ناوەندی ڕێنوێن

ناوەندی ڕێنوێن ناوەندێکی ڕۆشنبیری و هزری و پەروەردەییە

غەززە نمونەی شارێکە کە بەمەبەست تووشی هەژارییەکی ئێجگار قورس کراوە، دانیشتوانی ئەو شارە کە ڕۆژگارێک خەڵکێکی بەرهەمهێنەر ...
20/10/2025

غەززە نمونەی شارێکە کە بەمەبەست تووشی هەژارییەکی ئێجگار قورس کراوە، دانیشتوانی ئەو شارە کە ڕۆژگارێک خەڵکێکی بەرهەمهێنەر بوون ئەمڕۆ بە تەواوەتی پشتیان بە کۆمەکە مرۆییەکان بەستووە، ءېسرائېل ساڵانێکی زۆر پێش هێرشەکانی،کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ خەڵکی ئەو شارەی ماندوو و بەند کردبوون.
"هیچ چارەسەرێکمان بەردەست نییە، ئێوە دەبێت وەك سە*گ بژین، ئەوەی دۆخەکەی پێ ناخۆشە دەتوانێت بڕوات.
ئێمە خۆمان دەزانین ڕێگەکەمان بە چ ئاڕاستەیەك دەمانبات."
موشە دایانی وەزیری پێشووی ئېسرائېل

خەڵکی غەززە لەنێو جینۆسایددا ڕۆچوون، تەماشاکەرانیش لەنێو بێدەنگیدا.

Rayyan Muhammad

دوو پەرتوکی نوێی بواری پەروەردەیی منداڵ.
20/10/2025

دوو پەرتوکی نوێی بواری پەروەردەیی منداڵ.

گەرمی خۆر بەشی هەموومان دەکات، ئەستێرەکانی شەوان دەتوانن چێژ بە هەموومان ببەخشن، ئاو تینوێتی هەموومان دەشکێنێ،ئەو ڕزقوڕۆ...
20/10/2025

گەرمی خۆر بەشی هەموومان دەکات، ئەستێرەکانی شەوان دەتوانن چێژ بە هەموومان ببەخشن، ئاو تینوێتی هەموومان دەشکێنێ،ئەو ڕزقوڕۆزییەی پەروەردگار بەهەموو شوێنێکی زەویدا بڵاوی کردووەتەوە هەمووان لە برسیبوون دەپارێزێ...
کەواتە بۆچی خۆتان گەرم دەکەنەوە و ئێمەش هەڵدەدەنە ساردییەوە، بۆچی خۆتان چێژ لە ڕووناکی ئەستێرەکان وەردەگرن و ئێمەتان خستووەتە کونجێکی تەنگ و تاریک، بۆچی خۆتان تێر ئاوو هەناسەی پاک هەڵمژن، ئێمەش لەنێو دەریادابۆ قومێک ئاو پەرۆش بین و جگە لە بۆنی ناخۆش بەلووتماندا تێنەپەڕێ، بۆچی ئێوە تێر و سکپڕ بن، ئێمە قووڕەی سکمان بێت و لە برسان بمرین؟...

.لە ڕۆمانی خاڪی خوداوە

Photo by:
Rayyan Muhammad

هەموو بەرتەسكبوونەوەیەك نیشانەیە بۆ كرانەوە، هەر داخستنێك كرانەوەیەكی لە دوایە.  غەمەكان هەرچەندە گەورە و ئازاربەخش بن، ...
19/10/2025

