کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان /لقی زانکۆکانی هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان /لقی زانکۆکانی هەولێر

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان /لقی زانکۆکانی هەولێر کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان /لقی زانکۆکانی هەولێر

پیرۆزبێت ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ، ٤٦مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆ...
25/04/2022

پیرۆزبێت ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ، ٤٦مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزە لە سەرجەم خوێندکاران

ساڵی نوێتان پیرۆزبێت.بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر
31/12/2021

ساڵی نوێتان پیرۆزبێت.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر

بەناوی ستافی لقی زانکۆکانی هەولێری کۆمەڵی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکارانی دەرچووی کۆلێژی پزیشک...
20/12/2021

بەناوی ستافی لقی زانکۆکانی هەولێری کۆمەڵی خوێندکارانی کوردستان

پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێندکارانی دەرچووی کۆلێژی پزیشکی دەکەین لە زانکۆکانی ( هەولێری پزیشکی ـ سلێمانی ـ دهۆك ـ کۆیە )، بەبۆنەی دامەزراندنیان وەك پزیشکی نیشتەجێی خ*لاو لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەهیوای سەرکەوتنیان و داهاتوویەکی ڕوون بۆیان کە ببن بە پزیشکی باش و بە سوود بۆ وڵاتەکەمان و بتوانن کەرتی تەندروستی لە وڵاتەکەمان بەرەو باشتر ببەن.

17/12/2021

بەهۆی لافاوەوە بەشە ناوەخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین ، مەترسی لەسەر دروست بووە ، بەهیوای سەلامەتی گیانی خوێندکاران .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر

ئاگادار بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سەلاحەدین خشتەی دەوام کردن گۆرانکاری بەسەرداهاتووە پابەندبن ...
24/11/2021

ئاگادار بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی سەلاحەدین خشتەی دەوام کردن گۆرانکاری بەسەرداهاتووە پابەندبن بەم خشتە نوێیەی دەوام کردن

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر

لە تێلەگرام لەگەڵ مانبن

https://t.me/xwendkran

ئاگادار بۆ خوێندکاران ، لە چەند پەیج و سایتێک هەواڵی گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بڵاوبۆتەوە بەپێ بەدواداچوونی ئێمە هیچ...
14/11/2021

ئاگادار بۆ خوێندکاران ، لە چەند پەیج و سایتێک هەواڵی گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندکاران بڵاوبۆتەوە بەپێ بەدواداچوونی ئێمە هیچ شتێکی وا بوونی نیە بەڵکوو تەنها بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنتە و سەرجەمی ئەو هەواڵانە بێبنەمان

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

پرسەنامەبۆ برای بەڕێزمان هەڤال کارۆخ ڕەشیدئەندامی کۆمیتەی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی پەیمانگاکان ی هەولێرپرسە و سەرەخۆشی خۆ...
06/11/2021

پرسەنامە

بۆ برای بەڕێزمان هەڤال کارۆخ ڕەشید
ئەندامی کۆمیتەی تەنفیزی و لێپرسراوی لقی پەیمانگاکان ی هەولێر

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بەناوی لقی زانکۆکانی هەولێرەوە بەبۆنەی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین ( مام رەشید شیواشۆکی ) باوکی بەڕێزتان.
داواکارین لەخوای گەورە دوا مەنزڵگەی بەهەشتبێت و دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەتان بێت.

لقی زانکۆکانی هەولێر
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

ئەمساڵ ٤۲٠٠٤ خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون
25/10/2021

ئەمساڵ ٤۲٠٠٤ خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون

بە درووشمی پێکەوە بەھێزترینخوێنکاران و یەکێتی پەیوەندیەکی ڕاستەوانەیان هەیە کە داینەمۆی ئەم حزبەو سەرخستنی خوێندکاران هۆ...
27/09/2021

بە درووشمی پێکەوە بەھێزترین
خوێنکاران و یەکێتی پەیوەندیەکی ڕاستەوانەیان هەیە کە داینەمۆی ئەم حزبەو سەرخستنی خوێندکاران هۆکاری سەرەکی بوونە ئەمـرۆ لە شاری هەولێر کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر بە مەبەستی سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کوردستان, هەڵمەتێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا لە بازاری تەیراوە و شەقامی پزیشکان و بەسەرکردنەوەی کاسبکاران و هاندانیان بۆ چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگدان بە کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

