Nishtman m prss

Nishtman m prss پێگەی فەرمی Nishtman Media بۆ ھەواڵ و زانیاری گشتی ، سیاسی ، کۆمەلای?

03/08/2025

بەپەلە؛ براکەی قەیس خەزعەلی سکاڵا تۆمار دەکات، دەڵێت؛ هەرێم ئاو نانێرتە عێراق

وردەکاری لە کۆمێنتە 👇

🔴 سەرۆك بارزانی: تاوانی تیرۆرستانی داعش لە دژی خوشك و برا ئێزدییەكانمان، هەموو سنوورەكانی نامەردی و دڕندەیی تێپەڕاندبوو📌...
03/08/2025

🔴 سەرۆك بارزانی: تاوانی تیرۆرستانی داعش لە دژی خوشك و برا ئێزدییەكانمان، هەموو سنوورەكانی نامەردی و دڕندەیی تێپەڕاندبوو
📌 "قەدەری گەلی كورد ئەوە بووە كە هەمیشە دوژمنی دڵڕەق و بێویژدانی هەبووە"
دەقی پەیامەكە لە كۆمێنتە ⬇️

‏ هیچ ئەشكەنجەیەكهێندەی ئەوە ئازار بەخش نییەكە بێگانەیەك لە نیشتیمانی خۆت دەرت بكات... مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی ...
03/08/2025

‏ هیچ ئەشكەنجەیەك
هێندەی ئەوە ئازار بەخش نییە
كە بێگانەیەك لە نیشتیمانی خۆت دەرت بكات...

مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د لەم ڕۆژەتاڵ و رەشەی کارەساتی جینۆساید کردنی یەزیدیەکان سەری رێز دادەنوێنین بۆ قوربانیان و ونبووان و پشتیوانی خۆشمان لە دەرەوەی وڵات و ناوە بۆ براو خوشکانی یەزیدی دوپات دەکەینەوە.

بەر لە دە ساڵ، هەڵمەتی سیستەماتیکی پاکتاوکردنی کۆمه‌ڵکوژی ئێزیدیه‌کان لەلایەن داعشەوە دەستی پێکرد ‌
لەم رۆژەدا پێویستە بۆ جارێکی تر دەنگی ئازار و ئەشکەنجەی هەزاران ژن و منداڵ و کچ و کوڕ بەدنیا بگەیەنین کە بەبێ هیچ تاوانێک کەوتنە بەر شاڵاوی جینۆسایدی داعش

پێویستە کارەساتی یەزیدیەکان وەک کارەساتی هەڵەبجەو ئەنفال، ویژدانی خەڵکی کوردستان بهەژێنێت و ماف و ئازادیەکانی خەڵکی یەزیدی وەک ماف و ئازادی بەشێک لە خەڵکی کوردستان تەماشا بکرێ و لەو پێناوەدا سەرجەم خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی دین و بیروڕا و نەتەوە و کلتورەوە کار بۆ ڕزگارکردنی یەزیدیەکان و گێڕانەوەی ماف و ئازادی و گوزەرانیان بکەین.

جینۆسایدی یەزیدیەکان مێژویەکی ڕەشی مرۆڤایەتیە
پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی مادی و معنەویان بکاتەوە کاربکەن بۆ ڕزگارکردن و گەڕانەوەی کچانی یەزیدی لە ژێر دەستی ڕەشی تیرۆرستانی داعش لە عیراق و سوریا

تاوانەکە ھێندە گەورەیە ھەرگیز لێخۆشبون هەڵناگرێت و
دەبێت، هەموو تۆمەتبارانی ئەم کارەساتە دوور یان نزیک لە دادگای نێودەوڵەتیدا، دادگایی بکرێن

هیوای سەبرو خۆگری ی هەموو خەڵکی ئێزدی بۆ ئەو کارەساتەی بەسەریان هات و هیوادارین ئازارەکانیان کەم بکرێتەوە و برینەکانیان سارێژ بێت.

د سارا توانا
بەرپرسی سکرتاریەتی پ.د.د

مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
مەکتەبی پەیوەندیەکانی دەرەوە PDD

3 August 2025 / سویسرا

03/08/2025

ئەمینداری گشتی کەتائیب حزب اللە ئەبو حسێن حمێداوی داوا لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات سودانی بلۆک بکەن و نەهێڵن هیچ بڕیارێک دەربکات تا کۆتایی هەڵبژاردنەکان.

