گوڵبژێری بیرgul bzhery bir

گوڵبژێری بیرgul bzhery bir هەر نەریتێک ئەگەر بەرەنگاری نەبیتەوە، دەبێتە پێداویستی.

* ئەم لاپەرەیە دەیەوێت بیرکردنەوەی نەزۆک هەڵپروکێنێت و خۆی لە سەردەمە بەسەر چوەکان دەرباز بکات .


* دەرگای ئەم لاپەرەیە بۆ هەر هەموو قەڵەم ڕەنگین و چاوکراوەکان لەسەر پشتە ، مەرج نیە خاوەن قەڵەمەکان لە بۆچوندا سەدا سەد وەك هێڵی گشتی ئەم لاپەڕەیە بن . نوسین لە گۆشە نیگایەکی جیاوازەوە دیاریدەیەکی ئاساییەو " گوڵبژێری بیر" پێشوازی لێدەکات.

13/07/2025

چەکدانانی پەکەکە
ئەم ڕووداوە، وەرچەرخانێکی گەورەیە لە ژیانی حزبێکی سیاسیی و چەکداریی، کە تەمەنی زیاتر لە چوار دەیە دەبێت وەکو پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە و تەواوی کۆمەڵگەی باکوری کوردستان لەلایەک و کۆمەڵگەی تورکییاش لەلایەکی تر.

18/06/2025
29/05/2025

هەڕەشەکەی بارزانی کاری خۆی کرد!
بەغداد لەبری بەرپرسان، موچەخۆران و هاوڵاتیان سزا دەدات!!
پێش دوو هەفتە بارزانی هەڕەشەی کردوو وتی چیتر قبوڵی ناکەین بەو شێوەیە موچە بنێرن، لەوەڵامدا وەزیری دارایی عێراق بەتەواوی دەرگای موچەی بەڕووی هەرێمدا داخستوو وتی: باڵانسی موچەتان لە پشکی خۆتان نەماوە..
- ئەو سەرۆک وەزیرانەی موچەکەی راگرتووە، بەردەوام لەلایەن بەپرسانی هەرێمەوە پشتیوانی بۆ دەردەبڕدرێت.
- تا ئەم ساتەش بەغداد دەیان بەرپرسی کوردی لێیەو زۆرینەشیان پارتیەو نوزەشیان لێوە نایات (جێگری سەرۆک وەزیران، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە) پارتین، واز لە سەرۆککۆمارو وەزیرەکانی تر بێنە.
- بەرپرسانی بەغداد هەمیشە لەبەرامبەر هەر هەڵوێستێکی سیاسی بەرپرسانی هەرێم پەنا بۆ بڕینی قوتی خەڵکی و موچەخۆران دەبەن.
-بەغداد بۆچی رێگری لە نەوتی قاچاغی بەرپرسان ناکات، بۆچی لەبەرژەوەندییەکانی بەرپرسان نادات، بۆچی چاوی تەنیا لە موچەی موچەخۆرانە؟؟؟
- کوا خەزعەلی و رەیان کلدانی و سەنەدو کیلابی و ئەوانەی نمایشی پشتیوانی موچەخۆرانیان دەکرد؟ دڵنیام ئەوانیش بازرگانی سیاسی و مافیای وڵاتن هاوشێوەی بەرپرسە بازرگانەکانی لای خۆمان!!!!
-کێ زیان دەکات لەم ململانێ و شەڕەقۆچەی سیاسیەکان، جگە لە گیرفانی موچەخۆران؟
- هەموومان دەزانین بڕیارەکەی تەیف سامی و بەرپرسانی بەغداد لە کاردانەوەی هەڕەشەکانی بارزانی و گرێبەستەکانی مەسرور بارزانی و چونە بلۆکی ئەمریکایە، کەواتا بڕیارەکانی دژی موچەی موچەخۆران سیاسیەو موچە تێکەڵی ململانێ سیاسیەکان کراوە، کە ناتوانن موچە لە ململانێ سیاسییەکان دەربکەن، کەواتە واز لە هەڕەشەو کارتەکانتان بێنن کە پێتان ناکرێت؟؟؟؟

عەبدولڵا ئۆجەلان داوای هەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لە پەکەکە دەکات.  شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان...
27/02/2025

عەبدولڵا ئۆجەلان داوای هەڵوەشاندنەوە و چەکدانان لە پەکەکە دەکات.