ڕونکردنەوە ، خوێندکارانی بەرێز لەچەند سایت و پەیجێک ، هەواڵێک بڵاوبۆتەوە کە تێیدا باسی ئەوە کراوە ١٧-١٠ دەوام دەست پێدەک...
17/09/2021

ڕونکردنەوە ، خوێندکارانی بەرێز لەچەند سایت و پەیجێک ، هەواڵێک بڵاوبۆتەوە کە تێیدا باسی ئەوە کراوە ١٧-١٠ دەوام دەست پێدەکات ، سەر لەبەری ئەم هەواڵانە دوورن لە ڕاستی ، دەوام وەک خۆیی بەردەوام دەبێت تەنیا بۆ هەڵبژاردنی حکومەتی عێراق ماوەی چەند رۆژێک پشوو دەبێت.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

یەکەم رۆژی خوێندن لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ، زانکۆی سەلاحەدین.بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکا...
12/09/2021

یەکەم رۆژی خوێندن لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ، زانکۆی سەلاحەدین.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر

ئاگادار دەست کراوە بە دابەشکردنی بەشەناوەخۆیەکانی زانکۆی سەلاحەدین . سەبارەت بە دەوام هەموو ڕۆژێکە جگە لە رۆژانی هەینی و...
05/09/2021

ئاگادار دەست کراوە بە دابەشکردنی بەشەناوەخۆیەکانی زانکۆی سەلاحەدین .

سەبارەت بە دەوام هەموو ڕۆژێکە جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە .

تێبینی / تەنیا کۆلێژی زانست بڕیاری داوە ١٢ مانگ دەوام بکات .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین.

کۆلێژی زانست زانکۆی سەلاحەدین دەست بە وەرزی نوێی خوێندن دەکات .ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەینەوە کەوا...
29/08/2021

کۆلێژی زانست زانکۆی سەلاحەدین دەست بە وەرزی نوێی خوێندن دەکات .

ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەینەوە کەوا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 11-9-2021 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی زانست بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.

بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن لە خوێندکارانی ئازیز دەکەین ،هیوای ساڵێکی ئارام بۆ هەموولایەک دەخوازین.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ خوێندکارانی پۆلی (١٢)ی ئامادەییبەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گ...
25/08/2021

پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بۆ خوێندکارانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی

بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی، پیرۆزبایی لەسەرجەم خوێندکاران بەگشتی و خوێندکارە یەکەمەکان بەتایبەتی دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە قۆناغەکانی تری خوێندن. لەم دۆخە سەختەدا کە هەرچەندە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و، قەیرانی ئابووریی مامۆستاو خێزانی خوێندکارەکان؛ بەربەستی گەورەبوون لە بەردەم بواری پەروەردەو فێرکردن، بەڵام خۆشبەختانە بە هیممەتی مامۆستا دڵسۆزەکان و خۆڕاگری خێزانی خوێندکاران و کۆڵنەدانی خوێندکاران؛ سەرەڕای کەموکوڕییەکان، توانرا بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی ئەنجام بدرێ و ئەنجامێکی زۆر باشیشی هەبێ.
هەر بۆیە… وەکو کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، پیرۆزبایی لە تەواوی خوێندکارانی ئەو قۆناغە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیش بۆ ئەو خوێندکارانە دەخوازین کە لە خ*لی دووەم تاقیکردنەوەیان هەیە.
بەوپێیەی پەروەردەو فێرکردن پێودانگی ئاستی زانستی و مەعریفی هەر کۆمەڵێکە، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی زیاتر بە خوێندن و خوێندکاران بدات، بۆیە… داوا دەکەین بۆ ساڵی نوێی خوێندن، دەرفەتی زیاتر بڕەخسێندرێت بۆ خوێندکاران تا لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێن و درێژە بە خوێندن بدەن.
لە کۆتاییدا بۆ ئەو خوێندکارانەی کە نمرەکانیان دڵخوازی خۆیان نیە، پێیان دەڵێین کە خۆتان سەرمایەیەکی گرنگ و بەسوودی کوردستانن و هەوڵ و کۆڵنەدانی ئێوە سەرکەوتنەو دەتوانن لە قۆناغەکانی تری خوێندن بیسەلمێنن کە داهاتووی میللەتێک لە دەستی ئێوەیەو نمرە رێگرنیە لە بەردەوامی و داهێنان.