02/08/2025

ئایا لاهور جەنگی تاڵەبانی دەگەڕێتەوە نێو یەكێتی؟

زانیاری زیاتر لە کۆمێنتە..⬇️

پەیامی جەنابی سەرۆکی پ.د.دمووچە سەرەتایترین مافی هاوڵاتی بوونەلەهیچ شوێنێکی دنیا ئەمەی لە هەرێمی کوردستان رودەدات بونی ن...
01/08/2025

پەیامی جەنابی سەرۆکی پ.د.د

مووچە سەرەتایترین مافی هاوڵاتی بوونە

لەهیچ شوێنێکی دنیا ئەمەی لە هەرێمی کوردستان رودەدات بونی نیەوە دەمێکە ئەمجۆرە ئیدارە و بەناو حوکمەتانە بوونەتە مێژوو لە دیرۆکەی گەلەکەیاندا دیارە مەخسەدم هەڵسوکەوتی حوکمەتی عێراقی فیدڕاڵیە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ماف و بژێوی هاوڵاتیدا.

هەردەسەڵاتێک بێباک بێت لەبەرامبەر ژیان و بژێوی گەلەکەی دەبێت دڵنیابێت لە بەسەرچونی عەقڵی بەرێوەبردنی وڵات چونکوم حوکمەت دامەزراوەیەکی ئیداری و سیاسی بۆ بەرێوە بردنی وڵات ڕێکخستنی ژیانی هاوڵاتی نەوەک گرفت دروست کردن لەبەردەم ژیان و بژێوی خەلکدا

کورد گەر دەزانێ مافە دەستوری یاسایەکانی بەدەست ناخات لە بغداد ئەوا باشترین بڕیار دروستکردنی کارتی فشار و کشانەوەیانە لە سیستەمی سیاسی عێڕاقی فیدراڵ.
بۆ ئەوەی کاریگەری کورد پیشانی بدات وەک نارازیبونێک لەم دۆخە ناسەقامگیریە سەبارەت بە بژێوی و مووچەی فەرمانبەران لە عێراق بەرامبەر بەمافە دەستوری و یاسایەکانی هاوڵاتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.،"

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی

31/07/2025

تێنەگەیشتن لە چەمکی ئۆپۆزیسوێن بوون
دەبێتە گەڕەلاوژە و ئاڵۆزی تێگەیشتن لە چەمکی ئۆپۆزیسوێن بوون وەک ئەوەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان وێنایەکی دیارە.!

ئۆپۆزیسوێن بوون بەواتای ناشرین کردن روتکردنەوە و رەتکردنەوەی کۆی سیستەمی ئیدارەدان و کارەکانی حوکمەت نایەت.!

بەڵکوو ئۆپۆسوێن بوون بەواتای دەسەڵاتێک لەدەروەی حوکمڕانی کە بە دیدی جاواز و بەرنامەی جیاواز و باشتر بۆ ئیدارەدانی سیستەمی حوکمڕانی وڵات و هەماهەنگی و پێشخستنی سیستەمی سیاسی ئیدارەدانی وڵات هەودەدات و کاردەکات.!

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵ برزنجی

پەیامی جەنابی سەرۆک پ.د.دئۆپۆزیسوێن بوون بەواتای ناشرین کردن روتکردنەوە و رەتکردنەوەی کۆی کارەکانی حوکمەت نایەتبەڵکوو ئۆ...
31/07/2025

پەیامی جەنابی سەرۆک پ.د.د

ئۆپۆزیسوێن بوون بەواتای ناشرین کردن روتکردنەوە و رەتکردنەوەی کۆی کارەکانی حوکمەت نایەت

بەڵکوو ئۆپۆسوێن بوون بەواتای دەسەڵاتێک لەدەروەی حوکمڕانی کە بە دیدی جاواز و بەرنامەی جیاواز و باشتر بۆ ئیدارەدانی سیستەمی حوکمڕانی وڵات و هەماهەنگی و پێشخستنی سیستەمی سیاسی ئیدارەدانی وڵات هەودەدات و کاردەکات.!

مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د

30/07/2025

ڕێکخەری گشتی پ.د.د لەسەر مەلەفی نەوتی هەرێم و ڕێکەوتنەکەی نێوان بغدا و هەرێم پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە بزانە چی دەڵێت

👇👇👇👇

30/07/2025

ڕێساكانی ڕەخنە لەنێوان تیرۆری کەسی و
ناوزڕاندن و ڕاستكردنەوەدا.!

وتاری حەفتانە/بەشی دووەم
لەبەرئەوەی سروشتی مرۆڤانەمان بەدوورمان ناگرێت لە هەڵەكردن و كەموكوڕی بەشێكی سروشتیی مرۆڤە، بۆیە ڕەخنەگرتن پێویستە بۆ پێداچوونەوە و ڕاستكردنەوە و گۆڕین. بۆ ئەوەی ڕەخنەش سوودە چاوەڕوانكراوەكانی بهێنێتەدی، دەبێت بەپێی چەند ڕێسایەکی بابەتی و چەند بنەمایەکی ڕاست بێت.

بۆ ئەوەی پڕۆسەی ڕەخنەگرتن بەرهەمداربێ، دەبێت میتۆدێكی ڕاست و پێوانەگەلی وەها هەبن ئەو چوارچێوەیە دیاریبكەن، كە پڕۆسەی ڕەخنەگرتن لە ناوزڕاندن و زەمكردن و بوختانكردن جیادەكاتەوە. چونكە پێویستە پڕۆسەی ڕەخنەگرتن لەسەر بناغەیەكی مەعریفیانەی قبوڵكراو دامەزرێت. واقیعەكەمان گەلێك كێشە و مەسەلەی خستۆتەڕوو، كە بە ڕەخنە و بژاركردن قسەیان دەربارە دەكرێت. ئەمەش بۆ خۆی چاكە و دیاردەیەكی پۆزەتیڤانەیە، بەڵام لایەنی خراپ ئەوەیە، زۆربەی ئەوانەی كەوتوونەتە ناو گۆڕەپانی ڕەخنەگرتنەوە، تەواو شارەزای ئەو بابەتە نین كە گفتوگۆ دەربارەی دەكرێت و ئاشنای ئەو مەسەلەیە نین كە وادەكات پڕۆسەی ڕەخنەگرتن لە ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی دووربكەوێتەوە و بگۆڕێت بۆ دەمەقاڵێ و دوژمنایەتی.

لەكاتێكدا دەبێت لە ساتی چوونە ناو پڕۆسەی ڕەخنە گرتنەوە، زانیاریی تەواومان دەربارەی ئەو بابەتە هەبێت كە دەمانەوێ بیخەینە ژێر میكرۆسكۆبەوە و زانیاریی تەواومان سەبارەت بەو بیرۆكەیە هەبێت كە دەمانەوێ بیخەینە ژێر نەشتەری ڕەخنەگرتنەوە. ئەمەش پێویستی بە كۆششێكی زۆر و شارەزایی هەمەجۆرە، لەوانە توانای تێگەیشتن لەویدیكە، توانای تاوتوێكردنی بیروڕاكان و خوڵقاندنی ئەگەرەكان كە دەشێت ئەم یان ئەو ڕاو هەڵوێست بیگرێتەبەر، ئەمە وێڕای توانای ئاڕاستەكردنی چاكی بیروڕاكانی ئەویدیكە.

یەكێك لەو هەڵانەی لە پڕۆسەی ڕەخنەدا ڕوودەدات ئەوەیە، هەندێك لەبەر خودی ڕەخنە و بە مەبەستی جیاوازبوون لەگەڵ ئەویدیكە و دژایەتیكردنی ڕەخنەدەگرن. ئامانجی ئەمجۆرە ڕەخنەیە زۆربەی جار بەدەستهێنانی ڕاستی نییە و ڕەچاوی شكۆمەندی ناكات، هەق ناداتە نەیارێك، زیاتر مشتومڕی خراپ و زۆربێژیی زاڵە بەسەریدا، بەلای ناوزڕاندن و سوكایەتیپێكردندا دەچێت و تەنیا ڕوودەكاتە ئاشكراكردنی لایەنە نێگەتیڤەكان و خستنەڕووی كەموكوڕییەكان. لەكاتێكدا ڕەخنەگرتنی ڕاست دەبێ ئامانجی دەرخستنی حەقیقەت بێت و ڕووبكاتە پێداچوونەوەو ڕاستكردنەوە.

