كانياو نيوز 24

كانياو نيوز 24 Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from كانياو نيوز 24, News & Media Website, Baghdad.

تۆڕێکی ئیسلامی بێلایەنە، هەوڵی گواستنەوەی هەواڵی موسڵمانان دەدات و پشتگیریان دەکات، هەروەها دژایەتی ستەمکاران دەکات و ڕیسوایان دەکات.

کەناڵەکەمان لە تیلیگرام:
ـ https://t.me/Kanyaw_News24 ـ

25/07/2025

🎙️ سرود

سرودی ◀️ کوردێ هەڵگری ئەم بەرنامە بێ.

🌸 جەژنە پیرۆزەتقبل اللە منا و منکم صالح الأعمال کانیاو نیوز 24 جەژنی پیرۆزی ڕەمضان لە مسوڵمانان پیرۆز دەکات ، پەروەردگار...
30/03/2025

🌸 جەژنە پیرۆزە

تقبل اللە منا و منکم صالح الأعمال

کانیاو نیوز 24 جەژنی پیرۆزی ڕەمضان لە مسوڵمانان پیرۆز دەکات ، پەروەردگار پەرستشەکانی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت ، داوای گەردن ئازادی لە مسوڵمانان دەکەین و گەردنی هەموو مسوڵمانان ئازاد بێت ، هیوا خوازین ئەم جەژنە کۆتا جەژن بێت کە ڕەوشی ئومەتی ئیسلام بەم شێوە بریندارە و زام لەسەر لاشەیە ببینین .

هەروەها پیرۆزبای زیاتر لەو مسوڵمانانە زیاتر دەکەین لە هەر تەمەن و ڕەگەزێکدا بن هەوڵی سەرخستنی ئیسلام دەدەن و پشتیوانی مسوڵمانانن .

🔷 بەدواداچوونەکان فـەزڵــی دە شـەوی کـۆتــایـی ڕەمەزان :پێغەمبەری خۆشەویستمان محەمەد - صلى الله عليه وسلم - دەربارەی ئەم...
26/03/2025

🔷 بەدواداچوونەکان

فـەزڵــی دە شـەوی کـۆتــایـی ڕەمەزان :

پێغەمبەری خۆشەویستمان محەمەد - صلى الله عليه وسلم - دەربارەی ئەم شەوە فەرموویەتی:

" مَنْ قَامَ لَیْلَةَ القَدْڕ إیمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ "

واتە: ھەر کەسێ شەوی قەدر زیندو بکاتەوە و باوەڕی پێی ھەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێ.

دایکمان عائیشەی خێزانی پێغەمبەر - رضي الله عنها - گێڕاویەتییەوە: " ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەگەر زانیم چ شەوێک شەوی قەدرە، چی بڵێم لەو شەوەدا ؟
فەرمووی: بڵێ:

اللھُمَّ إِنَّکَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّی "
واتە: خوایە تۆ لێ بوردەیت و لیبوردنت خۆش ئەوێ، لێم ببورە.

25/03/2025

🗓 بەرواری ڕۆژێکی نوێ

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

ئەمڕۆ سێ شەمە دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ

ــ 25 ی ( رمضان ــ 09 )ی 1446 کۆچی

ــ 5 ی ( خاکەلێوە-بەهار ــ 1 ) ی 2725 کوردی

ــ 25 ی 03 ی 2025 زاینی

25/03/2025

کانیاو نیوز 24:
کانیاو_نیوز_24
🌹٢٥ یاسای بە پێز و جوان لەسەر چۆنییەتی مامەڵە کردن لەگەڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان

1. یاسای یەکەم
( ئیسلام، ئيمان، ئیحسان )
موسڵمان ڕۆژووەکەی ناشکێنێت.
ئیماندار رۆژووەکەی لاوازناکات.
چاکەکار ڕۆژووەکەی چەندجارەدەکات.
سێیەم لوتکەی هەرەمە لە ڕەمەزاندا لە وێ بە.

2. یاسای دووەم
( ئیمان و ئیحتیساب )
نەڵێی ڕۆژوو بۆ جەستە ساغڵەمییە و شەونوێژ وەرزشە ئەگەر بەهەشت و دۆزەخت لەبەرچاو نەبێ خۆت ماندومەکە.

3. یاسای سێیەم
( پاشیو و فتارە )
پاشیوی مەعنەوی ماناکانی( لا حول ولا قوة الا بالله ) دەگرتەوەخۆی و فتارەی مەعنوی ماناکانی( استغفار ) دەگرتەوە خۆی یەکەم داوای پشتبەستنە بە خودا بۆ ئەنجامدانی بەندایەتی دووەم داوای لێبوردن لە خودا لەبەر کەموکورتیمان لە بەندایەتی.
بەم دووە [ إیاك نعبد وإیاك نستعین ] دێتە جێ.

