Barzan Today

Barzan Today Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Barzan Today, Media/News Company, Halabja.

27/01/2025

هەر ئیستا شاندی حکوومەتی عیراق لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان لەوەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی مووچەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەدان.

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر دەشتی دزەییبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانبەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوای...
25/01/2025

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دكتۆر دەشتی دزەیی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری هەولێر و پزیشك و زانای كورد دكتۆر (دەشتی دزەیی)ـم پێ گەییشت. دكتۆر دەشتی دزەیی بەشی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خزمەتكردنی بواری ئاكادیمی و پزیشكیی كوردستان و یارمەتیدان و چارەسەركردنی نەخۆشەكان سەرف كردووە و لە هەمانكاتیشدا كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و پەرۆشی تەندروستیی هاووڵاتیان بوو و پێگەیەكی بەرزی لە ناوەندە زانستی و پزیشكی و جەماوەرییەكاندا هەبوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستان و هاوكارانی خواڵێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی و سەرجەم پزیشكانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
25ی كانوونی دووەمی 2025

بۆ بینینی نوێترین هەواڵ و زانیارییەکان فۆڵۆمان بکەن بۆ خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست
24/01/2025

بۆ بینینی نوێترین هەواڵ و زانیارییەکان فۆڵۆمان بکەن بۆ خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست

لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی مەلامستەفا بارزانی لە پێناو باشتر کردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆ...
23/01/2025

لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی مەلامستەفا بارزانی لە پێناو باشتر کردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گشتی و لە قەزای مێرگەسۆر بە تایبەتی ئامێری پێشکەوتووی هەناوبینی (نازور ) بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بلێ دابینکرا.

نوێترین دەرکەوتنی سەرۆک بارزانی کە تێیدا سەردانی تۆڕی میدیایی كوردستان تیڤی کرد
22/01/2025

نوێترین دەرکەوتنی سەرۆک بارزانی کە تێیدا سەردانی تۆڕی میدیایی كوردستان تیڤی کرد

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/1/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه...
22/01/2025

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/1/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌دريان ئايسلستين كونسوڵى گشتيى نوێى هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێمى كوردستان،

22/01/2025

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لە گەڵ دیک شوف سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.

21/01/2025

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2025، بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلی بۆڵۆی تورکیا سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

21/01/2025
خۆشەویستی هەموو چین و توێژەکان ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی بابێ شرین 💐
21/01/2025

خۆشەویستی هەموو چین و توێژەکان ڕێزدار مەلا مستەفا بارزانی بابێ شرین 💐

دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەنگاوێكی گرنگدا دەنگی بە...
21/01/2025

دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەنگاوێكی گرنگدا دەنگی بە "پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە" دا كە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان. ئەو بڕیارە لەشوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە ڕۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە هەبووە و سوپاسیان دەكەم.
هیوادارم ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی هەموو ئەو هەڵە و ناڕاستیانە كە لەدژی بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی عێراق بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە.

21/01/2025

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین کۆبویەوە

21/01/2025

ئەمڕۆ سێشەممە، 21-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنیدا لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلیکساندەر دیکروو، سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کۆبووەوە.

20/01/2025

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی "ماڵی کوردستان" لە داڤۆس بە فەرمی دەکاتەوە

بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا دەکەم. هاوب...
20/01/2025

بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا دەکەم.

هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان کوردستان و ئەمریکا و پەیوەندییەکانی نێوان گەل و هێزە چەکدارەکانمان بە پتەوی دەمێنێتەوە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

20/01/2025

بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندیی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، گەیشتە سویسرا.

20/01/2025

هەر ئێستا کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و مووچە لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەستیپێکرد.

Address

Halabja

Telephone

+9647503214244

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Barzan Today posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Barzan Today:

Share