كومەلی دادگەری ئەنجومەنی نۆی سلێمانی

كومەلی دادگەری ئەنجومەنی نۆی سلێمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from كومەلی دادگەری ئەنجومەنی نۆی سلێمانی, Media/News Company, As Sulaymaniyah.

09/01/2025

زنجیرە بابەتی مێژوو لەلایەن دکتۆر کامەران بابانزادەوە
وتاری یەکەم

02/01/2025

بەشێک لە کار و چالاکیەکانی ئەنجومەنی هەواری شاری کۆمەڵی دادگەری لە ساڵی ۲۰۲٤ دا

21/09/2024
عەلی باپیر: ♦ کێشەی ئێمە لە هەلبژاردن و پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ قوڵترە .♦ ڕۆژگارێك بوو دروشمی ئابووریی سه‌ربه...
17/07/2024

عەلی باپیر:

♦ کێشەی ئێمە لە هەلبژاردن و پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ قوڵترە .

♦ ڕۆژگارێك بوو دروشمی ئابووریی سه‌ربه‌خۆمان به‌رزكردبۆوه‌ كه‌چی ئێستا خه‌ڵكی كوردستان خوا خوایه‌تی ته‌نیا مووچه‌كه‌ی له‌ به‌غداوه‌ بۆ بێ

♦ عەقڵی تەسکی حزبیی و شەخسیی ئیدارەی ناڕێکی ئەم هەرێمە دەکات بۆیە دۆخەکە تادێت خراپتر دەبێت .

♦ سی و دوو ساڵه‌ نه‌مبینیوه‌ به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ خه‌می په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌ دابن، زیاتر خه‌می ئه‌وه‌یانه‌ خه‌ڵك دارده‌ستیان بێ و، له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان پێ بدا و، چه‌كیان بۆ هه‌ڵبگرێ.

♦ ئومێدبڕاو بووم له‌وه‌دا كه‌ حوكمڕانانی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیی و بوغرایی نغرۆ بوون، خۆیان ڕاست بكه‌نه‌وه‌



عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:

🔶 كێشه‌ی ئێمه‌ له‌وه‌ قووڵتره هەڵبژاردن بکرێ و پەرلەمان و حکومەتێکمان هەبێ، ئێمه‌ ته‌نیا به‌وه‌نده‌ مه‌دارمان ساز نابێ، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانه‌كه‌مان له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیمان نه‌بێ و، حكوومه‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیسلام و ڕه‌وشت و ئاكاری به‌رز و په‌سه‌ند نه‌بێ، به‌هره‌ وه‌رناگرین، به‌ڵكو له‌سه‌ریشیان قه‌رزدار ده‌بینه‌وه‌.

🔷 ئێستا خۆتان ده‌بینن حكوومه‌ته‌كه‌مان كاتی به‌سه‌ر چووه‌ و كار به‌ڕێكه‌ره‌، په‌رله‌مانیشمان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش، به‌ڵكو ڕۆژگارێك بوو دروشمی ئابووریی سه‌ربه‌خۆمان به‌رزكردبۆوه‌ كه‌چی ئێستا خه‌ڵكی كوردستان خوا خوایه‌تی ته‌نیا مووچه‌كه‌ی له‌ به‌غداوه‌ بۆ بێ، كه‌ له‌ ڕاستییدا ئه‌مه‌ شتێكی بچووكه.

🔶 سه‌ختیی دۆخه‌كه‌مان ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لایه‌نی ئابووریی، به‌ڵكو بناغه‌ی لاریی دۆخه‌كه‌ شێوه‌ی ئیداره‌دانی ئه‌م وڵاته‌یه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ و ناڕێك و ناسیستماتیك و دوور له‌ یاسا سه‌روه‌ریی و هه‌بوونی دامه‌زراوه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌برێ و، میزاجی كه‌سیی و حیزبیی به‌ڕێوه‌ی ده‌با، كه‌ ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عه‌قڵی بچووك و دڵی كه‌مبه‌ر و ته‌سك.

