27/03/2026
بەیاننامەیا حزبا شیوعی یا کوردستانی ب هەلکەفتا سالڤەگەرا دامەزراندنێ
جەماوەرێ خۆڕاگرێ کوردستانێ
هەڤرێ و تێکۆشەرێن ڕێکا ئازادی و دادپەروەریێ
حزبا شیوعی یا عێراقی و حزبا شیوعی یا کوردستانی د ٣١ێ ئادارێ دا، یادا ٩٢ سالیا خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانا خۆ بلند رادگرن. د ڤێ یادێ دا، سەرێ ڕێز و نەوازشێ بۆ شەهیدان و بەرخۆدانا بنەماڵێن شەهیدێن حزبێ د چەمینین، ئەوێن کو خوشتڤیترین کەسێن خۆ پێشکێشی گەل و نیشتمانێ خۆ و بلندراگرتنا ئالا سوور یا حزبا خۆ کرین.
سڵاڤێن گەرم بۆ خەباتکارێن دێرینێن حزبا مە، ژ پێشمەرگێن قارەمان و زیندانیێن سیاسی و تێکۆشەرێن ڕێکخستنێن نهێنی یێن قۆناغێن سەختێن خەباتێ دهنێرین . سڵاڤ ل وان دۆست و لایەنگرێن حزبێ بن یێن کو د هەمی قۆناغان دا و ب هەر شێوەیەکی د شیانێن وان دا بیت، هاریکار و پشتهەڤالێن مە بووینە و پشکەکا گرنگن ژ مێژوویا خەبات و تێکۆشانا حزبا مە.
حزبا شیوعی یا عێراقی و حزبا شیوعی یا کوردستانی ، شانازیێ ب مێژوویا خۆ یا (٩٢) سالیێ دکەن ، کو پێشەنگێن خەباتا نیشتمانی و چینایەتی بووینە ، ژ مانگرتنێن کێکاران بگرە حەتا سەرهلدانێن جۆتیاران، ژ خەباتا قوتابی و لاو و مامۆستایان بگرە هەتا داکۆکیکردن ژ مافێن ژنان و دادپەروەریا جڤاکی و یەکسانی و مافێن مرۆڤی، ڕۆڵەکێ پێشەنگ گێڕایە. د تێکۆشانا سەر جاددە و مانگرتن و خۆپێشاندانان دا هەتا خەباتا پێشمەرگایەتیێ، دژی ڕژێمێن دیکتاتۆر یێن ئێک ل دویڤ ئێک یێن حوکمڕانیا عێراقێ ڕاوەستیاینە.
حزبا شیوعی د داکۆکیکرنێ دا ژ مافێن گەلێ کورد و گەهشتن ب بریاردانا مافێ چارەنڤیس، د ڕێزێن پێشیێ یێن خەباتکاران دا بوویە و ڕویبریبوونا هزرا شۆڤێنی و دەمارگیریا نەتەوەیی بوویەوە. هەروەسا پشتهەڤالەکێ بەردەوامێ مافێن پێکهاتەیێن نەتەوەیی یێن عێراقێ و کوردستانێ بوویە و د پرۆگرامێ خۆ دا جێگیر کرییە و بۆ تێکۆشایە. هەر ژبەر هندێ ژی بوویە کو د ڕێزێن وێ دا و د تێکۆشانێ دا وەک حزبەکا نیشتمانی دەرکەفتییە و د ناڤ هەموو پێکهاتەیێن گەلێ عێراق و کوردستانێ دا ئەندام و ڕێکخستن هەبووینە. هەتا ئەڤڕۆ، مینا داربەڕووێن کوردستانێ، ڕهو و ڕیشالێن وێ بەلاڤ بووینە. ئاستەنگ و سەختیێن خەباتێ و پیلانێن نەیار و دوژمنان زۆر بوون، بەلێ جانێ بەرخۆدانێ ب بەرزی هێلایە.
ئەڤڕۆ د دەمەکێ دا کو یادا ڕۆژەکا مێژوویی و تەمەنێ پڕ تێکۆشانێ یێ حزبا مە دکەین، دەڤەر ڕووبەڕووی شەڕەکێ سەخت و مالوێرانکەر بوویە، کو ململانێیا هەژموون و پاوانخوازی و دەستبسەرداگرتنا سەروکانیێن وزێ و پێشێلکرنا یاسایێن نێڤدەوڵەتی و سەروەریا وەڵاتانە، و ڕێگرە ل دیارکرنا چارەنڤیسێ گەلان ب دەستێ وان بخۆ.
