Penjwen Media

Penjwen Media D.357 Penjwen Media پێنجوێن میدیا ـ چاوگێکی باوەڕ پێکراو لە پێنجوێنەوە

07501062551 ـ 07508830570
10/09/2025

07501062551 ـ 07508830570

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاندبەناوی خوای گەورە - نوێترین پێشبینی ڕەوشی کەشوهەوای هەرێمی کوردس...
07/09/2025

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند
بەناوی خوای گەورە - نوێترین پێشبینی ڕەوشی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان :-
مەودای 10ی مانگ بۆ 14ی مانگ 10/9/2025 بۆ 14/9/2025 قۆناغی دووەمی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 2 بۆ 4 پلە نزم دەبنەوە ، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو - شاری سلێمانی 36 پلە شاری هەولێر 36 بۆ 37 پلە شاری دهۆک 35 بۆ 36 پلە شاری هەڵەبجە 36 بۆ 38 پلە شاری کەرکوک 38 بۆ 39 پلە قەزای کەلار 40 پلە قەزای پێنجوێن 32 پلە ناحیەی حاجی ئۆمەران 24 بۆ 25 پلە ! بەپێی دواین پێشبینی لەو مەودایەدا ئەگەری باران بارین هەبوو ئێستا نەماوە ، وەک پێشتریش باسم کردبوو ئەمساڵ زوو فێنکی دەست پێدەکات - ئەگەرێکی بەهێزە سەرماش زوو دەست پێبکات ، اللە تعالی اعلم

06/09/2025

سوپرایزەکانی سەنتەری بالەی ئەوروپی پێنجوێن بەردەوامن.

لەبەرواری 20/8/2025 وە بەهۆی ریپۆرت و داخستنی ئەکاونتیشەخسی ئەدمین و ئینستای پێنجوێن میدیاوە نەمانتوانیوە بەپێی پێویست ل...
05/09/2025

لەبەرواری 20/8/2025 وە
بەهۆی ریپۆرت و داخستنی ئەکاونتی
شەخسی ئەدمین و ئینستای پێنجوێن میدیاوە نەمانتوانیوە بەپێی پێویست لەگەڵتاندابین
هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوە بۆ کارکردنمان بەردەوامە
بەداخەوە بۆ چەندین جار توشی ئەم هێرشە ناڕەوایانە دەبین و دواتر کۆمپانیای فەیسبووک لەژێر ناوی عەجیب و غەریبدا جۆری سزاکەمان بۆ دیاری دەکات
لەچەندین جێگاوە ستافی تایبەتی IT لەهەوڵی چارەسەردان
خودا پشت و پەنابێت ئەم دۆخەش تێدەپەڕێنین
داوای لێبوردن دەکەین نەمانتوانیوە
لەزۆرێک لە کێشەو گرفت و ڕووداوەکانی ئەم چەند ڕۆژەی پێنجوێندا بەژداربین و کاری لەسەر بکەین
ئەویش زیاتر بۆ هێواشکردنەوەی دۆخەکەو پاراستنی پەیجی پێنجوێن میدیا لە هەر هێرشێکی ئەلیکترۆنی و ڕیپۆرت لێدانێک

بمان بورن
کە ئەم ماوەیە چالاکیمان کەمە
پشتیوان بەخوا دەچینەوە دۆخی جاران

04/09/2025

چیرۆکی بێ کەسی پورە ئامین و ژیانی ئێستای

02/09/2025

سوکایەتی بە پێغەمبەران دەکات
پاش ئەوەی بۆجارێکی دیکە بەشێکی زۆری میلەتی کوردی هیج نەزان
ئەم کابرایەیان لە سۆشیال میدیا گەورەکرد و بازاڕێکی باشیان بۆ پەیداکرد
بەناوی ووشەی نەکزایەوەو دەکزێتەوە
ئەوا ئیمڕۆ ڕووی ڕاستی ئەمەش دەرکەوت و بەشێوازێکی زۆر ناشرین
باسی یوسف پێغەمبەر دەکات و قەسیدەی ژیانی یوسف پێغەمبەر لە قورئانی پیرۆزدا بەدرۆ دەخاتەوە
جگەلەمەش بەسوکایەتی باسی گشت پێغەمبەران دەکات و بێڕێزیان پێدەکات بە ناوهێنانی ووشەی پێغەمبەر
جگەلەوەی پێویستە بەڕێز داواکاری گشتی قەزای دوکان ئەم کابرایە ڕووبەڕوی یاسابکاتەوە و سزای توندی بدات
جێی خۆیەتی هەڵمەتێکی بچوک کردنەوەشی بۆ بەڕێوەبچێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا و
بخرێتەوە ئاستی خۆی کە مەگەر هەر خۆی بزانێت ئاستی چەند بچووک و بێ نرخە

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی ڕایگەیاندلە سبەینێ ڕۆژی چوارشەممە 3/9/2025 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان یەکەم قۆ...
02/09/2025

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند
لە سبەینێ ڕۆژی چوارشەممە 3/9/2025 لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەکانی گەرما دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 4 بۆ 5 پلە نزم دەبنەوە ، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە سبەینێ ڕۆژی چوارشەممە و ڕۆژانی داهاتوو تاکو 7/9/2025
شاری سلێمانی 38 بۆ 39 پلە
شاری هەولێر 38 بۆ 40 پلە
شاری دهۆک 38 بۆ 39 پلە
شاری هەڵەبجە 38 بۆ 40 پلە
شاری کەرکوک 40 بۆ 41 پلە
قەزای کەلار 42 بۆ 43 پلە
قەزای پێنجوێن 32 بۆ 33 پلە
ناحیەی حاجی ئۆمەران 29 بۆ 31 پلە
سبەی شەو شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە - شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوودەکاتە بەشێکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
اللە تعالی اعلم