🔷 گه‌نج چ قوتابی بێ و خوێندبێتی چ بۆی نه‌كرابێ خوێندن ته‌واو بكا، ته‌ماشا ده‌كا هه‌موو ده‌رگاكانی به‌ ڕوودا داخراون و ئیشی ده‌ست ناكه‌وێ، بیستوومه‌ گوایه‌ ساڵانه‌ سه‌د هه‌زار (100000) ڤیزه‌ی كار ده‌درێته‌ هاوڵاتیانی بیانی بۆ كاركردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌د هه‌زار ده‌رفه‌تی كاركردنه‌ بۆ خه‌ڵكی خۆمان بڕه‌خسێنرێ، بێ كار له‌م هه‌رێمه‌ نامێنێ.

🔶 سی و دوو ساڵه‌ نه‌مبینیوه‌ به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ خه‌می په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته‌ دابن، زیاتر خه‌می ئه‌وه‌یانه‌ خه‌ڵك دارده‌ستیان بێ و، له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌نگیان پێ بدا و، چه‌كیان بۆ هه‌ڵبگرێ و له‌ خزمه‌تیان دابێ. كه‌ ئه‌مه‌ عه‌قڵیه‌تی وڵات به‌ڕێوه‌بردن نیه‌.

🔷 ئومێدبڕاو بووم له‌وه‌دا كه‌ حوكمڕانانی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیی و بوغرایی نغرۆ بوون، خۆیان ڕاست بكه‌نه‌وه‌. به‌ڵام نابێ بێ هیوا بین له‌ گۆڕینی دۆخه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی نائومید ده‌بن پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن و، له‌ ته‌نگانه‌دا ئه‌ژنۆیان ده‌شكێ و ده‌كه‌ون.

🔶 ئازایه‌تی ئه‌وه‌یه‌ له‌ ته‌نگانه‌دا خۆت ڕابگری، ئه‌گه‌رنا له‌ فه‌ڕه‌حناییدا هه‌موو كه‌س ئازایه‌. گه‌نج ده‌بێ هه‌ستی ڕاست و دروست و، هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ و مه‌ردانه‌ی هه‌بێ. هیچ شتێك وه‌كو نینۆكی خۆت پشتت ناخورێنێ، با ده‌ست له‌ ده‌ست و قوه‌ت له‌ خوا، خۆمان پێ كه‌م نه‌بێ.

🔷 پێویسته‌ په‌ند له‌ ڕابردوو وه‌بگرین، كه‌ گیرۆده‌ی ده‌ستی حوكمڕانانێكی خواروخێچ و گه‌نده‌ڵی، نابێ هه‌ر به‌ هه‌مان ڕێچكه‌دا بچیه‌وه‌، یان بچی به‌ دوای كه‌سێكی خراپتر بكه‌وی.

بەخشین بەردەوامە…کاروانێکی دیکەی هاوکاریەکان لە ڕێگەی کەشتیەوە دەنێردرێتە غەز*زەدەزگای خێرخوازیی بەخشین بەشداری لە كاروا...
25/04/2024

بەخشین بەردەوامە…
کاروانێکی دیکەی هاوکاریەکان لە ڕێگەی کەشتیەوە دەنێردرێتە غەز*زە

دەزگای خێرخوازیی بەخشین بەشداری لە كاروانی دەریایی گواستنەوەی هاوكاری دەكات

دەزگای خێرخوازیی بەخشین وەك یەكەم ڕێكخراو لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەشداری لە ڕەوانەكردنی هەزاران تۆن پێداویستی مرۆیی بۆ كەرتی غەز*زە لە ڕێگەی بەندەرە توركییەكانەوە بۆ فەڵەستین دەكات.

لە كاروانەكەدا هەوڵدەدرێت هاوكارییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە دەستی خوشك و برایان لە كەرتی غەز*زە بگەیەنرێت و ئەو گەمارۆ سەختەی قەواری زایۆنی بشكێنرێت.

