Voice of Peshmerga

Voice of Peshmerga "تۆڕێکی بێلایەنی سەربەخۆین"
بەرەو بنیاتنانی هێزێکی نیشتمانی
لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە.

کوردی/عربيئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری لە کۆربەندی دەرئەنجامەکانی پلانی جێبەجێکردنی حکوومەتی هەرێم بۆ مافەکا...
23/10/2025

کوردی/عربي

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری لە کۆربەندی دەرئەنجامەکانی پلانی جێبەجێکردنی حکوومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ دەکات.

#ڕاگەیاندنی #ئەمینداریەتی #گشتی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ،٢٣ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ ، بەئامادەبوونی لیوا روكن بەختیار محەمەد صدیق ،ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆڕبەندی دەرئەنجامەکانی پلانی جێبەجێکردنی حکوومەتی هەرێم بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021-2025)بەرێوەچوو .

کۆڕبەندەکە لەلایەن نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێم، بە هاوبەشی لەگەڵ فیدراسیۆنی لۆسەرانی جیهانی (LWF) سازکرا، ژماره‌یه‌ك لە بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق و هەرێم،کەسایەتیە سیاسیەکان و ئاژانسەنێودەوڵەتیەکان، پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێیدا بەشداربوون .

لە کۆربەندەکەدا پابەند بوونی حکومەتی هەرێم بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دووپاتکرایەوە،هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە کرا.
_______________________________________________

الأمين العام لوزارة البيشمركة يشارك في المؤتمر الخاص بنتائج تنفيذ خطة حكومة الإقليم لحقوق الإنسان.

#إعلام #الأمين #العام

اليوم الخميس ٢٣ تشرين الأول ٢٠٢٥ وبحضور اللواء الركن بختيار محمد صديق، الأمين العام لوزارة البيشمركة، عُقد المؤتمر الخاص بنتائج تنفيذ خطة حكومة إقليم كردستان لحقوق الإنسان (2021–2025).
نُظم المؤتمر من قبل مكتب منسق التوصيات الدولية في حكومة الإقليم، بالتعاون مع الاتحاد فيدراسوني لوسراني العالمي (LWF)، وبمشاركة عدد من كبار المسؤولين في حكومتي العراق والإقليم، وشخصيات سياسية، ووكالات دولية، وخبراء محليين ودوليين.

وخلال المؤتمر، جرى التأكيد على التزام حكومة الإقليم بحماية حقوق الإنسان، وايضا التأكيد على أهمية التنسيق بين مؤسسات حكومة الإقليم لتنفيذ بنود الخطة.

23/10/2025

هەفتەی داهاتوو پێنج هەزار فەرمانبەری مەدەنی و ⬇️⬇️سەربازیی زەوی وەردەگرن

راگری کۆلێژی ئەرکان پێشوازی لە مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی ئەندێشە کردراگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەئەمڕۆ ٢٢ی ئۆکتۆب...
22/10/2025

راگری کۆلێژی ئەرکان پێشوازی لە مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەی ئەندێشە کرد

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ٢٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، عمید روکن فریدون عەودەل حەمەڕەش ڕاگری کۆلێژی ئەرکان، پێشوازی کرد لە مامۆستایان و پۆلێک لە قوتابیانی قوتابخانەی ئەندێشەی ناحکومی، کە بە گەشتێکی زانستی سەردانی کۆلێژی ئەرکانیان لە چوارقورنە کرد.

مەبەست لە سەردانەکە ئاشناکردنی قوتابیان بوو بە ناوەندەکانی خوێندنی سەربازی و ڕۆڵی قارەمانانەی پێشمەرگە لە پاراستن و بەرگری کردن لە خاک و خەڵکی کوردستان.

لەو سەردانەیاندا، قوتابیان بە شێواز و چۆنیەتی سیستەمی خوێندن لە کۆلێژی ئەرکان ئاشنا کران و پاشان هۆڵەکانی وانەوتنەوە و تاقیکردنەوەی کۆلێژی ئەرکانیان پێ نیشاندرا.

لەکۆتایشدا، مامۆستایانی قوتابخانەی ئەندێشە سوپاسی کۆلێژی ئەرکانیان کرد بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و ئاماژەیان بەوە دا کە ئەم جۆرە سەردانانە گرنگن بۆ ئەوەی رۆڵەکانی وڵاتەکەمان زیاتر ئاگاداری بەرخودان و قوربانیدانی پێشمەرگە بن و خۆشەویستی نیشتمان لە دڵ و دەروونی نەوەکانماندا بەهێزتر بکرێت.

شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق گەیشتە هەولێرراگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەئەمڕۆ ٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، شاندێکی باڵای هاو...
21/10/2025

شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق گەیشتە هەولێر

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، شاندێکی باڵای هاوبەشی سەربازی و ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریق یەکەمی روکن عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و فەریقی یەکەمی روکن قەیس محمداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و شاندێکی یاوەریان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەیشتە هەولێری پایتەخت و لە لایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان و پارێزگاری هەولێر پێشوازیان لێکرا.

بڕیارە شاندەکە لە ماوەی سەردانەکەیاندا، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لەسەر رێکارە ئەمنیەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.

20/10/2025

گواستنەوەی ڕاژە بۆ شوێنێکی گرنگ دەستی پێکرد👇

وێنەیەکی لیوا ناسر بن حەمەد، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەحرەین و فەرماندەی پاسەوانی شاهانە، کە ژمارەیەکی زۆر لە مەدالیا...
18/10/2025

وێنەیەکی لیوا ناسر بن حەمەد، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەحرەین و فەرماندەی پاسەوانی شاهانە، کە ژمارەیەکی زۆر لە مەدالیای ئازایەتی وەرگرتووە.
تێبینی ئەم کوڕە پادشاییە
بەشداری هیچ شەڕێکی نەکردوە

لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆ ،سالێک لەمەوبەر بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەڕاسیمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی ٢٩ـی پێگەیاندن...
17/10/2025

لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆ ،سالێک لەمەوبەر
بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
مەڕاسیمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی ٢٩ـی پێگەیاندنی ئەفسەران بۆ ٧٩٢ قوتابی لە کۆلێژی سەربازی زاخۆ سازکرا

لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆ ،سالێک لەمەوبەر بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەڕاسیمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی ٢٩ـی پێگەیاندن...
17/10/2025

لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆ ،سالێک لەمەوبەر
بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
مەڕاسیمی ئاهەنگی دەرچوونی خولی ٢٩ـی پێگەیاندنی ئەفسەران بۆ ٧٩٢ قوتابی لە کۆلێژی سەربازی زاخۆ سازکرا

پێدانی ڤاکسین دژی پەتای وەرزی بۆ پێشمەرگە دەستی پێکردووەراگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لەژێر چاودێری و بە بڕیاری بەڕێوەبەر...
17/10/2025

پێدانی ڤاکسین دژی پەتای وەرزی بۆ پێشمەرگە دەستی پێکردووە

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

لەژێر چاودێری و بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە، هەڵمەتێکی پێدانی ڤاکسین دژی پەتا وەرزیەکان لە یەکە سەربازیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستی پێکردووە و لەلایەن بەشی تەبابەی یەکەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ ١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥، بەشی تەبابەی لیوای ٤ی پیادە هەڵسان بە پێدانی ڤاکسینی دژی پەتای وەرزی بە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە لیوای ٤ی پیادە.
بڕیارە هەڵمەتەکە سەرجەم یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بگرێتەوە و پێش هاتنی وەرزی سەرما تەواو ببێت.
شایانی باسە، هەڵمەتەکە ئارەزومەندانەیە و ئیجباری نیە، واتا هەر ئەفسەر و پێشمەرگەیەك بە خواستی خۆیەتی دەتوانێت ڤاکسینەکە وەربگرێت، یان رەتی بکاتەوە.

ئێمە وەسفی ناکەین و بۆ ئێوەی جێدەهێلین..چیت هەیە بۆ ئەم ئەفسەرە بەڕێزەی پێشمەرگە؟
17/10/2025

ئێمە وەسفی ناکەین و بۆ ئێوەی جێدەهێلین..
چیت هەیە بۆ ئەم ئەفسەرە بەڕێزەی پێشمەرگە؟

لە شاری کەربەلا، کەسێک دەستگیرکرا، کە خۆی بە لیوا دەناساند و ئەوەی سەیر بوە هەر رۆژەی پلەیەکی جیاوازی  بەستوە.لە ڕشتە جی...
16/10/2025

لە شاری کەربەلا، کەسێک دەستگیرکرا، کە خۆی بە لیوا دەناساند و ئەوەی سەیر بوە هەر رۆژەی پلەیەکی جیاوازی بەستوە.لە ڕشتە جیاوازەکانی سوپا و هەندێک جاریش بە پلەی هێزەکانی ناوخۆ دەرکەوتوە.

بەهیوای گەڕانەوەی خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگەش لە نزیکترین کاتدا
15/10/2025

بەهیوای گەڕانەوەی خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگەش لە نزیکترین کاتدا

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Voice of Peshmerga posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share