Mohammed Gardi

  • Home
  • Mohammed Gardi

Mohammed Gardi هەمیشە هەوڵبدە بەکارەکانت خەلکی سودت لێببینن

ئەم پەیچە تایبەتە بە کارەکانی خۆم و هەندێک لەو بابەتانەی کە رۆژانە لە پەیچەکان و وێبسایتە کوردیەکان و بیانایەکان بڵاو دەکرێنەوە من دووبارە لێرەی بلاو دەکەمەوە بۆ دوو مەبەست
1- بۆ ئاگاداری و زانیاری ئێوەی بەرێز
2- بۆ ئەرشیفی کردنی بابەتە بەسوودەکان

هەر پێشنیارێک یاخود زەرەرێکی ئێوە لەم پەیچەداهەیەی دەتوانن نامەی تایبەت بنێرن

هەر پرسیارێکتان هەیەی لەسەر ئەم بابەتانەی کەلەخوارەوە ئامەژەم پێداوە دەت

وانن نامەی تەیبەت بێنرن

کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی بەگشتی، ئینتەرنێت، وێباسایت و دروست کردنی، کامێرای فۆتۆ و ڤیدیۆ، کاری وێنەگری و دەست کاری کردنی، ڤیدیۆ و مۆنتاژ کردن لەگەڵ جۆرەکانی ڤیدیۆ و بەرنامەکەنی مۆنتاژ کردن و لێدەری ڤیدیۆکان، دیزاین و بەرنامەکانی

هەمیشە هەوڵبدە بەکارەکانت خەلکی سودت لێببینن

ڕاپۆرتی سەنتەری ڕاگەیاندنی ژمارەیی عێراقی DMC لە سالی 2024 سەبارەت بە رێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەلایەتی لە عێراق ، راپ...
15/02/2025

ڕاپۆرتی سەنتەری ڕاگەیاندنی ژمارەیی عێراقی DMC لە سالی 2024 سەبارەت بە رێژەی بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەلایەتی لە عێراق ، راپۆرتێکی شۆک هێنەرە بۆ بازاری کاری عێراقی چونکە ژمارەکان بە شێوەیەکن تۆڕی لینکدئین رێژەی بەکارهێنەرانی زۆر نزمە بە بەراورد بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تری وەکو تیک تۆک و فەیسبوک و ئینستاگرام ، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە خاوەن کار و ئەوانەش کە بە دوای کاردا دەگەڕێن بە چالاکی بەشداری ئەو تۆڕە ناکەن .
بە پێی راپۆرتەکە لە عێراقدا 31.91 سی و یەک ملیۆن و نۆسەد و دە هەزار بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەیە و بەو شێوەی لای خوارەوە دابەش بووە :
تیک تۆک 31.0 ملیۆن .
فەیسبوک 19.30 ملیۆن
یوتیوب 22.80 ملیۆن
ئینستاگرام 18.25 ملیۆن
سناپ چات 17.74 ملیۆن
ئێکس 2.55 ملیۆن
لینکدئین 1.90 ملیۆن

ئەو داتایە دەرخەری ئەوەیە کە پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری هاوڵاتی عێراقی بە تایبەتی ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن بەشداری تۆڕی لینکدئین بکەن و لە ڕێگەیەوە بتوانن سوود وەربگرن لە خزمەتگوزارییەکانی ئەو تۆڕە .

30/07/2024

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی هاوڕێیەتیە
بۆ پەیچەکان باشترین هاورێن

I have reached 15K followers! Thank you for your continued support. I could not have done it without each of you. 🙏🤗🎉
23/07/2024

I have reached 15K followers! Thank you for your continued support. I could not have done it without each of you. 🙏🤗🎉

[شوێن پێی دیجیتاڵی]شوێن پێی دیجیتاڵی شوێن پێی ئەو زانیاری و داتایانەیە کە کەسێک لەڕێگەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە بەجێی د...
17/05/2024

[شوێن پێی دیجیتاڵی]
شوێن پێی دیجیتاڵی شوێن پێی ئەو زانیاری و داتایانەیە کە کەسێک لەڕێگەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە بەجێی دەهێڵێت.

