دووپشک: هێزی گەل

دووپشک: هێزی گەل دووپشک هێزى گەلە - دووپشک هێزى ئێوەیە

سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ برایەكی شاسوار عەبدلواحید دەرچوو!بە تۆمەتی تەزویركردنی چەكی بانك و بردنی پارەی خەڵك، دادگای تێه...
24/11/2023

سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ برایەكی شاسوار عەبدلواحید دەرچوو!

بە تۆمەتی تەزویركردنی چەكی بانك و بردنی پارەی خەڵك، دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا لە ناوچەی رەسافە، سزای چوار ساڵ زیندانی كردنی بۆ نزار عەبدولواحید برای شاسوار عەبدولواحید دەركرد.دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا لە ناوچەی رەسافە، رۆژی 19-11-2023، لە دانیشتنێكدا سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ نزار عەبدلواحید قادر برای شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سروە عەبدولواحیدی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا دەركرد.سزاكەی بریتییە لە دوو سزای یەك بەدوای یەك، هەریەكەیان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە تاوانی تەزویر كردن و بەكارهێنانی چەكی بانكی بێ رەسید و بەپێی بڕگەی یەكی ماددەی 459 سزاكەی بەسەردا سەپێندراوە.سزادانی نزار عەبدولواحید لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەكە كە بەشداریان لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە بەغدا كردووە و پارەیەكی زۆریان لێ وەرگیراوە، دواتر پڕۆژەكە فرۆشراوەتەوە و لەبری یەكەی نیشتەجێبوون چەكی بانكی بێ رەسیدیان پێ دراوە.نزار عەبدلواحید چوار فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و لەبەغدا هەڵهاتووە، هەربۆیە بەغیابی سزای زیندانی بۆ دەرچووە.نزار عەبدولواحید پێشتر لە بەغدا سەرپەرشتی كۆمپانیاو پڕۆژەكانی شاسواری برای دەكرد، پاش تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لەسەری لەبەغدا هەڵهات و شوێنی نیشتەجێبوونی نادیارە.

ئاگادارى...بەڕێزان ناردنى داواکارى دامەزراندن لە ڕێگەى فۆڕمى ماڵپەرەکەمانەوە ڕاگیراوە. لە ئێستادا ستافى پەیوەندیدار وورد...
23/11/2023

ئاگادارى...
بەڕێزان ناردنى داواکارى دامەزراندن لە ڕێگەى فۆڕمى ماڵپەرەکەمانەوە ڕاگیراوە. لە ئێستادا ستافى پەیوەندیدار ووردبینى بۆ ناوەکان دەکەن و لە داهاتویەکى نزیکدا ئەو بەڕێزانەى ناویان دێتەوە لە ڕێگەى پەیوەندى تەفەلونیەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

لەگەڵ ڕێزى ستافى دووپشک

💚💚💚🦂💚💚💚
14/11/2023

💚💚💚🦂💚💚💚

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم: «كۆتایی ئه‌م مانگه‌ 700 ملیار دیناری دیكه‌ی مووچه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمى...
14/11/2023

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم: «كۆتایی ئه‌م مانگه‌ 700 ملیار دیناری دیكه‌ی مووچه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمى كوردستان».

14/11/2023

ریسایکڵەکانی پاراستن چی دەڵێن؟

#هاوچەرخ

🔻هەمیشە لەبەرەی گەل و راستی و حەقدا دەبین♦️لاهور شێخ جەنگی، لە یادی بنیادنانی شاری سلێمانیدا:♦️ئێمەش قەرزداری ئەم شارە ش...
13/11/2023

🔻هەمیشە لەبەرەی گەل و راستی و حەقدا دەبین

♦️لاهور شێخ جەنگی، لە یادی بنیادنانی شاری سلێمانیدا:

♦️ئێمەش قەرزداری ئەم شارە شکۆمەند و خۆشەویستەین، میهرەبانیی سلێمانی لێمان دەخوازێت کە هەمیشە لەبەرەی گەل و ڕاستی و حەقدا بین و خۆمان ساز و ئامادە بکەین، لە قۆناغی داهاتوودا شان بدەینە بەر ئەرکێکی قورس بە پشتیوانیی خوای گەورە و بە هیممەتی هەمووان بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانی و گەشەپێدانی سلێمانی کە لە ئاست گەورەیی و مەزنی خەبات و خوێنی شارەکەدا بێت و شایستە بێت بە مێژووە پرشنگدارەکەی لەگەڵ تەواوی ناوچەکانی تری کوردستان.