شاندی دەم پارتی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتیی ئۆجەلانیان راگەیاند. ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی مێردین پەیامەکەی بە کوردی خوێندەوە. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان پەیامەکەی بە تورکی خوێندەوە. ئەوەش دوای ئەوەی شاندە 7 کەسییەکە ئەمڕۆ سەردانی ئیمراڵییان کرد.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ئاشتی، شاندەکە وێنەیەکیان کە لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان گرتبوو، بڵاوکردەوە. هاوکات، وێنەی پەیامەکەی ئۆجەلان کە بە دەستوخەتی خۆی بە تورکی نووسیویەتی، بڵاوکرایەوە.



دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە:

بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات

پارتی کرێکارانی کوردستان لە سەدەی بیستەمدا لەدایک بوو، کە توندوتیژترین سەردەمی مێژوو بوو، لە سایەی دوو جەنگی جیهانی، سۆشیالیزمی واقیعی و کەشوهەوای جەنگی سارد کە جیهان بەخۆیەوەبینی، هەروەها نکۆڵیکردن لە واقیعی کوردی و سنوردارکردنی ئازادییەکان، لەسەرووی هەموویانەوە ئازادی دەربڕین.

لە رووی تیۆری و بەرنامە و ستراتیژی و تاکتیکەوە، حیزبەکە بە تووندی کاریگەر بوو بە سیستەمی سۆشیالیزمی واقیعیی سەدەی بیستەم. لەگەڵ رووخانی سۆشیالیزمی واقیعی لە نەوەدەکان بەهۆی هۆکاری نێوخۆیی و لەگەڵ پاشەکشەی سیاسەتی نکۆڵیکردن لە ناسنامە لە وڵاتدا و ئەو پێشکەوتنانەی کە لە ئازادی دەربڕیندا روویاندا، حیزبەکە گرنگیی خۆی لەدەستدا و دووچاری دووبارەبوونەوەی زێدەڕۆیانە بوو. لە ئەنجامدا، وەکو هاوتاکانی رۆڵی خۆی تەواو کرد و هەڵوەشاندنەوەی بووە پێویستییەک.

بۆ زیاتر لە هەزار ساڵ، تورک و کورد هەوڵیان داوە لە بەرامبەر هێزە زاڵەکاندا مانەوەی خۆیان بپارێزن و خۆڕاگر بن، هەر ئەوەش بوو وایکرد هاوپەیمانێتی لەسەر بنەمای ئارەزوومەندانە ببێتە پێویستییەکی بەردەوام بۆیان.

بەڵام مۆدێرنبوونی سەرمایەداری، لە ماوەی دوو سەد ساڵی رابردوودا، ئامانجی سەرەکی خۆی کردە هەڵوەشاندنەوەی ئەم هاوپەیمانێتییە. هێزە جیاوازەکان کاریگەرییان لێکرا و بەپێی بنەماکانی چینایەتی بەم ئاراستەیەدا رۆیشتن. بە لێکدانەوە تاکلایەنەکانی کۆمار، ئەم رێڕەوە خێراتریش بوو. ئەمڕۆ، دووبارە رێکخستنەوەی ئەم پەیوەندییە مێژووییە کە زۆر ناسک بووە، بە رۆحی برایەتی، لەگەڵ رەچاوکردنی باوەڕەکانیش پێویستە.

ناکرێت نکۆڵی لە پێویستیی هەبوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات بکرێت. ئەگەر پەکەکە، کە درێژترین و بەرفراوانترین بزووتنەوەی یاخیبوون و توندوتیژی بوو لە مێژووی کۆماردا، توانیویەتی هێز و پشتگیری بەدەست بهێنێت، ئەوا لەبەر داخستنی دەرەچەکانی سیاسەتی دیموکراتی بووە.

ئەو چارەسەرانەی لەسەر بنەمای نەتەوەپەرستیی توندڕەو بنیاتنراون، وەک دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی جیاواز، یان فیدراڵی، یان ئۆتۆنۆمی، یان چارەسەری کولتووری، پێداویستییەکانی مافە کۆمەڵایەتییە مێژووییەکانی کۆمەڵگە دابین ناکەن.