دووبارە پیرۆزبێت لەسەرجەم خوێندکارانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی

مەکتەبی سکرتاریەتی
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
٢٤ی ئابی ٢٠٢١

ئێستا..... وێنەی خوێنداکارە یەکەمەکانی ئەمساڵ .بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.
23/08/2021

ئێستا..... وێنەی خوێنداکارە یەکەمەکانی ئەمساڵ .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

خوێندکارانی پۆلی دوازدە ئاگادار بکەنەوە ئەمرۆ ئەنجامەکان بڵاودەکرێنەوە.بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی ...
23/08/2021

خوێندکارانی پۆلی دوازدە ئاگادار بکەنەوە ئەمرۆ ئەنجامەکان بڵاودەکرێنەوە.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

ئاگاداری.كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئاگاداری خوێندکاران و خوازیاران و پێشكه‌شكاران ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وا...
22/08/2021

ئاگاداری.

كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ئاگاداری خوێندکاران و خوازیاران و پێشكه‌شكاران ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واوكردنی خوێندنیان هه‌یه‌ له‌ به‌شه‌كانی:
1ـ به‌شی شێوه‌كاری له‌ لقه‌كانی(دیزاین، وێنه‌كێشان، په‌یكه‌رسازی، سیرامیك).
2ـ به‌شی موزیك.
3ـ به‌شی سینه‌ما و شانۆ له‌ لقه‌كانی (سینه‌ما، شانۆ).
با سه‌ردانی یه‌كه‌ی تۆماری كۆلیژ بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆرم له‌ ڕێكه‌وتی (16/8/2021) تا (9 / 9 /2021).

ڕێنماییه‌كان
1ـ ده‌رچووی (په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان)ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، یان ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت.
2ـ ده‌رچووی ئاماده‌یی(زانستی و وێژه‌یی) بۆ ساڵی خوێندنی (2018 ــ 2019) و (2019 ــ 2020) و (2020 ـ 2021).
3ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2020 ــ 2021).
4ـ كۆنمره‌ی ده‌چوون بۆ ئاماده‌یی(60) و بۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان (65) كه‌متر نه‌بێت.
5ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ ناحكوومییه‌كان به‌ سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.
6ـ ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان بۆ ساڵانی پێشوو به‌ سیسته‌می پارالێل ده‌بێت.
7ـ تاقیكردنه‌وه‌ی توانست و كارامه‌یی له‌ كۆلیژ ئه‌نجام ده‌درێت، ڕێكه‌وتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش له‌ (12/ 9 /2021) ئه‌نجام ده‌درێت.
8ـ تاقیكردنه‌وه‌كانی توانست ته‌نیا پراكتیكین، هیچی تیۆری تێدا نییه‌.

بەشی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

لە ٢٠٢١/٩/٢٥ خوێندن لەزانکۆوپەیمانگاکان لەناوکەمپەس دەست پێ دەکات.وەزیری خوێندنی باڵا.تێبینی/ بەشێک لە کۆلێژ و پەیمانگاک...
21/08/2021

لە ٢٠٢١/٩/٢٥ خوێندن لەزانکۆوپەیمانگاکان لەناوکەمپەس دەست پێ دەکات.

وەزیری خوێندنی باڵا.

تێبینی/ بەشێک لە کۆلێژ و پەیمانگاکان رێکەوتی ١_١٠_٢٠٢١ دەست بە خوێندن دەکەن.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر

ئەگەر ئەمساڵ بە خ*لی یەکەم یان دووەم دەرچووی و کۆنمرەکەت بە دڵ نەبوو(معدل)ئەوا دەتوانیت بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەردوو خ*لی ی...
20/08/2021

ئەگەر ئەمساڵ بە خ*لی یەکەم یان دووەم دەرچووی و کۆنمرەکەت بە دڵ نەبوو(معدل)
ئەوا دەتوانیت بۆ ساڵی داھاتوو لە ھەردوو خ*لی یەکەم یان دووەم تاقیکردنەوە لە ھەموو وانەکان بکەیتەوە ئەمە پێ ی دەڵێن چاککردنی تێکڕا(تحسین معدل)
ئەمە چۆن دەکرێت؟

*دوای کۆتایی ھاتنی ھەردوو خ*لی تاقیکردنەوەی وزاری ئەمساڵ لە مانگی 11 دەچیتە خوێندنگاکەت و دوای بۆ پەروەردەی شارەکەت مامەڵەی تحسین معدەل ئەنجام دەدەیت چەند مەرجێکی ھەیە.

