19/09/2026
دانا ئامانج، سەرۆکی فراکسیۆنی بابلیۆن لە پەرلەمانی کوردستان، وەڵامی لاهور شێخ جەنگی دایەوە و ڕایگەیاند، ڕەیان کلدانی هیچ برازایەکی نییە و ئەو چیرۆکانەی باس لە وەرگرتنی بەرتیل دەکەن دروستكراون. ئاماژەی بەوەشکرد، "فەرماندە ڕەیان، نکۆڵی لەوە ناکات کە پاڵپشتی دۆست و هاوپەیمانەکانی دەکات".
دانا ئامانج ئەمڕۆ شەممە لە ڕونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەو دەنگۆیانەی لەسەر ڕەیان کلدانی بڵاوکراونەتەوە دورن لە ڕاستی و تەنها "سیناریۆن". ئەو چیرۆکانەی باس لە بونی كوژرانی برازایەکی کلدانی لەلالەزار یان وەرگرتنی 4000 دۆلار وەک بەرتیل دەکەن، "ئۆتۆ-ئەپدەیتن" و لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخەکەدا دەگۆڕدرێن، چونکە ڕەیان کلدانی لە بنەڕەتدا هیچ برازایەکی نییە تا کارەکتەری ناو ئەو چیرۆکانە بێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی بابلیۆن هێرشی توندیكردە سەر لە لاهور شێخ جەنگی و تۆمەتباریكرد بەوەی "لە قۆناغی پێشودا خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بوە لەسەر جموجۆڵی هەندێک لایەن لە هەولێر و ناردنی ئەو زانیارییانە بۆ بەغدا". جەختیشی کردەوە کە "فەرماندە ڕەیان، نکۆڵی لەوە ناکات کە پاڵپشتی دۆست و هاوپەیمانەکانی دەکات".