی خۆی بەسەر دەسەڵاتداراندا زیاتر دەبێت» و سەبارەت بە هەقیقەتیش ئەوە دەخاتەڕوو کە هەموومان بانگەشەی ئەوە دەکەین کە ئێمە حەقیقەتمان خۆشدەوێت و دەمانەوێت لە ناخی دڵەوە پشتگیری لێبکەین، بەڵام لە واقیعدا تەنها ئەو حەقیقەتە شیعرییەمان خۆشدەوێت کە هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانمان دەکات، چونکە ئێمە لە دوورترین کەسانین لێی. بۆ ئەمەش نموونەی وەزیر و خەڵک دەهێنێتەوە و دەڵێت: «هەموو ئەوانەی پێویستیان هەیه، پێیانوایه ئەوان لە خەڵکی تر شایستەترن بۆ بەدیهێنانی پێداویستییەکانیان، بۆ نموونه هەر کەسێک بچێته لای وەزیرێک و بەڵگەکەی خۆی هەڵگرتبێ و بیانووی ڕەوا بهێنێتەوه که وەزیر ناتوانێ ناڕەزایی لێبگرێت، بەڵام ئەگەر ناڕەزایەتیی هەبووبێت، لە ڕوانگەی ئەوانەوە دەبووە خراپەکار، نەفرەتلێکراو. »
هەروەها نووسەر لەسەر چەمک ژیانی کۆمەڵایەتی دەوەستێت کە؛ بریتییە لە ململانێیەکی بەردەوام لە نێوان بەرژەوەندییە تایبەتەکاندا، هاوشێوەی ململانێی بازرگانەکان کە دواجار کۆمەڵ سوودمەندە لێی، چونکە ئەنجامی کۆتایی بەدەستدەهێنێ. کە گەشە بە بەروبومە زانستی و ئابووری و سیاسییەکەی دەدات. واتە ئەو بەروبومەی کۆمەڵ بەدەستیدەهێنێت لە ئەنجامی ناکۆکی نێوان تاک و کۆمەڵەکان نرخێکی زۆری هەیە. ئەوەش لەو ڕوانگەیەوەیە کە مرۆڤ تێربوونی نییە لە ڕووی پێداویستییەکانێوە و لە جوڵەی بەردەوام و گەشەسەندنی بەردەوامدایە کە ئەوەش نهێنی شارستانیەتێتی، تەنانەت ئەگەر چاکسازی بکرێ لە سستمی بەروبوم و دابەشکردنی لە نێوان مرۆڤەکاندا . نموونەی زۆر لەسەر ئەمەش دەهێنێتەوە. یەک لەوانە باس لەوە دەکات کاتێک کوڕێک ئەوەندە هەواداری کچێک دەبێ و دەست بە موغازەلەکردنی دەکات و پێی دەڵێت: «هەتاهەتایە خۆشم دەوێیت»، دواتر پەلە دەکات و ماچی دەکات و نایەڵێت ڕۆژێک تێپەڕێ بەسەریدا هاوسەرگیری دەکەن و شیرینی دەخۆن لە مانگی هەنگوینیدا و پاش تەواوبونیشی، مانگی شەڕ دەستپێدەکات کە هەریەکەیان لۆمەی ئەویتر دەکات. لەو ڕوانگەیەوە نووسەر پێی وایە هیچ شتێک لەم دونیایەدا نیە کە مرۆڤ لەزەتی بەردەوامی لێ ببینێت و چەند لەزەتەکە گەورەبێت پاش وەرگرتنی وردە وردە دژایەتی دەکات ئیدی نموونەکان بەردەوام دەبێ تا ئاستی حەز و ویستی مرۆڤ تا بواری سیاسی و پۆست و دەسەڵاتەکان. بێ جیاوازی مرۆڤەکان لە هەر کوێیەکی دونیابن، زۆر خەسڵەت هەن پەیوەندیدارە بە سروشتی مرۆڤەوە بۆ نموونە هەر خۆی خۆشدەوێت و دەیەوێت خۆی لەبەرچاوان بێت و بەشیاوی باشترین دەزانێ و خۆی شایەنی وەسفکردن و دەستکەوتەکانە پێش هەر کەسێکی تر، گەر کەسێکیش هاتە هاوشانی لەوێوە ئیرەیی سەرهەڵدەدات کە هەندێک پێی وایە ئەمە لە مرۆڤی ڕۆژئاواییدا نەبێت کە ئەمەش ناڕاستە، بەڵام دەتوانرێت بوترێت کە ئیرەیی کەمترە بە تایبەت لە شارە گەورەکان کە لەسەر ئاستێکی شەخسی نییە؛ بۆیە لەوێ ئیرەیی دەکرێ، بێ ئەوەی مرۆڤەکان لەسەر ئاستی شەخسی یەکتربناسن، وەک ئەوەی لە شارێکی بچووک یان گوندێکبن و یەکتر لە نزیکەوە بناسن یان لە منداڵییەوە کە زیاتر لەم نێوەندانەدا دەبینرێت. ئیدی بێ جیاوازی ئاستی خوێندن و پیشەو... هتد کە نموونەی پیاوانی ئاینی و نێوەندی زانکۆکان دەهێنێتەوە.
