قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر - قائممقامية قضاء مركز أربيل

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر - قائممقامية قضاء مركز أربيل

قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر - قائممقامية قضاء مركز أربيل لاپەڕەی فەرمی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی
هەولێر لە فەیسبوك
The Official FB page of Erbil Center District
hawlergov.org

District of Center of Erbil

This District encompasses three Sub-Districts: Ainkawa, Bahrka and Shamamk, and 379 villages. The Center of Erbil is situated in a plain area, and is neighbored by a chain of hills from the East and by the Greater Zab River from the West. The weather in the District is hot with dry air in summer, and cold with r ainfalls and low temperatures in winter. The spring is mi

ld and moderate but short, and the autumn is moderate too, waiting for the winter to come. This District is situated in the center of Erbil city and encompasses the lands that surround and neighbor the city.


قەزای سەنتەری شاری هەولێر

ئەم قەزایە سێ قەزای لاوەکی لەخۆدەگرێت: عەینکاوە، بەحرکە و شەمامک، و ٣٧٩ گوند. سەنتەری شاری هەولێر لە ناوچەیەکی دەشتایی هەڵکەوتووە، و لە ڕۆژهەڵاتەوە بە زنجیرە گردێک و لە ڕۆژئاواوە لە لای ڕووباری زابی گەورەوە دراوسێیەتی. کەشوهەوای قەزاکە گەرمە لەگەڵ هەوای وشک لە هاویندا، و ساردە لەگەڵ بارانبارین و پلەی گەرمی نزم لە زستاندا. بەهارەکە سووک و مامناوەندە بەڵام کورتە، پاییزیش مامناوەندە، چاوەڕێی هاتنی زستانە. ئەم قەزایە دەکەوێتە ناوەندی شاری هەولێر و ئەو زەویانە دەگرێتەوە کە دەورە دراون و دراوسێی شارەکەن.

لە 32 پاڕک..(15) شوێن وەکو ( سوپەر ماڕکێت ، چێشتخانە ، سەموونخانە ، ئارایشتگا ) بەسەرکرایەوە.ئەمشەو دووشەممە 2025/7/7، ل...
07/07/2025

لە 32 پاڕک..
(15) شوێن وەکو ( سوپەر ماڕکێت ، چێشتخانە ، سەموونخانە ، ئارایشتگا ) بەسەرکرایەوە.

ئەمشەو دووشەممە 2025/7/7، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌ بەسەرچوو و بەرز بوونەوەی نرخی کاڵاکان، لە شارى هەولێر (15) شوێن وەک ( سوپەر ماڕکێت ، چێشتخانە ، سەموونخانە ، ئارایشتگا ) بەسەرکرایەوە.

دوای پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان، ئەو شوێنانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچوو بوو یان کەم و کوڕیی تریان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قائیمقامیەتی ناوەندیی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێڵانى کەم و کوڕییەکانیان.

ئەو شوێنانەی پێویستە سەردان بکەن.

1- میوە فڕۆش و ماڕکێتی زانای بەقاڵ
2- کولێرەی سپارۆ تێست
3- ماڕکێتی کوردستان
4- بلو کافێ

ئەو شوێنانەی بێ کێشە بوون.

1- ئارایشتگای بووکی ڕیڤا
2- نانەواخانەی پاک
3- سەرتاشخانەی پەرپوک
4- ئارایشتگای ئوینکس هارت
5- هوکا هۆم نێرگەلە
6- سەرتاشخانەی MSR
7- داناس فاست فوود
8- چێشتخانەی الدمشق
9- چەرەزاتی کاناون
10- ماڕکێتی لالەنگی

بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر..کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە بڕینی زێده‌ڕۆیی سه‌رتۆڕی ئاو و پاراستنى ژینگەى و پاک و خاوێنى شەق...
03/07/2025

بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر..
کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە بڕینی زێده‌ڕۆیی سه‌رتۆڕی ئاو و پاراستنى ژینگەى و پاک و خاوێنى شەقام و شوێنە گشتییەکانى شار بەرێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.7.3، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو و پاراستنى ژینگەى و پاک و خاوێنى شەقام و شوێنە گشتییەکانى شار بەرێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، به‌ پێویست زانرا هاوڵاتییان هاوكار و هه‌ماهه‌نگبن له‌ به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو و ئه‌نجام نه‌دانی زێدەڕۆیی و سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌، کە سامانێکى نیشتیمانییە و سەرچاوەکانى موڵکى گشتین و بەڕێوەبردن و پاراستنى ئەرکێکى ئەخلاقى، ئاینى، نیشتیمانی هەموو لایەکە و هەمووان بەرپرسن لە بەرامبەریدا، له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ ڕێگرتن لە بەردەوامى خراپ بەکارهێنانى سەرچاوەکانى ئاوى پاکى ماڵان و بە فیڕۆدانى لەلایەن هاوڵاتییان لە ( گەڕەک، کۆڵان، شەقام، شوشتنگەى ئۆتۆمبێل، چێشتخانە و هوتێل و شوێنە گشتییەکان و نەبەستانى تەوافەى تانکى ماڵان لەلایەن هاوڵاتییان ) سەرجەم لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد جگە لە هەڵمەتى هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتییان، بەردەوام بن لەسەر بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاوى پاک و بەتوندیش ئیجرائات بکەن لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانەى ئاوى پاک بەفیڕۆ دەدەن.

هەروەها پارێزگاری هەولێر، سەبارەت بە پاککڕاگرتنى سەنتەرى شار و شوێنەگشتییەکان لە زبڵ و خاشاک و پاراستنى ژینگەى شارى هەولێر، تیشکى خستەسەر ئەوەى، دواى ئیجرائات وەرگرتن لە ماوەى ڕابردوو لەوانەى کە بەشێک بوون لە پیس بوونى ژینگەى شارى هەولێر، وەک پاڵاوگەکان، مۆلیدە ئەهلیەکان، ئەو ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ دووكه‌ڵیان دەکرد و زیانیان به‌ ژینگه‌ى شارى هەولێر ده‌گه‌یاند، تاڕادەیەکى زۆر باش توانرا ژینگەى شار بە جۆرێکى تر بێت، بۆ ئەو مەبەستەش جگە لە تەئکید کردنەوە لە بەردەوامیدان بەو هەڵمەتە، داواشى لە هاوڵاتییان کرد هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن و هاوکاربن بۆ پاک ڕاگرتنى ژینگەى شار، جەختیشى لەلایەن پەیوەندیدارەکان کردەوە بەردەوام بن لە جێبەجێکردنى هەموو ئەو ڕیکار و ڕێوشوێنانەى کە لە ماوەى ڕابردوودا دەرهەق بە سەرپێچى کاران گیراوەتەبەر، دووپاتیشى لە توندکردنى بە دواداچوون و گرتنەبەرى ڕێوشوێنەکان کردەوە و ڕایگەیاند: " هەوڵەکانتان چڕتربکەنەوە بۆ گرتنەبەرى ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەس و لایەنانەى پابەندی ڕێنمایی و بڕیارەکانی پاکڕاگرتنى ژینگە نابن و پاشماوەی خانووە ڕوخاوو و زبڵ و خاشاک لە شەقەمان و شوێنە گشتییەکان فڕێدەدەن و سیمای جوانى شار دەشێوێنن".

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستەسەر ئەو پلان و بەرنامە ڕێژیی و پڕۆژانەى کە لە ساڵانى ڕابردوودا بە پاڵپشتی و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنى گرفتى ئاو لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراون و توانراوە بە هۆیانەوە قۆناغى زۆر باش ببڕین و گرفتەکانى چارەسەر بکرێت، لەو بارەیەشەوە وێڕاى دەستخۆشى لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان، بە ناوى پارێزگا و دانیشتوانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ ڕەزامەندبوونیان لەسەر تەواوى ئەو پڕۆژانەى کە پێشکەش کراون و ڕەزامەندیان لە سەر دراوە.

