19/06/2025
🔻 دۆران کاڵکان : ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری قەندیل سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
∎ گەلی کورد بەرپرسانە مامەڵە دەکەن و هەمیشە زەمینەیان بۆ گۆڕانکاری لە بەرامبەر گوشارەکاندا بۆ جێبەجێکردنی دیموکراتیزە بوون ئامادە بووە .
∎ گەلی ڕۆژهەڵاتمان نیشانیان دا کە لەگەڵ توندوتیژی نین .
∎ کۆمەڵگای کورد لە ڕۆژهەڵات جگە لە ژیانێکی ئازادیان هیچیان قبوڵ نەکردووە .
∎ لەکاتی پێویستدا بە بەرخۆدان هەڵوێستی خۆیان نیشان داوە و زۆر هەوڵیانداوە لە ڕێگەی دیموکراسی و سیاسییەوە گۆڕانکاری بەدیبهێنن.
∎ هەڵوێستی گەلی ڕۆژهەڵات دروستە. لەم چوارچێوەیەدا دەتوانم ئەمە بڵێم ؛
🔻 بانگەوازیمان بۆ هەموو بزووتنەوە کوردییەکان بەم شێوەیەیە:
∎ "ئەم دۆخە دۆخێکی نوێیە. ڕووداوەکانی ئێران دۆخێکی نوێیە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بۆ هەموو کوردستان .
∎ هەر لەسەرەتاوە بزووتنەوەکەمان، ڕێبەر ئاپ*ۆ، بەردەوام داوای یەکێتی نەتەوەیی کردووە.
∎ وتیان با لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاندا ئەم کارانە بکەین. ئێستا بۆ بەستنی ئەم کۆنگرەیە کاتی خەباتە و لە دەوری ئەم کۆنگرەیە یەکێتی نەتەوەیی بنیات بنێن .
∎ ئەگەر ئێستا نەتوانین ئەم کارە بکەین کەی دەیکەین ؟
∎ پێویستە هەموو پارتە کوردییەکان، هەموو وڵاتپارێزان لە چوارچێوەی پێوەرە نەتەوەییەکاندا، سیاسەتێکی لەو شێوەیە بە بنەما بگرن .
∎ پێویستە هەوڵ بۆ یەکێتی نەتەوەیی کوردستان بدرێت .
∎ پێویستە هەر بابەتێکی شەخسی و حیزبی بخرێتە لایەک، دەبێت هەمووان پێکەوە تێدا بەشداری بکەن .
∎ ڕێکخراوەکان و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت یەکگرتوویی خۆیان پێک بهێنن و بە یەک دەنگی بچنە پێشەوە، ئێستا کاتی خۆیەتی .
∎ بانگەوازی پەژاک هەیە. ئێمە ئەو بانگەوازییە بە ڕاست و مانادار دەبینین .
∎ هەموو ڕێکخراوە کوردییەکان، هەموو وڵاتپارێزان دەبێ خاوەن یەک هەڵوێست بن .
∎ ئەگەر ئێستا یەکبگرن، گەلەکەمان قازانجی زۆر دەکات. با بە هێڵی ژیانی ئازاد و سیاسەتی دیموکراتیک، یەکێتی نەتەوەیی کورد دابمەزرێنن، لەم کەشوهەوای شەڕەدا زۆرترین قازانج دەکەن. بە دڵنیاییەوە .
∎ کاتی کردەوەی هاوبەشە، کاتی یەکگرتن و یەکڕیزییە.
∎ بارودۆخەکە بۆ ڕۆژهەڵات "بێگومان دۆخێکی مەترسیدارە، ڕوون نییە کە دواتر چی ڕوودەدات، دەبێت زۆر وریا و ڕێکخراوەیی و بەئامادەکاری بن .
∎ کۆمەڵگا دەبێت ئاسایش و پاراستنی خۆی مسۆگەر بکات .
∎ پێویستە بە وریاییەوە نزیکی دۆخەکە ببنەوە . قەت نابێت لە هێڵی نەتەوەیەکی دیموکراتیک لابدات .
∎ لەگەڵ هەموو گەلانی ئێران و لەسەر بنەمای بنیاتنانی بەڕێوەبەریەکی هاوبەش، بەڕێوەبەری دێموکراتیک بنیات بنێن .
∎ گەلی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕاپەڕینێکی گرنگیان بەڕێوەبرد. هەروەها دەتوانن پرۆسەیەکی هاوشێوەی یەکێتی دیموکراتیک بەڕێوەببەن و باوەڕیان بە خۆیان هەبێت .
∎ وریا بن نەکەونە ناو شەڕێکی نابەجێەوە، بەڵکو دەبێت هەمیشە ڕێوشوێنی ئەمنی و ئاسایشی خۆیان لەبەر چاو بگرن .
∎ دڵنیابن کورد لە چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات پشتیوانیتان لێدەکەن .
∎ دەبێت باوەڕیان بە گەلی کورد و هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکانیان هەبێت .