05/08/2026
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چوارچێوە و واژۆکردنی پڕۆژەکە رایگەیاند، ئەو واژۆیە بە مانای هێنانەدی برایەتیی هەزاران ساڵەیە و وتی، 86 ملیۆن هاوڵاتی و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێی سوودمەند دەبن.
وتیشى، لە ڕێگەی پارێزەرانەوە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە کە لە زیندانی یەدرنە زیندانیکراوە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵیدا هەیە.
باخچەلی جەختى لەسەر لێدوانەکانی پێشووی کردەوە کە دەبێت دەمیرتاش بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەی خۆی و ئەحمەد تورک و ئەحمەد ئۆزەر کە قەیوومیان لە شوێن دانراوە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و داواشی کرد، مافی هیوا بۆ عەبـ.ـدوڵا ئۆجـ.ـەلان-یش دەستەبەر بکرێت.
ئەوەشى وت، ئامانجیان ئەوەیە ئارامی و سەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکەدا بەدیبێت.