BMC Live

BMC Live لاپەرەی فەرمی بی ئێم سی لە فەیسبووک

19/08/2026

🔴'لە دوای کاتژمێر 11:00ـەوە چوونە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغەیە'

پەرژین حەسەن لەوێیە؛ باسی ئەو رێکارانەتان بۆ دەکات کە بۆ پاراستنی 'گۆیژە و ئەزمەڕ' لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە گیراونەتەبەر..

🔴'ئەو کارمەندەی بە چـ.ـەقـ.ـۆ هێرشیکردە سەر بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق دەستگیرکرا'بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ...
19/08/2026

🔴'ئەو کارمەندەی بە چـ.ـەقـ.ـۆ هێرشیکردە سەر بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق دەستگیرکرا'

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند؛ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادقی بەڕێوەبەرایەتیمان ئەو کارمەندەیان دەستگیرکرد کە بەچـ.ـەقـ.ـۆ هێرشیکردبووە سەر بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتبار (و، ح، ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (230) لەیاسای سزادان راگیراوە و بنکەی پۆلیسی سەیدسادق پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە رێکخستووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

🔴نرخی ئێستای بەنزین لە هەولێر؛ لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە 1795 دینار
19/08/2026

🔴نرخی ئێستای بەنزین لە هەولێر؛ لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە 1795 دینار

'نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی شارباژێڕ بۆ هەواری شار دەستیپێکرد'سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە ئامانجی خزمەت...
19/08/2026

'نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی شارباژێڕ بۆ هەواری شار دەستیپێکرد'

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری ژێرخانی گشتی شاری سلێمانی و ئاسانکاریی بۆ هاتووچۆی شۆفێران، هەروەها پاڵپشت بەو بەرنامەیەی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان داڕێژراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، کاری هەڵگرتنەوەی سایدێکی شەقامی سەرەکی شارباژێڕ دەستیپێکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستە سەرەتا سایدی هاتن لە فلکەی نزیک تونێلی پێشڕەوەوە بە ئاڕاستەی شەقامی سەرەکی هەواری شار بەربەست کراوە و کاری هەڵگرتنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت؛ بۆ ئەوەی ئامادە بکرێت بۆ سەرلەنوێ قیرتاوکردنەوە.

19/08/2026

قاوەخانەیەکی بەشێوەیەکی جیاواز لە سلێمانی کردووەتەوە؛ ناوەکەم لە میزۆپۆتامیاوە هێناوە و باسی بەشە کوردییەکەی دەکەم

بزانە چۆن بیرۆکەکەی بۆ هاتووە؟

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی بەسەرکردەوە و لەلایەن رێباز محە...
19/08/2026

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی بەسەرکردەوە و لەلایەن رێباز محەمەد خەلیل، بەڕێوەبەری گشتی و ستافی فڕۆکەخانەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆک و یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئامادەیبوون، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەشکردن بەبۆنەی ناونانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی و پشتگیری و پشتیوانی بۆ کارەکانیان دەربڕی و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ فڕۆکەخانە خواست بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و گەشتیاران.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە دووپاتیکردەوە، ناوی سەرۆک جەلال تاڵەبانی شانازییەکی گەورەیە بۆ سلێمانی و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ووزەیەکی زیاتر دەداتە بواری خزمەتگوزاری فڕۆکەوانی و گەشبینین بەپشتیوانیتان، ئاماژەی بەوەشکرد، بەوپەڕی پەرۆشییەوە کاردەکەین بۆ پێشخستنی فڕۆکەخانە تا لەئاست گەورەیی ناوەکەیدا ببێتە پێشکەوتووی فڕۆکەخانەکان.

19/08/2026

سوپاسی شنیار ئەنوەر دەکەین بۆ بەدەمەوەهاتنی داواکارییەکەمان و نۆژەنکردنەوەی خوێندنگەکەمان

چەندین جار داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کرد بۆ نۆژەنکردنەوەی، بەڵام نەهاتن بە دەممانەوە..

پشتیوان محەمەد، بەڕێوەبەری خوێندنگەی گەل لە رانیە

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت؛ بەرلەوەی کورتەنامەکانی پشت...
19/08/2026

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت؛ بەرلەوەی کورتەنامەکانی پشتڕاستکردنەوە رابگیرێن ژمارەی جێگرەوە بۆ هەژمارەکانتان زیاد بکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکو...
19/08/2026

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی دووپاتیکردەوە، کەرکوک نموونەی پێکەوەژیان و تەباییە، پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دابینکردنی مافی رەوای کەرکوکییەکان بەبێ جیاوازی.

بی ئێم سی زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی مووچە و خانەنشینی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی رێکخراوەکان - هەڵوەشاوە بڵاودەکاتە...
19/08/2026

بی ئێم سی زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی مووچە و خانەنشینی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی رێکخراوەکان - هەڵوەشاوە بڵاودەکاتەوە

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when BMC Live posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to BMC Live:

Shortcuts

Share