Lvin Plus

Lvin Plus لڤین؛ میدیایەکی سەربەخۆی ئازادە کار بۆگەیاندنی ڕاستییەکان دەکات بە رەچاوکردنی ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی

30/06/2025

📌ئایا ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد گرەنتی هەیە؟

📍ئێران پاداشتی نێچیرفان بارزانی دەداتەوە ؟

📍ئایا شەڕی ئێران و ئیسرایل تەواو بووە؟

ئەحمەد میرە

بارزانی وتی:قبوڵی ناکەم و تەیف سامیش وتی :قبوڵی مەکە و جادە تەختە و بیڵێ  نەک ئەم مانگە  تەنانەت تا ساڵی داهاتووش باسی م...
28/05/2025

بارزانی وتی:قبوڵی ناکەم و تەیف سامیش وتی :قبوڵی مەکە و جادە تەختە و بیڵێ نەک ئەم مانگە تەنانەت تا ساڵی داهاتووش باسی مووچە مەکە .

زۆرجار بارزانی وتویەتی :قبوڵی ناکەم و هەموو جارێکیش دەست بەتاڵ لێیدەرچووە! بارزانی تەنها بۆ ناوخۆی کوردستان دەتوانێ، قبوڵی نەکات دەنا هەڕەشەکانی لە قوشتەپە تێناپەڕن .

دەنا هەموو لایەک دەزانن پێگەی بارزانی لە سەنگی ناوچەکە دا چەندە؟!
بێگومان ئەو دەتوانێ پەرلەمان داخات و هەژماری من بسەپێنێ و گزیبکات و خەڵک بکوژێ و گەندەڵی بکات بەڵام هەرگیز ناتوانێ لە پردێ ناوی مارکتێک بگۆڕێ .
ئێستا بەغداد زۆر لاوازە و بەڕەکەی دڕاوە و پاشاکەی لە ژێر هەڕەشەی ئەمریکادایە بەڵام، بۆ هیچ هەڕەشەیەکی ئەو تەیف سامی شان بە عەباوە هەڵناتەکێنێ .

دواکەوتنی ئەمجارەی مووچە و نەناردنی لە ئەستۆی قبوڵی ناکەمی جەنابی بارزانیدایە ،ئەگەر سەرکەوتوو نەبێ لە جێبەجێکردنی هەڕەشەکەیدا شکۆی جارێکی دی دێتەوە سەر ساجی عەلی.
بۆیە پێوویستە پارتی لە پێناو شکۆی سەرۆکەکەیدا نەک لە پێناو قووتی خەڵکدا هەموو خۆچەماندنێک بۆ تەیف و سودانی ئەنجامبدات و مووچە بێنێت .
ئەگەر گرێبەستەکانی ئەمریکا هێندە مەزنن و مەسرور پێی مەسرورە و حاشییەکانی بارەگا سەمای گەمژێتی بۆ دەکەن دەبا لوتف بکات و بڕێک لە کەرامەتی سیاسی خۆی بخاتە گەڕ و مووچەکە بێنێت .

زۆر لە مێژە وتوومە ،پارتی لە هەرێم شێرە و لە بەغداد شێرە بەفرینەیە !!

هەرچەندە بڕواناکەم بارزانی باوک هێندە بێتفاقی سیاسی بێت و لە بەردەم تەیفی کچی سامیدا بچەمێت !چاوەڕێدەبین مووچە دێت یان جارێکی دی بە چرپەوە تەکلیف دەکەین تا بەغداد لوتف بنوێنێ و گیرفانی مووچەخۆران گەرمبکاتەوە!!!!!

ئەحمەد میرە

خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانى هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە
28/10/2024

خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانى هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە

لڤین خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیراندا گردبوونەوە و باس لەوەدەکەن، حکومەت دانانى مۆلیدە ئەهلییەکانى داوە بە کۆمپانیایەکى کەرتی

28/10/2024

مەزڵوم عەبدی: هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ هێنانەکایەی دیالۆگ و دانوستان لەنێوان هەسەدە و تورکیا

پەیجی سەرەکی دەزگای میدیای لڤین لایک بکەن ⬅️Lvin Press
28/10/2024

پەیجی سەرەکی دەزگای میدیای لڤین لایک بکەن ⬅️Lvin Press

Address

As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Lvin Plus posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share