خەڵکی چەند بە ئاسانی و بێ بیرکردنەوە لە سۆشیاڵ میدیاکانیاندا زانیاری کەسی و ژیانی تایبەتی خۆیان بڵاو دەکەنەوەو شوینپێی خۆیان بەجێ دە‌هێڵن!
بێ خەبەر لەوەی ئەو شوێن پێیانە بریتین لە داتای زۆر گرنگ و بەسوود بۆ کەسانێک لە ڕێگەی ئەو داتایانەوە دەتوانن بزانن ژیانت چۆن بەڕێوە دەبەیت، چی بەکار دەهێنیت، دڵخوازترین شتەکانت چین، کەسە نزیک و دوورەکانت کێن و هتد...!
ڕەنگە لەڕیگەی ئەم زانیاریانەوە بتوانن گەورەترین زیانت پێ بگەیەنن بێ ئەوەی گوومان بکەیت و هەست بە خۆت بکەیت!
زۆر جار هەندێک کەس دەڵێت "ئاخر من بەس ئەو کەسانەم لەلایە کە خزم و هاوڕێمن و باش دەیان ناسم."
بە بڕوای من ئەو کەسانەی کە سەرەتا دەبێت لێیان بترسیت و ئاگادار بیت کەسە نزیکەکانی ژیانتن!، چونکە ئەوان دەبن بە کەلێنێکی هەستیار و ڕاکێشانی سۆزت بۆ بوونت بە نێچیر لە ڕیگەی بە ئامانج گرتنی ئەوان لە سەرەتاداو هەڵخەڵەتاندنی تۆ.
ئەم بابەتە زۆر لە پێشتر هەبووەو جێی مەترسی بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئێستا زیرەکی دەستکرد (AI) ئەی-ئای زۆر باڵادەستە ئەم بابەتانە زۆر مەترسی دارتربوون!
هەموومان بیستوومانەو بینیومانە کە تونراوە دەنگی هونەرمەندی کۆچکردووی بەناوبانگ (حسن زیرەک) بۆ گۆرانی نوێ و میلۆدی نوێ بەکار بهێنرێت بە شێوەیەکی ورد کە وا هەست بکەی ئێستاش لە ژیاندایەو بەرهەمی نوێی هەیە!
کەواتە بە نموونە ئەبێت لە خۆمان بپرسین چی ڕوو دەدات گەر دەنگی ئێمە بەکار بهێنرێتەوە وەک بەڵگەیەک بۆ تێوەگلان و کردنی تاوانێک لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە کە ئێمە هیچ پەیوەندییەکمان دوور و نزیک لە هەبوونی تاوانەکە نییە!؟

بابەتەکە زۆر لەوە قوڵتر و ئاڵۆز ترە کە من بتوانم لێرە بە چەند دێڕێک ڕوونی بکەمەوە.
تاکە پێشنیاری من ئەوەیە بە دوور بن لە پۆست کردن و بڵاو کردنەوەی بابەتی خێزانی و کەسی خۆتان و ئەو ڕووداوانەی لە ژیانتان ڕوو دەدەن.

پانێلێکی ئەپڵ بە ئایفۆن 15 پرۆ وێنەی دەگیرێتتیمی پشت پەردەکە دەری دەخەن کە بە ئایفۆنی ١٥ پرۆ ئامادەکاری دەکەن بۆ ئیڤێنتێ...
02/11/2023

پانێلێکی ئەپڵ بە ئایفۆن 15 پرۆ وێنەی دەگیرێت

تیمی پشت پەردەکە دەری دەخەن کە بە ئایفۆنی ١٥ پرۆ ئامادەکاری دەکەن بۆ ئیڤێنتێکی ئەپڵ ، دەرهێنەرەکە لە ڕووناکییەکی کەمدا وێنە دەگرێت و ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری هەیە لە هەمان کاتدا وەک کامێرای ڕاستەقینەی پڕۆ مامەڵە لەگەڵ ئایفۆن ١٥ پرۆ دەکات !

حەزدەکەم سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن !

https://youtu.be/V3dbG9pAi8I?si=gkqNMnH0P7BjxS_4

2024 کامێرای ARRICAM دەبێتە باشترینیانکاتێک کامێرای فیلمەکان زۆریان بەسەردا دێت بێگومان هەڵبژاردنیشیان بەسەردادێت بۆ وێن...
26/10/2023

2024 کامێرای ARRICAM دەبێتە باشترینیان

کاتێک کامێرای فیلمەکان زۆریان بەسەردا دێت بێگومان هەڵبژاردنیشیان بەسەردادێت بۆ وێنەگرتنی پاڵێوراوانی خەڵاتی ئۆسکاری ساڵانە هەربۆیە ٢٠٢٤ (٩٦هەمین خەڵاتی ئۆسکار). زۆرترین کامێرای بەکارهێنراو بریتی بوو لە ARRICAM (LT و ST) کە دەبێت دان بەوەدا بنێیت کە ڕاستییەکی سەرسوڕهێنەرە. جگە لەوەش کامێرای نوێ لەو لیستەدا هەیە (Raptor, Komodo, ZCAM, FX3)

ئای ئۆ ئێس ١٧ لە ١٨ی ئەیلول بەردەست دەبێت بۆ ئەم ئامێرانە:- ئایفۆن ١٤- ئایفۆن ١٤ پڵەس- ئایفۆن ١٤ پرۆ- ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکس...
12/09/2023

ئای ئۆ ئێس ١٧ لە ١٨ی ئەیلول بەردەست دەبێت بۆ ئەم ئامێرانە:

- ئایفۆن ١٤
- ئایفۆن ١٤ پڵەس
- ئایفۆن ١٤ پرۆ
- ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکس
- ئایفۆن ١٣
- ئایفۆن ١٣ مینی
- ئایفۆن ١٣ پرۆ
- ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس
- ئایفۆن ١٢
- ئایفۆن ١٢ مینی
- ئایفۆن ١٢ پرۆ
- ئایفۆن ١٢ پرۆ ماکس
- ئایفۆن ١١
- ئایفۆن ١١ پرۆ
- ئایفۆن ١١ پرۆ ماکس
- ئایفۆن ئێکس ئێس
- ئایفۆن ئێکس ئێس ماکس
- ئایفۆن ئێکس ئاڕ
- ئایفۆن SE (2nd gen یان دواتر)

ئایا نوێکردنەوە دەکەیت؟

تەمەنی کۆمپانیایەکان🇨🇳 تیک تۆک: ٦ ساڵ🇺🇸 OpenAI: 7 ساڵ🇺🇸 زووم: ١٢ ساڵ🇺🇸 ئینستاگرام: ١٢ ساڵ🇺🇸 Airbnb: ١٥ ساڵ🇺🇸 تویتەر / ئێ...
11/08/2023

تەمەنی کۆمپانیایەکان

🇨🇳 تیک تۆک: ٦ ساڵ
🇺🇸 OpenAI: 7 ساڵ
🇺🇸 زووم: ١٢ ساڵ
🇺🇸 ئینستاگرام: ١٢ ساڵ
🇺🇸 Airbnb: ١٥ ساڵ
🇺🇸 تویتەر / ئێکس: ١٧ ساڵ
🇺🇸 فەیسبووک: ١٩ ساڵ
🇺🇸 تێسلا: ٢٠ ساڵ
🇺🇸 گووگڵ: ٢٤ ساڵ
🇺🇸 نێتفلێکس: ٢٥ ساڵ
🇺🇸 ئەمازۆن: ٢٩ ساڵ
🇺🇸 ئەپڵ: 47 ساڵ
🇺🇸 مایکرۆسۆفت: ٤٨ ساڵ
🇯🇵 سۆنی: ٧٧ ساڵ
🇮🇳 تاتا مۆتۆرز: ٧٨ ساڵ
🇰🇷 سامسۆنگ: 85 ساڵ
🇺🇸 بۆینگ: 107 ساڵ
🇩🇪 بی ئێم دەبلیو: 107 ساڵ
🇺🇸 IBM: 112 ساڵ
🇺🇸 کۆکاکۆلا: ١٣١ ساڵ
🇯🇵 نینتێندۆ: ١٣٣ ساڵ
🇯🇵 تۆشیبا: ١٤٨ ساڵ

لەدوایین وەشانی ئەپی  #تویتەر ئایکۆنی تازە بە هێمای "X" دەبێت
30/07/2023

لەدوایین وەشانی ئەپی #تویتەر ئایکۆنی تازە بە هێمای "X" دەبێت

واتسئەپ تایبەتمەندی نوێی خۆی ناساند کە بریتییە لە نامەی ڤیدیۆیی #واتسئەپ تایبەتمەندی نامەی ڤیدیۆیی ڕاگەیاند، کە بە تایبە...
28/07/2023

واتسئەپ تایبەتمەندی نوێی خۆی ناساند کە بریتییە لە نامەی ڤیدیۆیی

#واتسئەپ تایبەتمەندی نامەی ڤیدیۆیی ڕاگەیاند، کە بە تایبەتمەندی نامە دەنگییەکان بەراورد دەکات. بەم تایبەتمەندییە دەتوانین بە وێنەگرتنی ڤیدیۆی ٦٠ چرکە نامە بۆ بەکارهێنەرانی دیکە بنێرین.

لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیاکە جەختی لەوە کردەوە کە ناردنی نامەی ڤیدیۆیی بەقەد ناردنی نامەی دەنگی سادەیە.

چاتەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی "SILENT" یاری دەکات.

ئاماژە بەوە کراوە کە کاتێک بەکارهێنەرێک دەیەوێت نامەیەکی ڤیدیۆیی بنێرێت، پێویستە بگۆڕێت بۆ دۆخی ڤیدیۆیی و سەیڤ ڕابگرێت. هەروەها جەخت لەوە کرایەوە کە ئەو ڤیدیۆیانەی لە چاتەکەدا دەکرێنەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە بێدەنگی لێدەدرێن، بەڵام لە کاتی لێدان دەنگەکە بەرز دەبێتەوە.

ڕاگەیەندرا کە تایبەتمەندی پەیامە ڤیدیۆییەکان لە ئێستادا وردە وردە پەرەی پێدەدرێت و لە هەفتەکانی داهاتوودا بەردەست دەبێت بۆ هەمووان.

Address

Erbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mohammed Gardi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share