د سایەیا شەڕەکێ سەپاندنی دا، نیشتمان و گەلێ مە و گەلێن دەڤەرێ و جیهانێ ڕیبریبوویا کارەساتەکا وێرانکەر دبنەڤە. ئەم باوەر دکەین کو شەڕ چو جار نەبوویە ڕێکا چارەسەریا ئاریشان و بجهئینانا دیموکراسیێ و مافێن گەلان، بەلکو هەژاری و نەخۆشی و پەنابەری و گرانی و بێکاریێ زێدەتر دکەت. لەورا حزبا مە هەمی دەمان دژی شەڕی ڕاوەستایە و دیالۆگ و ڕێزگرتن ل سەروەریا وەڵاتان و پێگیربوون ب یاسایێن نێڤدەوڵەتی و مافێ گەلان بۆ بڕیاردانا چارەنڤیسێ وان، ب بژاردەیەکا ڕاست زانییە و بۆ خەباتێ دکەت.
حزبا مە داخوازێ ژ دەسهەلاتدارێن هەر دوو حکومەتێن هەرێمێ و بەغدا دکەت کو، د گەل هەبوونا ئالۆزیان ، د ئاستێ پێدڤیاتیێن وەڵاتیان دا بن د دابینکرنا مووچە و ژیانەکا ئارام و خزمەتگوزاریان دا و کەمتەرخەم نەبن . هەروەسا هەولێن خۆ بەرفرەهتر بکەن بۆ کاراکردنەڤەیا پەرلەمانی و پێکئینانا کابینەیا نوی یا حکومەتێ ، کو پاشخستنا وێ پێشێلکرنەکا ڕوونا دەستووری و یاسایییە.
حزبا شیوعی یا کوردستانی ، بانگەوازیا هەمی لایەنێن سیاسی دکەت کو د ئاستێ ڤێ قۆناغێ و ڕەوشا نوو دا بن. داخواز دکەت کو ژ پێخەمەت بەرژەوەندیا گشتی ، جوداهی و بەرژەوەندیێن بەرتەنگ یێن حزبی بدەنە لایەکی و کار بۆ ڕێکخستن و ئێکخستنا شیانێن جەماوەرێ گەلێ مە بکەن، ب ڕاوێژ و گوتار و بەرنامەیەکێ کاری یێ هەڤپشک ، بۆ دابینکرنا پێدڤیاتیێن ژیانێ و ئارامیا وەڵاتیان و پاراستنا نیشتمانێ مە ژ مەترسیێن شەڕی.
سڵاڤ ل یادا (٩٢) سالیا خەبات و تێکۆشانا حزبا شیوعی یا عێراقی و حزبا شیوعی یا کوردستانی .
سەربلندی و شکۆمەندی بۆ شەهیدێن حزبێ و بزڤا ڕزگاریخوازی یا نیشتمانی.
حزبا شیوعی یا کوردستانی
کۆمیتەیا ناڤەندی
دوماهیا ئادارا ٢٠٢٦
بەیاننامەی حزبی شیوعی کوردستان بەبۆنەی یادی دامەزراندنیەوە
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
هاوڕێیان و تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و دادپەروەری.
حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی كوردستان له ٣١ی ئازاردا یادی ٩٢ ساڵەی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانیان بەرز ڕادەگرن.
لەم يادەدا سەرى ڕێز و نەوازش بؤ شەهيدان و بەرخۆدانى بنەماڵەی شەهیدانی حزب دادەنەوێنين، کە ئازیزترین ڕۆڵەکانیان بەخشیوەتە گەل و نیشتمانەکەیان و بەرزڕاگرتنی ئاڵای سووری حزبەکەیان.
سڵاوی گەرم بۆ خەباتگێڕانی دێرینی حزبەکەمان لە پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانى سياسى و تێکۆشەرانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی قۆناغە سەختەکانی خەبات دەنێرین.
سڵاو لەو دؤست و لايەنگرانەى حزب کە لە هەموو قؤناغێكدا وبەهەرشێوەیەک لەتوانایاندا بووبێت هاوکارو پشتیوانمان بوون و بەشيَكى گرنگن لە مێژووى خەبات و تێكؤشانى حزبمان.
حزبی شیوعی عێراق وحزبی شیوعی کوردستان، شانازی بە مێژووی ٩٢ ساڵەی خۆیانەوە دەکەن،کە پێشڕەوی خەباتی نیشتمانی و چینایەتی بوون، لە مانگرتنەکانی کرێکارانەوە بۆ ڕاپەڕینەکانی جوتیاران، لەخەباتی قوتابیان ولاوان و مامۆستایانەوە بۆ داکۆکی لە مافەکانی ئافرەتان و دادپەروەری كؤمەڵايەتى ویەکسانی و مافەکانی مرۆڤ ڕۆڵی پێشڕەوانەیان بینیوە. لە تێکۆشانی شەقام ومانگرتن و خۆپیشاندانەوە بۆ خەباتی پێشمەرگانە، لەدژی ڕژێمە دیکتاتۆرە یەک لەدوای یەکەکانی حوکمڕانی عێراقدا بووە.