رێزگرتن لە ناسنامە، ئازادیی دەربڕین، رێکخستنی دیموکراتی و بنیاتنانی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی بۆ هەر گرووپێک بەپێی بنەماکانی تایبەتی خۆی، تەنها بە بوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات و بواری سیاسی دیموکراسی جێبەجێ دەبێت.

سەدەی دووەمی کۆمار ناتوانێت مانەوەی هەمیشەیی و برایانە بەدەست بێنێت ئەگەر دیموکراسی بەدەستنەهێنێت.

هیچ رێگەیەکی دیکە جگە لە دیموکراسی نییە بۆ بەدەستهێنانی سیستەمی نوێ و جێبەجێکردنی و ناشبێت. رێگەی بنەڕەتی، رێککەوتنی دیموکراسیانەیە.

هەروەها پێویستە زمانێک پەرە پێ بدرێت کە لە ماوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیدا لەگەڵ واقیع بگونجێت.

لە کەشوهەوای ئێستادا، کە بە بانگەوازی بەڕێز دەوڵەت باخچەلی دروست بووە، هەروەها ئەو ئیرادەیەی کە بەڕێز سەرۆک کۆمار نیشانیداوە و هەڵوێستە ئەرێنییەکانی پارتە سیاسییەکانی دیکە بەرامبەر بەم بانگەوازە، من بانگەواز بۆ چەکدانان دەکەم و بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم بانگەوازە دەگرمە ئەستۆ.

وەک چۆن هەموو کۆمەڵگە و پارتە مۆدێرنەکان دەیکەین، کە نەتوانراوە بە هێز کۆتایی بە هەبوونیان بهێنرێت، لەسەر بەستنی کۆنگرەیەک و بڕیاردان لەسەر تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەت و کۆمەڵگە رێکبکەون و پێویستە هەموو گرووپەکان دەستبەرداری چەک بن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

سڵاو بۆ هەموو ئەو گرووپانە دەنێرم کە باوەڕیان بە پێکەوەژیان هەیە و بەدەم بانگەوازەکەمەوە دێن.

25ی شوباتی 2025
عەبدوڵڵا ئۆجەلان

21/12/2024

دەقی نامەی دۆناڵد ترامپ بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

کۆشکی سپی
واشنتۆن
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

بەرێز
رەجەب تەیب ئەردۆگان
سەرۆک کۆماری تورکیا
ئەنقەرە

بەرێز سەرۆک،
با رێکەوتنێکی باش بکەین. تۆ ناتەوێت بەرپرسیار بیت لە کوشتاری هەزاران کەس، و منیش نامەوێت بەرپرسیار بم لە وێران کردنی ئابوری تورکیا-بەڵام دەیکەم. پێشتر من نموونەیەکم پێدان پەیوەست بە قەشە برانسن.

من زۆر کارم کردووە هەندێ لە کێشەکانی ئێوە چارەسەر بکەم. جیهان نائومێد مەکە-دەتوانی رێکەوتنێکی زۆر باش بکەین. ژەنراڵ مەزڵوم ئامادەیە دانوستاندنت لەگەڵ بکات، هەروەها ئامادەیە سازشگەلێک بکات کە لە رابردوودا هەرگیز نەیکردووە. من بە تایبەت نامەکەی هاوپێچ دەکەم کە هەر ئێستا پێمگەیشت.

مێژوو بە باش سەیرت دەکات ئەگەر ئەمە بە دروستی و مرۆڤانە بکەین. هەمیشە وەکو شەیتان سەیرت دەکات ئەگەر شتی باش روو نەدات. خۆت سور مەکەرەوە. گەمژە مەبە.

دواتر تەلەفونت بۆ دەکەم.

لەگەڵ رێزدا.
ئیمزای دۆناڵد ترەمپ

AM:09:03:17/10/2019

20/12/2024

سیناتۆرێکی ئەمەریکایی دەڵێت ئەگەر تورکیا " دەست لە تاڵە موویەکی سەری کورد" بدات، سزای دەدەین

جۆن کەنەدی، سیناتۆری کۆماری ویلایەتی لویسیانا، لە دانیشتنێکی کۆنگرێسدا دەڵێت نیگەرانە لە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاڤا. سیناتۆرەکە دەڵێت ئەمەریکا زانیاری هەواڵگری هەیە کە حکومەتی ئەردۆغان هێز و چەکێکی زۆری لەسەر سنوری نێوان تورکیا و سوریا کۆکردووەتەوە و بە ئەردۆغان دەڵێت، "واز لە کورد بێنە."

