تۆڕی میدیایی ڕووگە:
درووشمی کارکردن
ڕووگە لە بواری سیاسیدا تیشک دەخاتە سەر هزرە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و سەکۆیەکیش دەبێت بۆ ڕەخنەگرتنی سەربەخۆ و ئازادانە دوور لە هاندان و جوڵاندن لە پێناو بونیادنان و گەشەکردن.
ئامانجی ئێمە
ئامانجی ئێمە خزمەتکردنە بە خەڵک و خاکی کوردستان لە ڕێگەی میدیا و کاری میدیاییەوە.
دیدگای ئێمە
میدیای ڕووگە میدیایەکی هاوچەرخە و دەیەوێت پیشەییانە پەرە بە کارەکانی خۆی بدات
. ڕووگە هەوڵ دەدات بۆ چوونە ناو ڕووداوەکان پەلە نەکات تا دڵنیایی تەواو مسۆگەر دەکات. ڕووگە پێی وایە کە دەستخستنی زانیاری وەک جاران سەخت نییە و ئەوەی سەختە، ئەوەی کە ڕووماڵی ڕووداوەکان زیان بە ژیانی مادی و مەعنەوی خەڵک نەگەێنێت.
دەربارەی ئێمە
ئێمە هەوڵ دەدەین دەرفەتێکی نوێ بین بە ڕووی بەهێزکردنی بواری میدیا و فراوانکردنی مەودای ئازادی ڕۆژنامەوانی لە کوردستان.
ئێمە هەوڵ دەدەین خێراترین، ڕاستگۆترین و متمانەپێکراوترین هەواڵ و زانیاری پێشکەش بە خەڵکی کوردستان بکەین.
ئێمە نەریتێکی نوێ لە ڕۆژنامەگەری کوردیدا دادەهێنین.
دەمانەوێت سەرچاوەیەکی ڕاست و درووستی زانیاری خەڵک بین.
بۆ ئەم مەبەستەش کەڵک لە سەرجەم ئامراز و پێداویستییەکانی بەردەم دەگرین و لەو بڕوایەداین بە شتی کەمیش بێت دەبێت ئیشی گەورە بکرێت.