#بەخشین #غەززە #بەوێنە

پەرلەمانی بێ پارتی دیموکرات فرسەتێکی کەم وێنەلەدونیای سیاسەتدا  هەل قۆستنەوە یەکێکە لەوفاکتەرانەی کە گۆڕانکاری سیاسی تێد...
18/04/2024

پەرلەمانی بێ پارتی دیموکرات فرسەتێکی کەم وێنە

لەدونیای سیاسەتدا هەل قۆستنەوە یەکێکە لەوفاکتەرانەی کە گۆڕانکاری سیاسی تێدا ڕوو دەدات هەندێک جار هەل قۆستنەوە باشترین فرسەت دەبێت بۆ گۆڕانکاری لە ناوخۆی حیزبەکانیشدا، هەربۆیە هێزە سیاسیەکانی کوردستان بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیشەوە هیچ کامیان ناتوانێت ڕکابەری بەرانبەرەکەی بکات لە پێشکەشکردنی کاری باشتر ،بۆ نمونە هەرگیز یەکێتی ناتوانێت کارێکی تەواو جیاواز بکات کە پارتی ئیحراج بکات بەوهۆیەوە لێی بەرێتەوە ئەوە بۆ پارتیش هەر ڕاستە ،سەربارەت بە بەناو ئۆپۆزسیۆنیش لە نێوان ئۆپۆزسیۆنی شەرمن و بێ دیدگاو موجامیل و هەندێ جاریش ئۆپۆزسیۆنی فریودەر هەرگیز ناتوانێت ببێ بە بەدیل بۆ دەسەڵاتێک کە گەمەکەریکی ئەساسیەو کەی ویستی ئۆپۆزسیۆن دەکاتە دەرەوەی گۆڕەپانەکە .
بەدیوەکەی تردا هێزە دەسەڵاتدارەکان هەوڵ دەدەن لەبەرانبەرەکانیان بەرنەوە بە کردنی هەڵەیەکی ستراتیجی وەک ئەوەی کە پارتی تێکەوتوە، ئۆپۆزسیۆنیش تەنها لەهەوڵی قۆستنەوەی هەڵەی بەرانبەرەکەیدایە کە پلەیەک یان دوان لە رکابەرەکەی پێش کەوێت ،ئەگینا ئۆپۆزسیۆنی کوردستان هەرگیز خۆی بە بەدیلی دەسەڵات نەزانیوە یان کاری بۆ نەکردوە ،ئەوەشی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن دەوترین جگە جوانکردنی وتار لەئەرزی واقع کارێکی ئەوتۆ نەکراوە.
بۆیە لەم هەل و مەرجەی کە هەڵبژاردن قەرار وایە لە مانگی (٦) ئەنجام بدرێت ، دەبێت وەک هەلێکی زێڕین سەیر بکرێت و هیچ هێزێکی سیاسی جالەدەسەڵات بێت ئێستا یان لە ئۆپۆزسیۆن بێت نابێت لەژێر هیچ بیانویەکدا رازی بێت بە دووبارە دواخستنەوەی هەڵبژاردن بەپێچەوانەوە هەر هێزێک رازی بێت بە دواخستنی هەڵبژاردن لەبەر بەشداری پارتی ،ئەوە با دڵنیا بێت هەر پارتیەو بەڵام لۆگۆیەکی تری هەیەو کۆمەڵە کادرێکی دیکۆر جیاوازی ناخ پارتی ئیدارەی دەدەن .
بۆیە ئەوکاتەی کە هەڵبژارن دەکرێت پارتی لەپەرلەماندا نییە ئەمانە روو دەدەن :
یەکەم : حکومەت زوو دروست دەبێت و ئۆپۆزسیۆنی جدییش دێتە مەیدان و چیتر پارتی ناتوانێت ئۆپۆزسیۆن بەکار بهێنێت.
دووەم : وەزیرەکان وەزیری حکومەت دەبن بەرپرسیاردەبن بەرانبەر کارو چالاکی خۆیان
سێیەم : سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان زۆر بەئاسانی بانگ دەکرێن بۆ پەرلەمان و لێپرسینەوەیان لێدەکرێت و دوریش نییە متمانەیان لێبسەرنرێتەوە.
چوارەم : یاسای بوجە دێتە پەرلەمان وتاوتوێ دەکرێت بەشەفافی.
پێنجەم : پەرلەمان قودسیەتی خۆی دەبێت و کەس ناتوانیت بەزەبری هێز سەرۆکەکەی بنێرێتەوە بۆ ئەمدیوی دێگەڵە.
شەشەم : لاینگرانی پارتی بەئازادانە خۆپیشاندان دەکەن دژ بەحکومەتی هەرێم .
حەوتەم : سامانی وڵات دیار دەبێت و کەس قۆرخی ناکات بۆ بنەماڵە .
هەشتەم : رۆژنامەنوس زیندانی ناکرێت و ناکوژێت و بێسەروشوێنیش ناکرێت.
نۆیەم : موچە لەبەغدادەوە بێت و تەوتین بکرێت کۆیلەکانیش ئازاد دەبن .
دەیەم : لەهەمووی خۆشتر رزگارمان دەبێت لەوتاری قەومەچیەتی و بازرگانی بەناوی کوردایەتیەوە