4. یاسای چوارەم
( سەخاوەت و تیلاوەت )
زۆری تیلاوەی قورئان زیادکردنی بەخشینی ماڵ و سامان نیشانەی قەبووڵ بوونی نوێژی و ڕۆژووە لە ڕەمەزان

كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدَ النَّاسِ وَكَانَ أَجْوَدُ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ وَكَانَ يَلْقَاهُ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ، فَيُدَارِسُهُ الْقُرْآنَ…
( متفق علیه ).

5. یاسای پێنجەم
( ئەنجامدان و قەبووڵ بوون )
ئەگەر خودای پەروەردگار دەرگای ئەنجامدانی نوێژ و ڕۆژووت بۆ کردبێتەوە مانای ئەوەنییە دەرگای قەبووڵ کراوەیە.!
مەرجی قەبووڵ بوون قورسە:[ إِنَّمَا یَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡمُتَّقِینَ ] کەواتە لە پاڕانەوە و ئیستغفار غافل نەبە.

6. یاسای شەشەم
ئارامگرتن لە سەر بەتاڵی زک لە خواردن و خواردنەوە ئاسانە بەڵام تێکۆشان بۆ بەتاڵکردنی دڵ لە حەسەد و لوتبەرزی و ڕییابازی قورسە.!
غایەتەکە دڵە لێی ئاگاداربە [ إلا من أتى الله بقلب سلیم ]

7. یاسای حەفتەم
لە کاتە پیرۆزەکاندا چاکە و خراپە چەندجارەدەکرێن خۆ پارێزی لە خراپەکاری گرنگتر و قورسترە لە دەستچوونی چاکەکاری.
مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ فِي أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ…
( رواه البخاری ).

8. یاسای هەشتەم
گرنگ نییە لە ڕەمەزاندا چەند ختمەی قورئان دەکەیت گرنگ ئەوەیە بتوانی ئایەتێک هەڵبژێری و بیکەیتە دروشمی ژیانت.!
{ أَفَلَا یَتَدَبَّرُونَ ٱلۡقُرۡءَانَ أَمۡ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقۡفَالُهَاۤ }

9. یاسای نۆیەم
با دایک و باوک خەمی ڕۆژووی کوڕ و کچەکانیان بێت بيانپارێزن لە مار و دوپشکی موبایل و ئایپاد.!
[ یأیها الذین ءامنوا قوا أنفسكم وأهلیكم نارا ]

10. یاسای دەیەم
ڕەمەزان خولێکی یەک مانگی ڕاهێنانە لەسەر لادانی سیفەتە نەخوازراوەکان و بەدەستخستنی سیفەتە خوازراوەکان ئاگاداربە هیچ نەبێ سیفەتێک دەستنیشان بکە و بەدەست بەتاڵی لە خولەکە دەرنەچی.

11. یاسای یازدەیەم
( سفرەی فتار )
ڕۆژووی دەوڵەمەندێک قەبوڵە کە لە سەر سفرەی فتارە خەمی سفرەی هەژارە.
رۆژووی هەژارێک قەبووڵە کە خەمی بەتاڵی سفرەی فتارەی نییە بەڵکو خەمی قەبوڵبوونی ڕۆژووەکەیەتی.!

ليس المؤمن الذي يشبع وجاره جائع الى جنبه»رواه البيهقي في شعب الايمان.

12. یاسای دوازدە
( مەرجی دانی زەکات )
بزانە خودا پێویستی بە زەکاتی تۆ نییە ( هو الغنی ). هەژاریش پێویستی بە زەکاتی تۆ نییە( خودا ڕازقە ).
تەنها تۆ پێویستیت بە بەخشینی زەکاتە تاوەکو بەندایەتیت بۆ خودا بنوێنی ئەگەر هەست بەم پێویستییە نەکەی زەکات مەدە.!

13. یاسای سێزدە
( گەڕان بە دوای مستەحەق )
گەڕان بە دوای کەسی موستەحق و هەژار کرنگترین و قورسترین بەشە لە پڕۆسەی بەخشینی زەکات هەر لەبەر ئەمەش زەکاتدان کارێکی دامەزراوییە پێویستە پێشتر کاری بۆ بکرێت...

لَيْسَ الْمِسْكِينُ الَّذِي يَطُوفُ عَلَى النَّاسِ، تَرُدُّهُ اللُّقْمَةُ وَاللُّقْمَتَانِ وَالتَّمْرَةُ وَالتَّمْرَتَانِ، وَلَكِنِ الْمِسْكِينُ الَّذِي لَا يَجِدُ غِنًى يُغْنِيهِ وَلَا يُفْطَنُ بِهِ، فَيُتَصَدَّقُ عَلَيْهِ، وَلَا يَقُومُ فَيَسْأَلُ النَّاسَ
(رواه البخاری).