لە بەشێکی تری پەرتووکەکەدا کە درێژەدەری پێشووە، باس لە جیاوازی کۆمەڵگەی هەنگ و مرۆڤ دەکات، کە دوو کۆمەڵگەی پێچەوانەن هەنگ بە جوڵەیەکی غەریزەیی هاوشێوەی ئامێر کە هەست بەخۆی ناکات کارەکانی دەکات و شا لە شوێنەکەی خۆی دڵنیایە، هەربۆیە ملیۆنەها ساڵە ماوەتەوە و گەشەکردن و پەرەسەندن بەخۆوە نابینێت، بەڵام کۆمەڵگەی مرۆیی لە گەشەکردنى بەردەوامدایە غەریزە پاڵنەری نیە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵەکەی؛ بۆیە بەخزمەتکردنی چاوەڕوانی پاداشت دەکات و کێشەکەی لەوەدایە بەردەوام گلەیی و سکاڵا دەکات و خۆی لەوانیتر بە خزمەتگوزارتر، یان وزەیەکی بەرزتر و بیرکردنەوەی تەندروستتر دەبینێت. بۆیە خەمی نووسەر لە کارکردنی جدی مرۆڤەکاندا دەبینێتەوە بۆ دامەزراندنی سستمێکی کۆمەڵایەتی باشتر لەمەی تیایدا دەژین، کە لایەنی کەم زۆرینە خۆشگوزەران بن لەو ڕوانگەیەوە ڕازیکردنی هەموو خەڵک مەحاڵە چەند بکەی خەڵکانێک هەن هەست بە ستەملێکراوی و خۆیان بە قوربانی دەبینن ئەگەرچی ڕاستیش نەبێت، بۆ ئەمەش نموونەی هاوڕێیەکی دەهێنێتەوە کە مامۆستابوو و دواتر وەزیفەیەکی هەستیاری وەرگرت، بەڵام بەهۆی دزییەوە لە وەزیفەکەی دەرکرا، دەڵێت بەر لەوەی پرسیاری دەرکردنی بکەم دەستیکرد بە قسەکردن بەوەی خۆی بە ستەملێکراو دەبینی، لەکاتێکدا هۆکارەکەی لە واقع و ڕەفتارەکانیدا بە ڕوونی دیاربوو . بەداخەوە مرۆڤ حەقیقەت تەنها لە قاوغی خۆیەوە دەبینێت کە تیایدا دەژی، یەکەم کەس خۆی دەبینێت تیایدا کە شایەنی باشترینەکان بێت. گومان لەوەدا نییە کە ئاستی ڕۆشنبیری ڕۆڵ دەگێڕێت لەمەدا، بەڵام وەک نووسەر ئاماژەی پێ دەدات زۆرن ئەوانەی بانگەشەی ڕۆشنبیربوون دەکەن کە تەنهان لەناو خەڵکیدا. وێڕای ئەوەی کۆمەڵە خەڵکێک پێیانوایە ڕۆشنبیری ئەوان ڕاستە و بەها کۆمەڵایەتییەکەیان پێوەری جێگیرن و هەقی پێدەپێورێت کە بێگومان ئەو مرۆڤەی لە هەر ژینگەیەک لەدایکبووبێت کاریگەری بە پێوەرەکانی ئەو کۆمەڵگەیە دەبێت هەستی پێ بکات یان نا. نووسەر کۆتایی باسەکە بەوە دەهێنێت کە کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوو لەوانەیە زیاتر ئەندامەکانی هان بدات بۆ ململانێی زیانبەخش، زیاتر لەوەی هانیان بدات بۆ کێبڕکێی سوودبەخش، چونکە ئێمە هێشتا لە ژێر کاریگەری بەها کۆچەرییەکانداین (بەدەوی) و ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێمە بە جلوبەرگی شارستانی کۆچەریین و بەهاکانی کۆچەریش بۆ ژیانی بیابان گونجاون، بەڵام لەگەڵ ژیانی نوێی شاردا ناگونجێن.