لە کۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر دواى بەدوا داچوونى بۆ کارەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر و بەستنەوەی پڕۆژەی خێرای ئاوی هەولێر‌ بە تۆڕە ناوخۆییەکانى ناوشار و پرۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەوروبەری، کە لە ئێستادا کارەکانى پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە قۆناغى کۆتایی دایە و کارەکانى بەستنەوەی پڕۆژەکەش بە تۆڕە ناوخۆییەکانی ناوشارى هەولێر لە تەواو بووندایە و لە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتوو هێڵى یەکەمى ئەو پڕۆژەیە دەکەوێتەکار و بەشێک لەو گەڕەکانەی کەوتوونەتە نێوان شەقامی ڕەشکین و تاوەکو شەقامی کۆیە لە دەرەوەى شەقامى خێراى 120 مەترى بەهۆییەوە ئاو دەگاتە گەڕەکەکانیان و کێشەی ئاویان نامێنێت و پڕۆژەى ئاوى قوشتەپەش کە لە ئێستادا ڕێژەیەکى زۆر باش لە کارەکانى کۆتایی هاتووە و بڕیارە لە مانگى 11ى ئەمساڵ بە کۆتابێت، خۆشحاڵيی خۆی بەگەیشتنى پڕۆژەکان بەو قۆناغە نیشاندا.

جێگەى باسە، هەریەک لە جێگرانى پارێزگار، قائیمقامى ناوەندى هەولێر، بەرێوەبەرى گشتیى گەشت و گۆزار، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستيى، سەرۆکى شارەوانى، بەرێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان، بەرێوەبەرانى ( هاتووچۆ، ئاوى هەولێر، ئاوى دەوروبەر، فەرمانگەى ژینگەپارێزى، ژینگەى هەولێر، قەیرانەکانى پارێزگا، سەرۆکى ڕێکخراوى ئاڤیارى ژینگەیی و چەند لایەنێکى دیکەى پەیوەندیدار ) ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون.

بازاڕی قەیسەری هەولێر به دیزانێکی جوانتر و ڕوناکیەکی ناوازە دەدرەوشێتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی فەرمان و ڕاسپاردەکانی بەڕێز...
30/06/2025

بازاڕی قەیسەری هەولێر به دیزانێکی جوانتر و ڕوناکیەکی ناوازە دەدرەوشێتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی فەرمان و ڕاسپاردەکانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ کاری نۆژەنکردنەوەو پاراستنی مێژووە جوانەکەی بازاڕەکە .

پەیامی پیرۆزبایی قایمقامی ناوەندی هەولێر، بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی.بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان.بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی ...
26/06/2025

پەیامی پیرۆزبایی قایمقامی ناوەندی هەولێر، بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی.

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان.

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی (1447) جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەموو موسوڵمانان لە جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین، کە پێغەمبەر و پێشەوای مرۆڤایەتی (محمد) دروودی خودای لەسەر بێت، کۆچی کرد لە شاری مەککە بۆ شاری مەدینە.

لە خودای گەورە داواکارین ساڵی نوێ، پڕ بێت لە خێر و بەرەکەت و خۆشی و خۆشەویستی و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە سەرتاسەری جیهان و هەرێمی کوردستان.

نەبەز عەبدولحەمید
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر

قایمقامی ناوەندیی ، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای دەستەی مافی مرۆڤ لە هەولێر کرد.  ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/6/25. نەبەز عەبدولحە...
25/06/2025

قایمقامی ناوەندیی ، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای دەستەی مافی مرۆڤ لە هەولێر کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/6/25. نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە دیوانی قائیمقامیەت پێشوازیی لە دکتۆرە (مونا یاقۆ) سەرۆکی دەستە، (فیضاللە محمد) ڕاوێژكاری دەستە و (سلێمان محسن تاهیر) بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکان کرد.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە بەرەوپێشچوونی قەزای ناوەندیی هەولێر و کێشەکانی هاوڵاتییان کرد ، و چەند پرسێکی تایبەت بە مافی مرۆڤ و فەراهەم کردنی گشت مافەکانی مرۆڤ.

قایمقامیەتی قەزایی ناوەندیی هەولێر

عەنکاوا...سەردانی سەرۆکی ئیبارشیەی حدیابی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی کۆن دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پا...
25/06/2025

عەنکاوا...
سەردانی سەرۆکی ئیبارشیەی حدیابی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی کۆن

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی عەنکاوا بە وەکالەت و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوقافی هەولێر، لەسەنتەری قەزایی عەنکاوا، سەردانی مەتران شمعون دانيال، سەرۆکی ئیبارشیەی حدیابی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی کۆنیان کرد.