*خوێندکار دەبێ ئەمساڵ دەرچووبێت بە خ*لی یەکەم یان دووەم.

*ئاساییە معدەلی قوتابی ھەرچەند بێت دەتوانێت ئەنجامی بدات.

*لە ھەموو وانەکان بۆ ساڵی داھاتوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەداتەوە.

*بۆی ھەیە لە ھەردوو خ*ل ئەنجامی بدات گرینگ لە ھەر حەوت وانەکە دەربچێتەوە واتا ئاساییە لە خ*لی یەکەم یان دووەم.

*تحسین معدەل بۆ وانەیەک نابێت بۆ ھەموو وانەکانە واتا بۆ معدەلە نەک وانەیەکی دیاریکراو.

*خویندکار بۆی ھەیە یەک ساڵ تحسین معدل بکات

*خویندکار ناتوانێت بگەڕێتەوە خوێندنگاکەی بەڵکو دەبێ لە ماڵەوە بخوێنێت.

*کۆنمرەی(معدل)ی ساڵی یەکەم ی خوێندکار و کۆنمرەی ساڵی دووەمی خوێندکار کامەی بەرزتر بوو ئەوی بۆ ھەژمار دەکرێت.

*تحسین معدەلیش ھەمان مافی ھەژمارکردنی نمرەی پۆلی10/11 ی ھەیە و دەتوانێت کوردی و عەرەبیش اختیار بکات زۆر ئاساییە

*ھەر خوێندکارێک بیەوێت تحسین معدەل بکات نابێ فۆڕمی زانکۆڵاین پڕبکاتەوە بە پێچەوانەوە نمرەی ساڵی یەکەمی بۆ ھەژماردەکرێت بۆیە ئەگەر بە تەمای تحسین ی نابێ بێیتە ناو سیستەمی زانکۆڵاین

بەشی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سکرتاریەتی (کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان)ەوەکاتژمێر (١١:٠٠) ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٢ی ئابی ٢٠٢١) ...
12/08/2021

راگەیەندراوێک لە مەکتەبی سکرتاریەتی (کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان)ەوە

کاتژمێر (١١:٠٠) ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (١٢ی ئابی ٢٠٢١) لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە، پاش هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی و بڵاوکردنەی ترس و تۆقاندن لەناو خێزانەکەی و تەواوی ئەو گەڕەکە، هەڤاڵ (بیرهات مەهدی) لێپرسراوی کۆمیتەی ئامێدی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەڕفێندرێت. پاش پەیوەندیمان بە پۆلیس و ئاسایشی قەزای ئامێدی، بێئاگایی خۆیان لەوبارەیەوە راگەیاندو هیچ زانیارییەک نادەن کە لەلایەن چ هێزێکەوە ئەو هەڤاڵەمان رفێندراوە، بۆیە وێڕای ئەوەی ئیدانەو مەحکومی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتەی هێزەکانی ئەو دەڤەرە دەکەین، هاوکات رایدەگەنین کە سەلامەتی گیانی هەڤاڵ (بیرهات مەهدی) لە ئەستۆی ئەو هێزەو لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکەیەو داوا دەکەین دەستبەجێ ئازادبکرێت.

مەکتەبی سکرتاریەتی
کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
١٢ی ئابی ٢٠٢١

ئەمساڵ بڕیار وایە نزیکەی ٨٠ هەزار خوێندکار وەربگیرێت لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ هەرسێ سیستەمی وەرگرتن .بەشی راگەیاندنی کۆ...
10/08/2021

ئەمساڵ بڕیار وایە نزیکەی ٨٠ هەزار خوێندکار وەربگیرێت لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ هەرسێ سیستەمی وەرگرتن .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر

دەرگای زانکۆ و پەیمانگاکان لە رێکەوتی ١-٩ دەکرێنە.نوێترین لێداوانی وەزیری خوێندنی باڵا.بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارا...
10/08/2021

دەرگای زانکۆ و پەیمانگاکان لە رێکەوتی ١-٩ دەکرێنە.