ئەگەر ئەمە ڕویدا ئەوەکاتە کورد دەبێتە خاوەنی حکومەتی کوردی ئەگینا هەر حکومەتی جووت بنەماڵە دەبێت و لێوارەنانێکش دەدرێت بەهەندێک .

سبحان الله فەرمودەکەی جابانی کوردی و حکومەتەکەی هەرێمجابانی کورد رضي الله عنه کە هاوەڵی پێغەمبەری خوا بووە صلى الله عليه...
27/03/2024

سبحان الله
فەرمودەکەی جابانی کوردی و حکومەتەکەی هەرێم

جابانی کورد رضي الله عنه کە هاوەڵی پێغەمبەری خوا بووە صلى الله عليه وسلم یەک فەرموودەی گێڕاوەتەوە کە باسی دوو کەس دەکات ئەوەی کە ژنێک یهێنێت و مارەییەکەی نەداتێ لە قیامەت دا وەک زیناکەر حەشر دەکرێت
وە کەسێک قەرزێک لە کەسێک بکات و نیازی نەبێت بیداتەوە لە قیامەتدا وەکوو دزێک حەشر دەکرێت

-عن میمون بن جابان سَأُحَدِّثُكُمْ بِحَدِيثٍ سَمِعْتُهُ يُحَدِّثُ بِهِ غَيْرَ مَرَّةٍ، وَلَا مَرَّتَيْنِ وَلَا ثَلَاثَ، يَقُولُ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: «أَيُّمَا رَجُلٍ تَزَوَّجَ امْرَأَةً تَزَوَّجَهَا يَوْمَ تَزَوَّجَهَا، وَهُوَ لَا يُرِيدُ أَنْ يُعْطِيَهَا مَهْرَهَا، لَقِيَ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَهُوَ زَانٍ، وَأَيُّمَا رَجُلٍ اسْتَدَانَ دِينَارًا، وَهُوَ لَا يُرِيدُ أَدَاءَهُ فَمَاتَ وَلَمْ يُؤَدِّهِ، لَقِيَ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ سَارِقًا»

ڕاگەیەندراوێك لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستانەوەبەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان حوكمڕانی خراپ و پڕ گەندەڵیی  و بێباكیی دەسەڵات...
19/03/2024

ڕاگەیەندراوێك لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستانەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

حوكمڕانی خراپ و پڕ گەندەڵیی و بێباكیی دەسەڵاتدارەكانی كارێكی كردووە كە ڕۆژ بە ڕۆژ قەیران و گرفتەكان زیاتر و مەینەتییەكانی خەڵكیش زۆرتردەبن .

زیاتر لە هەفتەیەكە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، پارەی پێویستی بۆ موچەی فەرمانبەران ناردووە، بەڵام بە بڕیارێكی چاوەڕوان نەکراولەلایەن حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمەوە دەستی بەسەرداگیراوە، لەكاتێكدا دەتوانێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ موچەی هەموو موچەخۆرانی دابەشبكردایە .

دەبوو ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە هەستی بەرپرسیارێتی هەبوایە كە لەم مانگی ڕەمەزاندا دەستی بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵكدا نەگرتایە كە تاكە سەرچاوەی ژیانی ئەو موچەیە یە.

تایبەت بەپرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنداین لەو كاتەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاریكردووە و، هیوادارین هیچ لەمپەرو ڕێگریەک نەخریتە بەردەم ئەنجام دانی پرۆسەكە .