سلام علیکمبابەت : بەکرێدانبەڕێزان ئەم مەخزەنەی کە دەیبینن ڕوبەرەکەی (25)مەتر بە (20)  مەترە  جیمەنتۆیە بیری ئاو و  کارەب...
31/08/2025

سلام علیکم
بابەت : بەکرێدان
بەڕێزان ئەم مەخزەنەی کە دەیبینن ڕوبەرەکەی
(25)مەتر بە (20) مەترە
جیمەنتۆیە بیری ئاو و کارەبا و دەڕابەی کارەبای وە کامیرای جاودێری هەیە
لەسەر جادە کۆنەکەی باشماخە تەنیشت 7 دوکانەکە

بۆ کرێ هەرکەس ویستی دەتوانیت تیل بکات بۆ ئەم ژمارەیە بۆ زانینی نرخ و زانیاری تەواو

كاك عەدنان
07719930124

07503981561

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی ڕایگەیاندلە مەودای ڕۆژی سێشەممە 2/9/2025 بۆ 6/9/2025 یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەکانی گەرم...
30/08/2025

پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند
لە مەودای ڕۆژی سێشەممە 2/9/2025 بۆ 6/9/2025 یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو 3 بۆ 5 پلە دادەبەزن ، ئەگەرێکی بەهێزە مەودای 8ی مانگ بۆ 13ی مانگ قۆناغی دووەمی دابەزینی پلەکانی گەرما دەست پێبکات - ان شاء اللە

ئاگاداری ئاگاداری  ئاگرەکەی هەڵاڵاوا بەردەوامە.هەر بەڕێزێک ویستی بەشداری کوژانەوەی ئاگرەکە بکات تکایە ڕەچاوی ئەم چەند خا...
29/08/2025

ئاگاداری ئاگاداری
ئاگرەکەی هەڵاڵاوا بەردەوامە.
هەر بەڕێزێک ویستی بەشداری کوژانەوەی ئاگرەکە بکات تکایە ڕەچاوی ئەم چەند خاڵە بکەن .
١- هەماهەنگی لەگەڵ ئەو تیمانە بکات کە لەوێ سەرقاڵی کوژانەوەن سەربەخۆ نەچێتە ناوچەیەک و دەست بە کارکردن بکات .
٢ـ ئاو و کەمێک خۆراکی پێویست لەگەڵ خۆی هەڵگرێت.
٣- پێڵاو و جل و بەرگی گونجاو بپۆشێت .
٤ـ کەسانی کەم ئەزمون لە شاخ ڕەوی و بەشداری نەکردو لەئاگر تکایە بەشداری نەکات.

هەردوو خۆبەخشی گروپی کواوا (بێستون عبدالله و ئالان یوسف) لە کاتی بەشداری لە کوژانەوەی ئاگرەکەی گوندی هەڵاڵاوا لە پێنجوێن بریندار بوون بەهۆی سوتان لە ئێستادا لەژێر چاودێری تەندروستیدان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەشی سوتاوی .
داوا لە هەموولایەک دەکەین لە دوعای شیفا بێبەشیان مەکەن
خوایە شیفایان بدەیت یارب یارب.

نەفرەت لە جەنگ و نەفرەت لە براکوژیجەنگ و براکوژی لەژێر هەرناوێکدابێت کارێکی بێزراوە لای هەموو تاکیکی کوردڕووداوەکانی ئەم...
26/08/2025

نەفرەت لە جەنگ و نەفرەت لە براکوژی
جەنگ و براکوژی لەژێر هەرناوێکدابێت کارێکی بێزراوە لای هەموو تاکیکی کورد
ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری سلیمانی هەموانی دڵتەنگ کرد
هەموان بی جیاوازی غەمبار بوین بۆ ئەو جەنگە نەگریسە کە ڕۆڵەکانی کورد
بەتایبەتی شاری سلیمانی ڕووبەڕووی یەکدی وەستانەوە
ڕووداوەکە ڕاستبێت یاخودا هەڵە
باش بوبێت یاخود خراپ
ئەوە کاری ئیمە نیە قسەی لەسەر بکەین
چونکە نە ئەفسەری لێکۆڵینەوەین و نە دادوەرین و نە خاوەن مافین و نە ماف خوراویشین
ڕووداوەکان تێپەڕین و غەمێکی قوڵی لای هەموان جێهێشت بێ جیاوازی
ڕەنگی سەوز و سور و زەرد و قاوەی و سپی و شین
هەموان دڵتەنگ بووین کە جرێکی تر لولەی تفەنگی نەفرەت کراو بەدەستی براکان ڕوویان کرایەوە یەکتری
مخابن لولەی تفەنگەکان گولەکانیان تەقاند و لولەکانیش سارد بونەوە
بەڵام کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەشێکی زۆریشیان تا ئێستا بۆ منافەسەی بینەر لەنێوان خۆیاندا
کەوتونەتە هاڕینی شاری سلێمانی و هێندەی تر خەمیان بۆ خەڵکەکەی زیاتر کردوە
ئەو کەناڵانە گەر هیندە خەمخۆرن بابێن ڕاپۆرتێک لەسەر سەرچاوەی دارایی خۆیان بکەن
کە لەم بێ موچەییەدا ئەم هەموو پارە لەکوێوە دێت بۆ ئەو کەناڵانە
داهاتیکی خەیاڵی و موچەی خەیاڵی بۆ بێژەرێکی سمێڵ بابڕی و درۆزن و دوژمن بە سلێمانی

26/08/2025

گەر ئەوان نەبن ئێمە چیمان لێ بەسەر دێت

Address

As Sulaymaniyah
417

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Penjwen Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Penjwen Media:

Share