کێشەی ئێمه ئەمڕۆ ئەوەیه که ئێمه خزمەت به بیرۆکەکانی شارستانییەت دەکەین و دواتر له ژیانی کردەیی خۆماندا دابو نەریتی کۆچەرێتی پەیڕەودەکەین ئێمە دەمانەوێت لە لایەک تاڵان بکەین بۆ ئەوەی لە لەلایەکی دیکەوه بە بەرزی دەرکەوین.
مرۆڤە شارستانییەکان هاوشێوەی ئێمە خەبات دەکەن، بەڵام هەوڵەکانیان زیاتر بەرەو بەرهەمهێنانی فیکری یان ماددیی چڕدەبێتەوە، وەک چۆن یەکێکیان دەیەوێت بەوەوە بیسەلمێنێت کە لەوانیتر شایستەی پێگەیەکی زیاترە، لە کاتێکدا ئێمە لە پێناو(بەرزبونەوە)دا خەباتدەکەین و یەکێک لە ئێمە دەیەوێت تاڵانچی و دزێک بێت لەبری ئەوەی بەرهەمهێنەر یان دروستکەربێت. هەر لەبەر ئەمەشە زۆرێک لە ئێمە دەستمان کردووە بە تاڵانکردنی پارە بۆ ئەوەی بۆنە و ئاهەنگەکانی پێ سازبکەین، یان کۆشکی پێ دروست بکەین کە دەیان جار زیاترە لە پێویستی خۆیان و کاتێک ئەو کارەدەکەن خەڵک قەدریان دەزانن.
ناکۆکی و هاوکاری کە لە بەشێکی تردا نووسەر باسی لێوە دەکات بەوەی گرێدراوی یەکن لە ژیانی مرۆڤدا ئەگەرچی وەزیفەیان جیاوازە و بگرە هەر لە ناو خێزانەکانەوە درکی پێ دەکرێت تا ناوەندەکانی تر، هیچ کامیان بێ ئەویتر نابێ هاوشێوەی خۆشەویستی و قین. پێی وایە ناکۆکی چەند زەرەرمەندە بۆ مرۆڤ، بەڵام سوودمەندیشە، چونکە هانی مرۆڤ دەدات بەرەو کاری بەرهەمهێن و داهێنان و بەهۆیەوە مرۆڤ هەست بە گەشەکردنی دەکات؛ بۆیە کۆمەڵگەی هاوسەنگ ئەوەیە کە هاوسەنگی ئەو دوو هێزە ڕابگرێ یەکێکیان زاڵ نەبێ بەسەر ئەویتردا. وەک نووسەر دەڵێت: "ئەوەیە کە دیموکراسی نوێ بانگەشەی بۆ دەکات لە وڵاتی ئەواندا، نەک وڵاتەکەمان" بۆیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆمەڵگەی مرۆیی بۆ ڕۆشتن پێویستی بە دوو قاچ هەیە کە بریتییە لە دووبەرەی دژبەیەک، قورسە جوڵە بە یەک قاچ بکات؛ بۆیە گەر دراسەی هەر کۆمەڵگەیەکیش بکرێ دەبینرێت دوو کۆمەڵ ناکۆکى و ململانێ دەکەن کۆمەڵەی پارێزگاران کە باوەڕیان بە مانەوەی هەموو نەریتە کۆنەکان هەیە و داوای پاراستنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی دەکەن، بە پیرۆزکردنی یەکێتیبوون لە بەرامبەریشدا پێچەوانەکەی کە بانگەشەی نوێبونەوە و گۆڕانکاری دەکات یان شۆڕش و گوێ بە یەکێتیبوون نادەن بەقەد پێشکەوتن و گونجاندن، کە دواجار هەردووکیان پێویستن و نوێنەرایەتی دوو لایەنی جیانەکراوەی واقعی کۆمەڵایەتی دەکەن بۆ ئەمەش پاشاکان، حزبە سیاسییەکان و ئیسلامییەکان دەکاتە نموونەی زیندوو لەسەر باسەکەی.
