Media.News

Media.News ڕۆژنامەوانێکی نارازی و میدیای ئازاد

17/06/2025

نابێت کورد و هێزە سیاسەیکان بێدەنگبن و بێ ستراتیژی سیاسی بن
لەم روداوا و گۆرانکاریانەدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست رودەدەن

دابەشبونی کورد بەسەر جەمسەری سونی و شیعەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست سەنگ و قورسایی سیاسەتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست لاواز کردوە.!
لەسەروبەندی ئەم گۆڕانکاریانەی ئێستا لە ناوةکە و ڕۆژهەڵاتی ناوراست لە ئەنجامی شەری ئیسرائیل /ئێران گۆرانکاری گەورە ڕوودەدەن پێویستە کوردیش بیر لە دروستکردنی هاوپەیمانیەکی کوردی بکاتەوە و نەچێتە ژێر هەژمونی هیچ و بەرەیەکی شیعی و سونی بۆ خۆ ئامادەکردنی هەر ئەگەرێک کە رودەدات .!

ئێمە پێمان وایە بەم شێوەیە هەم سەنگی کورد و کارتی سیاسی کورد بەهێز دەبێت بۆ هەر ئەگەرێک هەم دەتوانن ماف و دەستکەوتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان و پارةکانیتری کردستان بەدەست بخەن و لەسەرئاستی ناوچەی و ناوخۆ و نێودەوڵەتیش سەنگی کورد بەهێزتر دەبێت .

مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
هەرێمی کوردستان

16/05/2025

کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست بە پشتیوانی
ئەوروپیەکان و ئەمریکا و ئیسرائیل هەر بە بەهێزی دەمێنێتەوە

هەندێ بەناو توێژەری سیاسی و خەلکی دەرون نەخۆشی ئیخوانی و ئیسلامی سیاسی بە مەبەست لێکدانەوەی خراپیان بۆ سەردانەکەی ترامپ دەکەن و هاوڵاتی کوردیان توشی دڵەراوکێ کردوە کە گوایە چیتر کورد پشتیوانی ناکرێت و سەبارەت بە بەرژەوەندی و رۆڵی کورد بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژ ئاڤا و باکور کە گوایە چیدی ئەمریکا لەبەرژەوەندی کورد هیچ هەنگاوێک و جوڵەییەک ناکات بەس بە بروای من پێچەوانەکەی راستە خۆتان دڵخۆشمەکەن لە کاتێکا ئەحمەد شەرعی تیرۆریستان کە لە باوەشی ترام و شازادەی سعودیە بینی ئەمە جگە لە دەستەمۆکردنی و تەسلیمبون و ئیجبارکردنی بەرێکەوتنی ئەبراهەم چونەژێر باری ڕۆژئاوایەکان بە تایبەت یەمریکا و ئیسرائیل هیچیتر نیە گەمژاینا

هەموو ئەو ڕوداوانەی دوای هاتنی تڕەمپ بۆ سعودیە و قەتەر بەبەرژەوەندی کورد لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا و باکور دەشکێتەوە نەک بەپێچەوانەکەی کەتیرۆریستان چاوەڕێی بوون چونکوم هەر هەنگاوێک کورد لەهەرکوێ بینێت ئەوا ئەمریکایەکان بەنامەیان بۆ دارشتوە و لە نزیەوە ئاگادارن .

Kajal Shex Ahmad کەژاڵ شێخ ئەحمەد
ڕێکخەری ئەکتی مەکتەبی پەیوندیەکانی دەرەوەی پ .د.د
فەرەنسا

پەیامی جەنابی سەرۆکی پ.د.د" پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەرکێکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانیە و پێویستە لەسەرمان  ."گۆڕان...
06/05/2025

پەیامی جەنابی سەرۆکی پ.د.د

" پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەرکێکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانیە و پێویستە لەسەرمان ."

گۆڕانکاری و سەرھەڵدانی شۆرشی نوێی کوردستانی ڕۆژئاوا شۆرشی دژی دیکتاتۆری و گروپە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا و داعش و هاوشێوەکانیەتی، وە خەباتە بۆ ئازادی و دەرباز بوون لە چنگی دەولەتی داگیرکەری ڕوخاوی ئەسەد لە سوریا و جێگیرکدنی مافە دەستوری و یاسایەکانی نەتەوەی کورد و پێهاتەکانیتری نێو خاکی سوریا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی عیلمانی دیموکراسی کە مافی کورد و کەمینەکان پارێزراوبێت بە یاسا لە نێوو دەوڵەتێکیدیموکراسی و و فیدڕاڵیدا .!

بۆیە ئێمە وەک پ.د.د پشتگیری و ھاوخەباتی و ھاوخەمی برایان و خوشکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەبڕوای ئێمە داکۆکیکردن لە ماف و ئازادیەکانی گەلی کورد ئەرکێکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانیە .

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح برزنجی

30/04/2025

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
چەقی ململانیە سیاسی و ئابوریەکانی جیهان.

وتاری حەفتانە نوێکراوەتەوە.

ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی جوگرافی پێکدەهێنێت، كه‌ بریتییه‌ لە: دەوڵەتەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین کوردستان تورکیا و سوریاو تادەگاتە ئیسرائیل و ئێران عێراق و ئەفغانستان، پاکستان، ناوچەکانی قەوقاز، ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. تەنانەت ھەندێجاریش وه‌ك ڕۆژھەڵاتی نزیک ناوده‌برێت. لەڕووی ھەڵکەوتەی جیۆپۆڵێتیک و ستراتیژییەوە، یەکێکە لە ناوچە گرنگ و دەوڵەمەندەکانی جیھان. لە مێژوودا، بەتایبەت لەدوای سەدەی بیستەوە، کێشە و ململانێی ئاڵۆزی زۆری بەخۆوە بینیوە. ئەمەش لە ئەنجامی چەندین ھۆکارە کە گرنگترینیان خۆی لە فرەنەتەوە، فرەمەزھەب، فرەزمان، فرەکولتوور، دەبینێتەوە. هه‌میشه‌ گۆڕەپانی ململانێکان بووه‌، بەتایبەتیش له‌ نیوەی دووەمی سەدەی بیستەوه‌ وەک چەقی ململانێکانی سەر زەوی ومەترسیدارترین و ئاڵۆزترین شوێن ناوزەنددەکرێت، هەروەها وەک خاڵی دەستپێکی جەنگێکی دیکەی جیھانی ته‌ماشا ده‌كرێت.

ڕۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست سەرچاوەیەکی گرنگی وزەی جیھانییە. خاوه‌نی ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لە سامانی سروشتیه‌‌، به‌تایبه‌تیش نەوت و غاز. هه‌ربۆیه‌ چاوی جیهانی له‌سه‌ره‌.‌ داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست و دەستوەردانی ھەمەلایەنە، زۆر پەیوەندیدارە بەو سەرچاوە گرنگانەی وزەوه‌. لە ئێستادا گرنگی غاز لەلایەن وڵاتان زۆر جێگای بایەخە. بە ھەرزانترین سەرچاوەی وزە ئەژمار دەکرێت. ئەوروپا و زۆربەی وڵاتانی جیھان زۆر پێویستیان پێیەتی. تائێستا ڕووسیا وەک تاکە فرۆشیاری بێڕکابەری غاز ھەناردەی ئەوروپا دەکات. جگە لە نەرویج و ھۆڵنداو بەریتانیا، تێکڕای ئەوروپای ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا، ھیچ بەدیلێکی تریان نییە بۆ دابینکردنی ئەم سەرچاوە گرنگەی وزە.

ڕێژەی نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە %٦٦ ی نەوتی پاشەکەوتی جیھان دەخەمڵێنرێت. لە کۆتایی سەدەی بیستدا ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی سێ یەکی نەوتی جیھانی بەرھەم ھێناوه‌. دابینکەری سەرەکی نەوتە بۆ ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا و یابان. ئەوەش وایکردووە ھێزی ئابووری ھەندێک لە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی گەورەی له‌سەر نەتەوتی ناوچەکە هه‌بێت. نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەزۆریی کەوتووتە وڵاتەکانی کەنداوه‌وه‌. لەبەرئەوە ھەر لە ساڵانی زووەوە وڵاتە زلھێزەکان ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەم ناوچەیە دەدەن. خەسڵەتی تایبەتی نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەوه‌یە کە ده‌رهێنانی زۆری تێ ناچیت. لە ھەر بیرێکی نەوت، بڕێکی زۆر نەوت دەردەھێنرێت و پێویست بە بیری زۆر و قوڵ ناکات.

گەلێک ھۆکارو فاکتەری بەھێز ھەن کە ڕێگەخۆشکەرن تا ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر ھەنگاو بنێت، لەوانە: ململانێی ھەریەکە لە وڵاتانی ئیران – ئیسرائیل؛ ئەمریکا – ئێران؛ ئێران- سعودییە و کێبڕکێی سەپاندنی ھەژموونی ھەریەکە لە ڕووسیا – ئەمریکاو کێشەی تیرۆر و پرسی کورد له‌لایه‌كی تر.
ململانێی نێوان ھەریەکە لە ئێران و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕائیل. یەکێک لە دروشمە سەرەکیەکانی دەوڵەتی ئیران بریتیە لە (مەرگ بۆ ئیسڕائیل). ململانێی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە ناوچه‌كه‌ بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەبات. بەتایبەت دوای ناساندنی (قودس)وەک پایتەختی ئیسڕائیل لەلایەن ئەمریکاوە. کە بەھەمو شێوەیەک ئێران ڕەتی دەکاتەوە ھەڕەشەی سڕینەوەی ئیسڕائیل دەکات. لە ھەوڵی ئەوەدایە لەڕێگەی بریکارەکانیەوە ئیسرائیل تەوق بکات. نەیارەکانی پڕچەک ده‌کات. لەلایەکی تره‌وه‌ ھەوڵی جێگیرکردنی سوپای (قودس) دەدات لە سوریا. ئیسرائیل بە مەترسییەکی گەورەی دادەنێت بۆسەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی. له‌به‌رمبه‌ریشدا ئیسرائیل ھەوڵی لێدانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئیران دەدات.

