فەرهەنگی تۆ Your Dictionary

فەرهەنگی تۆ Your Dictionary ماڵی ئەقڵە لێکنزیکەکانە بۆ نووسینەوەی فەرهەنگی کورد.
ئاگاداریی +18

کچانی ڕۆهەڵاتی کۆڵبەرکچانی ڕۆژ، هەڵاتی کۆڵبەرمبە هەوڵ و ماندوو بون و سەربەرزمبەدەست دێنی بژێوی ژیان و نانیتۆ ئەو مرۆڤەی،...
06/09/2025

کچانی ڕۆهەڵاتی کۆڵبەر

کچانی ڕۆژ، هەڵاتی کۆڵبەرم
بە هەوڵ و ماندوو بون و سەربەرزم

بەدەست دێنی بژێوی ژیان و نانی
تۆ ئەو مرۆڤەی، بەڕوی ژیانا وەستاوی

تاڵێ لە بستکت نادەی بەشای جیهانی
بە جمووجۆل و چالاکیت دەکەی کۆلبەری

خەم خۆری، بەدەست دێنی بژێوی
زۆر ژیر و مەردی سەردانا نەوێنی

لە کۆڕ و کۆمەڵ، هەر خۆت پیاوی
هەوڵی پەرست، بە هەموو ڕێ و شەڕی

هەرچۆن ڕۆژ و شەو بگۆڕێت بێگومان
تۆ بەرزترین ئەو شاخەی کە لە ژیانی

بەریتانیا
٢٠٢٥/٩/٤
بەڵێن

ساقیساقی بۆم تێکە یەک پێکێ شەراببا تێر مەستمکا وەک چەوری کەبابچەوری کەباب و شەراب نامکوژێئازار ئەمکوژێ دوور لە دایک و با...
01/09/2025

ساقی

ساقی بۆم تێکە یەک پێکێ شەراب
با تێر مەستمکا وەک چەوری کەباب
چەوری کەباب و شەراب نامکوژێ
ئازار ئەمکوژێ دوور لە دایک و باب

ئەم دابڕانەم ڕۆژێک ئەم کوژێ
غوربەتیش زیاتر گیانم ئەکێشێ
تەنیا هەتوانە بۆ و زام و دەردەم
چارەسەریشە یەک خەستە پێکێ

بە پێکێ شەڕاب دڵم خۆش ئەبێ
بە تەسەوف بێت ئەو دنیام نابێ
لێرە دڵخۆشبم ئەو دنیام لە چی؟
ڕوح لاشەی چۆڵکرد کوا بەئاگا دێ؟

بەریتانیا
٢٠٢٥/٩/١
بەڵێن

بانێکەو دوو هەوا٣١ی ئابی ٩٦ هێزی دوژمنتان هێنایە سەر خۆئەمساڵیش لەئابدا پەلاماری یەکتاندا خۆ بەخۆپێمبڵێن ئەوەتان لە چی و...
01/09/2025

بانێکەو دوو هەوا

٣١ی ئابی ٩٦ هێزی دوژمنتان هێنایە سەر خۆ
ئەمساڵیش لەئابدا پەلاماری یەکتاندا خۆ بەخۆ
پێمبڵێن ئەوەتان لە چی و ئەمەشتان لە چی ؟
دوژمنتان هێنا بۆ یەکدی و ئازاشن خۆ بە خۆ

بەریتانیا
٢٠٢٥/٨/٣١
بەڵێن

پڕ قەد و باڵاتشیعرێکت بۆ ئەنوسم کە پڕ قەد و باڵات بێکوا جوانی تۆ بە دوو سێ دێڕ وەسف ئەکرێ؟قژت ڕەشمار و نیگرۆ چاویشت قەتر...
28/08/2025

پڕ قەد و باڵات

شیعرێکت بۆ ئەنوسم کە پڕ قەد و باڵات بێ
کوا جوانی تۆ بە دوو سێ دێڕ وەسف ئەکرێ؟

قژت ڕەشمار و نیگرۆ چاویشت قەترانی ڕەش
هەر کەسێ تۆ ئەبینێ دڵ و دەرونی گەشە بێ

برۆی کەوانیت ڕایەڵە ئاوا وەک مانگی چواردە
کە سەیری ئەکەیت ئەڵێی خوایە ئەبێ چی بێ؟

هەر دوو گوێیەکەت کە جوتێ گوارەت تێکردون
زۆرت لێ جوانە کاتێ ئەم بەرو بەری پێ ئەکرێ

دەم و چاوو ڕومەتت لەگەڵ لێوو چەناگەکەت
هێندە وردیلەو جوانن هەرگیز چاو درکی پێناکرێ

وردە خاڵ و گەردنت ساف ئەڵێی کارگی ژێر دارە
هەر چەنێ سەیریان بکەیت بەدڵ سەبوریت ناێ

قۆڵ و باسکی نەرم و شل تیایە بازنە و خڕخاڵ
گۆزە ئەنێتە سەر شان ئەوەنەیتر بریسکەی دێ

شان و سینەو کەمەری ئەوانیش ڕەونەقیان جوان
بە زۆری جوانی ئافرەت لە کەمەر و سینەی دێ

قەدی هەر وەکو شمشاڵ سنگ و بەرۆکیشی پڕ
ئەو سینگە نەرم و شلە دوو سێوەکەی لەرەیدێ

نەخۆش کە ئەیانبینێ هیچ هەست بەئازار ناکا؟
قامکی جوانە باریکە بریسکەی موستیلەکەیدێ

بەقاچ و پێ و هەنگاوی لە ڕۆینی مراوی ئەکا
ئەڕوا بە سەری پەنجە ئەچێ بۆ مەڕ دۆشینێ

لە جوانیەکەی تێر نابی سانیەو ڕۆژ لێی بڕوانی
هەرگیز ئەقڵ نایبڕێ کە ئەوە لە گڵەوە هاتبێ

ڕۆیشتنی لە سەر خۆ جوان و بە نەرم و نیانی
بۆ باغ و بێستان ئەچێ یا ژوانی کانی و ئاوێ .

بەریتانیا
٢٠٢٥/٨/٢٨
بەڵێن

تەمەنخەرمانی تەمەن ئەوەنەی نەماوەهاکا لەنکاوێ وتی و کردی ماڵاوەگەشتی تەمەنمان هەتا ئێرە بووهیچ سودی نامێنێ لێرە بەدواوە؟...
26/08/2025

تەمەن

خەرمانی تەمەن ئەوەنەی نەماوە
هاکا لەنکاوێ وتی و کردی ماڵاوە
گەشتی تەمەنمان هەتا ئێرە بوو
هیچ سودی نامێنێ لێرە بەدواوە؟

ئەوا من ئەڕۆم جێ پێم هەڵنەگری
بەدوامدا نەیەیت هیچ بۆشم نەگری؟
چارەنوسمان هەر ئەوەی ئەخواست
نە من قوربانی و نە تۆش بۆم بمری

ئەگەر هەر ئەڕۆیت تۆ خۆت ئازادی
خەندەیەک نەکەیت بۆ پەشیمانی
ئەوە زۆر سەختە لە دوای دابڕان
من بە هەر حاڵ تۆ دەرچی بێوەی

٢٠٢٥/٨/٢٦
بەڵێن

کە ڕۆشتیکە ڕۆشتیت هەوارت چۆڵ کردلە خۆشیەکانا منت بێ بەشکردکاتێ کە ڕۆشتی جێتهێشم بەتەنیایی لەو ڕۆژەوە  پێمەوە دیارە بێ تۆ...
24/08/2025

کە ڕۆشتی

کە ڕۆشتیت هەوارت چۆڵ کرد
لە خۆشیەکانا منت بێ بەشکرد

کاتێ کە ڕۆشتی جێتهێشم بەتەنیایی
لەو ڕۆژەوە پێمەوە دیارە بێ تۆیی

زۆر چاوەڕێم کرد بۆ گەڕانەوەت
کەیێیتەوە و بئاڵێم لەقەدوباڵات

ئەوەنەی نەهەنگێ هەوام هەڵمژی
ئەو بە بێ هەوا هەرگیز ناتوانێ بژی

منیش بێ تۆیی و لەم دنیا و ژیانە
هەسەکەم ئێستا وام لە ناو زیندانە

بەرتانیا
٢٠٢٥/٨/٢٤
بەڵێن

ئێمە چین و کێینمرۆڤ پێویستە یەکەم خۆی بدۆزێتەوەئینجا لە دەورو بەرو شتەکان بکۆڵێتەوەتاوەکو نەزانی خۆت چیت و تۆ کێیت؟هەرگی...
22/08/2025

ئێمە چین و کێین

مرۆڤ پێویستە یەکەم خۆی بدۆزێتەوە
ئینجا لە دەورو بەرو شتەکان بکۆڵێتەوە

تاوەکو نەزانی خۆت چیت و تۆ کێیت؟
هەرگیز ناتوانیت ئەو خۆڵە ببێژیتەوە

بیرو ڕاکان زۆر ئاڵۆزن و هەرگیز ناتوانی
بیروڕا ئاڵو گۆڕ کەیت و بیانفرۆشیتەوە

بەگشتی مرۆڤەکان هەمومان نوستوین
ئەبێ کەی لەو خەوە خۆشە ئاگابێینەوە؟

هەر کاتێ ئاگاییت هەستی کرد تۆ کێی؟
ئەو کاتە شتەکان لات پێچەوانە دەبنەوە

هەر یەکێ لە ئێمە هیچ شتێک نازانین ؟
خۆزگە ئەمە وەک ئاوی کانی ڕون ئەبۆوە

خۆمان نازانین چۆن و لە کوێوە هاتوین؟!
هەر یەکێ بۆ خۆمان شتمان دروستکردوە

ئاوا وەک پورەی هەنگ بەپرش و بڵاوی
تا وەکو جارێتر ورد بەخۆمانا نەچینەوە

ژیانی ئێمە هەمووی لاسایی و دووبارەیە
بەئاگایی و تێگەیشتن خۆمان ئەدۆزینەوە

گۆڕانکاری ئەوەیە کە بزانی خۆت چیت؟
کەس شتێکی تازەی نەهێناوە و نەکردوە

کێ ئەزانێ بۆ یەکەم جار ئێمەی مرۆڤ؟!
چۆن و لە کوێوە هاتویتە سەر زەویەوە؟!

بەریتانیا
٢٠٢٥/٨/٢٣
بەڵێن

22/08/2025

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when فەرهەنگی تۆ Your Dictionary posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share