پۆزەتیڤبوون یەكێكە لە بنەماكانی ڕەخنەگرتنی دروست و مەبەست لێی: سەیركردنی مەسەلەكانە بە چاوی هیوا و خواستەوە. بەو جۆرە ڕەخنە دەبێتە هاندەرێك بۆ سڕینەوەی هەڵەكان و خۆبەدوورگرتن لێیان و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو، چونكە پڕۆسەی ڕەخنەگرتن تێبینیكردنی مرۆڤە(بەتاك و كۆمەڵ) لە بازنە جۆربەجۆرەكاندا و بژاركردن دەستكەوت و قازانجەكانە. بۆ ئەوەی ڕەخنەش پۆزەتیڤانە بێت، ئەوا دەبێ ڕووبكاتە چەسپاندنی باش و پۆزەتیڤ و جوان و وەلاوەنانی خراپ و نێگەتیڤ و ناشرین.

ئەگەر پۆزەتیڤبوون خەسڵەتێكی ڕەخنەگرتنی ڕاست و دروست بێت، ئەوا پڕۆسەی ڕەخنەگرتن پێویستە بابەتیانەش بێت. واتا زیادەڕۆیانە و فەرامۆشكارانە نەبێ، بەڵكو پابەندی لایەنی دادپەروەری و ویژدان بێت و زیادەڕۆیانە نەبێت لە خواستەكاندا، چونكە ئەوە كۆسپ دەخاتە بەردەم ڕێڕەوەكەی و هێزی لێ دەبڕێت. كەواتە بابەتیبوون مەرجی سوودوەرگرتنە لە پراكتیزەكردنی ڕەخنەگرتن و شادبوونە بە بەرهەمەكانی. لێرەشدا ئەو بابەتیبوونە لە ڕەخنەگرتن لە بیروڕا و مەسەلە و هەڵوێست و ڕووداوەكاندا پێویستی بە كەسایەتیەكی ڕەخنەگر هەیە كە چەند خەسڵەتێكی تێدابێت، وەك ڕزگاربوون لە بەڵگەنەویست و هەڵوێستە پێشوەختەكان كە كاریگەریان هەیە لەسەر ئەوەی ڕەخنەگر ڕۆڵی خۆی ببینێ و لەكاتی پێویستدا هەق بداتە ئەویدیكە و بەرپرسیارێتی سەرەنجامەكان بگرێتەئەستۆ.

یەكێك لە بنەما میتۆدەییەكانی ڕەخنەگرتنی بنیاتنەرانە، پێویستیی لێك جیاكردنەوەی ڕەخنەگرتن لە بیرۆكە و ڕەخنەگرتن لە كارپێكردنە. چونكە لێك جیاكردنەوەی میتۆدەكانی ڕەخنەگرتن لە بیروڕاكان و میتۆدەكانی ڕەخنەگرتن لە ئەزموون و پراكتیكەكان دەستپێكێكی ڕاستە بۆ بەدەستهێنانی وەڵامە ڕاستگۆ و بابەتییەكان و دۆزینەوەی ئەو هۆیانەی لەپشت تێكشكان یان سەركەوتنەوەن. هەروەها دەبێت ڕەخنەكە ئاڕاستەی كردارەكان بێت نەك كەسەكان، لەبەرئەوەی پڕۆسەی ڕەخنەگرتن دەبێت ئاڕاستەی كردار بكرێت، نەك ببێتە هێرشكردنە سەر كەسەكان و سوكایەتیپێكردنیان و كۆكردنەوەی كەموكوڕییەكانیان بە مەبەستی ناوزڕاندن.
ئەگەرچی ڕەخنە گرنگە و ڕۆڵی مەزنی هەیە لـە چاكسـازیی چاوەڕوانكراودا، بەڵام كۆمەڵێك ئاستەنگ و ڕێگر لەبەردەمی ڕەخنەی ئامانجداری بنیاتنەرانەدایە، گرنگترینیان:

یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی
ڕێکخەری گشتی پ.د.د

نەوشیروان مستەفا هەڵوێست و بۆچوونی دەربارەی ئیسرائیل و فەلەستین چۆن بوو؟👇
29/07/2025

نەوشیروان مستەفا هەڵوێست و بۆچوونی دەربارەی ئیسرائیل و فەلەستین چۆن بوو؟
👇

Address

Irbil
GUNDIITALIE

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nishtman m prss posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share