10/08/2024

سەرۆکی ئەنجوومەن و پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردران
ئامێز عەباس
10.08.2024

پەیامنێری کەناڵ8 ئاشکرایکرد، رێبوار تەها بە پارێزگاری کەرکوک و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغداد بەرێوەچوو و تێیدا پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک یەکلایی کرانەوە.

دەروون مەلا ناجی پەیامنێری کەناڵ8 لە بەغدا ئەوەی خستووەتەڕوو، نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە کۆبوونەوەکە بەشدارییان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێنج لە ئەندامەکان سەر بە فراکسیۆنی یەکێتی بوون و سێ ئەندامیان لە هاوپەیمانی عەرەبی و ئەندامێکی دیکەش لە فراکسیۆنی بابیلۆن بووە.

پەیامنێرى کەناڵ8 باسی لەوەشکرد، رێىوار تەها بە پارێزگار و محەمەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردران.

 #موچە و  #کەرامەت!یۆگا و میاوی دەوڵەت!(هەموو پێنج شەممەیەک)نەگێڕانەوەی داهات، دروستکردنی کێشە لە لیستی موچەخۆرانی مەدەن...
11/07/2024

#موچە و #کەرامەت!
یۆگا و میاوی دەوڵەت!

(هەموو پێنج شەممەیەک)

نەگێڕانەوەی داهات، دروستکردنی کێشە لە لیستی موچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی، دوا قۆناغی دەسەڵاتی چەتەکانە بەسەر موچەوە، ئەوەش کۆتایی دێت!

*
ئەوانەی موچەیان نییە باسی موچەکانیان دەکەن!
ئەوانەشی کەرامەتیان نیە باسی کەرامەت!

**
دەڵێن؛ لە کاتی( یۆگا )دا ، هەستی چارەسەری مووچەی بۆ هاتوە!

***
یەکەم پارێزگاری کوردە لە مێژووی عێراقدا کە ژمارەی رۆژەکانی سەفەرکردنی لە ژمارەی رۆژەکانی دەوامکردنی زیاترە!

****
سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا لە ساتەوەختی نەشئەی سەرکەوتنێکی مێژوویی حزبەکەیدا، گووتی؛ «روی دەمم لەوانەیە کە دەنگیان پێ نەداوین؛ حکومەتەکەی من خزمەتی ئێوەش دەکات، وڵات لە پێش حزبەوەیە.»
کابراش هیچ نەببوو دەیگوت «ئەوەندە حساب بۆ رای یەک بەشەر ناکەم!»
ئەمەیە جیاوازیی نێوان پیاوی دەوڵەت و میاوی دەوڵەت!

*****
ناسێۆنالیزمی کوردی، جەندرمە و پاسداری تا ژوری نوستنەکەی هێناوە، کەچی هێشتا لە شیعاربازی خۆی نەکەوتوە و زمانی بستێک درێژە!

هۆشیار عەبدوڵا

09/05/2024

چاوپێکەوتنی بافڵ تاڵەبانی لە ئەمەریکا

09/05/2024

مام جەلال
هەڵبژاردن مافی میللەتە و نابێت ئەو مافەیان لێ بسەندرێتەوە

🔻 مەسرور بارزانی لە دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر كۆمسیۆن تۆماركرد"داوای راگرتنی رێوشوێنەكانی سازدانی هەڵبژاردن دەكات" #در...
06/05/2024

🔻 مەسرور بارزانی لە دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر كۆمسیۆن تۆماركرد
"داوای راگرتنی رێوشوێنەكانی سازدانی هەڵبژاردن دەكات"
#درەو:
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماركرد.

مەسرور بارزانی داوای لە دادگای فیدراڵی كردووە، فەرمانی سالاری بۆ راگرتنی رێوشوێنەكانی سازدانی هەڵبژاردن دەربكات، سكاڵاكەی مەسرور بارزانی لەسەر شێوازی دابەشكردنی كورسیەكانی پەرلەمانی كوردستان بەسەر بازنەكان و كورسی كۆتاكان لە هەرێمی كوردستان.
بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرێوە بچێت و رۆژی هەینی 10ی ئایار هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێبكات.

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گوڵبژێری بیرgul bzhery bir posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share