ھەریەکە لە وڵاتی سعودیەو ئێران لە ملانێیەکی توندی مەزھەبی دان و ھەریەکەیان ھەوڵی سەرکەوتن بەسەر ئەوی دی دەدات. ئەمەیش تاڕادەیەکی زۆری ناوچەکەی بەرەو گرژی زیاتر بردووە.
له‌دوای پارچەپارچەبوونی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییه‌وه‌، شەڕی ساردی نێوان ئێران و سعودیە باگڕاوندێکی مێژووی قوڵی ھەیە. ئەم دوو دەوڵەتە ڕاستەوخۆ ڕوبەڕووی یەکتر نەبونەتەوە، بەڵام لەڕێگەی وەکیلەکانیانەوە ململانێیەکی توندی ھەژمونگەرا ئیدارەدەدەن. ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی پڕۆژەی ستراتیژی (ھیلالی شیعی)، کە خۆی بە خاوەنی ھەریەک لە پایتەختی عێڕاق، لوبنان، سوریا، یەمەن و بەحرەین دەزانێت، کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکات. سعودیە وەک سەرمەشق و فریادڕەسی سوننە مەزھەب، ھەوڵدەدات دەستێوەردانەکانی ئێران سنووردار بکات. له‌ولایشه‌وه‌ ئەمریکا دەیەوێت سعودیە وەک قەڵغانێک بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و بەربەستێک بێت بەرامبەر ھەژمونی ئێران.

لەلایەکی دیکەوە، کێشەی سەپاندنی ھەژموون و زیادکردنی ناوچەی ژێر نفوز، لەلایەن ھەریەکە لە دوو زلھێزەکەی جیھان – ئەمریکا و ڕووسیا – ناوچەکەی ناسەقامگیر كردووه‌. ئەمریکا دیارترین لایەنە کە ڕۆڵی نەرێنی ھەیە لە ناسەقامگیری ناوچەکە. بەرژەوەندی ئەمریکا پشت بەخواستی ئەو وڵاتە دەبەستێت لە نەوت و سەرچاوە سروشتییەکان. بەڵام سەرھەڵدانی جەنگی سارد لە نیوەی دوەمی سەدەی ڕابردوو بەخێرایی بەرژەوەندیەکانی لە ئابورییەوە گۆڕی بۆ بەرژەوەندی ستراتیژی و سیاسی و لەگەڵ دەوڵەتە ڕێکابەرەکەی ھەمیشە لە ململانێدیه‌ تا ھەژمونی زیاتری خۆیان بسەپێنن.

جیاواز لەم دوو جەمسەرەی کە وەک زڵهێزی جیهانی کە هەریەک لەم دوو زلهێزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست لەلایەن ئێران و ئیسرائیل نوێنەرایەتی دەکرێت و پشتیوانیان لێدەکرێت کە ککێشەکانی ئەم دوو جەمسەرە لە کۆتایەکانی ساڵی ڕابوردوو ۲٠۲۳ و لە سەرهەڵدانی شەرە غەزە ئیسرائیل پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدار و دەشێت هێواش هێواش ئاگری هەڵگیرسێنراوی شەری غەزە ئیسرائیل سەرکێشێتە ناوچەکە و ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوراست دروستکات وەک چۆن ناوە ناوە ئیسرائیل و ئێران ورە وری شەرێکی هێواش و جیاواز دژی یەک دەکەن ممن پێموایە لەهەر ئەگەرێکی گەورە بوەنەوەی شەری ئیرائیل غەزە تەواوی ناوچەکە دەخرێتە ژێر رەحمەتی جەندگ ێکی وێران کەر لە چەندین وڵات ئامادەیە بۆ ئەوو جەنگە .

له‌ناو ئه‌م كێشمه‌كێشمانه‌یشدا، پرسی کورد یەکێکە لە پرسە گەورەو ئاڵۆز و بەردەوامەکان. بەدرێژای چەندین ساڵه‌ چارەسه‌رنەکراوه‌. هه‌ربۆیه‌ ناكرێت باسی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکەیت و باسی پرسی کورد نەکرێت. چونكه‌ کورد کێشە بەردەوامەکەی ڕۆژھەڵاتی ناوه‌ڕست و کێشەی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەتی چل ملیۆنییه‌، کە بەسەر چوار وڵاتدا دابەشکراوە.
بە بۆچونی من لەناو ئەمکێشە و بەریەک کەوتنەی کە بەردەوامی هەیە تاکوو ئێستا کورد پێدەنێتە قۆناغێکی نوێووو هەرێمی کوردستان بەهێزدەبێت و کورد دەبێتە فاکتەرێکی سەرچاوەی وزە و سەنگ و قورسای بە گوێرەی روداوەکان و بەریەک کەوتنی لایەنەکانی جەنگی ئیسرائیل غەزە و ئێران ئیسرائیل و هاوپەیمانان کورد شانسی تێپەراندنی قۆناغێکی دەبێت بە زیدبونی ئاڵۆزیەکان کوردیش سەنگی بەهێزدەبێت و پارێزراوترین ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوراست دەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی بازار و بازرگانی جیهانی وزەی جیهانی.

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح برزنجی

22/04/2025

پیرۆزبێت یەکەم ڕۆژنامەی کوردی !!!

لە یادی ڕۆژنامەگەری کوردی و دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی ڕۆژنامەی کوردستان - ١٨٩٨/٤/٢٢ز دا:
یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی نە باوی ڕۆژنامەی کوردستان لە ڕۆژی ١٨٩٨/٤/٢٢ز لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان لە شاری قاهیرەی پایتەختی ویلایەتی میسری سەر بە دەوڵەتی عوسمانی دەرچووە، بابەتەکانی ڕۆژنامەی کوردستان زیاتر هاندانی بڵاوکردنەوەی خوێندن و فێربوونی زمانی کوردی بوو لە ناو هاوڵاتیانی ناوەوەی کوردستان دا.

ڕۆژنامەی کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٨٩٨ - ١٩٠٢ز ٣١ ژمارەی لە چەند شوێنێکی جیاواز لێ دەرکرا.
لە ژمارە ١ تا ٥ لە لایەن میقداد مەتحەت بەدرخان لە شاری قاهیرە دەرچوو، بەڵام نەهۆی نەخۆشکەوتنی میقداد مەتحەت بەدرخان و فشاری دەسەڵاتدارانی عوسمانییەوە، میقداد مەتحەت بەدرخان لێپرسراوێتی دەرکردنی (ڕۆژنامەی کوردستان)ی خستووەتە ئەستۆی عەبدولڕەحمانی بەدرخانی برای و لە ژمارە ٥ بە دواوە لە لایەن براکەیەوە دەرچوون، لە ژمارە ٦ تا ١٩ لە ژنێف لە سویسرا، لە ژمارە ٢٠ تا ٢٣ دووبارە لە قاهیرە، ژمارە ٢٤ لە لەندەن، ژمارە ٢٥ دوو جار دەرچووە یەکەمیان لە شاری لەندەن و دووەمیشیان لە شاری فۆکستۆن هەر لە بەریتانیا دەرچوون. لە ژمارە ٢٦ - ٢٩ لە شاری فۆکستۆن لە و ژمارەکانی ٣٠ و ٣١ لە ژنێف لە دەرچوون.

ڕۆژنامەی کوردستان لە مانگێکدا دووجار دەرچووە و دوا ژمارەی، کە دەکاتە ژمارە ٣١ لە بەرواری ١٩٠٢/٤/١ز لە شاری قاهیرە دەرچووە.

شایانی باسە ژمارەکانی ڕۆژنامەی کوردستان بە دزییەوە دەگەیەنرایە کوردستان و بەشێکە بابەتەکانی ڕۆژنامەکەش بۆ هۆشیارکردنەوەی نەتەوەیی کورد و لایەنەکانی مێژوو و وێژە و کەلتووری کورد تەرخانکرابوو.

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح برزنجی
۲۲ ی نیسانی ۲٠۲٥

15/04/2025
15/03/2025

ئیسلامی سیاسی ( ئاین ) و دیموکراسی یان
(ئاین و دەوڵەت.) لەفۆرمی حوکومرانیدا .!!

وتاری حەفتانە

ئایا لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست دەشێت دیموکراسی بەفۆرمێکی نوێ و گونجێنراو بەسیستەمی سیاسی و کەلتو و ئادابە بۆماوەکان بکرێتە رێگەچارەی سەقامگیری ناوچەکە وە دەبێت لەم گۆرانکاریەدا کە ئەگەری سەردەمێکی نوێیە چارەنوسی هێزە ئیسلامییەکان، هاوشێوەی داعش و القاعیدە و تاڵیبانە ئیسلامی سیاسی لە جیهان بەگشتی و لە ڕؤژهەڵاتی ناوراست و هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەچێت و ئەوان دەتوانن لەگەڵ سیستەمی عیلمانیەت و دیموکراسی هاوچەرخدا خۆیان بگونجێنن ؟

سەرەتا دەبێت بزانین لەم ناوچەیەدا کەپێی دەوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوین بونیادێکی سیاسی بۆماوەیی نەرێتی بوونی هەیە کە پێدەچێت لەگەڵ ئەم تەوژمەی گۆڕانکاری کە سەرەتاکەی لە کێشانەوەی هێزی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە ئەڤغانستانەوە دەست پێبکات .
گۆڕانکاریەکان و قۆناغەکانی پێدەچێت بە پێچەوانەی تەوژمی گۆڕانکاریەکانی بەهاری عەرەبی بێت ئەمجارە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە هەڵبکات و سەردەمێکیتر و جۆڕێک لە ژیان و گۆڕانی جیێۆپۆلۆتیکی نوێ بکات بە بەرگی نەتەوە و حوکومڕانەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست کە نەگونجێت لەگەڵ هەمان کەرەستەو عەقڵی سیاسی دینی و کۆمەڵایەتی دەیەکانی پێشتر هەربۆیە چۆن زریان و تەوژمی نوێی گۆڕانکاری بەڕێوەیە دەشبێت ئەوو کەرەستە و بونیاتانە و کەسایەتی و کاریزما سیاسیانەی کەدەشێت لەگەڵ ئەم تەوژمە بکەونە گەمەی سیاسی کەسایەتی و هێز و مەعریفەی سیاسی نوێ وە بەکەرەستەیەک و میتۆدێکیتری سیاسی لەگەڵ تەوژمەکە دەرکەون خۆگونجێن و جیهانبینی نوێیان هەبێت بۆ گۆڕانکاریەکان دەنا هەموو ئەگەرێک و ئاڕاستەیەکیتری پێچەوانە واریدە .

باشە لەم ناوچەیە و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست حەقیقەتی ئەو دەوڵەتە ئاینییە چیە كە ئیسلامیە تازەگەرەكان و ئوسوڵیە هاوچەرخەكان لە رێگای چەمكی حاكمیەتی ئیلاهی و ویلایەتی فەقیهەوە پێشنیاری دەكەن؟.
ئەم تێزە هێندەی ئەوەی راستی رەوڕەوەی مێژووی ئیسلامی و واقیعیەتی گردبونەوەی سیاسی ئەو سەردەمە بخاتە روو، لەسەر وەهم یاخود جەهل بنیاتنراوە، ، چونكە دەوڵەت بەتایبەتی لەدوای كۆتایهاتنی سەردەمی راشیدینیەكان كە دەسەڵاتیان لە رەمزییەت و سیاسەتدا گردكردبووەوە، هەرگیز دەوڵەتێكی ئاینی نەبووە.

