25/07/2026
ئەم وێنەیە لە پشت کامێرای فیلمی The Odyssey شێوازێکی داهێنەرانە نیشان دەدات کە لە لایەن دەرهێنەر کریستۆفەر نۆڵان و تیمی وێنەگرتنەوە بەکارهێنراوە لەکاتی بەرهەمهێنانی فیلمەکەدا
ئەم ڕێگەیە پێی دەووترێت سیستمی ڕێکخستنی ئاوێنەی بلیمپی ئایماکس (IMAX Blimp Mirror)
کامێراکانی ئایماکس بەوە ناسراون کە دەنگێکی زۆر بەرز لە کاتی کارکردندا دروست دەکەن بەجۆرێك کە تۆمارکردنی دەنگی ڕاستەوخۆی ئەکتەرەکان لە دیمەنەکاندا دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ تیمی فیلمەکە
و بەهۆی ئەوەی کە تەواوی فیلمی The Odyssey بە کامێرای IMAX وێنەگیراوە بۆیەش چارەسەرێکیان بۆ ئەمە دۆزییەوە
کریستۆفەر نۆڵان سندوقێکی گەورەی دەنگی بەکارهێنا بۆ ئەوەی دەنگی مۆتۆری کامێراکە کەم بکاتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی کە سندوقەکە زۆر گەورە و فراوان بوو کاتێك کامێراکەیان لە نێوان ئەکتەرەکان دادەنا بۆ گرتنی دیمەنە نزیكەکان (Close up) ئەکتەرەکان بەهۆی قەبارەی گەورەی سندوقەکەوە نەدەتوانرا چاویان لەسەر یەكتر بێت و یەکتری ببینن
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش تیمەکە سیستەمی دوو ئاوێنەییان لە تەنیشت لێنزی کامێراکە جێگیر کرد وەك ئەوەی لە وێنەکەدا دەیبینن
ئاوێنەیەك لە لای ئەکتەری یەکەم و ئاوێنەیەکی تر لە لای ئەکتەری دووەم دانرا و ڕەنگدانەوەی چاوی ئەکتەرەکان لە ڕێگەی ئەم ئاوێنانەوە دەگوازرایەوە
ئەمەش وایکرد کە ئەکتەرەکان بتوانن بە تەواوی سەیری ناو چاوی یەکتر بکەن و کاردانەوەی هەردوو لا نیشان بدرێت لە کاتێکدا کامێراکە ڕاستەوخۆ لە ناوەڕاستیان دابوو و دیمەنەکەی تۆمار دەکرد
ئەمەش بەبێ ئەوەی بینەر لە کاتی سەیرکردنی دیمەنەکە هەست بە بوونی ئامێرێکی هێندە گەورە بکات لە نێوان ئەکتەرەکان دا