14. یاسای چواردە
( بەخشینی زەکات بە خوشک وبرا )
زەکات بە خۆشک و براکانت مەدە نەک لە بەر ئەوەی دروست نییە بەڵکو لەبەر ئەوەی عەیبە تۆ دەوڵەمەند بی خوشک و براکانت هەژار.!

بعثني الله بكسر الاوثان و صلة الارحام
رواه احمد (بنحوه)

15. یاسای پازدە
( بەخشینی زەکات بە دۆست و برادەر و خزم و کەس )
زەکات بەکارمەهێنە بۆ دیارخستنی باڵادەستیت بەسەر خزم و کەس و دوست و برادەردا.

وَرَجُلٌ تَصَدَّقَ بِصَدَقَةٍ فَأَخْفَاهَا حَتَّى لَا تَعْلَمَ شِمَالُهُ مَا تُنْفِقُ يَمِينُهُ
(رواه البخاری).

16. یاسای شازدە
( بەخشینی زەکات بە دایک و باوک )
ئەوەی دەپرسێت: ئەرێ دروستە زەکات بە دایکم یان باوکم بدەم!؟ پێویستە وەڵام بدرێت بە فرمێسکی چاوان نەک بە فەتوای زانایان

17. یاسای حەڤدە
( گەڕاندنەوەی مافەکان )
زەکات بەکارمەهێنە بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانت وەکو لێخۆشبوونی قەردی مردوو.

18. یاسای هەژدە
( گەڕان بەدوای حەڵالکردنی حەرام )
ئەگەر بە دوای مامۆستایکدا دەگەڕێی پێت بڵێت ماڵەکەت زەکاتی لێناکەوێت خۆت ماندوومەکە نەدانی زەکات باشترە لە حەڵاکردنی نەدانی زەکات بە فێڵبازی.

19. یاسای نوزدە
( هەڵاتن لە دانی زەکات )
ئەوەی لە زەکات هەڵدێت بە کڕینی ئەو کەرەستانەی کە زەکاتیان لێناکەوێت کێشەکەی لە بیروباوەردایە نەک لە مەسەلەێکی ئیجتهادی حەڵال و حەرام.!

20. یاسای بیست
( زەکات دەرکردن لە ماڵی حەرام )
ئەگەر پارەی حەرام و گەندەڵی و بەرطيل و دزیاریت هەیە بیگەڕێنەوە و خۆت لێی ڕزگار بکە نەکەی زەکاتی لێ دەرکەی چونکە گەر وا تێبگەی خودا حەرام قەبوڵ دەکات کافردەبی.!

إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لَا يَقْبَلُ إِلَّا طَيِّبًا
(رواه مسلم).

{ یاساکانی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ڕەمەزان } بەشی چوارەم کۆتایی

21. یاسای بیست و یەک
( ڕزگاربوون لە هەژاری )
مەبەست لە زەکات بەخشین ڕزگاربوونی دەوڵەمەندە لە هەژاری پێش هەژار چونکە هەژاری لە جۆری بەخیلی ترسناکترە لە هەژاری لە جۆری نەبونی ماڵ.

22. یاسای بیست و دوو
( ليلة القدر )
شەوی قەدر شەوی دابەزینی قورئانە لە ئاسمانان و مەبەست لە شەوی قەدەر دووبارە دابەزاندنەوەی قورئانە لە دڵان نەک کۆبوونەوە لە ماڵ و مزگەوتان وەک کۆبوونەوەی ئاهەنگ گێڕان.!

23. یاسای بیست و سێ
( زەکاتی سەرفترە )
گۆڕینی خۆراک لە زەکاتی سەرفترەدا بە پارە وەک ڕەچاوکردنی مەصلەحەتی هەژاران ڕوخستە لای هەندێک زانایان بەڵام دانی خۆراک وەکو خۆی مانەوەیە لەسەر یەقین و دەرچوونە لە خیلاف دەستی پێوە بگرە.

24. یاسای بیست و چوار
( داخستنی مزگەوتەکان )
ئەگەر کلیلی کردنەوەی مزگەوت بەدەست تۆ نەبێ کلیلی کردنەوەی دڵت بۆ چاکەکاری بەدەست تۆیە...
یان ئەگەر لەبەر هەر هۆکارێک قەدەغەکرای بچیتە مزگەوت ئەوا هیچ هۆکارێک قەدەغەت ناکات مزگەوت بهێنیتە ناو دڵت دووەم غایەتە با دڵەکانمان هەموو کات جێی نوێژ و زیکرو دوعا بن وەکو مزگەوتەکان....