لە دیدارەکەدا پرسی پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن گفتوگۆیان لەبارەوە کراو دووپات لە پتەوکردنی زیاتری کرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی هەرێمى کوردستان لە نێویشدا هەولێرى پایتەخت هەمیشە لانکەى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى بووە بۆ هەموو پێکهاتەکان هەر بەو جۆرەش دەمێنێتەوە.

عەنکاوا ...سەردانی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووریدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.ز...
25/06/2025

عەنکاوا ...
سەردانی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی عەنکاوا بە وەکالەت و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوقافی هەولێر، لەسەنتەری قەزایی عەنکاوا سەردانی کەنیسەی ڕۆژھەڵاتی ئاشووریان کرد و لەلایەن "قەشە مارتن نەبيل نيقولا" پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی
برەودان بە پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمى کوردستان کرا، کە بۆتە مەڵبەند و نموونە لە ناوچەکەدا، لەوبارەیەشەوە تەئکید لەوە کرایەوە، هەرێمى کوردستان لە نێویشدا هەولێرى پایتەخت هەمیشە لانکەى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى بووە بۆ هەموو پێکهاتەکان هەر بەو جۆرەش دەمێنێتەوە.

عەنکاوا...سەردانی سەرۆکی ئیبارشیەی کوردستان و موسڵی سریان ئەرتادۆکسئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هە...
25/06/2025

عەنکاوا...
سەردانی سەرۆکی ئیبارشیەی کوردستان و موسڵی سریان ئەرتادۆکس

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی عەنکاوا بە وەکالەت و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوقافی هەولێر، لە سەنتەری قەزایی عەنکاوا، سەردانی مەتران نیقۆدیمۆس داود مەتی شەرەف، سەرۆکی ئیبارشیەی کوردستان و موسڵی سریان ئەرتادۆکسیان کرد.

لە دیدارەکەدا، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پێکەوە ژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە و ئاماژە بەوەدرا کە بە یاسا مافەکانی پێکهاتەکان پارێزراوە و پەیوەندیەکی باش لەنێوان سەرجەم ئایین و پێکهاتەکاندا هەیە.

هەروەها تیشک خرایەسەر ئەوەی ئەمڕۆکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی بۆتە نمونەی باڵای پێکەوە ژیان، ئەوەش لە کاتێکدا کە لە هەندێک وڵاتانی دیکەی ناوچەکە مافی زۆربەی پێکهاتەکان پێشێل دەکرێت.

عەنکاوا..سەردانی کەنیسەی ماریوسفدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالی...
25/06/2025

عەنکاوا..
سەردانی کەنیسەی ماریوسف

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2، بە یاوەری نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى قەزایی عەنکاوا بە وەکالەت و تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوقافی هەولێر، سەردانی کەنیسەی ماریوسفایان لە قەزایی عەنکاوا کرد و لەلایەن مەتران بەشار مەتی وەردە، مەترانی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی هەولێر پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی برایەتی و ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانى نێوان پێکھاتەکانی کوردستان کرا و جەخت لە پێکەوەژیانی نەتەوەکان و پشتیوانیکردن لە مافی پێکهاتەکان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

لە هەولێر ..(10) شوێن وەکو ( سوپەر ماڕکێت ، چێشتخانە ، سەموونخانە ، ئارایشتگا ) بەسەرکرایەوە.ئەمشەو دووشەممە 2025/6/23، ...
23/06/2025

لە هەولێر ..
(10) شوێن وەکو ( سوپەر ماڕکێت ، چێشتخانە ، سەموونخانە ، ئارایشتگا ) بەسەرکرایەوە.

ئەمشەو دووشەممە 2025/6/23، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و ڕێگەگرتن لە ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه‌ بەسەرچوو و بەرز بوونەوەی نرخی کاڵاکان، لە شارى هەولێر (10) شوێن بەسەرکرایەوە.

دوای پشکنین و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە نرخ و كوالێتی شوێنەکان، ئەو شوێنانەی کە مۆڵەتی کارکردنیان بەسەرچوو بوو یان کەم و کوڕیی تریان هەبوو، هۆشداریان پێدرا لە زووترین کاتدا سەردانی قائیمقامیەتی ناوەندیی و لایەنی پەیوەندیدار بکەن بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان و نەهێڵانى کەم و کوڕییەکانیان.