نوێترین لێداوانی وەزیری خوێندنی باڵا.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

وەزیری خوێندنی باڵا:لە 1/9 دەرگای زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێنەوە.بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکا...
09/08/2021

وەزیری خوێندنی باڵا:
لە 1/9 دەرگای زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێنەوە.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر ، بە داخەوەین بەبیستی هەواڵی کۆچی دوایی چاڵکوانی کۆمەڵی مەدەنی (مامۆست...
07/08/2021

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر ، بە داخەوەین بەبیستی هەواڵی کۆچی دوایی چاڵکوانی کۆمەڵی مەدەنی (مامۆستا یەعقوب) ، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکەین ، داواکارین لە خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی خۆیی شادبکات .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێز (م.بشیر عبدالرحمن)مامۆس...
07/08/2021

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر ، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێز (م.بشیر عبدالرحمن)مامۆستا لەبەشی ئەندازیاری کارەبا لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین ، دەکەین بەھۆی کۆچی دوایی(باوکی )بەرێزیان داواکارین لەخودای گەورە بەبەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات سەبرو ئارامیش بەبنەمالەکەیان ببەخشێ .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت .جەژنی قوربان پیرۆزبێت لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان هیوا خوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەیی ئارامی و خ...
19/07/2021

جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت .

جەژنی قوربان پیرۆزبێت لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان هیوا خوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەیی ئارامی و خۆشگوزەرانی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

یەکێتی نە بەکارەساتی هەکاری و نە بەخەنجەری ژەهراوی ئاڵای شۆرش و نە بەخیانەتی ٣١ ئاب و نە بە پیلانگێڕییەکەی ریفراندۆم و د...
11/07/2021

یەکێتی نە بەکارەساتی هەکاری و نە بەخەنجەری ژەهراوی ئاڵای شۆرش و نە بەخیانەتی ٣١ ئاب و نە بە پیلانگێڕییەکەی ریفراندۆم و دواجاریش بە گەلەکۆمەکی نێوخۆیی و ئیقلیمی و عوسمانی و چەندرۆژی رابردوو نەرووخا. یەکێتیی لەوە بەهێزترە وەک نەیار و دوژمنانی بیریان لێکردۆتەوە، یەکێتی پشت ئەستورە بە جەماوەری خەڵکی کوردستان و کەس و کاری شەهیدان رێگەنادەن یەکێتیی لاوازببێ، بۆیە دەبێت دوژمنان خەونەکانیان بەرنە ژێرگڵ.

لاهوڕ شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان

پرۆفیسۆر د. تاریق سه‌لمان حه‌دیسی، پزیشکی پێشەنگ و پسپۆڕ لە بواری تەندروستی کۆمەڵ و مامۆستا لە زانکۆی هەولێری پزیشکی لە ...
10/07/2021

پرۆفیسۆر د. تاریق سه‌لمان حه‌دیسی، پزیشکی پێشەنگ و پسپۆڕ لە بواری تەندروستی کۆمەڵ و مامۆستا لە زانکۆی هەولێری پزیشکی لە شاری هەولێر بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستدا.

ڕاگەیاندنی لقی زانکۆکانی هەولێر
کۆمەڵەی خوێندکارانی كوردستان

انالله وإنا إليه راجعوندڵگرانین بە کۆچی دوایی بەڕێز(م.حسن حسین علی) مامۆستا لە بەشی پاراستنی ڕووەک لە کۆلێژی کشتوکاڵ،داو...
06/07/2021

انالله وإنا إليه راجعون

دڵگرانین بە کۆچی دوایی بەڕێز(م.حسن حسین علی) مامۆستا لە بەشی پاراستنی ڕووەک لە کۆلێژی کشتوکاڵ،
داواکارین لە خودای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شادبکات و سێبووری کەس و کار و خوێندکاران بدات ان شاءالله.

