10/09/2026
🔶 شاره‌زایان هۆشداریده‌ده‌ن: ترێندی "وێنه‌ی هه‌شتاكان" مه‌ترسی دروستده‌كات
🔸به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی "سپۆتنیك"، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ڕێگه‌ی ئامرازه‌كانی ژیریی ده‌ستكرده‌وه ڕویان له دروستكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان به ستایلی ساڵانی هه‌شتاكان كردوه، به جۆرێك جلوبه‌رگ، مۆسیقا، قژ و شێوازی ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر وێنه‌كانیاندا جێبه‌جێده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه له ڕوی ئه‌منییه‌وه كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
🔸 شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به‌شداریكردن له‌مجۆره ترێندانه له ڕێگه‌ی ئه‌پ و ماڵپه‌ڕه نه‌ناسراوه‌كانه‌وه مه‌ترسیی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه هیچ مه‌رج و ڕێسایه‌كی ڕونی پاراستنی نهێنییان نییه و ڕه‌نگه ئه‌و وێنانه بۆ ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو (Facial Recognition) و دروستكردنی بنكه‌ی دراوه‌ی تایبه‌ت به‌كاربهێنرێن.
🔸له لایه‌كی دیكه‌وه، له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسییه‌وه، پسپۆڕان ده‌ڵێن په‌رۆشیی خه‌ڵك بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وێنه‌كانی سه‌رده‌می ڕابردو، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستكردنه به نۆستالژیا و تامه‌زرۆیی بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی كه كۆمه‌ڵگه تێیدا زیاتر پابه‌ندی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆزدارییه‌كان بو، پێش ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی ته‌كنه‌لۆژیا به‌شێك له‌و په‌یوه‌ندییه مرۆیییانه كاڵ بكاته‌وه.