25. یاسای بیست و پێنج
( بەراوردی دوو ڕەمەزان )
ئەگەر لە ڕەمەزانی ئەم ساڵدا زیاتر خۆت ئامادەنەکردبێ بە چاکەکاری لە ڕەمەزانی پار ئەوا خەسارەت مەندی چونکە ئەم ساڵ لە چاو پار لە مردن نێزکتری بە یەک ساڵ.!

خوایە هیدایەت و ڕێی ڕاست و نیەتی پاکمان پێ ببەخشە......

10/03/2025

🔵دەرخەری ڕاستیەکان | کوردی - عربي
لە : ( ئایا پارەی زەکات بۆ کەناڵی ئاسمانی جائیزە ؟ ) .

تەنها خیانەت لە قوڕئان و رسول الله (صلی الله علیه وسلم) ناکەن بە شاردنەوە و شێواندنی ماناکانی ئایەت و فەرموودەکان ، بەڵکو خیانەت لە شێخەکانی خۆشیان ئەکەن بەوەی ئەگەر شێخەکانیان جار جارە شتێك بڵێن کە لەگەڵ هەواو هەوەسی ئەمان نەگونجێت ئەوە ئەمان تا بۆیان بکرێت لە خەڵك بەگشتی و بەتایبەت لە دەروێشەکانیان ئەشارنەوە ، خۆ ئەگەر قسەکەش بڵاوبوویەوە ئەوە بە جۆرەها شێوە مانای قسەکە ئەگۆڕن و تەئویل بۆ قسەی شێخەکانیان ئەکەن و تەداخولی نیەتیان ئەکەن و

عربي

🔵الشيخ_مدخليكان_صالح_الفوزان في : (هل يجوز إخراج زكاة مال القناة الفضائية؟).

لا تخون القرآن والنبي صلى الله عليه وسلم فقط بإخفاء وتحريف معاني الآيات والأحاديث بل تخون مشايخها أيضًا بقول ما لا يناسب أهوائهم يخفون الأمور وخاصة عن رهبانهم ولكن إذا انتشرت الكلمة يغيرون معنى الكلمة بطرق مختلفة ويفسرون كلام مشايخهم ويتدخلون في نواياهم

10/03/2025

🗓 بەرواری ڕۆژێکی نوێ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

ئەمڕۆ سێ شەمە دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ

ــ 11 ی ( رمضان ــ 09 )ی 1446 کۆچی

ــ 21 ی ( ڕەشەمەی ــ 12 ) ی 2724 کوردی

ــ 11 ی 03 ی 2025 زاینی

04/03/2025

🗓 بەرواری ڕۆژێکی نوێ
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

ئەمڕۆ سێ شەمە دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ

ــ 4 ی ( رمضان ــ 09 )ی 1446 کۆچی
ــ 14 ی ( ڕەشەمەی ــ 12 ) ی 2724 کوردی
ــ 04 ی 03 ی 2025 زاینی

🔵 پیاوچاکانی ئومەتئایا چیرۆکی ئەو پیاوچاکەت بیستووە کە 40 چل ساڵ بەڕۆژوو بوو بەبێ ئەوەی خێزانی پێی بزانێت؟
16/02/2025

🔵 پیاوچاکانی ئومەت

ئایا چیرۆکی ئەو پیاوچاکەت بیستووە کە 40 چل ساڵ بەڕۆژوو بوو بەبێ ئەوەی خێزانی پێی بزانێت؟

16/02/2025

🔵 دەرخەری ڕاستیەکان | کوردی - عربي - English

لە منداڵیدا وام دەزانی ئەگەر نوێژ نەکەم اللَّهُ سزام دەدات، بەڵام ئێستا دەزانم نوێژ نەکردن سزادانەکەیە.

عندما كنت صغيراً كنت أظن أن الله سيعاقبني إذا لم أصلي، أما الآن فأعلم أن عدم الصلاة هو العقوبة.

When I was a child, I thought that Allah would punish me if I did not pray, but now I know that not praying is the punishment.

16/02/2025

🗓 بەرواری ڕۆژێکی نوێ

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

ئەمڕۆ 1 یەك شەممە دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ

ــ 17 ی ( شعبان ــ 08 )ی 1446 کۆچی

ــ 27 ی ( ڕێبەندان ــ 11 ) ی 2724 کوردی

ــ 16 ی 02 ی 2025 زاینی

15/02/2025

🗓 بەرواری ڕۆژێکی نوێ

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

ئەمڕۆ شەممە دەستپێکی ڕۆژێکی نوێ

ــ 16 ی ( شعبان ــ 08 )ی 1446 کۆچی

ــ 26 ی ( ڕێبەندان ــ 11 ) ی 2724 کوردی

ــ 15 ی 02 ی 2025 زاینی

Address

Baghdad
10081

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كانياو نيوز 24 posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share