حزبی شیوعی لەداکۆکیکردن لەمافەکانی گەلی کوردو گەیشتن بە مافی چارەى خؤنووسين،لەڕیزی پێشەوەی خەباتگێڕاندا بووە و ڕووبەڕووی عەقڵیەتی شوڤێنی و دەمارگیری نەتەوەیی بووەتەوەو پشتیوانی بەردەوامی مافی پێکهاتە نەتەوەییەکانی عێراق بووە و لەپڕۆگرامی خۆیدا جێگیری کردووەو بۆى تێكۆشاوە ، هەرلەبەر ئەوەش بووە لەڕیزەکانیداو لە تێکۆشاندا وەک حزبێکی نيشتمانى دەرکەوتووەو لەهەموو پێکهاتە کانی گەلی عێراق وکوردستاندا ئەندام و ڕێکخستنی هەبووە، تا ئەمڕۆ بە وێنەی دار بەڕووەكانى كوردستان ڕەگ و ڕیشەی بڵاو بۆتەوە ، ئاستەنگ و سەختىيەکانى خەبات و پیلانی نەياران و دوژمنان زۆر بوون ، بەڵام گيانى بەرخۆدانى بە بەرزى هێشتۆتەوە .
ئەمڕۆ لەکاتێکدا یادی ڕۆژێکی مێژوویی و تەمەنی پڕ تێکۆشانی حزبەکەمان دەکەینەوە، ناوچەکە ڕووبەڕووی شەڕێکی سەخت و ماڵوێرانکەر بووەتەوە، کە ململانێی هەژموون و پاوانخوازی و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکانی وزە وپێشێلكردنى ياسا نێودەوڵەتیەکان و سەروەرى ووڵاتانە و ڕێگرە لە دیاریکردنی چارەنوسی گەلان بە دەستی خۆیان.
لەسایەی شەڕێكى سەپێنراودا ، نیشتمان وگەلەکەمان و گەلانی ناوچەکە و جیهان ڕووبەڕووی کارەساتێكى وێرانكەر دەبنەوە، ولەوباوەڕەداین کە
شەرِ نەبووەتە رِێگايەك بؤ چارەسەرى گرفتەکان و هيَنانەدى دیموکراسی وبەدیهيێنانى مافی گەلان ، بگرە هەژاری و نەخۆشی و ئاوارەیی و گرانی و بێکاری زیاتر پەرە دەسەنێت، هەربۆیە حزبمان هەمیشە دژی شەڕ وەستاوەتەوە و دیالۆگ و ڕێزگرتن لەسەروەری ووڵاتان و پابەند بوون بەیاسا نێودەوڵەتییەکان و مافی گەلان لەبڕیاردانی چارەنوسیان بەدەستی خۆیان بەبژاردەیەکی ڕاست زانیوەو خەباتی بۆ دەكات .
حزبمان داواکارە لە دەسەڵاتدارانی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد وێڕای بارگرژی و ئاڵۆزیەکان ، لە ئاست پێداویستیەکانی هاووڵاتیاندا بن لەدابینکردنی موچەو ژیانێکی ئارام و خزمەتگوزاریەکان كەمتەرخەم نەبن و هەوڵەکان فراوانتر بکەن بؤ کارا کردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت كە دواخستنی ، پێشێلكارى ڕوونی دەستوری و یاساييە .
حزبی شیوعی کوردستان ،بانگەوازی هەموو لایەنە سیاسیەکان دەکات کە لە ئاستی ئەم قۆناغە و دۆخە نوێیەدابن و داوا دەكات لە پێناو بەرژەوەندى گشتىيدا جياوازييەكان و بەرژەوەندى بەرتەسكى حزبى بەلاوەبنێن كار بؤ رِێكخستن و يەكخستنى تواناكانى جەماوەرى گەلەکەمان بکەن و بە ڕاوێژ وگوتار بەرنامەى کارى هاوبەش بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیان وئارامی هاوڵاتیان و پاراستنى نیشتمانەکەمان لە مەترسییەکانی جەنگ.
سڵاو لەیادی ٩٢ ساڵەی خەبات و تێکۆشانی حزبی شیوعی عێراق و حزبی شیوعی کوردستان.
سەربەرزی وشکۆمەندی بۆ شەهیدانى حزب و بزوتنەوەى ڕزگارى نيشتمانی .
حزبی شیوعی کوردستان
کۆمیتەی ناوەندی
کۆتایی ئازاری ٢٠٢٦