ئەو شوێنانەی پێویستە سەردان بکەن.
١- سووق مەرکەزی هەورێ
٢- ئارایشتگای شەیدا بیووتی
٣- شاری یاری لوپە لوپە
٤- کولێرە بە ڕۆنی شارەکەم ٢
٥- سەموونخانەی چنێران
٦- ڕکز الکیک
٧- کەیک تایم

ئەو شوێنانەی بێ کێشە بوون.
١- ئایس دەی بەشی ساردەمەنی
٢- چێشتخانەی ئایس دەی
٣- چێشتخانەی ڕیکۆتا

لە هەولێر...قایمقامی ناوەندیی هەولێر سەردانی دەزگای خێرخوازی هەولێری کرد.ئەمڕۆ چوارشەممە 18\6\2025، نەبەزعەبدولحەمید، قا...
18/06/2025

لە هەولێر...
قایمقامی ناوەندیی هەولێر سەردانی دەزگای خێرخوازی هەولێری کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18\6\2025، نەبەزعەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندیی هەولێر، بە یاوەری (نەوزاد کامیل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەولێر (هۆگر علی) بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر و ژمارەیەک لە نوێنەرانی کۆمپانیاکانی کەرتی خۆراک، سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێریان كرد و لە لایەن (موسا ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.

لە سەردانەکەدا، قایمقامی هەولێر و شاندی یاوەری وێڕای دەستخۆشی و بەرزنرخاندنی کار و چالاکییە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو، هیوای سەركەوتنی زیاتری دەزگا و دابینكردنی هاریكاری بەرفراوانتر بۆ خەڵكی خواست.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تیشكی خستە سەر پێداویستییەكانی ئاوارە و پەنابەران و خەڵكی خۆجێی هەژار و كەمداهات و سوپاسی سەرچاوەكانی هاریكاریبەخش و هاوبەشانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پڕۆژەكانی كاری پێكەوەیی كرد.

هەولێر.."نۆژەنکردنەوەى بازاڕى قەیسەرى کۆتایی هات و دووكانەكانی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە""ڕووكاری ناوەوەى بازاڕەکە و ...
18/06/2025

هەولێر..
"نۆژەنکردنەوەى بازاڕى قەیسەرى کۆتایی هات و دووكانەكانی ڕادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە"

"ڕووكاری ناوەوەى بازاڕەکە و كۆڵانە سەرەكی و كۆڵانە لاوەكییەكانى بازاڕەکە بە گوژمەى نزیکەى ( 7 مليار دینار) بەشێوە و بە شێوازێکى ئەندازەیی و بەپێی ستانداردی پاراستنی شوێنە كولتوورییەکان نۆژەنکراوەتەوە"

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.6.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندى هەولێر و کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و عەمید شوان عارەب، بەریوەبەرى پۆلیسى هەولێر و عەقید ناڵى نەوزاد، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى هەولێر، سەردانى بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد، کە بە گوژمەى نزیکەى ( 7 مليار دینار) لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، ڕووكاری ناوەوەى بازاڕەکە و كۆڵانە سەرەكی و كۆڵانە لاوەكییەكانى بەشێوە و بە شێوازێکى ئەندازەیی و بەپێی ستانداردی پاراستنی شوێنە كولتوورییەکان نۆژەنکراوەتەوە و کارەکانى نۆژەنکردنەوەکەى بە کۆتاهاتووە و ئەمڕۆش دوکانەکان ڕادەستى خاوەنەکانیان کرا و بازاڕەکە بەڕووى هاوڵاتییانى هەولێرى پایتەخت کرایەوە .

پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى بازاڕەکە و دیدار و گفتوگۆى لەگەڵ دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕەکە، پیرۆزبایی لە خاوەن دوکان و کاسبکاران کرد بە بۆنەى ڕادەستکردنەوەى دوکانەکانیان و گەڕانەوەیان بۆ سەر کاروکاسابەتى خۆیان، پاشان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵەکان، دەست خۆشى لە تیمى ئەندازەى پارێزگا و سەرۆکایەتى شارەوانى و سەرجەم لایەنەکان و سەرپەرشتیاران و بەڵێندەرانى پڕۆژەکە کرد بۆ ئەنجامدانى کارەکان بە رێک و پێکى و لەکاتى دیاریکراوى خۆیدا.