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

بۆ ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت کە ببنە لایەنگری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەتوانن لەرێگەی ئەم فۆرمەوە بن بە ئەندام و لایە...
03/07/2021

بۆ ئەو بەرێزانەی دەیانەوێت کە ببنە لایەنگری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەتوانن لەرێگەی ئەم فۆرمەوە بن بە ئەندام و لایەنگری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان.

ژ بو وا
بەڕێزێن دڤێن ببنە لایەنگرێن کومەڵا خوێندکارێن کوردستانێ دێ شێن ب ڕێیا ڤێ فوڕمێ ببنە ئەندام و لایەنگرێن کومەڵا خوێندکارێن کوردستانێ
الى السادة المحترمين الراغبين بالأنضمام الى جمعية طلبة كوردستان يستطيعون عن طريق هذه الأستمارة أن يكونوا أعضاء ومؤيدي جمعية طلبة كوردستان..

https://puksurvey.xyz

خەمبارین بە هەواڵی کۆچی دوای مامۆستای بەشی جیۆلۆجی (دکتور یاسین خلیل الیاس) ، بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەی...
29/06/2021

خەمبارین بە هەواڵی کۆچی دوای مامۆستای بەشی جیۆلۆجی (دکتور یاسین خلیل الیاس) ، بەو بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو و سەرجەم مامۆستان و خوێندکارانی کۆلێژی زانست دەکەین ، له‌ خودا داواكارين گیانی كۆچكردو به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و سه‌بووریى به‌ كه‌سوكارى ببه‌خشێت.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

سیستەمی کۆرسات دوو بابەت دەبێتە عبور بەڵام. لەسیستەمی سەنەوی یەک بابەت دەبێتە عبور.بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی ک...
27/06/2021

سیستەمی کۆرسات دوو بابەت دەبێتە عبور بەڵام.

لەسیستەمی سەنەوی یەک بابەت دەبێتە عبور.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

‎بەڕێزان / پەرلەمانی هەرێمی کوردستان‎سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران‎وەزارەتی پەروەردە....‎سڵاوی زانست و خەبات‎سێکتەری پە...
24/06/2021

‎بەڕێزان / پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
‎سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
‎وەزارەتی پەروەردە
....‎سڵاوی زانست و خەبات

‎سێکتەری پەروەردەو فێرکردن، یەکێکە لە کۆڵەکە بنەڕەتییەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگەو، لەهەر کۆمەڵگەیەکدا ئەم پڕۆسەیە گرنگی تەواوی پێ نەدرێت و پشتگوێ بخرێت، کۆمەڵگەیەکی پاشکەوتوو، نەوەیەکی ناتەندروست و بێ سوود بەرهەم دێت.
‎ساڵانە لەم پرۆسێسەدا هەڵەی کوشندەو بە پلان ڕوو دەدات، ئەمساڵیش لە پرسیاری کۆتا تاقیکردنەوەی پۆلی (۹) ی بنەڕەتیدا، کە لە پڕۆگرامدا (٤) شاعیری کورد وەکو مەنهەج خوێندراون، کە ئەوانیش (وەلی دێوانە، پیرەمێرد، حاجی قادری کۆیی و هەژار موکریانی)ین، بەڵام تەنها هەژار موکریانی (۳۳)نمرەی لەسەر هاتوەتەوە، بۆیە ئێمە لە (کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان) پێمان وایە؛ سەرەڕای مەترسی دۆخی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆناو، بێ کارەبایی و نەبوونی ئامێری فێنککەرەوەی گونجاو و تەواو لە ناوەندەکانی خوێندن و، بارودۆخی ناهەمواری خوێندکار لەڕووی داراییەوە، ئەم هەنگاوانە جگە لە بێ ئەرزش کردنی پرۆسەکەو قورسترکردنی باری سەرشانی خوێندکاران و شێواندنی مێژوو بۆ ئامانجێکی دیاری کراو هیچی تری لێ ناخوێندرێتەوە....بۆیە:
‎- داواکارین بەڕەچاوکردنی بارودۆخی نەخوازراوی خوێندن و خوێندکاران، بڕیاری (دخ*ل عام) بدرێت و سەرجەم خوێندکارانی پۆڵی (١٢)ی ئامادەیی، بەشداربن لە تاقیکردنەوەی وزاری.
‎- هەرچی زووترە لیژنەیەک لەپەڕلەمان و وەزارەتی پەروەردە پێکبهێنرێت، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان و کێشەی ئاماژە بۆ کراو، سەرباری هەڵە دووبارەکان کە بەمەبەست دەیانەوێ زیان لە پرۆسەی خوێندن و خوێندکاران بدەن.