هەرگزیش ناتوانرێت دەوڵەتێكی ئاینی دروستبكرێت، چونكە دەوڵەت بە سروشتی خۆی دونیایی، زەمانی و سیاسییە، ئامانجی مومارەسەكردنی دەسەڵات و ئیدارەدانی بەرژەوەندییەكانە یاخود دیاریكردنی چارەنوسەكانە لەسەر ئەم زەوییە، چونكە ژیان لێرەدا ئامانجە، بەڵام لە ئایندا ژیان تەنها وەسیلەیەكە یاخود ئەزمون یا ناڕەحەتییەكە، بەئامانجی رزگاربونە بۆ گەشتن بە ئەو دونیا.
لەوانەیە هەندێ دەوڵەت پشت بە شەریعەتێكی ئاینی یاخود بەهایەكی ئەخلاقی یاخود بنەمایەكی فەلسەفی ببەستێت و سیاسیەكانیش بۆ ئیدارەدانی كاروبارەكان و بەرژەوەندییەكان ئیلهامی لێوەربگرن. ئەمە حاڵی دەوڵەتەكان بووە، بەكۆن وتازەكانیشەوە، لەو دروشمانەی كە بەكاریانهێناوە وەك یەكسانی، یا دادگەری، یا پێشكەوتن، یا ئازادی یاخود ئیشتراكی ..بەڵام هەرگیز لەسروشتە دونیاییەكەی نەگۆڕیوە، واتە لەوەی كە دەوڵَەت مومارەسەركردنێكی مرۆڤانەیە، كەوەك هەموو كارەكانی مرۆڤ توشی هەڵە و كەموكورتی دەبێت.

ئەوانەی كە دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست لە ئەمیرو سوڵتانەكان، هەرگیز ئیدعای پاكێتی و پیرۆزییان نەكردووە، وەهاش خۆیان پێش كەشنەكردووە كە لەهەموو خەڵك زاناترو باشترن، تەنانەت خودی خەلیفەكانی راشیدینیش وەك دەزانرێت ئەم ئیدعایانەیان نەكردووە.
هەربۆیە دەبینین كە خەلیفەی یەكەم (ئەبوبەكری سدیق) دەسەڵات دەگرێتە دەست بەخەڵكەكە دەڵێت من لەئێوە باشترنیم، هەرچی كەسێك هەڵەیەكی لەمن بینی با راستم بكاتەوە ئەگەر بە شمشیرێش بێت.

بانگەوازكارانی حاكمیەتی ئیلاهی ئەوەیان لەبیردەچێتەوە كە لەسەر ئەم زەوییەدا تەنها حوكمی مرۆڤەكان هەیە، با بەناوی شەریعەتی ئاینیشەوە بێت، چونكە هەرچەندە بابەتەكە تایبەت بێت بە تێگەشتن لەدەقەكان یاخود جێبەجێكردنی ئەحكامەكان، دواجار ئەو كەسەی فەرمانەكە دەردەكات با پیاوی ئاینی یاخود سیاسیش بێت لەكۆتایدا دەكەوێتە ژێر ئیجتیهادو تەقدیری ئەوەوەو هەرگیز ناگاتە پلەی یەقینی رەها. بەم مانایە جۆرێك لە جیاكردنەوە لەنێوان دەسەڵاتی سیاسی و ئاینی بەدرێژایی مێژووی ئیسلامی هەبووە جا چ لەلای سونەكان بێت یاخود شیعەكان.

بەجۆرێك دەسەڵاتداران دەسەڵات مومارەسەدەكەن،و زانایانیش كاریان یاسادانان و چاودێری و ئامۆژگارییە.ئەم جیاكردنەوەی دەسەڵاتەش لەنێوان دەسەڵاتداران و زانایاندا لەبوارەكاندا جۆرێك لە سەقامگیری لەنێوان دەسەڵاتە مادی و رەمزییەكاندا دروستكردووە، كەئەمە ئەو شتەیە بانگەوازخوازانی دەوڵەتی ئاینی رەتی دەكەنەوە.
خودی دەسەڵات جۆرێكە لەسەركوتكردن، هەرچەندە شە رعیش بێت، چونكە ئەگەر هەردوو دەسەڵاتی سیاسی و ئاینی لەیەك دەسەڵاتدا كۆكرایەوە هیچ دەروازەیەك نامێنێت بۆ لێپرسینەوە یاخود رەخنەكردنی ئەو دەسەڵاتە، سەركوتكردنیش رەها دەبێت، وەك ئەوەی لەدەوڵەتە ئۆتۆكراسییەكاندا هەیە كە دەسەڵاتدار خۆی بەنوێنەر یا جێگر یا سێبەری خودا دەزانێت لەسەر زەویدا.

لەدەوڵەتە شمولیەكانیشدا تەنها تاكە سەركردەیەك دەسەڵاتی رەهای هەیە، لەهەردوو حاڵەتەكەشدا دەسەڵاتدار بەئارەزووی خۆی لە مەملەكەتەكەیدا رەفتار دەكات.
هەربۆیە بانگەوازخوازانی حاكمیەتی ئیلاهی هەوڵیاندەدا ئەو سنورانەی ئازادی نەهێڵن كە دەوڵەت لەكۆمەڵگا ئیسلامیەكاندا دەستەبەریكردبوو، بۆ ئەوەی بەجۆرێك مومارەسەی دەسەڵات بكەن وەك
سەردەمی دادگاكانی تەفتیش لەسەردەمەكانی ناوەڕاستدا.
باشترین بەڵگەش لەم سەردەمەدا ئەوەیە كە ئیسلامیەكانی سۆماڵ دەوڵەتەكەی خۆیان ناو ناوە (دادگاكان) و دادگاش دەزگایەكی دەوڵەتە، بەڵام تۆ دەوڵەتەكە ناوبنێیت دادگا، ئەمە مانای ئەوەیە كە ئامانجی دامەزرێنەرەكانی مومارەسەكردنی تۆڵەو تیرۆركردنە.
سەرباری هەموو ئەوانەش گرفتێكی دیكە سەرهەڵدەدات لەو دەوڵەتانەی كە بەمەنتیقی شەریعەت و فەتوا یاخود سیفەتی پیرۆزی و پێویستی رەها دەدەن بەكردارەكانیان و حكومدەكەن، ئەویش ئەوەیە بەچ مەزهەبێك حوكمی ئەو دەوڵەتانە دەكەن كە هەمەجۆرە تائیفە یاخود مەزهەبی تیادایە؟.

وەك ئاشكرایە لەدوای ئەو جیابونەوە مێژووییەی كە لەنێوان موسڵماندا رویدا هیچ جۆرە هەمئاهەنگی و پەیوەندییەك لەنێوانیاندا نەماو هەر تائیفەیەك وەك هەرێمێكی داخراو لەدونیای خۆیدا دەژیا، ئەگەر ئێستا هەر كرانەوەیەكیش بەدیبكەین بەسەر یەكتریدا بەهۆی فەزای تازەگەری و دەزگاكانی وەك خوێندنگاو كۆمپانیاو بازاڕو حزبەیەوە، ئەمە جگە لەدەزگا پەروەردەیی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەمنیەكان.

هەرچ كاتێك هەر تائیفەیەك گەڕایەوە بۆ فیقه و یاساكانی خۆی بۆ ئیدارەدانی بەرژەوەندییە گشتیەكان و ژیانی هاوبەش ئەوا كۆمەڵگا مین رێژدەكەن و بنەماكانی دەوڵەت و نیشتیمان لاوازدەكەن، هەروەك چۆن پەیوەندیی نێوان موسڵمانان و ئەوانی دیكەش مین رێژدەكەن.
تەنانەت ئەم نەخۆشیەش گەشتۆتە ناو ئەندامانی یەك تائیفەش، بەجۆرێك هەر حزبی و كۆمەڵەیەك خۆی بەخاوەنی راستی رەها دەزانێـت كە هیچ جۆرە جەدەلێك هەڵناگرێت، هەرئەمەشە وەها دەكات كە دەوڵەتی ئاینی مەحاڵ بێت لە كۆمەڵگایەكی تائیفی دا.
لەجیهانی ئیسلامیدا پیاوانی ئاینی لەگەڵ شەپۆلەكانی تازەگەری فیكریدا هاتونەتە دواوەوە، بەڵام وازیان نەهێناوە لە بوچونەكانیان نەهێناوە، كاتێكیش كە پرۆژە نەتەوەییەكان، و بەرنامە ئیشتراكییەكان ئەوانەی كە هەربەمردوویی لەدایكبون شكستیان هێنا، ئیسلامگەراكان لەسەر گۆڕەپانەكە دەركەوتنەوە، من ناڵێم ئەوان بە عەقڵیەتێكی كۆن یاخود سەلفی یاخود چاكسازی هاتنەوە، بەڵكو بە عەقڵیەتێكی بەبەردبوو بۆ چەسپاندنی چەند نمونەیەكی خراپ دەركەوتنەوە، ئەویش لەرێگای چەند شێوازو ماركەیەكی ئیسلامییەوە، بەتایبەتیش ماركەی تیرۆری خۆكوژییەوە.

لەكۆتاییدا هیچ مەجالێك بۆ دروستبونی دەوڵەتێكی مەدەنی نیە ئەگەر بێتو عەقڵیەتە تاكڕەو شمولییەكان نەگۆڕدرێت، بەجۆرێك كاروبارەكان بەمەنتیقی ئیمانی موقەدەس یاخود عەقائیدی ئایدۆلۆژی بەڕێوەنەچێت، ئەگەر دروشمەكە هەرچییەكیش بێت.بەڵكو پێویستە لەڕێگای دەستاودەستكردنی دەسەڵات و ئیدارەدانێكی عەقڵانی و قانونی دەستكردو هاوبەشێتی بنیاتنانەوە بەڕێوەبچێت.

چونكە پێشینەكان بەوەی داهێنانیانكردوەو دروستیانكردوە گۆڕانكاری و ئاڵۆگۆڕیان كردووە، هەرئەمەش چاوەڕوان دەكرێت لە شوێنكەوتە هاوچەرخەكانیان كە داهێنان بكەن و گۆڕانكاری ئەنجامبدەن، نەك لەڕووە خراپەكەوە بەڵكو لەڕوی ئیجابی و بنیاتنانەوە، دەنا مەگەر بێهودانە بەدوای چارەسەری گرفەتەكاندا بگەڕێین

یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی
ڕێکخەری گشتی پ.د.د

06/01/2025

" پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەرکێکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانیە و پێویستە لەسەرمان ."