هەرجۆرە ئینكاریەک کە وەستان بێ لەبەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فدراڵیی دا هەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی قەیرانی زیاتردەکاتەوە و دوورنیە چوارچێوە دەستوری و یاساییەکەی هەرێم لەدەست بدەین .

کۆمەڵی دادگەری کوردستان
ئەنجومەنی باڵا
۲٠۲٤/۳/۱۹

لەخۆتان پرسیوە بۆ هاوڵاتیان متمانەیان بە (هەژماری تۆ) نییە؟لەدونیای سیستەمە پێشکەوتووەکاندا کردنەوەی هەژماری بانکی زەرور...
18/03/2024

لەخۆتان پرسیوە بۆ هاوڵاتیان متمانەیان بە (هەژماری تۆ) نییە؟

لەدونیای سیستەمە پێشکەوتووەکاندا کردنەوەی هەژماری بانکی زەرورەتێکی هەنووکەییە و بەبێ ئەو هەژمارە کارەکان مویەسەر نابن بەڵام هیچ کەس و لایەنێک ناتوانن فشار دروست بکەن لەسەر هاوڵاتی کە دەبێت لەبانکێکی دیاری کراو بەتایبەتیش بانکی ئەهلی ئەو هەژمارە بکرێتەوە تەنها لەیەک باردا نەبێت کەوەزارەتەکان سەرپشک دەکرێن بۆ کردنەوەی هەژمار لە بانکێکی دیاری کراو ، ئەگەر دەشپرسن بۆ خەڵک و هاوڵاتی متمانەیان بە هەژماری ئێوە نییە فەرموون ئەوەش وەڵام :
یەکەم : کورتترین وەڵام ئەوەیە هاوڵاتیان لەئەزمونەوە ئەوەیان بۆ سەلماوە کە حکومەتی هەرێم جێگەی متمانە نییە.
دووەم : لە بیرتانە لە ساڵەکانی پێشوودا دەستکاری پارەی (٤٢) بانکتان کردبوو بە هەردوو لقی بانکی ناوەندی لەسلێمانی و هەولێر نزیکەی (٦) ترلیۆن دینارتان دەستکاری کردبوو لەو نێوەندەدا بانکی (TBI) کە زیاتر لە (٢) ترلیۆنی هی ئەو بوو ئێستەش لەبوجەی ساڵانەدا تۆمار دەکرێت و دەبێت بیدەنەوە، لەکاتی خۆیدا لەساڵی ٢٠١٧ بە بەڵگەی بانکی ناوەندی عێراق بڵاوم کردەوە نقەتان لێنەهات
سێهەم : بڕۆن بگەڕێن لە بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بپرسن بزانن (٢١) موڵکی بانکی رافیدەینتان چۆن تەحویل کردە سەر دەزگا و کادرەکانی حیزبتان بە بەڵگە هەمووم پێ وتن .
چوارەم : لەکاتی فرۆشتنی نەوتدا ئایا هەموو پارەکانتان گەڕاندەوە یان تەنها بەشێکی کەم نەبێت کەدواجار ئاشکرا بوو لە بانکێکی لوبنانی بڕی نزیکەی یەک ملیار دۆلار تان گیری خواردوە.
پێنجەم: لەنێو هەژمارەکەتاندا یەکێک لەوبانکانەی کەدیاریتان کردوە هی وڵاتێکە کە بانکی ناوەندیەکەی ئیفلاسی خۆی ڕاگەیاند.
شەشەم : مکوڕ بونتان لەسەر هەژماری تۆ و دیاری کردنی چەندبانکێکی دڵخوازی خۆتان و ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید ڕۆمانەکانی هاوڵاتیان پشتڕاست ناکەوە لە بێمتمانەبوون بە هەژماری تۆ.
حەوتەم: دەست گرتن بەسەر موچەی هاتووی هاوڵاتیاندا ئەوە ناسەلمێنێت کەئێوە نەک ئەوەی جێگەی متمانە نین هاوڵاتی پارە لای ئێوە دابنێین بەڵکو و بۆ ئەوەش ناشێن کە مامەڵەی دارایی بکەن و دەبێت (حجرتان بخرێتە سەر) وەک ئەوەی لە فیقهی ئیسلامیدا هاتوە.

