13/04/2023
شتێکی زۆۆۆۆر نوێمان زیاد کرد! 💵💰😎
ئێستا سیستەمی دڵسۆزیمان داناوە. سیستەمی دڵسۆزی ئەوەیە کە بە چوونت بۆ ئەو شوێنانەی کە لە ناو کوردیڤیا هەن و بازاڕ کردنت لەوێ، خاڵی دڵسۆزی وەردەگریت لە ناو ئاپی کوردیڤیا. بەو خاڵانە دەتوانیت دیاری جیا جیا بە دەست بێنیت کە بریتین لە داشکاندنی گەورە یان شتی بە خۆڕایی 😉
بۆ نموونە، دەچیت بۆ یەک لەو ڕێستەورانتانەی ناو کوردیڤیا، وە خواردن دەخۆیت و کۆدی کوردیڤیا سکان دەکەیت. ١٠ خالی دلسۆزی وەردەگریت لەو ڕێستەورانتە.
جارێکی تر دەچیت بۆ هەمان ڕێستەورانت لە ڕۆژێکی تر، ١٠ خالی تر وەردەگریت. ئێستا بووە ٢٠ خال وە بەم جۆرە 🤝🍲
لەوانەیە ئەم ڕێستەورانتە ئۆفەرێکی دانابێت لە ناو کوردیڤیا کە دەلێت پیتزایەک بە خۆڕایی بە بەکارهێنانی ٤٠ خاڵ. واتا ٤٠ خالی دلسۆزی کۆ بکەوە و پیتزایەک بە خۆڕایی بخۆ 😏🤤
بەم جۆرە هەر شوێنێک لە ناو کوردیڤیا دیاری تایبەتی خۆی داناوە بۆ ئەو کەسانەی کە دڵسۆزن بۆیان 😉 سەیرێکی ناو ئاپی کوردیڤیا بکە بزانە مەسەلە چیە 😍
خەڵاتێکی تایبەتمان ئامادە کردووە بۆ ئەوانەی کە ماوەیەکی زۆرە لەگەڵمانن و کۆینی زۆریان کۆ کردۆتەوە 🎁 دەتوانیت کۆینەکانت بگۆڕیت بۆ خاڵی دڵسۆزی و هەنگاوێک نزیک ببیتەوە لە شتە بە خۆڕاییەکان 😘😉