گۆڕانکاری و سەرھەڵدانی شۆرشی نوێی کوردستانی ڕۆژئاوا شۆرشی دژی دیکتاتۆری و گروپە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا و داعش و هاوشێوەکانیەتی، وە خەباتە بۆ ئازادی و دەرباز بوون لە چنگی دەولەتی داگیرکەری ڕوخاوی ئەسەد لە سوریا و جێگیرکدنی مافە دەستوری و یاسایەکانی نەتەوەی کورد و پێهاتەکانیتری نێو خاکی سوریا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی عیلمانی دیموکراسی کە مافی کورد و کەمینەکان پارێزراوبێت بە یاسا لە نێوو دەوڵەتێکیدیموکراسی و و فیدڕاڵیدا .!

بۆیە ئێمە وەک پ.د.د پشتگیری و ھاوخەباتی و ھاوخەمی برایان و خوشکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەبڕوای ئێمە داکۆکیکردن لە ماف و ئازادیەکانی گەلی کورد ئەرکێکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانیە .

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح برزنجی

15/11/2024

راگوزه‌رێك به‌ مێژوی پایتەختی بابان شاری‌ سلێمانی ۲٤٠ ساڵ مێژوی بنیاتنانی
هەرساڵێک و ساتێک تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر دروستبونی شاری سلێمانیدا و ئه‌و به‌روارهانەش هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی ئیماره‌تی بابان له‌ قه‌ڵاچوالانه‌وه‌ بۆ سلێمانی، با پێكه‌وه‌ راگوزه‌رێكی خێرا بكه‌ین به‌سه‌ر مێژوی شاره‌كه‌ و زۆربه‌ی ئه‌و شاره‌.

مێژوی‌ سلێمانی‌
شاری سلێمانی له‌ ساڵی (١٧٨٤) له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان-ه‌وه‌ ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه‌.
ئیبراهیم پاشا شاره‌كه‌ی به‌ ناوی باوكییه‌وه‌، "سلێمان پاشا" ناوناوه، ئه‌و شاره‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێته‌ پایته‌ختی میرنشینی بابان، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته‌ مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و رۆشنبیری ناوچه‌كه‌ و زاراوه‌ی سۆرانی تێیدا په‌ره‌ ده‌ستێنێ و ده‌بێته‌ زمانی خوێندن و نوسین به‌ جۆرێك كه‌ زاراوه‌ی گۆرانی له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌ و كه‌مبون و نه‌مان ده‌چێت.

پاش ڕوخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی (١٨٥١) و‌ له‌ناوچونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، شاری سلێمانی ده‌خرێته‌ سه‌ر كۆماری عێراقی ئه‌مڕۆ و له‌ ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بوه‌.

سلێمانی جگه‌ له‌وه‌ی لانكه‌ی رۆشنبیر و تێكۆشه‌ران بوه‌، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی چه‌ندان شۆڕش و راپه‌ڕینیش بوه‌ له‌ مێژوی كوردستاندا، به‌پێی رۆژنامه‌ی ژین له‌ ساڵی (١٩٥٥) پانی روی شاری سلێمانی (٢٠) ملیۆن و (٢٥٠) هه‌زار مه‌تره‌ و ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته‌ (٦٠) هه‌زار كه‌س و نزیكه‌ی ٧ هه‌زار خانوی تێدابوه‌. له‌ شه‌ش گه‌ڕه‌كی سه‌ره‌كی پێكهاتوه‌ ئه‌وانیش كانی ئاسكان، گۆیژه‌، مه‌ڵكه‌ندی، سه‌رشه‌قام، چوارباخ، ده‌رگه‌زێن گه‌ڕه‌كی جوله‌كانی جارانیش كه‌ ئێستا خراوه‌ته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قام.

له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بابانییه‌كان بیر له‌ دروستكردنی شاری سلێمانی بكه‌نه‌وه‌، ئیماره‌ته‌كه‌یان له‌گوندی (قه‌ڵاچوالان) بو، له‌گه‌ڵ به‌رفراوان بونی ئیماره‌ته‌كه‌،جموجوڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنیاتنانی شارستانی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ستی پێكرد،له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی باباندا ململانێ وتوندوتیژیی له‌نێوان فارسه‌كان و عوسمانییه‌كاندا هه‌بو، شوێنی جوگرافیای قه‌ڵاچوالانیش له‌به‌ر نزیكی له‌سنوری ئێرانه‌وه‌، شوێنَك بو ببوه‌ مه‌ترسی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان له‌شكری فارس و عوسمانییه‌كان بۆیه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ " نادر شا و سوڵتان مه‌حمودی یه‌كه‌م " له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بون ئیماره‌تی بابان به‌لای خۆیاندا رابكێشن، كێشمه‌كێشی ناوخۆیش له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی بابانییه‌كان و ئیماره‌ته‌ كوردییه‌كاندا بۆ كورسی و ده‌سته‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ دروست كردبو، ئه‌مه‌ش وایكرد مه‌حمود پاشای بابان ساڵی (1781)ی زاینی بیری له‌وه‌كرده‌وه‌ ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی له‌قه‌ڵاچوالانه‌وه‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر، بۆیه‌ سه‌رای حكومه‌تی له‌ نزیك گوندی مه‌ڵكه‌ندی دروستكرد، دواتر ئیبراهیم پاشای بابان له‌ساڵی (1783) دا فه‌رمانڕه‌وایی ئیماره‌ته‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ وده‌ستیكرد به‌ دروستكردنی شاری سلێمانی تا له‌ساڵی(1784)دا له‌دروستكردنی شاری سلێمانی كۆتایی هات، له‌هه‌مان ساڵدا بابانییه‌كان پایته‌ختی ئیماره‌ته‌كه‌یان گواسته‌وه‌ سلێمانی.

له‌ساڵنامه‌ی( 1955)ی سلێمانیدا كه‌له‌ رۆژنامه‌ی" ژین" دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتوه‌: "ئیبراهیم پاشای بابان خۆی حوكمداری شاری قه‌ڵاچوالان بوه‌، له‌به‌رناخۆشی و ته‌نگی شوێنه‌كه‌ و له‌ترسی هێرشی دوژمن به‌تایبه‌تی له‌ نادر شای حوكمداری ئێران كه‌گه‌لێ جار ویستویه‌تی هه‌ڵمه‌ت به‌رێته‌ سه‌ری ده‌ست به‌سه‌ری بكات، به‌ناچاری شاروشوێنی هه‌ڵسوڕانی كاروباری وڵاته‌كه‌ی گواسته‌وه‌ ئه‌م شوێنه‌ كه‌ئێستا شاری سلێمانییه‌".

گه‌ڕه‌كی‌ گۆیژه‌؛ یه‌كه‌م گه‌ڕه‌كی‌ سلێمانیه‌ له‌ كۆنی‌ و گه‌وره‌یدا به‌ناوی‌ چیای‌ گۆیژه‌ وه‌ ناونراوه‌كه‌ له‌گه‌ڵ دروستكردنی‌ شاره‌كه‌دا ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ دروستكراوه‌ .
هه‌روه‌ها سابونكه‌ران یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی‌ سلێمانی‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ دروست كردنی‌ شاره‌كه‌دا دروست كراوه‌ و ناوه‌كه‌شی‌ له‌وه‌ نراوه‌ كه‌ پیشه‌ی‌ دانیشتونی‌ ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ دروستكردنی‌ سابون بوه‌ (به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌تایی)، دوای‌ ئه‌ویش ده‌رگه‌زێن دوه‌م گه‌ڕه‌كی‌ كۆنی ‌سلێمانیه‌ و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێت دانیشتوانی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ (ده‌رگازێن)ی‌ شاری‌ هه‌مه‌دانه‌وه‌ هاتون دو گه‌ره‌كی‌ بچوكیش كه‌ (سه‌رگۆل )و (كارێزی‌ دایكی‌ پاشا)ن به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ گه‌ڕه‌كی‌ ده‌رگه‌زێنه‌وه‌.

دوای‌ ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ كانی‌ ئاسكان و سه‌رشه‌قام و جوله‌كان و گه‌ڕه‌كی سه‌رچیمه‌ن (كه‌ قاوه‌خانه‌ی سه‌رچیمه‌نیشی پێ ئه‌وترێت) گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی‌ شاره‌كه‌ن.

جوگرافیای‌ سلێمانی‌
شاری سلێمانی ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێڵی پانی (٣٤ – ٣٦) پله‌ له‌سه‌ر هێڵی كه‌مه‌ر و هێڵی درێژی (٤٥ – ٤٦) پله‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی هێڵی گرینویجی گۆی زه‌وییه‌وه‌، واته‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوری رۆژئاوای كیشوه‌ری ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی باشوره‌وه‌.
له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ به‌ زنجیره‌ شاخی ئه‌زمڕ (١٧٠٠م)، گۆیژه‌ (١٥٢٥م) و قه‌یوان ده‌وره‌ دراوه‌، له‌ باشوریشه‌وه‌ به‌ چیای به‌رانان (١٣٧٣م) و له‌ رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه‌ ده‌شتی شاره‌زور ده‌ستپێده‌كات كه‌ درێژییه‌كه‌ی (٤٥كم) و پانییه‌كه‌ی (١٥كم).

شاری سلێمانی (٨٥٣م) له‌ ئاستی روی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و ئاو و هه‌واكه‌ی به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ كاریگه‌ره‌ و له‌ زستاندا سارد و باراناوییه‌ و هاوینیشی وشك و گه‌رم و بێبارانه‌، جیاوازییه‌كی زۆریش له‌ نێوان پله‌كانی گه‌رمای شه‌و رۆژ و وه‌رزه‌كانی ساڵیدا به‌دی ده‌كرێت.
ئه‌مشاره‌ ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانییه‌، كه‌ هاوسنوری‌ ئێرانه‌و (١٤٠)كم له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری كه‌ركوكه‌وه‌ دوره‌.
به‌ دوری (٦٠ كم) له‌ شاره‌كه‌وه‌ به‌نداوی دوكان هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌نداوه‌ گه‌وره‌كانی عێراق و جگه‌ له‌وه‌ی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ گه‌شتوگوزاری‌ و اوینه‌هه‌وارێكی‌ دڵرفێنه‌ كه‌ گه‌شتیاران له‌ ناوخۆ ده‌ره‌وه‌ سه‌ردانی‌ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها چه‌ند هاوینه‌هه‌وارێكی‌ دیكه‌ی‌ سه‌رنجڕاكێش له‌ سنوری‌ شاره‌كه‌دایه‌ له‌وانه‌ ئه‌حمه‌دئاوا، سه‌رچنار، سه‌رته‌كی به‌مۆ، كونه‌ماسی، ئه‌زمڕ و قه‌ره‌داغ و چه‌ندین هاوینه‌هه‌واری دڵڕفێی دیكه‌ش.

