07/05/2022
رێجیمی خه‌یار بۆ كێش دابه‌زاندن به خێرایی :
ئەم ڕێجێمە تەنها بۆ یەک هەفتە بەکاردێت ، دەکرێت لە جیاتی خەیار ترۆزی بخورێت :
۱- یه‌که‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى : دوو هێلکەی کوڵاو و تەماتەی کاڵی
ــ سه‌عات ده‌ی به‌یانی : دوو خەیار
ـــ نیوه‌ڕۆ : یەک قاپ‌زەڵاتەی خەیار و کەلەرم و لێمۆ و یەک کەوچکی چا زەیتی زەیتوون
ــ سه‌عات چواری عه‌سر : دوو خەیار
ـــ ئێواره : یەک قاپ‌ماست بێ سەرتوێژ
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و : دوو خەیار
۲ ــ دووه‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى : یەک سێ‌و ، سپێناخ ، خەیار
ــ سه‌عات ده‌ی به‌یانی : دوو خەیار
ـــ نیوه‌ڕۆ : دوو پەنیری سێگۆشە و یەک پڕتەقاڵ و یەک خەیار
ــ سه‌عات چواری عه‌سر : دوو خەیار
ـــ ئێواره : یەک قاپ زەڵاتەی خەیار و تەماتە و دوو زەیتوون و یەک کەوچکی چا زەیتی زەیتوون
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و : دوو خەیار
۳ ــ سێه‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى : دوو هێلکەی کوڵاو و یەک کووپ توو یان شاتوو یان شلێۆ
ــ سه‌عات ده‌ی به‌یانی : دوو خەیار
ـــ نیوه‌ڕۆ :یەک قاپ‌زەڵاتەی خەیار و تەماتە و بیبەری شیرین
ــ سه‌عات چواری عه‌سر : دوو خەیار
ـــ ئێواره : یەک گێزەر و دووپەنیری سێگۆشە
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و : یەک قاش شووتی
٤ ــ چواره‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى : یەک نانی تیری و یەک پەنیری چوارگۆشە و یەک ترۆزی
ــ سه‌عات ده‌ی به‌یانی : سێ خەیار
ـــ نیوه‌ڕۆ : یەک قاپ‌برنج لەگەڵ قاپێک زەڵاتە
ــ سه‌عات چواری عه‌سر : دوو هەرمێ
ـــ ئێواره : دوو پارچە سینگی مریشکی کۆڵاو لەگەڵ زەڵاتەی خەیار
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و : دوو قاش کاڵەک
٥ ــ پێنجه‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى : یەک کوپ شۆڤان لەگەڵ گێلاس و تووتڕک یان شلیک و ماست
ــ سه‌عات ده‌ی به‌یانی : دوو خەیار
ـــ نیوه‌ڕۆ : یەک قاپ زەڵاتە خەیار و تەماتە و دوو زەیتوون و یەک پەنیری ڤیتا .
ــ سه‌عات چواری عه‌سر : دوو کەوچک هەنگوین ، دوو خەیار و یەک کووپ چای لێمۆ بە نەعنا
ـــ ئێواره : یەک قاپ‌زەڵاتەی خەیار
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و :یەک هەرمێ یان یەک کێوی
٦ ــ شه‌شه‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى : یەک سێ‌و و یەک خەیار و یەک قاپپ سپێناخ
ــ سه‌عات ده‌ی به‌یانی : دوو خەیار
ـــ نیوه‌ڕۆ : یەک قاپ پاقلەی سەوزی کوڵاو و یەک خەیار .
ــ سه‌عات چواری عه‌سر : دوو قاش شووتی
ـــ ئێواره : یەک قاپ زەڵاتەی خەیار لەگەڵ دوو قۆخ .
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و : دوو ترۆزی
۷ ــ حه‌وته‌م ڕۆژ :
ــ بەيانى : یەک قاپ ماست و یەک نانی تیری
ــ سه‌عات ده‌ی به‌یانی : دوو خەیار
ـــ نیوه‌ڕۆ : دوو پارچە سینگی بر‌ژاو یان کوڵاو و یەک قاپ زەڵاتە
ــ سه‌عات چواری عه‌سر : یەک قاپ حمس و خەیار
ـــ ئێواره : یەک قاپ زەڵاتەی خەیار و تەماتە و بڕۆکلی و دوو زەیتوون و یەک کەوچکی زەیتی زەیتوون .
ـــ سه‌عات نۆی شه‌و : دوو هەرمێ
--- کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەم ڕێجێمه :
١ - کەمی ڤیتامینەکان : پێویستە حەپی مەڵتی ڤیتامین بخورێت ڕۆژانە .
٢ -- بێهێزی و سەرئێشە .
٣ -- برسیەتی بەردەوام : ڕەنگە پێویست بکات هەندێک دەرمانی پزیشکی ڕێگەپێدراو بەکار بهێنرێت لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆڕ .
-- ئەم ڕێجێمە نابێت لە هەفتەیەک زیاتر پەیڕەو بکرێت .
د. کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئەندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئەمریکا بۆ زانستی خۆراک
ئەندامی تۆمارکراوی پسپۆڕانی خۆراک لە ئەمریکا