
14/11/2024
سڵاو ئازیزانی ئاگا
ئاگا بەردەوامە و برەو بە ڕێچکەی خۆی دەدات لە خزمەتکردنی گەنجە بوێر و وریاکاندا. تاکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە بتوانین ژینگەکەیەکی وا بڕەخسێنین کە هانی گەنجان بدات هەمیشە بە بیری فراوان و ئازادانە هەنگاوبنێن، کراوە بن بۆ وەرگرتنی هەر شتێک خزمەت بە خۆیان و کۆمەڵگاکەیان دەگەیەنێت. ئێوەی گەنجن زیاتر لەهەر تاکێکی کۆمەڵگە بەرپرسیارن، و دەنگی تاک بە تاکتان گرنگی گەورەی هەیە. هەر بۆیە پێکەوە دەنگەکانمان دەخەیە پاڵ یەک تا بتوانین بەرهەمی باش بخەینەوە.
خۆشبەختانە ئەمساڵیش ئاگا بەردەوام دەبێت لە چالاکی خۆی، بە گڕوتینێکی باشتر و جیاوازترەوە هەوڵ بۆ بەرهەم هێنانی ژمارە "٦"ی گۆڤارەکە دەدەین.
ڕوونکردنەوە:
گۆڤاری ئاگا گۆڤارێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە، سەر بە هیچ لایەن و دەزگا و شوێنێک نییە. کۆمەڵێک گەنجین بەرپرسیارانە ئەرک و جێی خۆمان لەنێو کۆمەڵگە ڕادەپەڕێنین بە ئامانجی خزمەتکردن.
بۆ ئەو بەڕێزانەی دەیانەوێت بابەتەکانیان لە ئاگا ببینەوە دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن و بابەتی ئامادەکراوتان بنێرن.
بۆ هەر ڕەخنە و پێشنیارێک کراوەین
پەیوەندیمان پێوە بکەن لەڕێی:
ئیمێڵ: [email protected]
تلیگرام یان وەتسئاپ :
07503461459