ڕاشیگەیاند: "لە دوای ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ساڵی ڕابردوو لە بازاڕی قەیسەریی شاری هەولێر، کە زیاتر لە 249 دوکان تێیدا سووتان و زەرمەندبوون، ئێستا کارەکانى نۆژەنکردنەوەی بازاڕەكە کۆتایی هاتووە و دوکانەکانیش ئەمڕۆ ڕادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە و هەموو پێداویستییەکانی سەلامەتییشی بۆ دابین کراوە،".

پارێزگارى هەولێر هەروەها بەناوى پارێزگا و دوکاندار و کاسبکارانى بازاڕەکە و هاوشاریانى هەولێرى پایتەخت سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد کە هەر ڕۆژێک دوای کارەساتى سووتانى قەیسەرى، سەردانی شوێنی ڕووداوەکەی کرد و لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى جەنابیان بە گوژمەی نزیکەى ( 7 ملیار دینار) دەست بە نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە کرا، جگە لە چەند بریارێکى دیکە لە پێناو ئاسانکارى بۆ کاسبکاران بە لێخۆشبوونی کرێی ساڵێک و هەروەها لێخۆشبوونیان لە پارەی تابلۆ و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک، و لێخوشبوون لە سەدا 50ـی باجى ساڵى 2023 و لە سەدا 100ـی ساڵى 2024 و بڕیارى لێخۆشبوونیان بۆماوەى ساڵیک لە پارەى ئاو، کارەبا، تابلۆ و خاشاک، ئەوە جگە لە دابه‌شكردنی هاوكاری سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەسەر زیانلێکەوتوانى بازاڕەکە کە لە نێوان ( 2 تاکو 20 ملیۆن دینار ) بوو بۆ هەر یەکێکیان.

ڕاشیگەیاند: " گوژمەی پڕۆژەکە پێشتر ( 5 ملیار و 300 ملیۆن دینار ) بوو، بەڵام زیادی کرد بۆ نزیکەی( 7 ملیار دینار )، بەهۆی زیادکردنی دانانی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە بۆ تەواوی بازاڕەکە و دروستکردنی نهۆمی دووەم بۆ بەشی قەیسەری کۆن، بەهۆی ئەو نۆژەکردنەوەیەش بازاڕەکە چەند جوان بووە، ئێستا چۆتە قۆناغێکى دیکە و زۆر جوانتر و ڕێکتر بووە".

جێگەى بەبیرهێنانەوەیە، دواى ئەوەى لە شەوی 2024.5.5، بەدەستى ڕەش و ناحەزانى ئاوەدانى و ئارامى هەولێرى پایتەخت، بۆ شێواندنى ئابوورى و بازاڕى شارى هه‌ولێر ئاگرێکی گەورەیان لە بازاڕی قەیسەر بەردا، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارى هاوکاریکردن و یارمەتیدانى دواکاندارانى بازاڕەکە درا، وێڕاى نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە بە گۆژمەى نزیکەى ( 7 ملیار دینار ) لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر، لە 2024.9.8، دەست بە دابه‌شكردنی هاوكاری سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کرا بەسەر زیانلێکەوتوانى بازاڕەکە کە لە نێوان ( 2 تاکو 20 ملیۆن دینار ) بوو، ئەوە جگە لە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ماوەی یەك ساڵ لە پارەی ئاو و كارەبا و تابلۆ و خاشاك، هەروەها بەخشینیان لە باجی 2023 بە رێژەی 50% و لە باجی 2024 یش بە رێژەی 100% و لێخۆشبوونى یەک ساڵ لە کرێى ساڵانەى ئەو دۆکاندارانەى کە کرێچى حکومەتن.

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 13:00
Tuesday 09:00 - 13:00
Wednesday 09:00 - 13:00
Thursday 09:00 - 13:00
Sunday 09:00 - 13:00

Telephone

+9647502224466

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر - قائممقامية قضاء مركز أربيل posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share