پارتی و یەکێتی لە سەر هەموو شتێک ناکۆک بـن لە سەر دۆشینی میللەت و وەرگرتنی سەرانە و پارە کۆکردنەوە کۆک و هاوڕێـن، دوای ه...
13/11/2023

پارتی و یەکێتی لە سەر هەموو شتێک ناکۆک بـن لە سەر دۆشینی میللەت و وەرگرتنی سەرانە و پارە کۆکردنەوە کۆک و هاوڕێـن، دوای هەولێر لە (سلێمانی)ـیش راگرتنی ئۆتۆمبێل لە سەر شەقام دەکرێتە پارە! بـازرگانی نوێ.

تـۆ ڕات چیـە؟

شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەزە جەنگێکی نەتەوەییە پەیوەندی بەئیسلام و ئاین نیە لەقورئان شتێک نیە بەناوی جیهاد کردن کەمەلاکان ...
12/11/2023

شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەزە جەنگێکی نەتەوەییە پەیوەندی بەئیسلام و ئاین نیە لەقورئان شتێک نیە بەناوی جیهاد کردن کەمەلاکان باسی دەکەن.

د. یونس ڕێوی

کابرایەکی فەقیر لە ناو ماڵ و منداڵی دانیشتبوو گوتی: ژنەکە (ان شاء الله) ئەگەر سەیارەمان کڕی ئەم  بەهار دەچینە سەیران!کور...
12/11/2023

کابرایەکی فەقیر لە ناو ماڵ و منداڵی دانیشتبوو گوتی: ژنەکە (ان شاء الله) ئەگەر سەیارەمان کڕی ئەم بەهار دەچینە سەیران!
کورە گەورەکەی گوتی: بابە من لە پیشەوە دادەنیشم!
کچە گەورەکەی گوتی: بـ.ـێ ئەدەب کو دەبی داکم لە پشتەوە دابنیشی!
کورەکەی دیکە گوتی: من لە پیشەوە دادەنیشم ئیتر دایکی گوتی: من و باوکتان لە پێشەوە دەبین
ئیتر بووە شەڕق فەرتەنە باوکەکە توڕە بوو هاواریکرد و گوتی: وەرنە خوارێ ناچینە سەفرە!
جا مەوزوعی هێلی شەمەندەفەرەکەش وەکو سەیارەی ئەو عائیلەی لێهاتووە هێشتا هیچ نەبووە وەزیری ئاوەدانکردنەوە (گۆڕان) لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەریم لە ئیسپانیا (یەکێتی) بە شەڕ دێن هەر یەکەو قسەیەک دەکات و دەیکاتە دەستکەوتی خۆی!

وەرە تۆ مانگانە مەعاشت پێ نەدرێ کەچی تۆ بڵێی باسی هێڵی شەمەندەفەر بکەی.

محمود یاسین کوردی - رۆژنامەنوس

12/11/2023

ئەوانەی گرەو لەسەر ئێمە ئەکەن، خەیاڵیان خاوە

ئێمە پێکەوە جارێك نا، هەمیشە بەرەی هەڵوێستمان هەڵبژاردووە، پێکەوە، بەڵێ پێکەوە لەو جێگایانەدا بووین کە ئێوە لە فیلمیشدا لە قەرەباڵغیی و لە ڕووناکییدا نەبێت، سەغڵەت و شپرزە ئەبوون بە تەنیا و لە تاریکییدا بینەری بن!

هەر ئەو کاتەی ئەوانەی کە هێشتا عینوانی تازەیان وەرنەگرتبوو و سکیوریتی نایت کڵاپ بوون لە لەندەن، ئێمە وەك دوو برا گیانمان خستە سەر دەستمان و بێباک بووین لە مردن و لە هەڕەشەی لەوان گەورەتریش نەترساین!

ئێمە پێکەوە شۆڕشمان دەست پێکرد، دروست ئەو ساتانەی کە سەرانی ئەو شۆڕشە چوونە هەولێر و زۆربەیان خۆیان فرۆشت، ئێمە وەك گیانێك خۆبەخشانە بەرەو جەلەولا و کۆباشیی بەدرێژایی شەڕی دژ بە تیرۆر ماینەوە!

پێکەوە لەدوای ناپاکیی هەشتی تەموز سەرەتایەکی نوێمان دەستپێکرد، تەحەددامان کرد، هەرچییان بۆ عەرزکردین، بن پێمان نا و سەرمان بڵندترکرد، هەرچیی هەڕەشەیان لێکردین، بچووکیی هەڕەشەچییەکانمان سەلماند!

پێکەوەین، بە پێکەوەییش هەموو پیلانێکی گڵاو، لەگەڵ تەرمی پلادانەر و پلان جێبەجێکەر ئەپێچینەوە و لەگۆڕی ئەنێین!