هەموو بەرتەسكبوونەوەیەك نیشانەیە بۆ كرانەوە، هەر داخستنێك كرانەوەیەكی لە دوایە. غەمەكان هەرچەندە گەورە و ئازاربەخش بن، لە كۆتاییدا خودا چەند هۆكارێك بۆ دڵنەوایی دەنێرێ. بەڵا و نەهەماتییەكان پێشەكین بۆ پێدانی بەخششەكان. ئازارەكان ڕێگەیەكن بۆ بەرەو هیوا چوون. مەینەتییەكان ڕێگەن بۆ گەیشتن بە ئامانجە باڵاكان. سووتانی زەیت لە پێناو ڕۆشنكردنەوەیە. ئێمەی خەڵكی غەززەش دەبینە سووتەمەنی بۆ گەیشتن بە ئازادی، ئازادییەك كە ڕۆشناییەکەی لە خۆرهەڵات، تا ئەوسەری خۆرئاوا دەگرێتەوە.
هیچ شتێك گەورە نییە جگە لە خودا، هەر شتێكی جگە لە خودا خوار خودایە، هەر شتێكیش لە خوار خوداوە بوو، دەتوانی لێی نەترسی! نەخۆشی، دەسەڵات، جەنگ، فڕۆكەكان، مووشەكەكان، ڕاجیمەكان، سەگەكان، هەر شتێكی دیكە كە لە دەرەوەی ویستی تۆدا بێ. كە دووچاریشیان بووی پێیان مەكەوە، ملیان بۆ كەس مەكە، بەڵام كە پشتیشیان تێكردی دڵت پێی خۆش نەبێ. من ئامادەم هەموو شتێك لەدەست بدەم و تەنێ ئەو لەدەست نەدەم، لەدەستدانی ئازیزان گەورەترین نەهامەتییە!

لە ڕۆمانی تۆفان و تۆقان

تەواوی بەرهەمە نوێیەکانی پێشانگا ئێستا لە ناوەندی ڕێنوین بەردەستن.تۆ کام کتێبەت لە پێشانگا دەستخست و هەڵبژارد؟
19/10/2025

تەواوی بەرهەمە نوێیەکانی پێشانگا ئێستا لە ناوەندی ڕێنوین بەردەستن.

تۆ کام کتێبەت لە پێشانگا دەستخست و هەڵبژارد؟

چاپی نوێکتێبی"کامڵبوون"نووسینی: ئیکرام کەریمکتێبی "کامڵبوون" هاوەڵی کردنی ویژدانی پێغەمبەری خوایە(ﷺ) مەبەست بە هاوەڵی کر...
19/10/2025

چاپی نوێ

کتێبی"کامڵبوون"

نووسینی: ئیکرام کەریم

کتێبی "کامڵبوون" هاوەڵی کردنی ویژدانی پێغەمبەری خوایە(ﷺ)
مەبەست بە هاوەڵی کردنی ویژدانی پێغەمبەر(ﷺ) ئەوەیە بە دڵ و ڕوح بچینە خزمەتی پێغەمبەری خواو لەگەڵیدا بچیتە میحراب و چاودێری عیبادەتەکانی بکەین و چاوی لێ بکەین، لە خزمەتیدا بچینەوە ماڵەکانی و چاودێری بکەین و بزانین چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ماڵ و منداڵیدا ئەکات، لە خزمەتیدا بچینە لای هاوەڵ و دۆستەکانی، تا بزانین چۆن لەگەڵ دۆست و ئەحبابدا مامەڵە دەکات تا ئێمەش چاوی لێبکەین و تا ئێمەش وەك ئەو بکەین، لەگەڵیدا بین کاتێك کە داخڵ بە خۆشی ئەبێت، یان کاتێك داخڵ بە لێقەومان و ناخۆشی ئەبێت، ئەچێتە شەڕ یان ئەچێتە ناو ئاشتی، کە داخڵ بە ڕێکەوتننامە ئەبێت... لە خزمەتیدا بین کە هەڵئەستێتەوە بۆ شەونوێژ و لەبەردەم خوای خۆیدا هەڵئەلەرزێ و موناجات ئەکات و بۆ خۆی و بۆ ئوممەتەکەی ئەلاڵێتەوە... بەکورتی کاتێك بۆمان ڕێنەکەوت لە خزمەت نەفسیدا بین، با لە خزمەت هەناسە و نەفەسەکانیدا بین.

