MazMedia

MazMedia بـەخێر بێن بـۆ میدیای مازندەران تایبەت بـەهــەواڵ و زانیاری

15/12/2021
08/02/2021
چارەسەر بە هەڵمژینی هەوای ناو کورەی هەنگ!ئەو هەوایەی لەناوی کورەیەکی هەنگدا هەیە زۆر پاکژترە لەهەوای دەرەوە ، ئەمەش بەهۆ...
08/02/2021

چارەسەر بە هەڵمژینی هەوای ناو کورەی هەنگ!

ئەو هەوایەی لەناوی کورەیەکی هەنگدا هەیە زۆر پاکژترە لەهەوای دەرەوە ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەنگ ناو کورەکە پاکژ دەکاتەوە بەبەردەوامی بێ ئەوەی هیچ ماددەیەکی کیمیایی پاکژکرەوە بەکاربهێندرێت بۆ پاککردنەوەی ناو کورەکە!!

هەربۆیە سیستەمێک دروستکراوە کە پێی دەوترێت (beecura system) پێکدێت لە سۆندە و دەمامکی هەڵمژین و ئامێری کۆنتڕۆڵکردن و کڵاوی سەر کورە هەنگەکە.

ئەو کەسانەی هەستیاری هەناسەدان و کێشەی سیەکانیان هەیە یاخود ئەو کەسانەی کە ڕەبوو و تەنگە نەفەسییان هەیە ، بەم ڕێگایە چارەسەر وەردەگرن.

ژوور و شوێنی تایبەتییان بۆ درووست کردووە هەروەک نۆرینگەیەکی بچووک وایە.

ئەو زانا دەم بەخەندەی کە بووە هۆی کوشتنی (٧٠)هەزار کەسسندوقە بچوکە نەفرەتێکە ئەو سندوقە بچووکەی ئەم پیاوە دەم بەخەندەیە ...
07/02/2021

ئەو زانا دەم بەخەندەی کە بووە هۆی کوشتنی (٧٠)هەزار کەس

سندوقە بچوکە نەفرەتێکە

ئەو سندوقە بچووکەی ئەم پیاوە دەم بەخەندەیە هەڵیاندەگرێت ، ناوکی پلۆتۆنیۆمێکی تیشکدەرو ژەهری بۆمبی ناوەکییە کە لە ساڵی 1945 دا بەسەر ناکازاکی ژاپۆندا بەربۆوە .

ئەم پیاوەش فیزیازانی ئەمریکی (هارۆڵد ئاگنیویە) ، ئەم سندوقە بچوکە زیاتر لە 70 هەزار کەسی کوشتوە

نوسینی ....

لەو شوێنە ... کارەبا گرتوویەتیبەداخەوە ئەوڕۆ لەگەڵ دەستپێکی خوێندن مامۆستا ( ابراهيم ) لەکاتی ھەڵکردنی ئاڵایەکی نوێی کور...
07/02/2021

لەو شوێنە ... کارەبا گرتوویەتی

بەداخەوە ئەوڕۆ لەگەڵ دەستپێکی خوێندن مامۆستا ( ابراهيم ) لەکاتی ھەڵکردنی ئاڵایەکی نوێی کوردستان بوو لەسەر بانی قوتابخانەی سۆرک لە شەقلاوە ، تەزوی کارەبا دەیگرێت و لە ئاکامدا گیان لەدەستدەدات .خوالیی خۆشبێ وسەبوری کەس وکاری بداتەوە

دیمەنی ئەمڕۆی بەفربارین، لەپارێزگای موشی باکوری کوردستان. بەپێی زانیاریەکانی بەرێوبەرایەتی کەشوهەوای پارێزگای موش، لەماو...
06/02/2021

دیمەنی ئەمڕۆی بەفربارین، لەپارێزگای موشی باکوری کوردستان. بەپێی زانیاریەکانی بەرێوبەرایەتی کەشوهەوای پارێزگای موش، لەماوەی دوو رۆژی رابردودا (6)مەتر بەفر لەتەواوی پارێزگاکەدا باریوە

‏
06/02/2021

05/02/2021

ھاتنی پاپای ڤاتیکان خێری لۆ  یاریگای ھەولێر ھەیە،  یاریگاکە نوێ دەکرێتەوە.دیمه‌نی ئێستای یاریگای فەرەنسۆ هەریری كه‌ نۆژە...
04/02/2021

ھاتنی پاپای ڤاتیکان خێری لۆ یاریگای ھەولێر ھەیە، یاریگاکە نوێ دەکرێتەوە.

دیمه‌نی ئێستای یاریگای فەرەنسۆ هەریری كه‌ نۆژەن دەکرێتەوە و ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ پێشوازیكردن له‌ پاپای ڤاتیكان كه‌ بڕیاره‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.

سوپای چین پۆشاکێکی سەربازیی ناوازەی ئاشکرا کرد کە وا دەکات هەر سەربازێک 50 کیلۆگرام بار هەڵبگرێتبە گوێرەی پێگەی "Defens...
03/02/2021

سوپای چین پۆشاکێکی سەربازیی ناوازەی ئاشکرا کرد کە وا دەکات هەر سەربازێک 50 کیلۆگرام بار هەڵبگرێت

بە گوێرەی پێگەی "Defense World"، سوپای چین جۆرێکی نوێی لە پۆشاکی سەربازیی بەناوی "Exoskeleton" ئاشکرا کرد کە بە بزوێنەر کار دەکات بە مەبەستی یارمەتیدانی سەربازەکان بۆ هەڵگرتنی باری تەقەمەنی تا 50 کیلۆگرام.

ئەم پۆشاکە دەرەکییە کێش سووکە کە پەسن دەکرێت بە سیستەمێکی یارمەتیدەر و دابینکردنی پاڵپشتی تەقەمەنی هەڵگیراو بۆ تاکەکان دەتوانێت 20 کیلۆگرام لە هێزی یارمەتیدەر بۆ بەکارهێنەکەی دابین بکات و، کەمکردنەوەی باری قورسایی بۆ زیاتر لە 50%، هەروەها کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە هەر مەترسییەک.

ئەوەی زۆر ناوازەیە لەم پۆشاکە کەسی بەکارهێنەر دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە 40 چرکەدا لەبەری بکات و دایشی کەنێت، بزوێنەری پۆشاکەکە لە کاتی خۆچەمانەوە هێزێکی لە رادەبەدەر دەبەخشێت بە بەکارهێنەرەکە، بۆئەوەی لەکاتی هەستانەوە بەشێوەیەکی خێراتر هەستێتەوە.

بە پێی پێگەکە، هەر سەربازێک دەتوانێت سندوقی چەک و تفاق و جانتای تەقەمەنی بە کێشی 50 کیلۆگرام هەڵبگرێت بێئەوەی هیچ ماندوو بێت و هیچ توانا و ئەرکێک بخاتەگەڕ.

به‌ربژێر كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر
02/02/2021

به‌ربژێر كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when MazMedia posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share