رەنج شێخ خالید

دووپشک هێزى گەلە - دووپشک هێزى ئێوەیە

لە ساڵیادی شارە حەیاتەکە داسلێمانی شارێکی تایبەتە. ئەم قسەیە مەعنای ئەوە نیە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان تایبەت نین. ...
12/11/2023

لە ساڵیادی شارە حەیاتەکە دا

سلێمانی شارێکی تایبەتە. ئەم قسەیە مەعنای ئەوە نیە شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان تایبەت نین. لەوانەبو باشتر بو ئەگەر بڵێم سلێمانی جیاوازە. بەڵام خانەقین، کەلار، کەرکوک، قەڵادزێ، ڕەواندز، هەولێر، ئامێدی، دهۆک و زاخۆش جیاوازن. بەتەنیا سلێمانی نا، بەڵکو هەمو شارەکانی کوردستان شاری حەیاتن.

سلێمانی شارێکی شۆڕشگێڕ، هونەرمەند، نیشتیمانپەروەر و ڕۆشنبیرە. جیاوازیەکەی سلێمانی لەوەدایە کە وەک ئەسپێکی سەرکێش وایە و، ماڵی نابێت. بەڵام پرسیارەکە لەویایە کە ئایا ئەم سیفەتی سەرکێشیە بۆ هەمو کات و سەردەمێک باشە؟… چونکە جیاوازی هەیە لە نێوان (عینادی) و (مەوقیفی عەقڵانی ) وەرگرتن. ئینسانی عیناد مێشکیان وەک بەردە و، لەگەڵ بەردیشا قسە ناکرێت. ئەم تەبیعەتەی سلێمانی بوە تە مارکەی تەبیعەتی میللەتی کورد. هەندێک لە خەڵکی بیانی پێمان ئەڵێن: خەڵکی کورد عینادن. عینادی لەسەر وەرگرتنی مافی نەتەویمان لە جێی خۆیەتی، بەڵام عینادی لەسەر نابوتکردنی خۆمان عەقڵانی نیە.
لە ئێستایا سلێمانی بەس شارێک نیە. بەڵکو پێشگری پارێزگایەکە کە سنورەکەی لە پشدەر و بێتوینەوە دەست پێ ئەکات، هەتا ئەگاتە قەراخ و شارەزور و شارباژێڕ. سلێمانی مێرمنداڵەکەی جاران نیە. وشەی سلێمانی بوەتە یەکەیەکی سیاسی و ئیداری. ئیدارەی ئێستای سلێمانی بەدەست کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پەکەکەوەیە. ئەم قسەیە لە ڕوانگەی کادرێکی پارتیەوە ناکەم، بەڵکو ئەوە حەقیقەتێکی ڕون و عەیانە و هیچ کەس ناتوانێت حاشای لێ بکات. بۆیە ئەگەر خەڵکی سلێمانی هەر گلەییەکی هەیە، هەر لە کۆ نەکردنەوەی زبڵەوە بگرە هەتا موچە، ئەبێت یەخەی ئەو سێ لایەنە بگرن و بەس. چونکە لەوان زیاتر کەسیتر ساحێب دەسەڵات و قەرار نیە لەم شارە حەیاتەیا.

هیوادارم بەڕێوەبەرایەتی خۆجێیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شارە حەیاتەکە (هەمو دەڤەری ئەمدیو دێگەڵە) هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ئەم شارە بکات. ئەو شارەی کە جەنابی مام جەلال پێی ئەوت شارە حەیاتەکە. هەرکەسێک خزمەتی ئەم شارە (مەبستم هەمو ئەمدیو دێگەڵەیە) نەکات سەر بە ڕێبازی کوردایەتی سەرۆک مام جەلال نیە. بێگومان ئەم قسەیە بۆ هەمو کوردستان هەر لە زاخۆوە هەتا خانەقین ڕاستە و ڕەوایە. چونکە هەرکەسێک خزمەتکاری مەبدەئی خۆشگوزەرانی میللەتی کورد نەبێت بە هیچ جۆرێک سەر بە ڕێبازی بارزانی نیە.

ئاری محەمەد هەرسین

"کەس ناتوانێ سێ مانگ بەیەک مووچە بژی."سەعدی پیرەوتەبێژی یەنەکە
12/11/2023

"کەس ناتوانێ سێ مانگ بەیەک مووچە بژی."

سەعدی پیرە
وتەبێژی یەنەکە

Address

As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دووپشک: هێزی گەل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to دووپشک: هێزی گەل:

Share