Brusk Pharmacist

Brusk Pharmacist [دەرمانسازی-🩺👨‍⚕💊🧪-pharmacy]

22/05/2025

یەکەم ئەزموونی ئیشکردنم وەک یاریدەدەری دەرمانساز لە لە دەرمانخانەدا

15/05/2025
14/05/2025

پەتای کۆنگۆ یان تای خوێن بەربوون

What is congo Virus?

بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموولایەک

12/01/2025

How To Measure Blood Pressure

چۆنیەتی پێوانەکردنی پەستانی خوێن

بەشی دەرمانسازیدەرمانسازی زانستێکی تەندروستی جێبەجێکاریە، کە زانستی پزیشکی بە دەرمان دەبەستێتەوە بە مەبەستی دۆزینەوە و ب...
25/09/2024

بەشی دەرمانسازی

دەرمانسازی زانستێکی تەندروستی جێبەجێکاریە، کە زانستی پزیشکی بە دەرمان دەبەستێتەوە بە مەبەستی دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی دەرمان و بەکارهێنانی دەرمان بە شێوەیەکی سەلامەت و کاریگەر، هەروەها چاودێری کردنی دەرمان لە کاتی بەکارهێنانیدا.

ئامانجی بەش:
پێگەیاندنی کادری لێهاتووە لە بوارە جیاجیاکانی دەرماندا وەک شێوازی دروست کردنی دەرمانە جیاوازەکان، شارەزا بون لە پێکهاتە جیاوازەکانی دەرمان، کارکردن لەسەر شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و بازاری کار.
هەلى كار:
دەرچووانی دبلۆمی دەرمانسازی دەتوانن کار بکەن وەک:
- تەکنیکاری دەرمانساز.
- یاریدەدەری دەرمانساز.
- یاریدەدەری توێژینەوەی کلینیکی.
- ڕێکخەری کۆگاکانی دەرمان.
- وەگڕخەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەرمان.
- پەروەردەکاری تەندروستی.

ژێرخان و تاقیگەکانی بەش:
تاقیگەکانی زانستی بەش بە شێوەی سەردەمیانە دیزان کراون کە تەواوی ئامێرو کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی تێدا دەستەبەرکراوە، کەئەم تاقیگانە لەخۆدەگرێت:
- تاقیگەی پیشەسازی و دروست کردنی دەرمان.
- تاقیگەی کیمیای دەرمانسازی.
- تاقیگەی دەرمانخانەی نمونەی.
- تاقیگەی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی.
- تاقیگەی کارئەندامزانی مرۆڤ.

فێرخواز چی فێر دەبێ؟ ئاکامەکانی فێربوون چین:
- زانیاری دەرمانسازی: لەوانە دەرمانناسی، کیمیای دەرمانی، چارەسەر بە دەرمان.
- پراکتیکی دەرمانسازی: وەک پرۆسێسکردنی ڕەچەتە، تێکەڵکردنی دەرمان.
- سەلامەتی دەرمان: کارلێکی دەرمان، هەڵگرتن و مامەڵەکردنی دروستی دەرمانەکان.
- کارامەیی پەیوەندییەکان: بەرزکردنەوەی توانای پەیوەندیی لەگەڵ تیمەکانی چاوەدێری تەندروستی.
- پیشەسازی و دروست کردنی دەرمان.

لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت
"خەونەکەت بەدی بێنە، ژیانت بگۆڕە"

ناونیشان: عێراق ∣ هەرێمی کوردستان ∣ سلێمانی ∣ هەواری شار ∣ بەرامبەر گەرەکی تاڤگە.

Tel: 07703400202
07513400202

08/08/2024

شێوازی دانانی کانۆلا

تەبعەن هاورێیان دانانی کانۆلا بۆ خۆت قورسە هەر بۆیە لە کەموکورتیمان ببورن بە هیوادی سوود بینین😍💪

04/08/2024

Bright Technical and Vocational Institute: پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت

28/05/2024

لەکاتی پێوەدانی دووپشک ، چی بکەین و چی نەکەین؟چی بکەین؟۱- پێش هەموو شتێک ئەبێ هەراسان و مشەوەش نەبین وە بە لەسەر خۆی و د...
24/05/2024

