
10/03/2025
به‌شداریی رێكخراوی ئاران له كۆنفراسێكی نێوده‌وله‌تی له وڵاتی سریلانكا.
رۆژانی 24-26/02/2025 رێكخراوی ئاران بۆ په‌ره‌پێدانی كلتوری مه‌ده‌نی به‌شداریی كۆنفراسێكی نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌سه‌ر خۆنجاندن و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیان له پرسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا، كه له‌شاری كۆڵۆمبۆی پایته‌ختی سریلانكا به‌رێوه‌چوو، كۆنفراسه‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی توێژینه‌وه‌ی خۆگونجاندن به‌رێوه‌چوو، كه رێكخراو و پسپۆرانی ژینگه و ته‌ندروستی و خۆراك له وڵاتانی باشوری گۆی زه‌وی ئه‌ندامن تیایدا و رێكخراوی ئارانیش ئه‌ندامی هاوپهیمانیهتیهكهیه.
به‌شداربووان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ گفتوگۆی چڕیان كرد له‌سه‌ر چۆنێتی خۆگونجاندن لهگهلً گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوهه‌واو رێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پلانی پاراستنی ته‌ندروستی و بهرٍێوهبردنی سه‌رچاوه ئاویه‌كان و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و دیاركردنی ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و رێكخراوه‌كان و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه.
هه‌ر له‌و كۆنفراسه‌دا، هه‌ردوو رێكخراوی ئاران و ئیرۆ، كه ته‌نیا دوو رێكخراوی به‌شداربوو بوون له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ورده‌كاری گرفته ژینگه‌یی و ته‌ندروستی و خوراكی و ئاویه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیان بۆ زیاتر له بیستوپێنج پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی بواره‌كه خسته‌روو، كه ئه‌وانیش زۆر به وردی و به شاره‌زایی و په‌رۆشه‌وه به‌شدارییان كرد له‌وه‌ی چی باشه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی ژینگه‌دا بكرێت، چونكه چاره‌سه‌ربوونی گرفتی ژینگه كاتی زۆری ده‌وێت و ده‌بێت مرۆڤایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌دا بگونجێنێت و هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان بدات.
هه‌ردوو رێكخراو به هاوبه‌شی و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاركردن له‌سه‌ر راسپارهدانی كۆنفراسه‌كه به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به هه‌رێمی كوردستان.