دیجیتاڵ میدیای "NEX" وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت، براندێکی میدیایی بیرکەرەوەی پێشکەوتوو و گشتگیر و داهێنەر دادەنێت.
ئامانجی ئێمە، گێڕانەوەی چیرۆکە هەواڵ و شیکردنەوەی ئەو روداوانەن لە ئاستی ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهان رودەدەن.
دیجیتاڵ میدیای "NEX" وەک پێگەیەکی دیجیتاڵی نوێ، نایەوێت بەشێک بێت لەو دەنگە نەشازەی ئێستا لە میدیای کوردیدا زاڵە و وەرگرانی کورد زوبانی بێزار کردووە.
ئێمە ئامانجانە بە قەبا
رەی خۆمان مۆدێلێکی نوێی کاریی میدیای پێشکەشی وەرگرەکانمان بکەین، ئەویش بە کارکردن لەو گۆشە فەرامۆشکراوە سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و زانستیانەی وەرگر دەخوازێت زانیاری لەبارەیانەوە وەربگرێت.
ڕوماڵی کاری ئێمە فروان نییە بەڵام قوڵبوونەوەیە لەسەر هەموو ئەو پرسانەی بۆ وەرگرانی کورد گرنگن، ئەوەیش بە پێشکەشکردنی هەواڵ و زانیاری و ڕاپۆرتی نوسراو و بینراوە.
دیجیتاڵ میدیای "NEX" لەگەڵ دەستبردن بۆ گۆشە فەرامۆشکراوەکان، ڕوماڵی ئەو ڕودانەی ڕۆژ دەکەن کە لەسەر ئاستی ناوخۆ، ناوچەکە و جیهان ڕودەدەن و ڕەهەندی گشتییان هەیە، بەڵام لە ڕوماڵی ئەم ڕوداوانەشدا بەردەوام هەوڵی دۆزینەوەی گۆشەی جیاواز دەدات و تەنها لە یەک گۆشەوە هەواڵ بۆ وەرگران ناگوازێتەوە.