لەکاتی پێوەدانی دووپشک ، چی بکەین و چی نەکەین؟

چی بکەین؟
۱- پێش هەموو شتێک ئەبێ هەراسان و مشەوەش نەبین وە بە لەسەر خۆی و دڵ دانەوەی کەسە تووش بووەکە دەست پێ بکەین.
۲- شۆردنی شوێنەکە بە ئاوی سارد و سابوون بۆ پاک بوونەوە و رێگری لە هەو کردن.
۳- خستنی پاڵەپەستۆێ سارد لە شوێنەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.
٤- دەرکردنی دەزیلەی ژەهر ئەگەر هەبێت.
٥- ئەگەر شوێنی پێوەدانەکە لە دەست یان قاچ بێت بەرزکردنەوەی بە ئاراستەی بەرزی دڵ، ئەمەیان ڕێگری لە ئاوسان ئەکات.
٦- لە هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە کراوە ئەکرێت لۆکە یان کلینکسێک بە فاس (شلەی سپی کەرەوەی جل و بەرگ ) بکەین و شوێنەکە پێ چەور بکەین بۆ ماوەی پێنج خولەک ئەمەیان یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی ژەهراوی بوون بە کارلێکی کیمیاوی لەگەل ژەهرەکە.
۷- دەرهێنانی خێرای ئەلقە و گوستیلە و بازنە.
۸- گەیاندنی تووشبوو بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ چارەسەری کۆتایی و پێدانی دژە ژەهر ئەگەر پێویستی کرد بە پێی ڕێنمایی پزیشک.

چی نەکەین؟
۱- نابێ ڕەفتاری ئەوها بکەین کەسی تووشبوو تووشی دڵەڕاوکێ و ترس بکات وەکوو قیژاندن و هەراسان بوون.
۲- لە ئەگەری بوونی دەزیلەی پێوەدان نابێ پێش شۆردن و سارد کردنەوەی شوێنەکە دەزیلەکە دەربکرێت.
۳- نابێ شوێنەکە بریندار بکرێت یان کەسێک هەولی مژینی شوێنی پێوەدان بدات بە بەهانەی دەرکردنی ژەهر.
٤- نابێ هەوڵبدرێت بە بەستنەوەی دەست یان قاچ بە هیچ جۆرێک و لە هیچ سەرچاوەیەک ڕێگای پێ نەدراوە.
٥- لە کاتی گەیاندنی نەخۆش بۆ فریاکەوتن ئاگاداری لێخوڕینی ئۆتومبێل بین تا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبین.

پاراسیتامۆڵ کە بە ئەسیتامینۆفین ناسراوە، دەرمانێکی ئازارشکێنە و دەرمانی کەمکردنەوەی تایە.  پاراسیتامۆڵ (ئەسیتامینۆفین) د...
16/05/2024

پاراسیتامۆڵ کە بە ئەسیتامینۆفین ناسراوە، دەرمانێکی ئازارشکێنە و دەرمانی کەمکردنەوەی تایە. پاراسیتامۆڵ (ئەسیتامینۆفین) دەرمانێکی زۆر بەکاردێت بۆ نەهێشتنی ئازارێکی سووک یان مامناوەند، وەک ئازاری ماسولکەکان، هەوکردنی جومگەکان، پشت ئێشە، سوڕی مانگانە، ددان ئێشە، سەرمابوون، قورگ ئێشە یان وەرچەرخان، کاردانەوە بەرامبەر کوتان و کەمکردنەوەی پلەی گەرمی بەرز (تا ) بەهۆی نەخۆشیەکانی وەک هەڵامەت و ئەنفلۆنزاوە دروست دەبێت.

هەروەها دەکرێت پاراسیتامۆڵ بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری هەوکردنی ئێسک و جومگەکان (هەوکردنی جومگەکان بەهۆی تێکچوونی ناوپۆشی جومگەکانەوە). پاراسیتامۆڵ لە پۆلێک دەرماندایە کە پێیان دەوترێت ئازارشکێن (ئازار کەمکەرەوە) و دژە تای (تا کەمکەرەوە). پاراسیتامۆڵ بە گۆڕینی شێوازی هەستکردن بە ئازار و بە ساردکردنەوەی جەستە کاردەکات.

٭چۆن paracetamol کاردەکات؟

تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نییە کە پاراسیتامۆڵ چۆن کاردەکات. بەڵام وا بیردەکرێتەوە کە بە ڕێگریکردن لە پەیامبەرە کیمیاییەکان لە مێشکدا کاردەکات کە ئاگادارمان دەکەنەوە کاتێک ئازارمان هەیە و بە کاریگەری لەسەر ئەو نێردراوە کیمیاییانەی کە پلەی گەرمی جەستەمان ڕێکدەخەن. بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە پاراسیتامۆڵ ڕێگری دەکات لە بەرهەمهێنانی ماددەی پرۆستاگلاندین کە لەلایەن جەستەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشی و برینداربوون دروست دەکرێت. هەروەها وا بیردەکرێتەوە کە کار لەسەر ڕێڕەوی سیرۆتۆنەرژیک، ئۆپیۆید، ئۆکسیدی نیتریک و کانابینۆید دەکات.

٭کەی paracetamol دروستکرا؟

پاراسیتامۆڵ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٧٨ دروستکرا، بەڵام تەنها لە ساڵانی ١٩٥٠دا زیاتر بەکارهێنرا. ئەمڕۆ پاراسیتامۆڵ یەکێکە لە ئازارشکێنەکان کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە جیهاندا. وەشانی مارکە و جێنێریکی ئەم دەرمانە بەردەستە.

Address

Qallat
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647501658140

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Brusk Pharmacist posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share