بەینی خۆتان و خوا ئێوە لەجێی هاوڵاتی بن متمانەتان دەبێت بەهەژماری ئەوان
أحمد حاجی ڕەشید

بسم الله الرحمن الرحيموَسَكَنتُمْ فِي مَسَاكِنِ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِم...
05/03/2024

بسم الله الرحمن الرحيم

وَسَكَنتُمْ فِي مَسَاكِنِ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَنفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ وَضَرَبْنَا لَكُمُ الْأَمْثَالَ

کوردستانیانی خۆشەویست

٣٣ ساڵ بەرلە ئێستا، گەلی ئێمە لەدژی دەسەڵات و ڕژێمێک ڕاپەڕی و ڕایماڵیی، کە ٣٥ ساڵ ملهوڕانە حوکمی کرد و لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێکدا دژ بە گەلانی عێراق سڵی نەدەکردەوە .

ئەمساڵ لەکاتێکدا ساڵیادی ئەو ڕووداوەمێژوویەی میللەتەکەمان دەکەینەوە، کە هەرێمی کوردستان لە ئاستی ناوخۆیدا پەرتەوازە و حاڵی حوکمڕانییەکەی شکستخواردوو و شپرزە و ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەشمان لە سایەی سیاسەتی گەندەڵیی و ستەمکاریی هێزە دەسەڵاتدارەکان و گروپە دەستڕۆیشتووەکانی ناویان، لەوپەڕی خراپیی و دژواریدایە .

لەدیدی ئێمەدا، دەبوو دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان عیبرەتیان لە کەوتنی ڕژێمی بەعس و ڕژێمەکانی دیکەی ناوچەکە وەربگرتایە، بەڵام بەداخەوە کارێکیان کرد، کە زۆرێک لە خەڵکی کوردستان خەون بە ڕزگاربوون لەدەست و دەسەڵاتیانەوە ببینن !

٣٣ ساڵ حوکمڕانیی کوردیی، دەبوو ئەوەندە نمونەیەکی گەش و جوانی پێشکەشی نەتەوەکەی خۆی بکردایە، کە ئەگەر مەترسییەکیش ڕوبەڕوی هەرێمی کوردستان بوایەتەوە، خەڵک هاوشێوەی سەردەمی بەرلە ڕاپەڕین بە سەرو ماڵی خۆی بەرگریی لێبکردایە، بەڵام بەداخەوە ئێستا پێچەوانەکەی دەبینین !

دادگەریی بنەمای حوکم و دەسەڵاتە، ستەمکاریی و ملهوڕیش دژی دادگەرییە، هیچ دەسەڵات و ڕژێمێک ناتوانێ ڕەگ و ڕیشەی لەناو میللەتەکەی خۆیدا دابکوتێ، تا لە ڕەفتار و سیاسەت و مامەڵەی خۆیدا لەگەڵ میللەتەکەی، دادگەر نەبوبێ .

یادی ٣٣ ساڵەی ڕاپەڕین بەرز ڕادەگرین، وەک چۆن سەردەمی بەرلە ڕاپەڕین خەباتمان بۆ سەردەمێکی نوێی پڕ لە دادگەریی کرد، لە ئێستا و داهاتوشدا بەردەوامدەبین لە دژایەتی ستەمکاریی و هەوڵدان بۆ بەختەوەرکردنی میللەتی خۆمان .
لەئێستاشدا کەوادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە ،بەشداری کردنی هاوڵاتیان بەگەرم و گوڕی لەهەڵبژاردن باشترین ڕێگاچارەیە بۆگۆڕانکاری و کۆتایی هێنان بەپاوانخوازی و گەندەڵی و پشک پشکێنە....

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئەنجومەنی باڵا
٥/ ٣/ ٢٠٢٤

14/12/2023
دوو دوژمنی هاوشێوە
07/12/2023

دوو دوژمنی هاوشێوە

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647732626879

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كومەلی دادگەری ئەنجومەنی نۆی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to كومەلی دادگەری ئەنجومەنی نۆی سلێمانی:

Share