Brusk Pharmacist

Brusk Pharmacist [دەرمانسازی-🩺👨‍⚕💊🧪-pharmacy]

(بەناوی خوای گەورە و میهرەبان) (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا، وَرِزْقًا طَيِّبًا، وَعَمَلًا مُتَقَبَّلً...
26/11/2025

(بەناوی خوای گەورە و میهرەبان)

(اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ عِلْمًا نَافِعًا، وَرِزْقًا طَيِّبًا، وَعَمَلًا مُتَقَبَّلًا)

سوپاس و ستایش بۆ خودای تاک و تەنھا و باڵا دەست، بۆ پێدانی ئەم دەرفەتە و تەمەنێکی پڕ لە شادی و سەرکەوتن و تەندروستی باش و گەیشتنم بە کۆتا ڕۆژەکانی خوێندنم (ڕۆژی تەخەرووج)🎓

دەستی دایک و باوکم ماچ دەکەم کە لە پێناومدا بۆ ئەم قۆناغەم تەواوی تەمەنیان بۆم تەرخانکرد و هاوکار و پاڵپشتی سەرەکیم بوون ،

💙🎓💙

{الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}

🎓20/11/ 2025🎓

Metochlopramid [Plasil] ناوەكانی تری:Plasil, Primperam, Metamid, Meclopramبەكارهێنانی ئەم دەرمانە:بەکاردێت بۆقەدەغەکردن...
03/09/2025

Metochlopramid [Plasil]

ناوەكانی تری:
Plasil, Primperam, Metamid, Meclopram

بەكارهێنانی ئەم دەرمانە:
بەکاردێت بۆقەدەغەکردنی رشانەوە و ھیلنج – بۆ خراپ ھەرس کردن – نەخۆشی (GERD) گەرانەوەی ترشی گەدە بو سورینچک – بەکاردێت لەکاتی بەکارھێنانی تیشک بۆ کۆئەندامی ھەرس – کەمکردنەوەی ئازاری گەدە – بەکاردێت لەگەڵ دەرمانەکانی گروپی PPI بۆ چارەسەرکردنی برینی گەدە و دوانزەگرێ. .

رێژە و شێوەی:
حب : ١٠ ملگم – ٥ ملگم
دەرزی : ٥ ملگم / مل
شروب : ٥ ملگم / ٥ مل
قەترە : ٤ ملگم – ١ ملگم
شاف : ١٠ ملگم

كاریگەری لاوەكی:
دڵە ڕاوکێ – گێژبوون – پەشێوەی – نائارامی – سکچون – خەمۆکی.

زانیاری زیاتر:
بۆ ئافرەتی دووگیان پۆلێن دەكرێت بۆ جۆری B
بۆ شیردەر نابێت

📌تێبینی/ »plasil لەگەڵ buscopan نابێ بەکاربێت چونکە کاریگەری پێچەوانەیان هەیە.
» نابێت plasil بدرێت بە منداڵی خوار تەمەن دوو
ساڵی (دەبێتە هۆی ڕەقبوونی ماسولکەکانی.
پیویستە تەخفیف بکریت زۆربە هیواشی بکریت بۆ نەخۆش
بە هیوای سوودبۆ هەموو لایەک

22/05/2025

یەکەم ئەزموونی ئیشکردنم وەک یاریدەدەری دەرمانساز لە لە دەرمانخانەدا

15/05/2025
14/05/2025

پەتای کۆنگۆ یان تای خوێن بەربوون

What is congo Virus?

بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموولایەک

12/01/2025

How To Measure Blood Pressure

چۆنیەتی پێوانەکردنی پەستانی خوێن

بەشی دەرمانسازیدەرمانسازی زانستێکی تەندروستی جێبەجێکاریە، کە زانستی پزیشکی بە دەرمان دەبەستێتەوە بە مەبەستی دۆزینەوە و ب...
25/09/2024

بەشی دەرمانسازی

دەرمانسازی زانستێکی تەندروستی جێبەجێکاریە، کە زانستی پزیشکی بە دەرمان دەبەستێتەوە بە مەبەستی دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی دەرمان و بەکارهێنانی دەرمان بە شێوەیەکی سەلامەت و کاریگەر، هەروەها چاودێری کردنی دەرمان لە کاتی بەکارهێنانیدا.

ئامانجی بەش:
پێگەیاندنی کادری لێهاتووە لە بوارە جیاجیاکانی دەرماندا وەک شێوازی دروست کردنی دەرمانە جیاوازەکان، شارەزا بون لە پێکهاتە جیاوازەکانی دەرمان، کارکردن لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و بازاری کار.
هەلى كار:
دەرچووانی دبلۆمی دەرمانسازی دەتوانن کار بکەن وەک:
- تەکنیکاری دەرمانساز.
- یاریدەدەری دەرمانساز.
- یاریدەدەری توێژینەوەی کلینیکی.
- ڕێکخەری کۆگاکانی دەرمان.
- وەگڕخەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان.
- پەروەردەکاری تەندروستی.

ژێرخان و تاقیگەکانی بەش:
تاقیگەکانی زانستی بەش بە شێوەی سەردەمیانە دیزان کراون کە تەواوی ئامێرو کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی تێدا دەستەبەرکراوە، کەئەم تاقیگانە لەخۆدەگرێت:
- تاقیگەی پیشەسازی و دروست کردنی دەرمان.
- تاقیگەی کیمیای دەرمانسازی.
- تاقیگەی دەرمانخانەی نمونەی.
- تاقیگەی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی.
- تاقیگەی کارئەندامزانی مرۆڤ.

فێرخواز چی فێر دەبێ؟ ئاکامەکانی فێربوون چین:
- زانیاری دەرمانسازی: لەوانە دەرمانناسی، کیمیای دەرمانی، چارەسەر بە دەرمان.
- پراکتیکی دەرمانسازی: وەک پرۆسێسکردنی ڕەچەتە، تێکەڵکردنی دەرمان.
- سەلامەتی دەرمان: کارلێکی دەرمان، هەڵگرتن و مامەڵەکردنی دروستی دەرمانەکان.
- کارامەیی پەیوەندییەکان: بەرزکردنەوەی توانای پەیوەندیی لەگەڵ تیمەکانی چاوەدێری تەندروستی.
- پیشەسازی و دروست کردنی دەرمان.

لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت
"خەونەکەت بەدی بێنە، ژیانت بگۆڕە"

ناونیشان: عێراق ∣ هەرێمی کوردستان ∣ سلێمانی ∣ هەواری شار ∣ بەرامبەر گەرەکی تاڤگە.

Tel: 07703400202
07513400202

08/08/2024

شێوازی دانانی کانۆلا

تەبعەن هاورێیان دانانی کانۆلا بۆ خۆت قورسە هەر بۆیە لە کەموکورتیمان ببورن بە هیوادی سوود بینین😍💪

Address

Qallat
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647501658140

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Brusk Pharmacist posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share