17/10/2025
شەوێکی رەش بۆ ماتۆڕسوارانی گەرمیان
لە چوار رووداوی هاتوچۆ نۆ کەس بریندار بوون و سێ لە رووداوەکان ماتۆڕسکیلیان تێدابووە
هاتوچۆی گەرمیان وردەکاری رووداوەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،
📌رووداوی یەکەم (کفری): پێکدادان لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و پیکابێکدا روویدا، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون.
📌رووداوی دووەم (گردەگۆزینە): ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕا، کە بووە هۆی برینداربوونی شۆفێر و سەرنشینەکەی.
📌رووداوی سێیەم (نزیک گوندی تازەدێ): ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا مارک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێر و سێ سەرنشینی برینداربوون.
📌رووداوی چوارەم (ناو شاری کەلار): لە نزیک ترافیکلایتی شارەوانی، ئۆتۆمبێلێکی مێرسیدس و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا و شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو.