
17/06/2025
خورما تەنها میوەیەک نییە! خواردنێکی پڕ لە ماددە خۆراکییەکانە کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستیمان هەیە.
یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش:
خورما پڕە لە دەوامی و ماددە ڕیشاڵییەکان، کە هەستی پڕی دروست دەکەن و خواردنە نێوان کاتەکانی نانخواردن کەم دەکەنەوە. شەکری سرووشتی وەک جێگرەوەیەکی باشی شەکری دەستکردە. (ئاگادار بە! بەڵام بە شێوەیەکی مامناوەند بخۆن بەهۆی شەکری زۆرەوە)
دەبێتە هۆی بەهێزکردنی تەندروستی ددان و ئێسک:
خورما سەرچاوەیەکی باشە بۆ مەگنیسیۆم و فسفۆر و کالسیۆم، کە پێکهاتە سەرەکییەکانی ئێسکن و ددانن و یارمەتی بەهێزی و تەندروستییان دەدەن.
چارەسەرێکی باشە بۆ ئەوکەسانەی خوێنیان کەمە (کەمخوێنی):
بەهۆی بەرزی بڕی ئاسنی سرووشتییەوە، خورما یارمەتیدەرە لە زیادکردنی هەمووگلۆبین و مامەڵەکردن لەگەڵ کەمخوێنی، بەتایبەتی کەمخوێنی بەهۆی کەمی ئاسنەوە.
یارمەتی دەرە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی:
خورما پڕە لە ڤیتامینەکانی گروپی B (وەک B6) و ماددەی پانتێریک (کە یارمەتی دروستکردنی هۆرمۆنەکانی دەروون دەدات). هەروەها مەگنیسیۆمەکەی کاریگەری ئارامبەخشە و یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەستکردن بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.