شوێنی شاری سلێمانی به‌ قه‌دپاڵی چیای گۆیژه‌وه‌ هه‌ڵبژێراوه‌، له‌ دوره‌وه‌ هه‌میشه‌ چه‌شمه‌ندازی چیای به‌رزی پیره‌مه‌گرون كه‌ (٢٦٧٠م) به‌رزه‌ و لای خۆرئاوایه‌وه‌ چیای گڵه‌ زه‌رده‌ دیاره‌. شوێنی كۆنی سلێمانی له‌ سه‌ره‌و لێژی خوار گۆیژه‌دا هه‌ڵبژێردراوه‌، به‌ڵام ده‌وروپشتی شاری كۆن. كۆمه‌ڵێك گرد بو، كه‌ له‌ سه‌رده‌می دامه‌زراندنی شاردا شوێنی كشتوكاڵ بون و ورده‌ ورده‌ هه‌ندێكیان بون به‌ گۆڕستان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ بونی شاردا، زۆربه‌ی ئه‌و گردانه‌ بون به‌ خانو، كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین شاری سلێمانی ئێستا چوار ده‌وری به‌ چیا ته‌نراوه‌

ئاو و هه‌وا
ئاو و هه‌وای‌ ناوچه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ زۆری‌ له‌ ئاو هه‌وای‌ ناوچه‌ی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست ده‌چێت ته‌نیا ناوچه‌كانی‌ چه‌مچه‌ماڵ و ده‌شتی‌ كه‌لاریان لێده‌رچێت، به‌گشتی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ هاوین ده‌گاته‌ (٣٩) پله‌ی‌ سه‌دی‌ و ئه‌گه‌ر به‌ره‌و خۆرئاوا ببیته‌وه‌ تا (٢٤)نزم ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك ساڵ به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما له‌ هاوین دا سنوری‌ (٤٥) پله‌ی‌ سه‌دیش ده‌به‌زێنێت .
له‌هه‌رچوارلاوه‌ (با)ی‌ بۆ دێت.جاران له‌ دوانزه‌ مانگی‌ ساڵدا هه‌شت مانگ بارانی‌ تیا ده‌باری‌، به‌ڵام ئێستا وه‌ك به‌شێك له‌ دیارده‌ی‌ گه‌رمبونی‌ زه‌وی‌ ماوه‌و رێژه‌ی‌ باران بارینی‌ تێدا كه‌م بۆته‌وه‌.
تێكڕای‌ گشتی باران بارین له‌ ساڵێكدا له‌ نێوان (٤٠٠ــ٦٠٠ملم).بێگومان له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی‌ پارێزگای سلێمانیدا ده‌گاته‌ ١٠٠٠ ملم و هه‌ندێكجار زیاتریش.
شاری‌ سلێمانی‌ (٨٥٣م)له‌ ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌.هه‌ر له‌ناوشاری‌ سلێمانی‌ دا به‌رزی ونزمی‌ و گردۆڵكه‌ی‌ زۆر هه‌ن (هه‌واره‌ به‌رزه‌ ـــ گردی‌ عه‌لی ناجی‌ ـگردی‌ گه‌ره‌كی‌ ئه‌ندازیاران ـــ گردی‌ سه‌رچنار وه‌گرده‌كانی تر ) ئه‌مانه‌ به‌شوێنی‌ به‌رز داده‌نرێن، به‌ڵام سلیمانی‌ كوَن وه‌ك ده‌رگه‌زێن وچوارباخ و كانیســـكان و سه‌رچنار و سه‌رشه‌قام تا به‌ره‌و خوار ده‌بیته‌وه‌ هه‌ر دو چه‌می‌ تانجه‌رۆ و قلیاسان نمونه‌ی‌ ناوچه‌ نومه‌كانی‌ سلێمانین.

ته‌وژمی‌ پاڵه‌په‌ستۆی هه‌وا و پله‌ی‌ گه‌رما پێچه‌وانه‌ی‌ یه‌كترن. واته‌ هه‌تا پله‌ی گه‌رمی‌ به‌رزتر بێته‌وه‌ (با) یاخود (هه‌وا) ئه‌كشێ‌ و بۆشایی تیا په‌یدا ئه‌بێت و قورسای‌ كه‌م ئه‌بێته‌وه‌، به‌وه‌ ته‌وژمه‌كه‌ كه‌م ئه‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ گه‌رما كاریگه‌رترین شته‌ له‌سه‌ر پاڵه‌ په‌ستۆی‌ هه‌وا هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وای‌ كردوه‌ سلێمانی‌ به‌ شاری‌ "ره‌شه‌با" بناسرێت .

ئاماری دانیشتوان
میسته‌ر ریچ كه‌ ساڵی‌ 1820 هاتۆته‌ سلێمانی‌ واته‌ (26) ساڵ دوای‌ دروستكردنی‌ شاره‌كه‌، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ به‌ (ده‌) هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندوه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ ئه‌ڵێت: سلێمانی‌ (2000) ماڵی‌ ئیسلام. (130) ماڵه‌ جوله‌كه‌ (9) ماڵی‌ دیانی‌ كلدانی‌ (5) ماڵی‌ ئه‌رمه‌نی‌ تێدا بوه‌، كۆی‌ ماڵه‌كان ده‌گاته‌ (2144).ئه‌گه‌ر هه‌رماڵێك به‌ پێنج كه‌س دابنێین ئه‌كاته‌ (10720) كه‌س. - به‌گوێره‌ی‌ ساڵنامه‌ی‌ عوسمانی‌ ساڵی‌ 1907 ژماره‌ی‌ دانیشتوان (8702) موسڵمان و (360 نا موسڵمان كه‌ ئه‌كاته‌ (8963) كه‌س.

سه‌رچاوه‌كانی‌ تر له‌ ساڵی‌1913 دا ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ هه‌مو ناوچه‌ی‌ سلێمانییان به‌ (51600) كه‌س داناوه‌ كه‌ (48600) یان موسڵمان و (900) یان دیان و (2100)یان جوله‌كه‌ن. ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ شاری سلێمانیان به‌ (26000) كه‌س داناوه‌ ، له‌ وانه‌ (24825) كه‌س موسڵمان و (1000) كه‌س جوله‌كه‌ و (175)دیان.
له‌سه‌رده‌می‌ ئینگلیزدا به‌ گوێره‌ی‌ رۆژنامه‌ (پێشكه‌وتن) ساڵی‌ (1920) ژماره‌ی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ (62722)كه‌س داده‌نێ‌. دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ ده‌ هه‌زار كه‌س داناوه‌.
- ساڵی‌ 1925-1926 سلێمانی‌ خۆی‌ بریتی‌ بوه‌ له‌ 13-14 هه‌زار كه‌س. دوای‌ ئه‌وه‌ له‌ كاتی‌ حوكمه‌تی‌ عێراقدا و له‌ ساڵی‌ 1927 وه‌ سه‌ر ژمێری‌ ده‌ستی‌ پێكرد:1927- 1937 - 1947- 1957- 1965 - 1976-1988
- ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ ساڵی‌ 1947 دا به‌ گوێره‌ی‌ تۆماری‌ ڕه‌سمی‌ (23475) كه‌س بوه‌.
- ساڵی‌ 1957 بریتی‌ بوه‌ له‌ (48812) كه‌س.
- ساڵی‌ 1998 شاری‌ سلێمانی‌ به‌گوێره‌ی‌ ساڵنامه‌ی‌ ئه‌و ساڵه‌ به‌م جۆره‌ بوه‌ : ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ خۆی‌ (548747) كه‌س . ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ (1127226) كه‌س . ژماره‌ی‌ خێزان له‌ ناو شاردا (110360) . ژماره‌ی‌ خێزان له‌ سنوری‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ (217220) . ژماره‌ی‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ (58).
- ئاماری‌ ساڵی‌ 2009 ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ شار نشینه‌كانی‌ به‌كره‌جۆ و راپه‌ڕینه‌وه‌ 648000 كه‌سه‌ .

ئه‌م شاره‌ له‌ ڕێڕه‌وی دامه‌زراندن و په‌ره‌سه‌ندن و پێدا چه‌سپاندنی خۆیدا له‌ كۆڕی شارستانێتی و پێشڕه‌ویدا كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ نوسه‌ر و شاعیری باشی بۆ مێژو هێشتۆته‌وه‌. له‌وانه‌ (نالی، مه‌حوی، پیره‌مێرد، گۆران، مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، سالم، كوردی، ئه‌مین زه‌كی به‌گ، فایه‌ق بێكه‌س، زێوه‌ر، تۆفیق وه‌هبی، وه‌لی دێوانه‌، كاك ئه‌حمه‌دی شێخ.. هتد) و سه‌دان نوسه‌ر و شاعیری تریش.
له‌ پارێزگای‌ سلێمانیدا (12) قه‌زا و چه‌ند ناحیه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌:
ژماره‌ ناوی قه‌زا ناحیه‌كان
1- ناوه‌ندی ناوه‌ندی سلێمانی، به‌كره‌جۆ، بازیان، تانجه‌رۆ
2- قه‌ره‌داغ ناوه‌ندی قه‌ره‌داغ، سیوسینان
3- شاره‌زور هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌، وارماوه‌
4- سه‌ید سادق ناوه‌ندی سه‌یدسادق، سروچك
5- هه‌ڵه‌بجه‌ ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌، سیروان، خورماڵ، بیاره‌
6- پێنجوین ناوه‌ندی پێنجوین، گه‌رمك، ناڵپارێز
7- شارباژێر چوارتا، سیوه‌یل، سیته‌ك، زه‌ڵان، گاپیلۆن
8- ماوه‌ت ماوه‌ت
9- پشده‌ر قه‌ڵادزێ، هێرۆ، هه‌ڵشو، ژاراوه‌، ناوده‌شت، ئیسیوی
10- رانیه‌ ناوه‌ندی رانیه‌، چوارقورنه‌، حاجی ئاوه‌، بێتواته‌، سه‌ركه‌پكان
11- دوكان ناوه‌ندی دوكان، سورداش، پیره‌مه‌گرون، خه‌له‌كان، خدران، بنگرد
12- ده‌ربه‌ندیخان ناوه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان، باوه‌خۆشین

گه‌رماوه‌كانی شاری سلێمانی
سلێمانی له‌گه‌ڵ دروستكردنی له‌سه‌ر شێوازێكی پێشكه‌وتو و بنه‌مایه‌كی شارستانی دروستكرا، و دروستكردنی گه‌رماویش یه‌كێك بوه‌ له‌ شته‌ گرنگه‌كانی ئه‌م شاره‌، كه‌ زۆربه‌یان له‌سه‌ر شێوازێكی رۆژهه‌ڵاتی دروستكراون له‌وانه‌ : (گه‌رماوی وه‌سمان پاشای بابان شوێنی سینه‌ما سیروان، گه‌رماوی گازێ شوێنی گه‌رماوی سه‌رچناری ئێستا كه‌ موڵكی دایكی حه‌مه‌ ئاغای ئه‌وره‌حمان ئاغا بوه‌.
گه‌رماوی مه‌یان شوێنی قه‌یسه‌ری محه‌ی دگلی ئێستا)، ئه‌م سێ گه‌رماوه‌ له‌ سه‌رده‌می عوسمانیه‌كانه‌وه‌ نه‌ماون و روخاون و هه‌ندێ له‌ پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كانی شار ده‌ڵێن ئێمه‌ مناڵ بوین له‌گه‌ڵ دایكمان ده‌چوینه‌ ئه‌و گه‌رماوانه‌ و ئه‌وكات پاره‌ كه‌م بو و ژنان له‌ جیاتی پاره‌ دو بۆ سێ هێلكه‌یان داده‌نا. له‌ گه‌رماوه‌كانی‌ (گه‌رماوی فاتمه‌خان: ته‌نیشت سه‌را كه‌ موڵكی عه‌زمی به‌گی بابان بوه‌. ســاڵی ١٩٥٤ له‌ زه‌مانی عومه‌ر عه‌لی موتوسوریفدا روخاوه‌ و خراوه‌ته‌ سه‌ر سه‌را، گه‌رماوی قــشــڵه‌ : له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی موڵكی حه‌مه‌ ئاغای ئه‌وره‌حمان ئاغا.كه‌ له‌ ســاڵی ١٩٧٤ شاره‌وانی تێكیداوه‌ و كردی به‌ دوكان و بازاڕ، ئێستا شوێنی بازاڕی ده‌بۆكه‌یه‌، گه‌رماوی شێخ مارف : ته‌نیشت بازاڕی سه‌لاحه‌دین، موڵكی شێخ مارفی نه‌قیب بوه‌ و دوایی فرۆشرا و كوڕانی سالحی ره‌شه‌ كڕییان، گه‌رماوی سوره‌ت : لای مه‌یدانی (كا)یه‌كه‌ موڵكی كه‌ریمی عه‌له‌كه‌ بو، ئه‌م گه‌رماوه‌ دیواره‌كانی هه‌موی وێنه‌ی پاڵه‌وان بو به‌ سواری ئه‌سپ و قه‌ڵغان و شیر و تیروكه‌وان به‌ده‌سته‌وه‌ و وێنه‌ی ڕۆسته‌م و زۆراب و مار و باڵنده‌ و دره‌ختی هه‌مه‌ جۆر به‌ گه‌چ له‌سه‌ر دیواره‌كانی نه‌خشا و ڕه‌نگاوڕه‌نگ كردبو. بۆیه‌ به‌ حه‌مامی سوره‌ت ناو ده‌برا، و وێنه‌كانیش ده‌ستكردی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌سه‌ن فه‌لاح بو، گه‌رماوی غه‌فور ئاغا (حه‌مامه‌ بچكۆله‌كه‌) : به‌رامبه‌ر گومرگه‌ سوتاو بو كه‌ موڵكی غه‌فور ئاغای حاجی ئه‌وڵا بوه‌.، گه‌رماوی تــازه‌ : به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی حاجی مه‌لا عه‌زیز، سه‌رشه‌قام. موڵكی حاجی سه‌عید ئاغا بو ، گه‌رماوی حاجی غه‌نی : كۆڵانی ته‌نیشت خانه‌قای مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی. گه‌رماوی حاجی ئه‌وڵا : سه‌روی خانه‌قای مه‌ولانا خالیدو موڵكی حاجی ئه‌وڵا بوه‌، گه‌رماوی موفتی : له‌ سابونكه‌ران، موڵكی عه‌بدول كه‌ریم و باربارا ئه‌له‌كه‌ كه‌ خوشك و برای كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌ بون).

شاری رۆشنبیری
لایه‌نێك هه‌یه‌ كه‌ له‌ ژیانی شاری سلێمانیدا ناتوانرێت هه‌رگیز فه‌رامۆش بكرێت ئه‌ویش ژیانی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌ ، كه‌ باخچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش به‌ مێژوی ڕۆشنبیری كوردستان كردوه‌ ، هه‌مو ئه‌و به‌رفراوانییه‌ش بۆ ده‌وری بابان و دامه‌زراندنی شار و ماوه‌یه‌كیش له‌ ساڵانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌مو مه‌لا و زاناكان شاعیر و نوسه‌ر بون و ڕۆڵی مزگه‌وت و حوجره‌ش كه‌م نه‌بوه‌ له‌و بواره‌دا ، سێ كوچكه‌ی بابان نالی و سالم و كوردی قوتابحانه‌ی شیعری بابان دروستده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ له‌ ڕوی ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ گه‌لێك دیمه‌نی له‌ ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مڕۆماندا نه‌مابێت ئه‌وا فۆرمی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌مڕۆمان ئه‌وا هه‌ر به‌رپێشچونی فۆرمی ئه‌و ئه‌ده‌به‌یه‌ ، ئه‌و زاره‌ی پێی ده‌نوسرێت هه‌ر ئه‌و زاره‌یه‌ ، كه‌س نییه‌ بتوانێ نالی و سالم و كوردی و مه‌ولانا خالید و مه‌لا عه‌بدوڵلای بێتوشی و شێخ مارفی نۆدێی و سه‌ید ئه‌حمه‌دی نه‌قیب و شێخ حسێنی قازی و حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دێلێژه‌و محه‌مه‌د فه‌یزی زه‌هاوی و جه‌میل سدقی زه‌هاوی و مه‌لا ساڵحی حه‌ریق و ساڵح ئه‌فه‌ندی ئاهی و تایه‌ر به‌گی جاف و وه‌لی دێوانه‌ و عه‌لی به‌رده‌شانی و زێوه‌ر مه‌لا عه‌بدوڵلا و ئه‌حمه‌د موختار جاف و مه‌لا عه‌زیزی موفتی و پیره‌مێرد و بێخود و جه‌مال عیرفان و چه‌ندین نوسه‌ر و شاعیری دوای ساڵی په‌نجاكان له‌ یاد بكات، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك له‌مانه‌ له‌ نێویه‌كدا به‌هۆی ته‌سه‌وفه‌وه‌ ناكۆكیان له‌ نێواندا هه‌بوه‌ كه‌ دیارترینیان شێخ مارفی نۆدێ كه‌ بوه‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی مه‌ولانا خالید. ئه‌م بواره‌ به‌رفراوانه‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت سلێمانی تێیدا پێشه‌نگه‌ و هه‌میشه‌ ئه‌و نوسه‌ر و شاعیرانه‌ رۆڵی به‌رچاویان له‌ بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیشدا هه‌بوه‌ و بونه‌ته‌ داینه‌مۆی شۆڕشه‌كان، ناشكرێت له‌سایه‌ی ئه‌م بواره‌ فراوانه‌دا ئه‌وه‌ له‌یاد كه‌ین یه‌كه‌م چاپخانه‌ كه‌ له‌ كوردستان كه‌وتبێته‌كار له‌ سلێمانی بوه‌ ، یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی له‌ كوردستان ده‌رچوبێت هه‌ر له‌سلێمانی بوه‌.

بازاڕ و قه‌یسه‌رییه‌كانی شار
له‌ دروستبونی سلێمانییه‌وه‌ به‌رده‌ركی سه‌را و ده‌وروبه‌ری ناوه‌ندی شاری سلێمانی بوه‌ ، بۆیه‌ دوكان و بازاڕ زیاتر ئه‌و ناوه‌ی گرتۆته‌وه‌ ، مێجه‌رسۆن له‌ گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ناوچه‌ی سلێمانی له‌ ساڵی ١٩٠٨ باسی (خانی عه‌جه‌م) و (خانی غه‌فورئاغا) و قه‌یسه‌ری وه‌سمان پاشا و قه‌یسه‌ری نه‌قیب ئه‌كات ، واته‌ له‌ پێش هاتنی مێجه‌رسۆنه‌وه‌ ئه‌م خان و قه‌یسه‌رییانه‌ له‌ سلێمانی هه‌بون ، ئێستا ته‌نیا قه‌یسه‌ری نه‌قیب وه‌ك خۆی ماوه‌ به‌ڵام خان و قه‌یسه‌رییه‌كانی تر نه‌ماون و شوێنه‌كانیان ئێستا دوكان و بازاڕه‌ ، له‌ دوای ئه‌مانه‌وه‌ كه‌ سلێمانی فراوان بوه‌ و شه‌قامی تیا دروستكراوه‌ له‌ سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و سه‌نته‌ری شار و گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌ سه‌ده‌ها دوكان و بازاڕی تیادا دروستكراوه‌.

خان و قه‌یسه‌رییه‌كانی سلێمانی له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردودا ئه‌مانه‌ بون:
قه‌یسه‌ری وه‌سمان پاشا وه‌سمان پاشای كوڕی حه‌مه‌ پاشای جاف دروستی كردوه‌ و له‌ ساڵی 1974 دا سوتاوه‌ و ئێستا جێگاكه‌ی بازاڕێكی گه‌وره‌ی لێ دروستكراوه‌.
قه‌یسه‌ری نه‌قیب شێخ مسته‌فای نه‌قیب كوڕه‌زای كاك ئه‌حمه‌دی شێخ دروستی كردوه‌ و تا ئێستاش ماوه‌.
قه‌یسه‌ری شێخ مه‌حمود له‌ ساڵی ١٩١٦6 دروستكراوه‌ له‌ شوێنی مه‌یدانی برنجه‌كه‌ به‌رامبه‌ر حه‌مامی سوره‌ت، ئێستا شوێنه‌واری نه‌ماوه‌.
قه‌یسه‌ری غه‌فور ئاغا لای مه‌زادخانه‌كه‌وه‌ بوه‌، ڕوخاوه‌ و ئێستا شوێنه‌كه‌ی دوكان و بازاڕه‌.
خانی غه‌فورئاغا شوێنه‌كه‌ی ئێستا كراوه‌ته‌ بازاڕی مه‌حوی به‌رامبه‌ر خانه‌قای مه‌حوی.
خانی عه‌جه‌م له‌ نزیك مه‌زادخانه‌كه‌وه‌ بوه‌ له‌ ناوبازاڕ و ئێستا شوێنه‌كه‌ی كراوه‌ به‌ دوكان و بازاڕه‌.

خانی عه‌بدولڵا درێژ عه‌بدولڵا درێژ
خانی حاجی سه‌عید ئاغا خۆی دروستی كردوه‌ و موڵكی خۆی و دو برایه‌تی.
خانه‌ سوتاو قادری كه‌ریم دایه‌ن دروستی كردوه‌ و ئێستا بازاڕێكی گه‌وره‌ی له‌ شوێندا كراوه‌ به‌ ناوی بازاڕی خانه‌قا (بازاڕی جگه‌ره‌)وه‌.
خانی رسومات موڵكی حه‌مه‌ئاغای برای حاجی سه‌عید ئاغا بوه‌.
ئه‌و پیشانه‌ی مۆركی سلێمانیان پێوه‌ دیاره‌
ئاسنگه‌ری : ئاسنگه‌ر هه‌ر له‌ دوكانه‌كه‌یدا (كوره‌ی ئاگر)ی هه‌یه‌ وه‌ك ته‌نور ئاگری تێدا ئه‌كاته‌وه‌ به‌ خه‌ڵوز یان خه‌ڵوزی مه‌عده‌نجۆشی ئه‌دات هه‌روه‌ك ته‌نوری نان گوڵبێنه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش موشه‌ده‌مه‌ی له‌سه‌ره‌. موشه‌ده‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ هه‌مانه‌یه‌كی كون بڕ ده‌سكێكی ته‌خته‌ی پێوه‌یه‌ شاگرد به‌رزی ئه‌كاته‌وه‌ و نزمی ئه‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ باوه‌شێنی خه‌ڵوزی ناو كوره‌كه‌ی پێ ئه‌كات و ئه‌یگه‌شێنێته‌وه‌ به‌م جۆره‌ ئه‌و ئاسنه‌ی ئه‌خرێته‌ ناو كوره‌كه‌وه‌ سور ئه‌بێته‌وه‌ وه‌ك پشكۆی ئاگری لێدێت ، ئینجا وه‌ستاكه‌ هه‌ر به‌ مقاشێكی گه‌وره‌ی ئاسن ده‌ری ئه‌هێنێ و به‌ چه‌كوش پیا ئه‌كێشێ ، چی بوێ له‌ ئاسنه‌كه‌ دروستی ئه‌كات چونكه‌ ئاسنه‌كه‌ به‌و سور بونه‌وه‌یه‌ نه‌رم بۆته‌وه‌. به‌م جۆره‌ (ده‌مه‌ بێڵ ، ده‌مه‌ خاكه‌ناز ، گاسنی جوت ، پیكی به‌رد شكاندن ، سێپای سه‌ر ئاگردان ، چه‌كوش ، داس ، تۆراس ، گوڵمێخ ، ده‌مه‌ ته‌ور...)ی لێ دروست ئه‌كات.

جۆڵایی: جۆڵایی به‌ مه‌كینه‌ی دروستكردنی قوماشی ئه‌مڕۆ دائه‌نرێ. كه‌ به‌و ئامێره‌ سه‌ره‌تاییانه‌یان ئه‌و به‌رهه‌مه‌ جوان و نازدارانه‌یان پێشكه‌ش ئه‌كرد. ده‌زگای جۆڵایی بریتی بو له‌م شتانه‌: (نه‌وه‌رد ، لایه‌ر ، دانه‌ ، گورد ، چۆله‌كه‌ ، لاله‌ ، پێ ته‌قه‌ و پرده‌ڵه‌). جۆڵایش بریتی بو له‌ دروستكردنی جاجم ، پۆپه‌شمین ، به‌رماڵ ، شاڵی ڕانك و چۆغه‌ و گه‌لێك شتی تریان به‌رهه‌م ئه‌هێنا. هه‌ندێك جاجمیان دروست ئه‌كرد له‌ شێوه‌ی چوار گۆشه‌ یان درێژ كۆله‌ له‌ ده‌زوی لۆكه‌ یا خوری ئه‌وه‌نده‌ سفت و ڕێك و پێك و جوان ، سیمیان تێكه‌ڵ ئه‌كرد ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ، مه‌گه‌ر مه‌كینه‌ بتوانێ به‌و شێوه‌یه‌ دروستی بكات. جاجم و پۆپه‌شمین و پیشه‌ی جۆڵایی ورده‌ ورده‌ ڕوه‌و نه‌مان ئه‌چن.

موتابچیه‌تی : موتابچی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ موی بزنی له‌ ئیشه‌كه‌یدا به‌كارئه‌هێنا و (گوریس و قه‌یاسه‌ و خه‌رار)یان لێ دروست ئه‌كرد له‌و خه‌راره‌ش (توره‌كه‌ی ئالیكی وڵاخ و كۆپان و خه‌رار بۆ توتن داگرتن) كه‌ له‌لایه‌ن قه‌تارچیه‌وه‌ ئه‌و فه‌رده‌ توتنانه‌ ئه‌گوێزرانه‌وه‌. ئامێره‌كانی موتابچیه‌تی مه‌نده‌ف ئامێری شیكردنه‌وه‌ و گرێ لابردنی موه‌ كه‌ ئه‌میش یارمه‌تیده‌ری ئامێری چه‌رخه‌ چونكه‌ مو ده‌كات به‌ گڵۆڵه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه‌به‌ ئاسانی بڕێسرێ.
چه‌رخی مو ڕستن : ئه‌و ئامێره‌یه‌ كه‌ مو ئه‌ڕێسێ و ئه‌یكا به‌ (به‌ن).
خه‌ڕه‌ك : ئه‌و ئامێره‌یه‌ كه‌ به‌ن هه‌ڵده‌كاته‌وه‌ سه‌ر لوله‌ بۆ پۆی شاڵه‌كه‌ ئه‌م پیشه‌یه‌ زیاتر له‌ ناو (دیان)ه‌كاندا باوبو.

كارگه‌چێتی : كارگه‌چی ئیشی به‌ خوری مه‌ڕه‌ دوای شتنه‌وه‌ی خوریه‌كه‌ و زۆر پاك بژار كردنی شی ئه‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وسه‌ره‌وه‌ (لباد)ی لێ ده‌ربێنن فه‌ره‌نجی ، سه‌روكڵاوی دژی باران ، شه‌پقه‌ ، سداره‌ ، پوزه‌وانه‌ ، كیفی تفه‌نگ ، قه‌نه‌واچه‌ی سه‌ر شانی چاكه‌ت ، په‌سته‌ك ، سه‌رزین بۆ ئه‌سپ ، نه‌رمه‌زین دیسانه‌وه‌ بۆ ئه‌سپ ، كه‌په‌نك بۆ شوان ، كوڵه‌باڵ ئه‌مانه‌ هه‌مو له‌ لبادی خوری مه‌ڕ دروست ئه‌كران. كارگه‌چی له‌ ماڵی خۆیانا ئیشیان ئه‌كرد. زیاتر له‌ گه‌ڕه‌كی چوارباخ ،ئێستا ئه‌م پیشه‌یه‌ و ناوه‌كه‌شی نه‌ماون.

وه‌تراقچی: وه‌تراقچی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ شتی كۆنه‌ ئه‌فرۆشێت. واتا (كۆنه‌ فرۆش). (اوتراق وشه‌یه‌كی توركییه‌ واتای كاروان و برید) دێت وه‌تراقچی (فه‌رش و به‌ڕه‌ی كۆن و لبادو جاجم و مه‌وج و پۆپه‌شمین و گوریس و خورجی پاشكۆی وڵاخ و هۆڕ و مه‌سینه‌ی حه‌وت جۆش و گه‌لێك شتی تری له‌م بابه‌ته‌ی ئه‌فرۆشت.
چه‌خماخسازی : وشه‌یه‌كی سه‌رده‌می عوسمانیه‌كانه‌. چه‌خماخساز ئه‌و كه‌سه‌ بو كه‌ چه‌كیان چاك ئه‌كرده‌وه‌ به‌ تایبه‌تی تفه‌نگ و تاپڕو ده‌مانچه‌. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سلێمانی هێنده‌ به‌توانا بون ئه‌و شتانه‌یان دروست ئه‌كرد جگه‌ له‌ ساچمه‌زه‌نی ڕاو ، فیشه‌ك ، مقاشی زه‌رد ، قفڵی لوله‌ ، ئه‌ڵقه‌ڕێز و دولای ده‌رگا ، شه‌كرشكێن ، كلیل و كڵۆم و كه‌وچك و...زۆر شتی تر. لای خۆمان حه‌مه‌ ساڵح به‌گی ئه‌جه‌خان و له‌ ڕه‌واندز (وه‌ستا ڕه‌جه‌ب كه‌ تۆپ و گوله‌ تۆپی دروست ئه‌كرد و ئێستاش ئه‌و لوله‌ تۆپانه‌ له‌ به‌غداد له‌ (مۆزه‌خانه‌ی سه‌ربازی) ماون و هه‌ڵگیراون. ئیدمۆندز له‌م باره‌یه‌وه‌ نوسیویه‌تی پێش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م شاری سلێمانی به‌ مانیفاكتۆره‌ی چه‌ك (چه‌خماخسازی) ناوی ده‌ركردبو ، چه‌خماخسازه‌كانی سلێمانی به‌شێكی گه‌وره‌ی پێداویستیه‌كانی هه‌ردو كوردستانی عێراق و ئێرانیان دابین ئه‌كرد. مارك سایكس ساڵی ١٩٠٢ كه‌ سه‌ردانی سلێمانی كردوه‌ زیاتر له‌ ١٥٠ دوكانی چه‌خماخسازی تۆماركردوه‌ كه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ڕوی چۆنایه‌تییه‌وه‌ ئاستێكی باشیان هه‌بوه‌.

شیرگه‌ری : شیرگه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ بو كه‌ خه‌نجه‌ری دروست ئه‌كرد. ناوه‌كه‌شی له‌ (شیر واتا شمشێر)ه‌وه‌ هاتوه‌ تا كۆتایی سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوش خه‌نجه‌ر كردن به‌ به‌ر پشتێنی جلی كوردیوه‌ باو بو. خه‌نجه‌ر چه‌ند جۆرێكی هه‌بو (ده‌بان له‌ هه‌موی باشتر و به‌ناوبانگ تر بو) (خه‌نجه‌ری خۆراسان و خه‌نجه‌ری قه‌زوین و خه‌نجه‌ری شینه‌ تیغ).
مسگه‌ری : لای ئێمه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ناوی مسگه‌ریان له‌و كه‌سانه‌ نابو كه‌ حاجه‌تیان سپی ئه‌كرده‌وه‌ به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ی مسگه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ كه‌ل و په‌ل له‌ مس دروست ئه‌كات ، ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ش وه‌ك (مه‌نجه‌ڵ ، سینی ، ته‌شت ، مه‌سینه‌ ، له‌گه‌ن ، یه‌غنیكێش ، ده‌وری ، تاوه‌ ، كه‌وگیر ، جام ، تاسی حه‌مام و گه‌لێك شتی تر) كه‌ هه‌مو له‌ مس دروست ئه‌كران.
خومچێتی : خوم وشه‌یه‌كی فارسیه‌ له‌ كوپه‌ یان مه‌ركانه‌ی گه‌وره‌دا ڕه‌نگیان تیا ئه‌گرته‌وه‌. خومخانه‌ش ئه‌و شوێنه‌ بو كه‌ قوماش و خام و بلوری و شاڵ و كڵافه‌ به‌ن و جارجار خوری تیا ڕه‌نگ ئه‌كرا.