‎کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
‎مەکتەبی سکرتاریەت
‎٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١

سڵاوی زانست و خەبات بەرێزان خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین  دوای وەرگرتنەوە ئەنجامی تاقیکردنەوە کۆتایی ساڵ ، رێژەی کەوتن (...
14/06/2021

سڵاوی زانست و خەبات

بەرێزان خوێندکارانی زانکۆی سەلاحەدین دوای وەرگرتنەوە ئەنجامی تاقیکردنەوە کۆتایی ساڵ ، رێژەی کەوتن (ساقیت) بوون ئاستێکی باڵای تۆمارکردووە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بۆ ئەم مەبەستەش سبەی و گرتبوونەوەیەکی بێدنگ و هێمن بەرێوەدەچێت لەبەردەم سەرۆکایەتی زانکۆ سەلاحەدین .

شوێن : سەرۆکایەتی زانکۆ سەلاحەدین - شەقامی کەرکووک
کات : ٩:٠٠ بەیانی .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

إنا لله وإنا إليه راجعونبەغەموو پەژارەیەکی زۆرەوە ھەوالی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر(د.شێرکۆ عبدالکریم بابان)مامۆستا لەبەشی ئەند...
10/06/2021

إنا لله وإنا إليه راجعون

بەغەموو پەژارەیەکی زۆرەوە ھەوالی کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر(د.شێرکۆ عبدالکریم بابان)مامۆستا لەبەشی ئەندازیای میکانیک ومیکاترۆنیک لە زانکۆی سەلاحەدینمان پێگەیشتن ، بەناوی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو و سەرجەم مامۆستان و خوێندکارانی کۆلێژی ئەندازیاری دەکەین .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر هەستاین بە سازدانی ئاهەنگی دەرچوون (تەخەروج) بۆ خوێندکارانی زانکۆ سەلا...
09/06/2021

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر هەستاین بە سازدانی ئاهەنگی دەرچوون (تەخەروج) بۆ خوێندکارانی زانکۆ سەلاحەدین کۆلێژی بەرێوەبردن و ئابووری بە بۆنەی تەواو کردنی کۆتا قۆناغی خوێندنیان ، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لەگشت کایەکانی ژیانیاندا دووبارە پیرۆزە لە خوێندکارانی کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری - زانکۆی سەلاحەدین .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر

31/05/2021

مامی كوردایەتی وڕابەری شۆرشی نوێ وهەڤاڵانێ دەستەی دامەزرێنەر یەكێتیەكەتان لەدوای چوارەمین كۆنگڕە لە دەستیكی ئەمیندایەو پێی ناوەتە قوناغێكی نوێ

کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر

جەژنتان پیرۆزبێت .بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.
12/05/2021

جەژنتان پیرۆزبێت .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

ئەمڕۆ چوارشەمە بە سەرپەرشتی رێگا عبداللە لێپرسراوی لقی زانکۆکانی هەولێر کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی ...
28/04/2021

ئەمڕۆ چوارشەمە بە سەرپەرشتی رێگا عبداللە لێپرسراوی لقی زانکۆکانی هەولێر کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (کۆشکی سپی) لەشاری ھەولێر لقی زانکۆکانی ھەولێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بەبۆنەی (٤٥ )مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان بە هاوکاری بۆردی جەماوەرییەکان و NGO کان، ھەڵسا بەڕێخستنی ئێوارەخوانێک بۆ زیاتر لە (٣٠٠ )خوێندکار و بە ئامادەبوونی چەندین کادیری پێشکەوتوو لە ئۆرگانە جیاوازەکان .

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بڕیار لەسەر خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت ، بۆ تاقیکردنەوەی فاینەڵ بڕیاری کۆتایی دەد...
26/04/2021

لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بڕیار لەسەر خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدرێت ، بۆ تاقیکردنەوەی فاینەڵ بڕیاری کۆتایی دەدرێت.

بەشی راگەیاندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی زانکۆکانی هەولێر.

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان /لقی زانکۆکانی هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share