لە باوەشی دایکە عائیشە رضي الله عنها :عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقْرَ...
18/10/2025

لە باوەشی دایکە عائیشە رضي الله عنها :
عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَرَأْسُهُ فِي حَجْرِي وَأَنَا حَائِضٌ . ١

دایکە عائیشە رضي الله عنها دەڵێ: پێغەمبەر ﷺ قورئانی دەخوێند لەکاتێکدا سەری لەباوەشی من بوو ، منیش لە حەیزدا بووم .

أَنَّ عَائِشَةَ قالت: أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَتَّكِئُ فِي حَجْرِي وَأَنَا حَائِضٌ، ثُمَّ يَقْرَأُ الْقُرْآنَ . ٢

لە ڕیوایەتێکی تردا دەڵێ رضي الله عنها: پێغەمبەر ﷺ لە باوەشم پاڵی دەدایەوە ، لەکاتێکدا من لە حەیزدا بووم ، پاشان قورئانی دەخوێند .

گیانم فیدای بێ هەر لە باوەشی عائیشەدا وەفاتیکرد .
قَالَتْ عَائِشَةُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا : تُوُفِّيَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي بَيْتِي، وَفِي نَوْبَتِي، وَبَيْنَ سَحْرِي وَنَحْرِي . ٣

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
١- البخاري: ٧٥٤٩ ، ومسلم: ٣٠١
٢- البخاري: ٢٩٧ ، ومسلم: ٣٠١
٣- البخاري: ٣١٠٠

18/10/2025

دکتۆرە هانا وەرگێڕی کتێبی
ئەو درۆیانەی لەگەڵ خۆمان دەیانکەین.

بەناوی خودا دەستمان پێکرد و بە سوپاسکردنی کۆتایی پێ دێنین.سوپاس و ستایش بۆ خودای تاقانە کە یارمەتی و تەوفیقی داین بۆ پێش...
13/10/2025

بەناوی خودا دەستمان پێکرد و بە سوپاسکردنی کۆتایی پێ دێنین.

سوپاس و ستایش بۆ خودای تاقانە کە یارمەتی و تەوفیقی داین بۆ پێشانگای ئەمساڵیش بەشداربین و بەردەوامبین.

لەپاش سوپاسی خودا، سوپاسی خوێنەرە ئازیزەکانمان دەکەین وەك هەمیشە بەوپەڕی متمانەوە بەرەو ڕووی بەرهەمەکانمان هاتن و ڕێنوێنیان ئاوەدان و ڕۆشن کرد.

خوازیارین بەرهەم و هەوڵەکانمان جێی ڕەزامەندی خودای گەورە بێت، وە ببێتە مایەی سودی خوێنەرانمان، چ دایکان و باوکان وەك پەروەرشیار، چ گەنجان وەك گرنگترین توێژی کۆمەڵگە و چ منداڵان وەك نەوەی داهاتووی نیشتمانەکەمان.

بەخوای گەورەتان دەسپێرین و تا پێشانگایەکی تر بەهیوای دیدار.

ستافی ناوەندی ڕێنوێن.

13/10/2025

بە دیدارتان خۆشحاڵ بووین، ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پێشانگایە

13/10/2025
بەناوی خودا دەستدەکەین بە ڕۆژێکی نوێی پێشانگا.ڕۆژی یانزەم و ڕۆژی کۆتایی
13/10/2025

بەناوی خودا دەستدەکەین بە ڕۆژێکی نوێی پێشانگا.

ڕۆژی یانزەم و ڕۆژی کۆتایی

Address

کاسۆمۆڵ/نهۆمی دووەم دوکانی ژمارە 45
As Sulaymaniyah
کاسۆمۆڵ

Telephone

+9647501269689

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ناوەندی ڕێنوێن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ناوەندی ڕێنوێن:

Share

Category