زین و كۆپان : زین له‌ پشتی وڵاخ (ماین و ئه‌سپ) ئه‌نرا بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی بتوانێ سواری بێ هه‌روه‌ها لغاو ڕه‌شمه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مو بۆ وڵاخ بون كۆپانیش بۆ سه‌ر پشتی گوێدرێژ.

زانكۆی سلێمانی
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی ١٩٦٨ دامه‌زرا، كامپی سه‌ره‌كی زانكۆ ده‌كه‌وێته‌ دەروازەی شاری سلێمانی یه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان. له‌ سه‌ره‌تادا ته‌نها سێ كۆلێژ هه‌بون، به‌ڵام ساڵانی دواتر ژماره‌ی كۆلێژه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد له‌ ئه‌نجامی داواكاریییه‌كی زۆر بۆ خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان.
له‌ساڵی ١٩٨١ رژێمی عێراق ئه‌م دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمییه‌ی راگواست بۆ شاری هه‌ولێر و ناوه‌كه‌شی گۆڕدرا بۆ "زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین". له‌ساڵی ١٩٩٢ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی دامه‌زرێندرایه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی زۆری ڕۆشنبیران و زانستخوازانی كورد و خه‌ڵكی دڵسۆزی شاری سلێمانی و زانكۆ جارێكی تر كرایه‌وه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١٤ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٢.

ئێستا زانكۆی سلێمانی ٢٥ كۆلێژی هه‌یه‌ كه‌ تیایدا خوێندكاران بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌ده‌ست ده‌هێنن له‌ چه‌ندین بواری جیاجیادا.
مزگه‌وت وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ شوێنێكی ئایینی پیرۆز و شوێنی عیباده‌ت و خواپه‌رستی و زانسته‌ ، شوێنێكی گرنگی خزمه‌تگوزارییشه‌ و له‌ گونده‌كاندا به‌ تایبه‌تی ئه‌ركی دیوه‌خان و میوانخانه‌ و شوێنی كۆبونه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ بوه‌ و له‌ شۆڕشی گه‌له‌كه‌شماندا مزگه‌وت هه‌میشه‌ لانه‌ و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بوه‌ ، كوردیش وه‌ك میلله‌تێكی موسوڵمان بایه‌خ و گرنگیی داوه‌ به‌ مزگه‌وت و هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ دروستكردنی دێهاته‌كان و له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان دا مزگه‌وتیان دروستكردوه‌. بێجگه‌ له‌ مزگه‌وت له‌ سلێمانی ته‌كیه‌ و خانه‌قاش هه‌بوه‌. ته‌كیه‌ بۆ قادرییه‌كان كه‌ حاجی شێخ مارفی نۆدێ هێناوێتیه‌ ناوچه‌ی سلێمانییه‌وه‌ و له‌ بنچینه‌دا شێخ قادری گه‌یلانی دایمه‌زراندوه‌. خانه‌قاش بۆ نه‌قشبه‌ندییه‌كانه‌ كه‌ مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی هێنای كه‌ ئه‌ویش له‌ مه‌ولانا عه‌بدولڵای ده‌هلی وه‌ریگرتبو. حاجی شێخ مارف و مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی هاوچه‌رخی یه‌كبون و كاتێك كه‌ میسته‌ر ریچ له‌ ساڵی ١٨٢٠دا هاتوه‌ته‌ سلێمانی له‌ سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی مه‌حمود پاشای باباندا، باسی ئه‌م دو زاته‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌كات. مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی قزڵجی له‌ نامیلكه‌یه‌كی به‌نرخدا كه‌ له‌ ساڵی ١٩٣٨ ده‌ری كردوه‌ به‌ناوی (التعریف بمسالجد السلیمانیه‌ و مدارسها الدینیه‌) باس له‌ مزگه‌وته‌كانی شاری سلێمانی ئه‌كات كه‌ تا ئێستا ماون.

مزگه‌وته‌ دیاره‌كانی‌ ناوشاره‌كه‌ ئه‌مانه‌بون كه‌ به‌شێكیان ماون؛ (مزگه‌وتی گه‌وره‌، مزگه‌وتی خانه‌قای سلێمانی ، مزگه‌وتی حاجی ئه‌حان (حاجی حان) مزگه‌وتی ته‌كیه‌ی وسو پاشا (مزگه‌وتی مه‌ڵكه‌ندی) ، مزگه‌وتی شێخه‌لی ، مزگه‌وتی بن ته‌به‌قی هه‌رمنی، مزگه‌وتی سه‌ید ئه‌حمه‌دی نه‌قیب ، مزگه‌وتی عه‌لی كه‌مال، مزگه‌وتی حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ، مزگه‌وتی شێخ محه‌مه‌دی به‌رزنجی ، مزگه‌وتی سه‌ید حه‌سه‌ن (مزگه‌وتی عه‌بدولڕه‌حمان پاشای بابان)، مزگه‌وتی هه‌مزاغا، مزگه‌وتی شێخ بابا عه‌لی، مزگه‌وتی شێخ محه‌مه‌دی ئه‌ڵه‌كی (ناوبازاڕ)، شێخ جه‌لالی قه‌ره‌داغی (قه‌زازه‌كان)، مزگه‌وتی موفتی، مزگه‌وتی ته‌كیه‌ روته‌ ، مزگه‌وتی قامیشان، مزگه‌وتی كانێسكان (سه‌رچاوه‌)، بن ته‌به‌قی بچكۆله‌ (عیرفان)، مزگه‌وتی شێخ سه‌لام، مزگه‌وتی ته‌كیه‌ی شێخ مارف، مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولڵای هه‌ولێری (شێخ عه‌وڵا)، مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی عازه‌بانی (مزگه‌وتی هه‌لاجه‌كان)، مزگه‌وتی مه‌لا عه‌لی نیزامی، مزگه‌وتی شێخ له‌تیف و مزگه‌وتی شێخ ئه‌مینی قه‌ره‌داغی حاجی مه‌لا ره‌سوڵ و چه‌ندین مزگه‌وتی‌ دیكه‌ كه‌ تائێستا زۆرێكیان ماون و نوێژخوانان و مسوڵمانان رویان تێده‌كه‌ن.

چایخانه‌ كۆنه‌كانی شار
مێژوی په‌یدابونی چا له‌ كوردستاندا زۆركۆن نیه‌. پێشتر قاوه‌ هه‌بوه‌، هه‌ر بۆیه‌ شوێنێكی وه‌ك قاوه‌خانه‌ی سه‌رچیمه‌ن په‌یدا بوه‌. یه‌كه‌م جار چا له‌ ساڵی ١٨٩٥ دا هێنرایه‌ سلێمانی. بازرگانێك كه‌ ناوی محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌حمود بو ، وه‌ له‌ نێوان سلێمانی و ئێراندا كاری بازرگانی ده‌كرد له‌و ساڵه‌دا چای وشكی هێنایه‌ سلێمانی. سه‌ره‌تا ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان (به‌تایبه‌ت ماڵی عیزه‌ت به‌گی وه‌سمان پاشا) له‌و چایه‌یان ده‌كڕی و له‌ دیوه‌خانه‌كانیاندا به‌ لێنراوی پێشكه‌شی میوانه‌كانیان ده‌كرد. ورده‌ ورده‌ دیارده‌كه‌ بڵاوبوه‌ و گه‌یشته‌ ئه‌و راده‌یه‌ی كه‌ ئێستا چا له‌ سلێمانی و كوردستاندا زۆربه‌ی كات ده‌خورێته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت دوای ژه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خواردن. هه‌روه‌ها شوێنی تایبه‌تی ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی چا كه‌ به‌ چایخانه‌كان ناسراون به‌شێكی دانه‌بڕاوی كه‌لتور و مێژوی شاری سلێمانییه‌.

چایخانه‌ی شه‌عب؛ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مه‌ڵبه‌ندی كۆبونه‌وه‌ و حه‌وانه‌وه‌ی خوێنده‌واران و هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌ران بوه‌. سه‌ره‌تای دروستبونی چایخانه‌ی شه‌عب ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵانی په‌نجا و وه‌ستا شه‌ریفی چایچی سه‌رپه‌رشتی كردوه‌. عومه‌ر شه‌ریف خاوه‌نی چایخانه‌ی شه‌عب له‌ باره‌ی سه‌ره‌تای دروست بونی چایخانه‌ی شه‌عبه‌وه‌ به‌م جۆره‌ ده‌دوێت : له‌ سه‌ره‌تادا وه‌ستا شه‌ریفی باوكم چایچی ده‌سگێر بوه‌ پاشان بیری له‌ دانانی چایخانه‌یه‌ك كردوه‌ و ناوی ناوه‌ چایخانه‌ی (شه‌عب) سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ بۆ چایخانه‌كه‌ ناوی شه‌عبی لێنراوه‌ وه‌ستا عومه‌ر وتی : له‌ ساڵانی زودا بیناكه‌ ئوتێلێك بوه‌ ناوی (شه‌عب) بوه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م ناوه‌ش له‌ چایخانه‌كه‌ نرا.

شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان
سه‌یرانگای سه‌رچنار كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ، ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاوای شار . جاران به‌هۆی لاوازی كه‌ره‌سه‌ی هاتوچۆوه‌ و كه‌می دانیشتوانی شار، سه‌رچنار جیابو له‌ به‌شه‌كانی تری شاری سلێمانی...

لە بیرم دێ سولەیمانی کە دار و موڵکی بابان بوو
نە مەحکوومی عەجەم، نە سوخرەکێشی ئالی عوسمان بوو

لە یادی دامەزراندنی ئەم شارە جوانەی کوردستان، کە لانکەی شۆڕش و خەبات و قوربانییە.شارێک کە تێنوێتیت لێ ناشکێت، شارێک هەر جێگایەکی مەنزڵێکە و یادگارێکی شۆڕەسوارێکی تێدایە.
شارێک کە بەگژداچوونەوەی کردووە بە نەریت و هەمیشە پێشەنگ بۆ هەموو شتێکی جوان. ئەگەر لاپەڕەکانی مێژووی ئەم شارە هەڵدەینەوە پڕە لە جوامێری و ئازایەتی و سەخاوەت و کوڵنەدان.
ناکرێت لە وتارێکی کورتدا، هەموو مێژووی ئەم شارە بەچەند دێڕێک بنووسرێتەوە.

سلێمانی شارێک هەردەم لەبیری کوردایەتی و جوانی و پێشەنگ لە وێژە و فەرهەنگ و هونەر، كە لە لای
هەمووان ڕوونە سلێمانی لانکەی شاعیران و نوسەرانی کوردە.
لەم ڕووەوە لە پێشەوەی مەیدانەکەیە.

پیرۆزبێت یادی 239 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی پایتەختی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان.

یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی
نەمسا/ 14/11/2024

Address

Empathie 1
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Media.News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share