مەسخەرەی عەقڵی مرۆیی بەشی هەشتەمی ئەم پەرتووکە لەخۆ دەگرێ و بۆچوونە جیاوازەکان تایبەت بەم بابەتە دەخاتەڕوو لە دیدی فەیلەسوفە جیاوازەکان و نووسەر پێی وایە؛ عەقڵی مرۆڤ گەشە ناکات لە سنووری ئەو قاڵبەی کە کۆمەڵگە بۆی دروست دەکات، نادادپەروەرییە داوا لە کەسێک بکەین بۆ نموونە لەناو کۆمەڵگە سەرەتاییەکاندا ژیاوە، فەلسەفەیەکی ئاڵۆزمان بۆ بەرهەم بهێنێت وەک ماتماتیک بە نموونە. ئەوە باس دەکات کە تایبەتمەندێتییەکانی ئەم سەردەمەی تیایدا دەژین ئەوەیە کە هەقیقەتی رەها بەهای خۆی لەدەستداوە و سوڵتانی ڕێژەیی جێی گرتۆتەوە؛ بۆیە دەشێت ئەوەی تۆ بە هەقی دەزانیت لای ئەویدی پێچەوانەکەی بێت. جگە لەوە نووسەر ئاماژە بەوە دەدات توێژینەوە نوێیەکان پێیان وایە کە دەمارگیری خەسڵەتێکی ڕەسەنی عەقڵی مرۆڤە؛ نەک مەسەلەیەکی لەناکاو وەک ئەوەی هەندێک ئاماژەی پێدەدەن. ئیدی لەم ڕووەوە نووسەر ڕای ئینشتاین و زۆرێک لە فەیلەسوفەکان باس دەکات، بەڵام لە کۆتاییدا تیشک دەخاتە سەر ئەوەی دەچینە سەردەمێکی نوێوە بە هەموو مانایەکەوە کە جێی هیچ ڕەهایی یان پێوەرە گشتییەکان نابێتەوە.
نووسەر دەڵێت: دەمەوێت کتێبەکەم بەوە کۆتایی پێبهێنم کە پێشتر لە کتێبی ئامۆژگارکەرانی سوڵتانەکان کۆتاییم پێهێنا، ئەویش ئەوەیە کە سەردەمی سوڵتانەکان تێپەڕیووە و سەردەمی گەلان جێگەی گرتووەتەوە. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە شێوازی بیرکردنەوەمان پێچەوانە بکەینەوە؛ بۆیە شایەنی ئەوە نییە کە ئێمە لە سەدەی بیستەمدا بژین، بەڵام بەو شێوازە بیربکەینەوە کە باوباپیرانمان لە سەدە تاریکەکاندا بیریان پێدەکردەوە. نەوەی نوێ خەریکە بیرۆکەی مۆدێرن دەخوێنن. مێشکی تێربووە لە لۆژیکی واقعی خۆی. داوا لەمەلاکان دەکەم بە بیروڕای هاوشێوە لەگەڵ سەردەمدا بن بۆ ئەوەی ڕێزیان لێبگیرێت و گوێ لە قسەکانیان بگیرێ، ئەگینا گاڵتەیان پێدەکرێت و بەجێدەهێڵرێن. بیروبۆچوونیش وەک چەک لەگەڵ گۆڕانی ڕۆژگاردا دەگۆڕێت، ئەوەی دەیەوێت بیروڕای کۆنی خۆی بپارێزێت، وەک ئەوە وایە شەڕی رەشاش بەو چەکە بکات کە (عەنتەر بن شەداد) شەڕى پیکردووە

Address

سلێمانی/شەقامی پیرەمەگرون-/تەلاری تەوار
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tawar Magazine -گۆڤاری تەوار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Tawar Magazine -گۆڤاری تەوار:

Share

Category